|
زنجیره‌باس له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دامه‌زرانی
په‌رله‌مان،
ده‌وڵه‌ت ،
له‌شكر و ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی كوردی كوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات
2007.04.24
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
[به‌شی دووه‌م]
دامه‌زانی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان به‌شێوه‌ی
جوڵانه‌وه‌یكی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی یان بڕیاردانی
چه‌ند حیزب؟
2-1-
كورته و ئاكام
به‌دووشێوه ده‌وڵه‌ت ، په‌رله‌مان ،
له‌شكر و د‌سته‌ی
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان (ئێران) داده‌مه‌زرێ،
یه‌كیان شێوه‌ی ڕادیكاڵ، به‌پارێز ، لیبڕاله‌كان و
له‌سه‌ره‌وه بڕیاردانه.
شێوه‌كه‌ی دیكه سازكردنی ئه‌و سێ ده‌زگایه‌یه
به‌شێوه‌ی دێموكراته‌كان و له‌خواره
و به‌یارمه‌تی شارۆمه‌نده‌كان(ته‌به‌عه‌كان).
ئێستا وه‌ختی ئه‌وه هاتووه كه به‌شێوه‌ی دووه‌م
سێ‌ده‌زگایه‌كه
دامه‌زرێنین. ده‌بێ كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
زه‌خت‌بێنن بۆ حیزبه‌كان ئه‌و
ڕه‌وته‌وه‌ڕێ‌خه‌ن.
هه‌لومه‌رجه‌كه بۆیه له‌باره چونكه سێ كه‌مایه‌تی
له‌حیزبه‌كوردییه‌كان خۆی ناساندووه و "ده‌كرێ"
دیالۆگیان له‌گه‌ڵ بكه‌ی.
ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ری ئه‌ندامانی كه‌مایه‌تی
ئه‌و‌حیزبانه
وكورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ێ
وڵات هه‌ڵسوڕاو نه‌بن، ئه‌و سێ ده‌زگایه و
ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی كورد
له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێك نایات.
2-2-
پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م
زنجیره وتاره له هه‌ڵوێستی 2007.04.21
دا
بڵاوبووه‌ته‌وه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی
به‌شی یه‌كه‌م هێندێك پرسیار له‌سه‌ر
بابه‌ته‌كه هاتووه‌ته پێش كه به‌شێكیان لێره‌دا
باس ده‌كه‌م.
چه‌ند خوێنه‌ره‌و‌ی
هه‌لوێست دوای خوێندنه‌وه‌ی به‌شی یه‌كه‌م،
ڕه‌خنه و پێشنیاره زۆر گرینگانیان
به‌ته‌له‌یفون پێڕاگه‌یاندم كه كه‌م كه‌م باسیان
ده‌كه‌م. وردبوونه‌وه‌ی ئه‌و
خۆشه‌ویستانه جێی ڕێز و پێزانینه.
2-3-
ده‌وری كه‌مایه‌تی حیزبه‌كان
له‌سه‌ر ده‌وری كه‌مایه‌تییه‌كان قسه‌وباس
زۆركراوه. تائێستا
سه‌باره‌ت به كه‌مایه‌تی ناو كۆمه‌ڵه چه‌ندباسكار
بۆچوونی خۆیان ده‌ربڕیوه: خالید
محه‌مه‌دزاده، خه‌لیل غه‌زه‌لی و حاته‌م مه‌نبه‌ری.
ئه‌لف: كه‌مایه‌تییه‌كانی ك.ش.ز.ك.(ئێران) ، حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران (کۆمه‌ڵه)، و ڕه‌وتی ڕێفۆرمی
حیزبی دیموكراتی كوردستان-ئێران (باڵی ڕامبود
لوتفپوری)
چه‌ند هه‌نگاوییان هه‌ڵێناوه بۆ ئاڵوگۆڕ به‌ڵام
ئێستا خۆیان
ڕزگار نه‌كردووه له بیروڕاكۆنه‌كان.
ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌مایه‌تییانه ئاڵوگۆڕی
بنه‌ره‌تی له‌بیروبۆچوونی خۆیان ساز نه‌كه‌ن هه‌ر
وه‌ك زۆرایه‌تییان لێدێ.
پ:
ئه‌وكه‌مایه‌تی‌یانه به‌كورتی قسه‌وباس له‌سه‌ر
بێده‌وڵه‌ت
بوونی كورد و ڕاپرسی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان (ئێران) و دانانی په‌رله‌مان،
ده‌وڵه‌ت و له‌شكری كوردستان
و شۆرشی هێمنانه ده‌بێ بكه‌نه بنه‌ڕه‌تی
باسه‌كانیان
و ماوه‌ی دوو تا سێ مانگ دانێن بۆ قسه‌وباس و
دوایه‌ش
كۆنگره‌بگرن.
ت:
له ماڵپه‌ری دیمانه‌دا باسی ئه‌وه‌م كردووه كه
چۆن
كه‌مایه‌تی ك.ش.ك.(ئێران) ده‌توانێ ببێته‌حیزبی
سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان و
كه‌مایه‌تی ح.ك.ئێران (كۆمه‌ڵه) ببێته حیزبی
كۆمۆنیستی دیموكراتی
كوردستان.
ج:
ئه‌گه‌ر كه‌مایه‌تییه‌كان به‌دیلی سه‌ره‌وه واتا
ڕاپرسی
گشتی بكه‌نه به‌رنامه‌ی خۆیان جه‌ماوه‌ریان
لێ‌كۆده‌بێته‌وه و زۆرایه‌تی بێهێز
ده‌بێ. ده‌نا
سه‌رناكه‌ون.
2-4-
ڕه‌شنووسێك بۆ كاری دیموكراتانه له ژووره‌و
ده‌ره‌وه‌ی
وڵات
یه‌كێك له‌وباسانه‌ی كه ده‌بێ بكرێ، پێشكه‌شكردنی
به‌رنامه‌یه‌كه
بۆ كاروباری ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی كورد و
تێكۆشه‌رانی مه‌ده‌نی.
1.
گۆڕینی قانونی بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی و
به‌فه‌رمی ناسینی
نه‌ته‌وه‌ی كورد.
2.
ئه‌رته‌ش و پۆلیسی كۆماری ئیسلامی نابێ مافی
خۆتێوه‌ردان له
كاروباری ناوخۆی ئێران و كوردستانی هه‌بێ.
3.
خه‌باتی گه‌لی كورد بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی خۆی
ده‌بێ
هێمنانه‌بێ و مه‌ده‌نی.
4.
ئاشتی له‌ئێران و كوردستان! گه‌لی كورد داوا ده‌كا
له كۆماری
ئیسلامی ئێران و ئه‌مه‌ریكا كه كێشه‌كانیان به
شێوه‌ی ئاشتیخوازانه
چاره‌سه‌ركه‌ن.
5.
وه‌ڕێ‌كه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی ئازاد له ئێران
له‌ژێرچاوه‌دێری
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و سازبوونی ئێرانێكی
دیموكرات و سێكولار.
6.
ئازادی به‌ندییه‌سیاسییه‌كان
7.
هه‌ڵگرتنی لێدان و كوشتنی ژنان به‌تاوانی ژن‌بوون.
2-5-
سۆسیالیزمی به‌پارێز له پاكه‌تێكی تازه‌دا
كه‌مایه‌تی
ك.ش.ز.ك.(ئێران) له‌شوێنێك باسی سۆسیالیزمی
دیموكراتانه ده‌كا و له‌شوێنێكی دیكه ده‌یه‌وێ
كۆمه‌ڵه بكاته ماشێنێكی كوشتاری
بێوێنه.
سۆسیالیزمی دیموكراتانه تیۆری، شێوه
خه‌بات، ژیان، سیاسه‌ت و
ئایدیالۆژییه‌كه كه له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی خه‌باتی
هێمنانه‌دانراوه و هیچ پێوه‌ندییه‌كی
له‌گه‌ڵ خه‌بات چه‌كداری نییه و ئه‌و دوو باسه
تێكه‌ڵكراون.
ئه‌وه‌ی ئێستا پێویسته، له‌شكری كوردستانه كه
له‌هێزی هه‌موو
حیزبه‌كان پێك هاتبێ و له‌ژێر چاوه‌دێری
په‌رله‌مانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا بێت.
هیچ هێزێكی چه‌كدار چ زۆرایه‌تی و چ كه‌مایه‌تی
مافی وه‌ی نییه كه خۆی بڕیار بدا و
وڵامی شه‌ڕی كۆماری ئیسلامی به‌شه‌ڕ
بداته‌وه. ئه‌و‌سۆسیالیزمه‌ی
كه‌مایه‌تی باسی ده‌كا هه‌مان سۆسیالیزمی
به‌پارێزی باڵی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دییه له
پاكه‌تێكی
تازه‌دا.
له به‌ڵگه‌ی كه‌مایه‌تی ك.ش.ز.ك.(ئێران) كه
له‌ژێرناوی "چاكسازی
ڕێگایه‌ك بۆ یه‌كگرتن و گه‌شه‌كردن" بڵاو
بووه‌ته‌وه و "ڕوانگه و پێشنیاری" وانه
باسی خه‌باتی چه‌كداری كراوه.
به‌شێك
له ده‌قی پیشنیاره‌كانی كه‌مایه‌تی
ك.ش.ز.ك.(ئێران):
"بواری
نیزامی و چه‌كداری"
"كاری
چه‌كداری و وه‌زنی هێزی پێشمه‌رگه له بزووتنه‌وه‌ی
كوردستاندا و له وڵاتێكی دیكتاتۆرلێدراو و
حكوومه‌تێكی داپلۆسێنه‌ری وه‌ك كۆماری
ئیسلامی ئێران و له دروستكردنی ته‌وازونی سیاسی
ناوچه‌كه‌دا، هێشتا هه‌ر قورسه و،
بۆیه ده‌بێ له‌و وه‌زعه هه‌ستیاره‌ی ئێستای
كوردستان و ئێران‌دا، كۆمه‌ڵه تێبكۆشێ
كه به‌خێرایی هێزی چه‌كدار و پێشمه‌رگه‌ی خۆی هه‌م
به‌چه‌ندایه‌تی زیاد بكات و هه‌م
له‌باری چۆنایه‌تییه‌وه گه‌شه و نه‌شه‌ی پێبدات.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كرێ و
ده‌گونجێ له‌دوو‌بواردا كار بكه‌ین: یه‌كه‌م،
له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا دوو مه‌ڵبه‌ندی
جوغرافیایی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئاشكرا دیاری
بكه‌ین،
به‌و ڕوانگه‌یه‌وه كه
مه‌ڵبه‌نده‌كان به‌پێی گه‌شه‌ی چه‌ندایه‌تیی
هێزه‌كه له‌داهاتوودا، زیاتر بكرێن تا
له‌درێژه‌ی خۆیدا چه‌ندین گوردان و تیپ له‌هه‌موو
ناوچه‌كه و مه‌ڵبه‌ده‌كان شكڵ
بگرن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆیان هه‌بێ و له‌باری
نیزامییه‌وه به‌باشی
ڕایان‌بێنین. دووهه‌م: هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وكاره،
هه‌ر له‌ئێستاوه كار بكه‌ین هێزێكی
نیزامیی نهێنی له‌ناوه‌وه‌ی كوردستان و به‌ته‌واوی
جیا له ڕێكخستنی نهێنی و
ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر چاوه‌دێری كۆمیته‌ی ناوه‌دیدا
ڕێكبخه‌ین، ڕایان بێنین و ته‌یاریان
بكه‌ین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی هه‌ركات پێویست بێ
وه‌گه‌ڕیان بخه‌ین و بیانخه‌ینه
كاره‌وه تاهێزی عه‌له‌نی و هێزه‌نهێنییه‌كه
هه‌وێنی هێزی گه‌وره و جه‌ماوه‌ریی
نیزامیی داهاتووی كوردستان بن. كۆمه‌ڵه ده‌بێ
بایه‌خی ته‌واو به‌و ئه‌ركه بدات.
ئێمه پێمانوایه ئه‌وه‌ش یه‌كێكی دیكه له
فاكته‌ره‌كانی ده‌رهاتن و كه‌مكردنه‌وه
له‌حاڵه‌تی ته‌بعیدییه."
له‌شوێنێكی دیكه له‌ژێر سه‌ردێڕی "بواری سیاسی"
نووسراوه:
ئه‌لف: پێاسه‌یه‌كی كورت
كۆمه‌ڵه حیزبێكی شۆرشگێڕی كوردساتنی چه‌پ و
سۆسیالیسته كه خه‌ت و
بنه‌مانه‌زه‌رییه‌كه‌ی پێداگرییه له‌سه‌ر
سۆسیالیزمی دێموكراتیك و عه‌داڵه‌تی
كۆمه‌ڵایه‌تی."
2-6-
كه‌مایه‌تی ده‌بێ ده‌رجێ حوكمی وه‌ده‌رنانی
ئه‌ندامانی پیشوو
هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه
پێشنیاری من ئه‌وه‌یه كه كه‌مایه‌تی
ك.ش.ز.ك.ئێران (كۆمه‌ڵه)
جێبه‌جێ حوكمی
وه‌ده‌رنانی حوسین شه‌به‌ق، یۆنس بلوری و
ئه‌ندامه‌تازه
وه‌ده‌رنراوه‌كان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و داوای
لێبوردنیان لێ‌بكا و رێزیان
لێبگرێ كه
له‌به‌رامبه‌ر باڵی كاک عه‌بدوڵا
موهته‌دی ئازایانه ڕاوه‌ستان و كۆڵیان
نه‌دا.
2-7-
كه‌مایه‌تی كۆمه‌ڵه ده‌بێ وڵامی ڕاگه‌یاندنی
تازه‌ی ده‌سته‌ی
كاك عه‌بدوڵا بداته‌وه
ده‌سته‌ی
كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی له "ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی سه‌باره‌ت به‌شاڵاوی هێرشی پڕوپاگه‌نده‌ی
بۆ سه‌ركۆمه‌ڵه"، هێرشی
بردووه‌ته سه‌ر ڕه‌خنه‌گره‌دیموكراته‌كان و
ئه‌وانی له
په‌نایی كه‌سانێك وه‌ك
حوسێن سه‌مایی داناوه.
وڵامی
من بۆ ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵا هه‌ر ئه‌ووڵامه‌یه كه
یۆنس
بلوری له هه‌ڵوێست دا بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
به‌ڵام
له ژێر "ڕاگه‌یاندنی..." ناوی "كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستانی ئێران" نووسراوه و
كه‌مایه‌تی ده‌بێ ڕاگه‌یاندێنك بڵاو كاته‌وه و بڵێ
كه ئه‌وان ئه‌و به‌یانه‌یان
نه‌نووسیووه.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|