|
سه‌باره‌ت به‌مافی مرۆڤ له كوردستا‌ن
2007.05.11
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
[به‌شی یه‌كه‌م] پێشنیار بۆ بڕیارنامه سه‌باره‌ت
به‌پاراستنی مافی
مرۆڤ له‌رێكخراوه‌كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستا‌ن (ئێران)
1-
پێشه‌كی
ده‌وڵه‌ته‌ناوه‌ندییه‌كانی ئێران، توركیا، سوریه،
كورد وه‌ك
نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌فه‌رمی ناناسن و خه‌ریكی
تواندنه‌وه و به‌كۆمه‌ڵقڕكردنی كوردانن و
مافی مرۆڤ له‌ژێر پێ ده‌نێن( له‌عێراق تاڕاده‌یه‌ك
مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد به فه‌رمی
ناسراوه).
به‌ڵام ڕێكخراوه‌كوردییه‌كانیش جاری وایه
مافه‌كانی مرۆڤ له‌ژێر
پێده‌نێن.
بۆ دروست‌كردنی كوردستانێكی دیموكراتانه پێویسته
باسی له‌ژێرپێنانی
مافی مرۆڤ
هه‌م‌له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌ناوه‌ندییه‌كان و هه‌م
له‌ڵایه‌ن
ڕێكخراوه‌كوردییه‌كان بكرێ.
له‌وژماره‌ی هه‌ڵوێستڕا زنجیره‌باسێك له‌سه‌ر
ئه‌و‌بابه‌ته
بڵاوده‌كه‌مه‌وه.
2-1-
بۆچی بڕیارنامه؟
یه‌كێك
له‌شێوه‌كانی كارتێكردن له ده‌سه‌ڵاتداره‌كان
نووسینی
بڕیارنامه و كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا‌و ناردنی نامه‌ی
ئه‌له‌كترۆنییه. من
له‌خواره‌وه، پێشنیاری
بڕیارنامه‌یه‌ك ده‌نووسم و داوا ده‌كه‌م له
خوێنه‌ره‌وه‌كانی
هه‌ڵوێست و ماڵپه‌ڕه‌كان كه
بڕیارنامه‌كه بخوێننه‌وه
و ئیمزای
كه‌ن و ده‌نگی
بێزاری خۆیان
ده‌ربڕن سه‌باره‌ت به‌و مافخواردنانه و بینێرن بۆ
كه‌مایه‌تی و
زۆرایه‌تی ك.ش.ز.ك.(ئێران)، حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
(كۆمه‌ڵه) باڵی كاك‌برایمی
عه‌لیزاده و كاك سه‌لاحی مازوجی و حیزبه‌كانی
دیكه‌ی كوردستا‌ن.
كورد كاتێك وه‌ك نه‌ته‌وه د‌ه‌بێته دیموكرات كه
هه‌موو
كه‌س وهه‌مووحیزبه‌كان دژی ماف‌خواردن ڕاوه‌ستن.
2-1-1-پێشنیاری
بڕیارنامه‌كه
ئه‌لف:
وه‌ده‌رنانی حوسێن شه‌به‌ق، یۆنس‌بلوری ، بارام
ره‌زایی، سه‌باحی ئه‌مینی و جه‌لال
زه‌ندی،
كارێكی
دژی دیموكراتانه
بووه. كه‌مینه
و زۆرینه‌ی ك.ش.زك.(ئێران)
ده‌بێ
جێ‌به‌جێ ته‌واوی ئه‌و حوكمانه
هه‌ڵوه‌شێننه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كانی گه‌یشتوو، ئێستا بارام
ڕه‌زایی و
سه‌باحی ئه‌مینی ئازایانه گه‌ڕاونه‌وه ئۆردوگا بۆ
ئه‌وه‌ی به‌مافی خۆیان بگه‌ن و
حوكمی وه‌ده‌رنانیان هه‌ڵو‌ه‌شێته‌وه. ئه‌و
تێكۆشه‌رانه و وه‌ده‌رنراوه‌كانی دیكه
پێویستیان به پشتیوانی هه‌موانه. پشتیوانی ئێوه،
ئه‌وان زووتر به حه‌قی خۆیان
ده‌گه‌نێ.
ب:
ئه‌وه‌ی دووخزم نابێ پێكه‌وه له كۆمیته‌یه‌كی
ته‌شكیلاتێكدا
بن، دیموكراتانه‌یه. بۆزانیاری زیاتر باسه‌كه‌ی
كاك ڕێبوار
ڕه‌شید له پڕۆژه‌ی
پارتی سۆشیالدیموكراتی كوردستا‌ن بخوێننه‌وه.
پێشنیار: كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی
ده‌بێ جێ‌به‌جێ له كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری
سیاسی لاچێ و ناهیدبه‌همه‌نی
بمێنێته‌وه.
كه‌مینه و زۆرینه‌ی ك.ش.ز.ك.(ئێران)
ده‌بێ جێ‌به‌جێ ئه‌و
ئاڵوگۆڕه سازكه‌ن.
پ:
كه‌مینه و زۆرینه‌ی ك.ش.ز.ك.(ئێران)
ده‌بێ ناوی
ته‌واوی ئه‌و
ئه‌ندامانه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ك.ش.ز.ك.(ئێران)
كه
ئه‌وبه‌یانه‌یان
په‌سند
كردووه جێ‌به‌جێ بڵاوكه‌نه‌وه:"ڕاگه‌یاندنی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی سه‌باره‌ت به شاڵاوی
پروپاگه‌نده‌یی بۆ سه‌ركۆمه‌ڵه، 2007.04.24".
ت:
قانونی ئاشكرا بوونی به‌ڵگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداران و
ده‌وڵه‌ت
له‌مێژه له ئه‌وروپا‌هه‌یه. ئه‌وخاڵه
ده‌بێ بكرێته
خاڵێكی كاتی له كاروباری
ڕێكخراوه‌كوردییه‌كان و دوایه دوای كۆنگره‌گرتن، خاڵێكی
پڕۆگرامی حیزبه‌كان.
ج:
نامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی سه‌باره‌ت به ناساندنی
كاك ڕێبوار
ڕه‌شید وه‌ك نه‌یار بڵاو بووه‌ته‌وه.
كه‌مینه و زۆرینه‌ی ك.ش.ز.ك.(ئێران)جێ
به‌جێ ناوه‌رۆكی ئه‌و نامه به‌دژی دیموكراتانه
بناسێنن.
چ: حیزبی كۆمۆنیستی ئێران (كۆمه‌ڵه)، باڵی كاك
برایمی عه‌لیزاده و
كاك سه‌لاحی مازوجی سوكایه‌تی به
كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی
ئێران ونه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كه‌ن
و خۆیان
ناوێكیان بۆ داتاشیوه (سازمانی
زه‌حمه‌تكێشان). داوا ده‌كه‌م له
ته‌واوی شارۆمه‌ندانی كوردستا‌ن كه بێزاری خۆیان
سه‌باره‌ت به‌وشێوه دژه دیموكراتانه ده‌ربڕن و
داوا بكه‌ن كه ح.ك.ئێران
(كۆمه‌ڵه) له‌ته‌واوی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی فه‌رمی
خۆی، جێ‌به‌جێ، ناوی
فه‌رمی كۆمه‌ڵه‌ی
شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
به‌كاربێنێ.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|