|
پێشنیار بۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی دامه‌زرێنه‌رانی
په‌رله‌مان،
ده‌وڵه‌ت ،
له‌شكر و ده‌سته‌ی كاتی نوێنه‌رایه‌تی كوردی
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
(ئێران)
له‌سوید
2007.04.21
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
[به‌شی یه‌كه‌م]
1-
كورته‌و ئاكام
ئێستا
له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران)
هه‌لومه‌رجێكی
له‌بار
سازبووه بۆ كاركردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی
په‌رله‌مان، ده‌وڵه‌ت و
له‌شكری كوردستان.
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه ده‌توانرێ له‌سوید بگیرێ كه
له‌وێ سێ
كه‌مایه‌تی سێ حیزبی گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵات خه‌ریكی
تێكۆشانن و
ده‌زگاڕاگه‌یاندنه‌گشتییه‌كانی سه‌ربه‌خۆی كورد و
ڕێكخراوه‌كانی ژنان و
فێمینسته‌كان و قانونزان و ناوه‌نده‌كانی
لێكۆڵینه‌وه‌ی كورد... هه‌ر له‌ووڵاته
چلالاکی‌یان هه‌یه.
به‌هۆی تایبه‌ت بوونی هه‌لومه‌رجی ئێستای
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
ده‌كرێ له‌و كۆبوونه‌وه‌دا، به‌به‌شداری ئه‌وحیزب
و ڕێكخراوه‌و كۆڕ وده‌ستانه‌ی
باسم كرد، ده‌سته‌ی كاتی نوێنه‌رایه‌تی كورد له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات
سازكرێ.
1-1-
پێشه‌كی
لێره‌دا پێشنیاره‌كه‌ی خۆم پێشكه‌ش ده‌كه‌م
به‌خوێنه‌ره‌وه‌كانی
هه‌ڵوێست بۆ قسه‌وباس و هێنانه‌دی پڕۆژه‌كه.
من له ماڵپه‌ری دیمانه‌دا به دوورودرێژی باسی
پێویستی پێكهێنانی
ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان‌م كردووه و
لێره‌دا دووپاتی ناكه‌مه‌وه.
ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه پڕۆژه‌یه‌كی دیار‌و
ڕوونمان هه‌بێت بۆ دامه‌زرانی ئه‌و
ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانه.
پێموایه حه‌فته‌ی حه‌ڤده یان هه‌ژده
كاتێكی باش‌بێ بۆ گرتنی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌كه.
هه‌رله‌م وتاره‌دا وه‌خته‌كانی
دیكه‌ی پڕۆژه‌كه باس ده‌كه‌م. نه‌خشه‌كه ده‌كرێ له
ئا‌پریل ده‌ستی پێبكرێ و له جوڵای
ئه‌وساڵ ته‌واوبێ.
بۆ
كاروتێكۆشانی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان،
زمانی یه‌كه‌م
كوردی ده‌بێ و زمانی دووه‌م ئینگلیزی. فارسی
له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌بێته
زمانی سێوم. له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات زمانه‌كانی
ئه‌و‌وڵاتانه ده‌بنه زمانی
چواره‌م.
1-2-
ئه‌وهێزانه‌ی كه ده‌بێ
له‌كۆبوونه‌وه‌گه‌ور‌ه‌كه‌دا
ببن
ئێستا ئه‌وهێز وده‌ستانه‌ی ده‌بێ بنه‌مای
كوردستانی
دیموكراتانه دانێن هه‌ن و ده‌بێ پرۆژه‌یه‌ك هه‌بێ
بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و
كۆمه‌ڵگه‌یه.
a)
كه‌مایه‌تی حیزبه‌كانی كوردستان:
ئێستا كه‌مایه‌تی
كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
(ئێران)،
ڕێفۆرمخوازه‌كانی ناو
حیزبی
دیموكراتی كوردستان (ئێران) و كه‌مایه‌تی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران (كۆمه‌ڵه) واتا
باڵی كاك ساعیدی وه‌ته‌ندۆست بوونی خۆیان
ڕاگه‌یاندووه و ئاماده‌ن بۆ قسه‌وباس و
تازه‌كردنه‌وه‌ی حیزبه‌كانی خۆیان.
پارتی ئازادی كوردستان و پارتی سه‌ربه‌ستی
كوردستان باسی سه‌ربه‌خۆیی و سازكردنی په‌رله‌مان
و ده‌وڵه‌تیان
هێناوه‌ته‌گۆڕێ.
b)
نوێنه‌رانی
زۆرایه‌تی حیزبه‌كوردییه‌كان:
ده‌توانن
له‌كۆبوونه‌وه‌كه دابن و بیروڕای خۆیان ده‌ربڕن
سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كه.
c)
ژنه تێكۆشه‌ره‌كان و فێمینسته‌كان
خه‌ریكی هه‌ڵسوڕانی
خۆیانن و ئاماده‌ی كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی سازكردنی
په‌رله‌مان و ده‌وڵه‌ت.
d)
ناوه‌نده‌كانی
لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی و ناكوردی:
تێكۆشانیان بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ستراتیژیای شۆرشی
كورد هه‌بووه و ده‌توانن
به‌به‌رنامه‌یه‌كی ڕێكوپێكتر ئه‌و‌كارانه‌بكه‌ن.
e)
قانونناسه‌كانی
كورد و ناكورد
ده‌توانن یارمه‌تی بده‌ن
بۆ نووسینی ڕه‌شنووسی قانونی بنه‌ڕه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان.
f)
گۆڤار،
ڕادیۆ، ماڵپه‌ر، نووسه‌ر، هونه‌روانه
سه‌ربه‌خۆكان
توانای وه‌یان هه‌یه ببن به سازكه‌ر و
ڕه‌خنه‌گرێكی به‌هێز. كه‌مكه‌م
ده‌بێ ته‌له‌ڤیزیۆنی سه‌ربه‌خۆی كوردستانیش سازكرێ.
g)
پێشمه‌رگه‌كانی
پێشووی حیزبه‌كوردییه‌كان و ڕابه‌ره‌كانی
خه‌باتی چه‌كداری
ده‌توانن پرۆ‌ژه‌یه‌كیان هه‌بێ بۆ دانانی له‌شكری
كوردستان و
له‌گه‌ل ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌كداری
وڵاته‌كانی ئه‌وروپا و
ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندی
بگرن.
h)
نوێنه‌رانی
ژینگه‌پارێزه‌كان، كرێكاران، ده‌سمایه‌دار،
قوتابییه‌كان ، خوێندكاره‌كان، مامۆستا، دوكته‌ر ،
سیسته‌ر ، كه‌م‌ئه‌ندام و گه‌نج
و به‌ته‌مه‌ن و منداڵ و...
ده‌بێ له كۆبوونه‌وه‌كاندا بن.
i)
نوێنه‌رانی
ده‌سته دینداره‌كان، كه‌سایه‌تیه دینداره‌كان
ده‌بێ
له كۆبوونه‌وه‌كاندا وكاروباره‌كان به‌شداربن.
j)
ده‌وله‌تی
سوید و ئۆپۆزیسیۆن ئاگادار كرێنه‌وه له‌و
نه‌خشه هێمنانه.
1-3-
پڕۆژه‌ی یه‌كه‌م: خۆئاماده‌كردن بۆ ڕاپرسی گشتی له
ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان (ئێران) بۆ سه‌ربه‌خۆیی، دامه‌زرانی
ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانی
كوردستان.
ئه‌وپڕۆژه
ده‌بێ هه‌ر له‌ئێستاوه كاری بۆبكرێ.
كه‌مایه‌تی
حیزبه‌كان ده‌ورێكی گه‌وره‌یان ده‌بێ له ئاڵوگۆڕ
له حیزبه‌كانیان و گۆڕینی وان
به حیزبی دیموكراتانه و په‌رله‌مانخواز.
ماڵپه‌ڕه سه‌به‌خۆكان و
ئه‌و ده‌ستانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسم كرد ده‌بێ له
پێكهێنانی ئه‌و كوردستانه زۆر
هه‌ڵسوڕاوبن.
باسه‌كانی من سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژه له ماڵپه‌ڕی
دیمانه‌دا
ماوه.
1-4-
پڕۆژه‌ی دووه‌م: دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی
نوێنه‌رایه‌تی كورد
له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات
به‌هۆی تایبه‌تی هه‌لومه‌رجی ناوچه پێویسته
ده‌سته‌یه‌كی كاتی له
و ده‌ستانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسم كردپێك بێت و
به‌رنامه‌یه‌ك پێشكه‌شی نه‌ته‌وه‌ی
كورد له ڕۆژهه‌ڵات و نه‌ته‌وه‌كانی ئێران و
ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران بكات.
بۆسازبوونی ده‌سته‌یه‌كی وا ڕه‌نگه
یه‌ك مانگ زۆریش بێت.
1-4-1-
پێشنیار بۆ بنه‌ڕه‌تی كاری ده‌سته‌كه
ئه‌لف: كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێده‌وڵه‌ته و مافی
سازكردنی ده‌وڵه‌ت
و په‌رله‌مان و له‌شكری خۆی هه‌یه.
ب: قانونی بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێ
بگۆڕدرێ و
نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ك یه‌ك نه‌ته‌وه به فه‌رمی
بناسێ.
پ: مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌دووشێوه
چاره‌سه‌رده‌كرێ: یه‌ك ڕاپرسی
گشتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان یان
مانه‌وه له‌ئێران وه‌ك
ده‌وڵه‌تێكی له‌گوێن وڵاته‌كانی یه‌كیه‌تی
ئه‌وروپا.
ت:بۆ ئه‌وه‌ی
كورد بتوانێ له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا بمێنێته‌وه،
ده‌بێ له‌ئێران هه‌ڵبژاردنی ئازاد بكرێ
له‌ژێرچاوه‌دێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و
ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتانه و سێكولار سازبێ كه مافی
نه‌ته‌وه‌كان بسه‌لمێنێ و ئێران
ببێته وڵاتێك وه‌ك یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا. له‌و
ده‌وڵه‌ته‌دا ده‌بێ له‌شكر و پۆلیس
مافی خۆتێوه‌ردان له‌كاری مه‌ده‌نیان نه‌بێ.
ج:
خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی، هێمنانه ده‌بێ و به‌بێ
كه‌لك وه‌رگرتن
له‌چه‌ك و له‌شكری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران)
به‌شێوه‌ی كاتی له خوارووی كوردستان (عێراق) پێكدێ
و دوای ڕاپرسی گشتی ده‌چێته‌وه كوردستان.
چ: گه‌لی كورد دژی هه‌ر هێرشێكی چه‌كدارییه به‌دژی
ئێران و
تێده‌كۆشێ كه ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران و
ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌ی
ئاشتیخوازانه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ركه‌ن.
ح: خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ناو
كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
وڵات
1-5-
ماوه‌ی پڕۆژه‌كه
بۆ هێنانه‌دی دووپڕۆژه‌كه
سێ تا چوار مانگ پێویسته، له
ئاپریله‌وه تا جولای ئه‌وساڵ 2007.
ئه‌وكارانه‌ی ده‌بێ بكرێ ئه‌وانه‌ن:
ئه‌لف: كۆبوونه‌ی مانگانه‌ی گشتی بۆ ڕاپۆرتی
كاره‌كراوه‌كان و
كه‌موكوڕییه‌كان
ب: گرتنی كۆنگره‌ی نائاسایی له حیزبه‌كان
پ: خۆرێكوپێك‌كردنی ئه‌و ده‌سته‌و گروپانه‌ی
كه تائێستا
ڕێكخراوه‌ی خۆیان دروست نه‌كردووه.
ت: له‌دوایی ئه‌و ده‌وره ده‌بێ هه‌مووكاره‌كان
كرابن.
1-5-1-
نه‌خشه بۆ هه‌مووكورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ئه‌لف: كۆبوونه‌ی یه‌كه‌م ده‌كرێ له سوید بێ و
دوایه وڵاته‌كانی
دیكه‌ی سكاندیناڤی و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و...
.
ب: له ناوه‌وه‌ی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان ده‌بێ
حه‌ولبدرێ به‌ئاشكرا
به‌شدار بانگ كرێن.
ده‌بێ له‌ناوه باسه‌كه بڵاو بێته‌وه و بیرورای
جه‌ماوه‌ر و
تێكۆشه‌رانی مه‌ده‌نی بپرسین.
پ: پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی ئێرانی مافی
مرۆڤ و... و
ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانه‌كانی ئه‌وروپا و
ئه‌مه‌ریكا و...
.
ت:
شوێنێكی دایم بدۆزرێته‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌كان و
ماڵپه‌ر و...
دامه‌زرێ.
ج: بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌وكارانه پاره‌پێویسته و
ده‌سته‌یه‌ك
سازبكرێ بۆ دانی پڕۆژه‌ی ماڵی. بۆوێنه له
كۆبوونه‌وه‌كان خۆراك وخوارده‌مه‌نی
و
بڵیت بۆ هاتنه‌ژوور بفرۆشرێ، یارمه‌تی له ڕێكخراوه
ئه‌وروپایی و ئه‌مه‌ریكاییه‌كان
و... وه‌ربگیردرێ. ئه‌و یارمه‌تی‌یانه ده‌بێ
به‌ئاشكرا و به‌بێ شه‌رتومه‌رج
بن.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|