|
زنجیره‌باس له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی دامه‌زرانی
په‌رله‌مان، ده‌وڵه‌ت،
له‌شكر و ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی كوردی كوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات
2007.05.01
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
]به‌شی
شه‌شه‌م]
پێشنیار بۆ چۆنییه‌تی گرتنی یه‌كه‌م
كۆبوونه‌وه
6-1-
كورته وئاكام
نوێنه‌رانی به‌شدار له یه‌كه‌م كۆبوونه‌ی
په‌رله‌مان
ده‌بێ له‌ناو جه‌ماوه‌ری كورد هه‌ڵبژێردرێن و نه‌ك
ئه‌وه‌ی كه چه‌ند كه‌س
خۆیان
بێن و خۆیان بكه‌نه نوێنه‌ر.
جا بۆیه پێویسته له‌وشوێنانه‌ی كوردی لێیه بۆ وێنه
له‌وشارانه‌ی سوید كه
هێندێك خانه‌واده‌ی كوردی لێیه، ده‌بێ
كۆبوونه‌وه‌ی
هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ر سازكرێ و دوای قسه‌وباس و
دیاری كردنی كاره‌كان ئه‌و
نوێنه‌رانه خۆ حازر كه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م
كۆبوونه‌وه‌ی
دامه‌زرێنه‌ران.
پێشنیاری‌من ئه‌وه‌یه كه كۆبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی
نوێنه‌ره‌كان
تا كۆتایی مانگی مای 2007
بگیرێ و یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی دامه‌زرێنه‌ران له
16 و 17
ی مانگی جونی 2007.
6-2-
پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م زنجیره‌وتاره له هه‌لوێستی
2007.04.21
بڵاوبووه‌ته‌وه و له‌ژێر سه‌ردێڕی "پێشنیار بۆ
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی
دامه‌زرێنه‌رانی په‌رله‌مان، ده‌وڵه‌ت، له‌شكر و
ده‌سته‌ی كاتی نوێنه‌رایه‌تی كوردی
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران) له سوید، به‌شی
دووه‌م له هه‌ڵوێستی 2007.04.24
له‌ژێر ناوی "زنجیره‌باس له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ری دامه‌زرانی په‌رله‌مان،
ده‌وڵه‌ت، له‌شكر و د‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی كوردی
كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، له‌ژێر
سه‌ردێڕی "دامه‌زرانی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان
به‌شێوه‌ی جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسی
كۆمه‌ڵایه‌تی یان بڕیاردانی چه‌ند كه‌س"،
بڵاوكراوه‌ته‌وه. به‌شی سێیه‌م ،
چواره‌م
و پێنجه‌م
له 2007.04.25 ،
2007.04.26
و 2007.04.29 دا بڵاو
بوونه‌وه.
من به‌زوویی باسه‌كانی خۆم سه‌باره‌ت به
ده‌وڵه‌ت،
په‌رله‌مان و له‌شكری كوردستان له به‌شێكی
تایبه‌تی له‌سه‌رماڵپه‌ری هه‌ڵوێستدا
كۆده‌كه‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دیتنه‌وه و
خوێندنه‌وه‌ی باسه‌كان هاسانتر بێته‌وه بۆ
دامه‌زرێنه‌رانی سێ ده‌زگاكه. ئه‌وه‌ی كه كاك
مه‌جید ئه‌حمه‌دی و به‌ڕێوه‌به‌رانی
پێشووی دیمانه ئه‌رشیفه‌كه‌یان هه‌رهێشتووه‌ته‌وه
جێی پێ‌زانین و ڕێزه.
جه‌ماوه‌ر بۆیان هه‌یه ته‌واوی
به‌ڵگه‌كانی په‌رله‌مان، له‌شكر
و ده‌وڵه‌تی كورد
بخوێننه‌وه و هه‌یان بێ.
تائێستا كورده‌كانی ده‌ره‌وه به‌وردی نه‌بژێردراون
و
ده‌بێ كهمكهم
نفوسی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران ) دیاری
كه‌ین و به‌پێی
نفوس نوێنه‌ر هه‌ڵبژێردرێ.
ئه‌گه‌ر بتوانین ئه‌وپرۆژه‌ی كه‌باسم كرد
به‌رینه‌پێش بۆ
یه‌كه‌م جار دیموكراسی ڕاسته‌وخۆ له‌نێو ئێمه‌دا
په‌یدا ده‌بێ و ده‌توانین
سسیسته‌مێكی سیاسی وه‌ك سوید ساز كه‌ین.
پڕۆژه‌كه
تازه‌یه و كه‌موكوڕی زۆره ده‌بێ به‌وردی
كه‌موكوڕییه‌كان
ببینین و كهمكهم به‌یارمه‌تی لێكۆڵینه‌وه لایان
به‌ین. ماڵپه‌ره سه‌ربه‌خۆكان
ده‌بێ وقسه‌و باس له‌سه‌ر چۆنییه‌تی سازكردنی
ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان و له‌شكر
له‌وڵاته ئه‌وروپاییه‌كان وه‌ڕێ‌خه‌ن.
6-3-
كۆبوونه‌وه‌ی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی
په‌رله‌مان
تائێستا ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی وه‌ك چه‌شنێك
په‌رله‌مان بوون بۆ وێنه كۆنگره‌ی
گه‌ل و كۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌یی هه‌موویان له‌سه‌ره‌وه‌ڕا سازكراون و
هیچیان له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی تیۆری
ناسیۆنالیزمی دیموكراتانه واتا سازكردنی ده‌وڵه‌ت،
په‌رله‌مان و له‌شكری كوردستان
نه‌بوون، له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی خه‌باتی
هێمنانه و ڕاپرسی گشتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌بوون و
هیچیان ده‌سكه‌وتێكی گرینگ‌یان نه‌بووه.
دامه‌زرانی په‌رله‌مان و حوكومه‌ت و له‌شكر
به‌وشێوه‌ی تائێستا
باسم
كردووه له‌سه‌ر بنه‌ره‌تی به‌شداری جه‌ماوه‌ر
له‌خواره‌وه‌ڕایه.
بۆ
ئه‌وه‌ی بۆچوونه‌وه‌كه‌م ڕوون‌كه‌مه‌وه
نمونه‌یه‌ك دێنمه‌وه. بۆ وێنه له‌شاری ئوپسالا پێنج
خانه‌واده‌ی كورد هه‌ن كه
هاتووچۆی یه‌كتر ده‌كه‌ن. چه‌ند
كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌و خانه‌وادانه ده‌توانن
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی چكۆله‌ی خۆیان بگرن و دووكار
بكه‌ن: (1) باسه‌كانی سه‌باره‌ت
به چۆنییه‌تی دروست‌كردنی په‌رله‌مان و
ده‌وڵه‌ت و له‌شكر بخوێننه‌وه
و خۆیان
حازركه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی
هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ران، (2) ڕه‌شنووسی قانوونی
بنه‌ڕه‌تی
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆپی بكه‌ن و
له‌زووترین‌كاتدا بیگه‌یێننه ده‌ستی به‌شدارانی
كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ر.
دوایه
ئه‌و
خانه‌وادانه، ده‌كرێ له‌شوێنێك
كۆبنه‌وه بۆ وێنه له
لۆكاڵێك یان له ماڵێك و
ئه‌و چه‌ند
كه‌سه‌ی كه خۆیان
ئاماده‌كردووه
ده‌توانن باسه‌كانی
سه‌باره‌ت به دامه‌زرانی سێ‌ده‌زگاكه پێشكه‌ش
كه‌ن و
هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌رێوه به‌رن.
A:
یه‌كه‌م كار
نووسینی ناوی به‌شداره فه‌رمییه‌كانه و
هه‌ڵبژاردنی كه‌سێك كه كۆبوونه‌وه‌كه
به‌ڕێوه‌ده‌با و یه‌كێك كه قسه‌كان
د‌ه‌نووسێ. باشتر ئه‌وه‌یه قسه‌كان له‌سه‌ر
كاسێتیش تۆمار
بكرێ.
به‌رپرسی
ماڵی ده‌بێ دانرێ و ئه‌وه‌ی كه خه‌رجی
كۆبوونه‌وه‌كه
چه‌نده و هه‌موو به‌شدار بن له پاره‌دانان بۆ
به‌رێوه‌بردنی
كۆبوونه‌وه‌كه. خه‌رجی ناردنی
نوێنه‌ره‌كانیش بۆ ستۆكهۆلم و به‌شداری له
یه‌كه‌م
كۆبوونه‌وه‌ی دامه‌زرێنه‌ران ده‌بێ باسبكرێ.
بۆ كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێ دووچاودێر
هه‌بێ كه
سه‌ربه‌خۆ بن و
ئه‌ندامی هیچ حیزبێك نه‌بن
كه ڕاستبوونی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كه
بسه‌لمێنێنن.
ئه‌و
پێنج خانه‌واده‌ی كوتم
ده‌بێ خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان (ئێران ) بن چونكه په‌رله‌مان و
د‌ه‌وڵه‌ته‌كه بۆ ئه‌وبه‌شه‌ی
كوردستانه.
به‌ڵام خانه‌واده‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش
و خانه‌واده‌ی
سویدی و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێرانیش ده‌توانن
له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا به‌شداری
بكه‌ن
به‌ڵام ئه‌وان مافی ده‌نگدانیان نابێ.
ته‌مه‌ن بۆ
ده‌نگدان ده‌كرێ 16 ساڵ بێ.
نوێنه‌رێك كه هه‌ڵده‌بژێردرێ ئه‌گه‌ر ژن بوو
جێگره‌كه‌ی ده‌بێ
پیاوبێ و به‌پێچه‌وانه.
بۆ
ئه‌و كۆبوونه‌وه ده‌كرێ چه‌ند كاته‌ژمێر كات
ته‌رخانكرێ. دیاره
پێش ئه‌و كۆبوونه‌وه گه‌وره‌ش ده‌كرێ كۆبوونه‌وه‌ی
چكۆڵه بگیرێ له خانه‌واده‌كان و
زیاتر خۆ بۆ
هه‌ڵبژاردنه‌كه حازر كه‌ن.
B: دووه‌م كاری
كۆبوونه‌وه‌كه باسكردن له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی قانونی
بنه‌ڕه‌تی كوردستانه و په‌سندكردنی و ئه‌گه‌ر
پێشنیاریش بۆ بۆ گۆڕینی ده‌بێ
بنووسرێ.
B: سێیه‌م
كار هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانه
ئه‌لف:
چه‌ند كه‌س كه ڕه‌شنووسه‌كه‌یان قبوڵه خۆ كاندید
ده‌كه‌ن
و دوایه هه‌ڵبژاردن ده‌ست‌پێده‌كا. لێره‌ش 16
ساڵه بوون پێویسته بۆ خۆكاندید
كردن.
ئه‌گه‌ر دووكه‌س كاندید بن یه‌كیان ده‌بێ ژن‌بێ
ئه‌گه‌ر چواركه‌س خۆكاندید
كه‌ن ده‌بێ دوویان ژن‌بێ.
دیسان
دێینه‌وه سه‌ر پێنج‌كه‌سه‌كه. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر
ئه‌و
كه‌سه‌ی هه‌ڵیان‌بژارد ئه‌ندامی هه‌ركام
له‌حیزبه‌كوردییه‌كان بوو (كه‌مایه‌تی یان
زۆرایه‌تی) جیاوازێكی نییه. به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه
كه‌ئه‌و كه‌سه
باوه‌ری به
ڕه‌شنووسی قانونی
بنه‌ڕه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئێران)
هه‌بێت و ئه‌وه‌ی
كه پێره‌وی
ناوخۆی حیزبه‌كه‌ی بگۆڕێ و یه‌كێك
له‌وانه‌بێ كه حیزبه‌كه‌ی ده‌كاته
حیزبێكی قانونی
و خاڵی
ڕوخانی ڕژێمی كۆماری ئیسلامی لا ده‌با و له‌جیات
خه‌باتی
چه‌كدارانه سازكردنی له‌شكری كوردستانی قبوڵ ده‌بێ
و...
.
نوێنه‌ره‌كان ده‌بێ به‌فه‌رمی و به‌نووسراوه ئه‌و
به‌لێنیانه بڵاوكه‌نه‌وه
و له‌سه‌ر ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن باسی بكه‌ن و
له‌سه‌ر
قسه‌كه‌یان ڕاوه‌ستن.
بۆ
ئه‌وه‌ی دیاری بكرێ كاری نوێنه‌ره‌كان له یه‌كه‌م
كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان چۆن ده‌بێ بڕوانه
به‌نده‌كانی
خواره‌ی ئه‌و وتاره.
كاره‌كان ئه‌وانه ده‌بن:
هه‌لبژاردنی پێنج كۆمیسیۆنی(1)
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه،
(2)له‌شكر ،(3)
ژنان، و(4) پێشنووسی
قانونی بنه‌ڕه‌تی و دامه‌زاندنی
حیزبه‌په‌رله‌مانییه‌كان و (5)
كاروباری ماڵی وپاره.
6-4-
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان
به‌به‌شداری
نوێنه‌رانی
هه‌ڵبژاردراو
ئه‌و
كۆبوونه‌وه له 16 و 17 ی
مانگی جون ده‌گیرێ و نوێنه‌ره‌كان
له‌وێدا كۆده‌بنه‌وه.
له به‌شی پێنجه‌می ئه‌م زنجیره‌وتاره باسی
ئه‌وه‌م كردووه كه كاری
ئه‌ونوێنه‌رانه چ ده‌بێ.
چوونكه
كار‌و باره‌كان زۆرن پێنج
گۆڕه‌پان
هه‌ڵده‌بژێرین:
ئه‌لف:
هه‌لبژاردنی پێنج كۆمیسیۆنی(1)
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه،
(2)له‌شكر ،(3)
ژنان، و(4) پێشنووسی
قانونی بنه‌ڕه‌تی و دامه‌زاندنی
حیزبه‌په‌رله‌مانییه‌كان و (5)
كاروباری ماڵی وپاره.
6-5-
كۆمیسیۆنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه
له به‌شی پێنجه‌می ئه‌م‌زنجیره‌وتاره باسم كردووه.
6-6-
كۆمیسیۆنی له‌شكر
كاری ئه‌وه ده‌بێ كه به‌رنامه‌یه‌ك دانێ بۆ
گۆڕینی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌كان به‌له‌شكری كوردستان، و له ژێر
چاوه‌دێری
هاویشتنی
په‌رله‌مان. ئه‌و له‌شكره ده‌بێ مافی خۆتێوه‌ردان
له كاروباری مه‌ده‌نی نه‌بێ و
جیابێ له حیزبه‌كان و له‌ژێر چاوه‌دێری
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كیه‌تی
ئه‌وروپادابێ.
6-7-
كۆمیسیۆنی ژنان
كاری ئه‌و كۆمیسیۆنه دانانی به‌رنامه‌یه‌ك ده‌بێ
بۆ لابردنی
لێدان
و كوشتنی ژنان له كوردستان وله‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات
6-8-
كۆمیسیۆنی
پێشنووسی
قانونی بنه‌ڕه‌تی و دامه‌زاندنی
حیزبه‌په‌رله‌مانییه‌كان
كاری ئه‌و كۆمیسیۆنه ڕێك‌وپێك كردنی ڕه‌شنووسه‌كه
ده‌بێ و
كامیل
كردنی به‌یارمه‌تی قانونناسان.
6-9-
كۆمیسیۆنی كاروباری
ماڵی وپاره.
كاری ئه‌و كۆمیسیۆنه ئه‌وه ده‌بێ كه به‌رنامه‌یه‌ك
داڕێژێ بۆ
به‌ڕێوه‌چوونی ده‌وڵه‌ت، په‌رله‌مان و له‌شكر.
بنه‌ره‌تی كاره‌كه‌یان ده‌بێ ئه‌وه
بێ كه ئێمه خۆمان، زیاتر له یه‌ك‌ملیۆن كوردی
ده‌ره‌وه‌ی وڵات پاره‌كه بده‌ین.
ئه‌گه‌ریش له ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانه‌كانی
ده‌وڵه‌ته دیموكراتانه‌كان یارمه‌تی
وه‌رگرین ئه‌و یارمه‌تییانه ده‌بێ به‌بێ
شه‌رتومه‌رج بن و به‌ئاشكرا قه‌راره‌كه
بڵاو كه‌ینه‌وه. و پاره‌كه له‌ژێر چاوه‌دێری
نوێنه‌رانی په‌رله‌مان خه‌رج كرێ و
ڕاپۆرته‌كه بڵاو بێته‌وه.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|