|
سه‌باره‌ت به كه‌مایه‌تی ناو ك.ش.ز.ك.(ئێران)
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
2007.04.26
[به‌شی یه‌كه‌م] كه‌مایه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه:
یارمه‌تیده‌رانی نهێنی ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی ڕوانگه و پێشنیاری خۆیان
بڵاو ده‌كه‌نه‌وه
1-
كورته‌و ئاكام
پێنج كه‌سه‌كه‌ی كه‌مایه‌تی ناوه‌ندی ئه‌وانه‌ن
كه له‌ماه‌وی
چه‌ند ساڵی ڕابردوودا زۆرتر
به‌شێوه‌یه‌كی لیبڕاڵانه و به‌پارێزانه
له‌به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی
ڕاوه‌ستان و
پشتیوانی ته‌واویان له
ڕه‌وتی ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی كۆمه‌ڵه نه‌كرد.
ڕه‌وتی
ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی به
تێكۆشانی حوسێن شه‌به‌ق و یۆنس بلوری ده‌ستی پێكرد
و ده‌یان كه‌سی دیكه
"له‌خواره‌وه"
درێژه‌یان پێدا.
گه‌وره‌ترین كاری كه‌مایه‌تی ناوه‌ندی
بڵاوكردنه‌وه‌ی
"ڕوانگه
و پێشنیاری" خۆیان بوو له رۆژی هه‌ینی 2007.04.20
دا . له‌و بڵاوكراوه‌دا
به‌جوانی دیاره كه ئه‌وان بیر
له ئاڵوگۆڕێكی
بنه‌ڕه‌تی ناكه‌نه‌وه.
له‌هه‌لومه‌رجی ئێستا "كه‌مایه‌تی خواره‌وه‌ی
كۆمه‌ڵه" له‌سه‌ر دوورێیانێكه. ئه‌گه‌ر
ئه‌وان به‌ته‌واوی
سیاسه‌ته‌كانی
كه‌مایه‌تی ناوه‌ندی ڕوون‌كه‌نه‌وه
و ده‌ستیان لێهه‌ڵنه‌گرن، ڕێبازی دیموكراتانه
سه‌ر ده‌كه‌وێ و ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی له كۆمه‌ڵه‌دا
په‌یدا ده‌بێ. له ڕه‌وتی
ئاڵوگۆێكی وادا ماڵپه‌ڕه‌سه‌ربه‌خۆكان
یارمه‌تیده‌ری گه‌وره‌ی "كه‌مایه‌تی
خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه" ده‌بن. ئه‌گه‌ر ئه‌وكاره
نه‌كه‌ن، له‌سه‌ڕا
كۆمه‌ڵه‌یه‌كی
"تازه"
ساز ده‌كرێ كه هه‌ر وه‌ك
كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌رده‌می كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی
ده‌بێ.
جیاوازی
كه‌مایه‌تی
"سه‌ره‌وه" واتا كه‌مایه‌تی
ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی
له‌وه‌دایه كه ده‌سته‌ی
یه‌كه‌م ئێستا به‌ته‌واوی نه‌بووه‌ته سه‌ركوتگه‌ر
و ته‌نیا یارمه‌تیده‌ر و
ڕێخۆشكه‌ری
ده‌سته‌ی دووه‌م بووه .
ئه‌وان
هه‌موو پرده‌كانیان له‌پشت سه‌ری
خۆیان
نه‌ڕوخاندووه و ئه‌گه‌ر له‌به‌رامبه‌ر
"كه‌مایه‌تی خواره‌وه" و
ماڵپه‌ره ئازاده‌كان ڕانه‌وه‌ستن هیوایه‌ك هه‌یه
كه ڕزگاریان بێ.
1-1-
پێشه‌كی
له‌م ژماره‌ی هه‌ڵوێست ڕا قسه‌وباسێك سه‌باره‌ت به
كه‌مایه‌تی ناو
ك.ش.ز.ك.(ئێران) ده‌ست پێده‌كه‌م.
تائێستا، خالید محه‌مه‌دزاده (ڕێنێسانس‌نیوز)،
خه‌لیل غه‌زه‌لی(
هه‌ڵوێست) ، حاته‌م مه‌نبه‌ری (هه‌ڵوێست)،
قه‌ره‌نی قادری (كوردستان‌پرێس) و
شه‌ماڵ‌كاوه (پلاتفۆرمی نه‌ته‌وه‌یی) له‌سه‌ر
به‌ڵگه‌كه‌ی كه‌مایه‌تی ناوه‌ندی
قسه‌وباسیان وه‌ڕێ‌خستووه.
1-2- حیكایه‌تی
دڵ‌شكانی كه‌مایه‌تی ناوه‌ندی له كاك عه‌بدوڵا و
خۆناساندن له‌ژێر
زه‌ختی "خواره‌وه" دا
به‌كورتی ده‌توانین بڵێین ئه‌و به‌ڵگه بۆ
زیندووكردنه‌وه‌ی باڵی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی
نووسراوه.
ڕه‌نگه زۆر
كه‌س ئه‌و‌قسه‌ی پێ
سه‌یر بێ، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و باسه بكرێ.
ده‌سته‌ی كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دی ئه‌وه‌نده به‌پارێزه كه ڕێی
نه‌دواوه به كه‌مایه‌تییه‌كی ئاوا
خزمه‌تكار. ڕه‌نگه
ترسی
كاك
عه‌بدوڵا له‌وه‌بووبێ كه نه‌كا، خودای نه‌خواسته، كاك
عومه‌ری ئیلخانیزاده ببێته سكرتێری گشتی.
پێموایه یه‌كێك له‌هۆیه‌كانی ئه‌و
"ڕێ‌پێنه‌دانه"
ئه‌وه‌بووه.
هه‌روه‌ها لاموایه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كاك
عه‌بدوڵا
چه‌ندین ساڵه هه‌ر له به‌ڵێ‌گۆیان گه‌ڕاوه و كاری
پێ‌سپاردوون،
نه‌یتوانیوه
له‌وه‌حاڵی بێ كه
كه‌سانێك كه جارجار نوزه‌یه‌كیان دێ، خراپ نێ
ڕێیان پێبدرێ.
كه‌مایه‌تی ناوه‌ندی كۆمیته‌مه‌ركه‌زی
له پلۆنۆمی
كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه كه مانگێگ له‌مه‌و‌به‌ر گیرا
ڕایگه‌یاند كه وه‌ك كه‌مایه‌تی كار
ده‌كا به‌ڵام ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی هه‌ر ئاشكرا
نه‌كرد. تا ئه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كان و
ماڵپه‌ڕه ئازاده‌كان زه‌ختیان هێنا وكاك عه‌بدوڵا
ئه‌ندامێكی دیكه‌ی وه‌ده‌ر‌نا.
كه‌مایه‌تی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
زۆر به‌پارێزه و به‌شێنه‌یی هه‌نگاو هه‌ڵدێنێ و
ئێستا
خۆی له‌زیندانی حیزبی لێنینانه ڕزگار نه‌كردووه.
ڕه‌خنه‌ی كه‌مایه‌تی
له
حیزبی لێنینانه
هه‌نگاوێكه بۆ پێشه‌وه به‌ڵام كاتێك حیزبی وا
لا
ده‌چێ
كه
سسیسته‌مێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دیموكراتانه
له كوردستان ساز كه‌ین و
كه‌مایه‌تی ناوه‌ندی پڕۆژه‌یه‌كی بۆ سازكردنی ئه‌و
سیسته‌مه
نییه.
1-3-
له‌شكری كوردستان یان ده‌سته چه‌كداری وه‌ك
حه‌ماس؟
له‌سیسته‌مێكی دیموكراتانه‌دا له‌شكر و پۆلیس جوێن
له
ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌كان و ته‌نیا له‌ڕووی قانونی
بنه‌ڕه‌تی و بڕیاری په‌رله‌مان له
شه‌ڕ به‌شداری ده‌كه‌ن.
به‌ڵام له به‌ڵگه‌ی "ڕوانگه و پێشنیاری"
كه‌مایه‌تی
ناوه‌ندی باسی ئه‌و خاڵه گرینگه نه‌كراوه.
به‌پێی بۆچوونه‌كانی كه‌مایه‌تی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
هه‌ر
وه‌ك ڕێكخراوه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه كه "خۆی"
بڕیار ده‌دا كه‌ی شه‌ڕ بكا. واتا ئه‌و
كه‌مایه‌تییه باوه‌ڕی به ده‌وڵه‌ت وپه‌رله‌مان و
له‌شكری كوردستان
نییه.
هیچ
حیزبێكی كوردی نابێ چه‌كداری
له‌ناوه‌وه‌ی وڵات‌دا هه‌بێ
و
خه‌باتی ئێمه ده‌بێ مه‌ده‌نی بێت. حیزبه‌كانی
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌بێ هێزی
پێشمه‌رگه بكه‌نه له‌شكری كوردستان و ده‌وڵه‌ت و
په‌رله‌مانی كوردستان
له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ساز كه‌ن.
ئه‌گه‌ربمانه‌وێ
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتانه ساز
كه‌ین هه‌ر به‌ڕه‌خنه‌گرتن
له سانترالیزمی دیموكراتانه به‌و مه‌به‌سته
ناگه‌ین.
شێوه‌ی كه‌مایه‌تی ناوه‌ندی سوراوسپیاوی
بێ‌ئه‌ندازه‌یه
(extreme make-over ).
كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دیش كاتی "ساغكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه"
له‌و شێوه كه‌لكی وه‌رگرت و
حوسێن شه‌به‌ق و یۆنسی بلوری
كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و درۆ‌و ده‌له‌سه ڕاوه‌ستان
وه‌ده‌رنران. ئێستاش هه‌ر وای لێدێ ئه‌گه‌ر
"له‌خواره" ڕا حه‌ولنه‌درێ و كۆمه‌ڵه
له‌بناغه‌ڕا نه‌گۆڕدرێ، ده‌بێ
چاوه‌ڕێی وه‌ده‌رنانی حوسێنه‌شه‌به‌قه‌كانی تازه
بین.
ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی چه‌كداری كه‌مایه‌تی
به‌ڕێوه‌بچێ كۆمه‌ڵه
ده‌بێته ڕێكخراوه‌یه‌كی وه‌ك حه‌ماس.
به‌شێك
له ده‌قی پیشنیاره‌كانی كه‌مایه‌تی
ك.ش.ز.ك.(ئێران):
"بواری
نیزامی و چه‌كداری"
"كاری
چه‌كداری و وه‌زنی هێزی پێشمه‌رگه له بزووتنه‌وه‌ی
كوردستاندا و له وڵاتێكی دیكتاتۆرلێدراو و
حكوومه‌تێكی داپلۆسێنه‌ری وه‌ك كۆماری
ئیسلامی ئێران و له دروستكردنی ته‌وازونی سیاسی
ناوچه‌كه‌دا، هێشتا هه‌ر قورسه و،
بۆیه ده‌بێ له‌و وه‌زعه هه‌ستیاره‌ی ئێستای
كوردستان و ئێران‌دا، كۆمه‌ڵه تێبكۆشێ
كه به‌خێرایی هێزی چه‌كدار و پێشمه‌رگه‌ی خۆی هه‌م
به‌چه‌ندایه‌تی زیاد بكات و هه‌م
له‌باری چۆنایه‌تییه‌وه گه‌شه و نه‌شه‌ی پێبدات.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كرێ و
ده‌گونجێ له‌دوو‌بواردا كار بكه‌ین: یه‌كه‌م،
له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا دوو مه‌ڵبه‌ندی
جوغرافیایی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئاشكرا دیاری
بكه‌ین،
به‌و ڕوانگه‌یه‌وه كه
مه‌ڵبه‌نده‌كان به‌پێی گه‌شه‌ی چه‌ندایه‌تیی
هێزه‌كه له‌داهاتوودا، زیاتر بكرێن تا
له‌درێژه‌ی خۆیدا چه‌ندین گوردان و تیپ له‌هه‌موو
ناوچه‌كه و مه‌ڵبه‌ده‌كان شكڵ
بگرن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆیان هه‌بێ و له‌باری
نیزامییه‌وه به‌باشی
ڕایان‌بێنین. دووهه‌م: هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وكاره،
هه‌ر له‌ئێستاوه كار بكه‌ین هێزێكی
نیزامیی نهێنی له‌ناوه‌وه‌ی كوردستان و به‌ته‌واوی
جیا له ڕێكخستنی نهێنی و
ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر چاوه‌دێری كۆمیته‌ی ناوه‌دیدا
ڕێكبخه‌ین، ڕایان بێنین و ته‌یاریان
بكه‌ین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی هه‌ركات پێویست بێ
وه‌گه‌ڕیان بخه‌ین و بیانخه‌ینه
كاره‌وه تاهێزی عه‌له‌نی و هێزه‌نهێنییه‌كه
هه‌وێنی هێزی گه‌وره و جه‌ماوه‌ریی
نیزامیی داهاتووی كوردستان بن. كۆمه‌ڵه ده‌بێ
بایه‌خی ته‌واو به‌و ئه‌ركه بدات.
ئێمه پێمانوایه ئه‌وه‌ش یه‌كێكی دیكه له
فاكته‌ره‌كانی ده‌رهاتن و كه‌مكردنه‌وه
له‌حاڵه‌تی ته‌بعیدییه."
1-4- چه‌ند
كار كه
كه‌مایه‌تی ده‌بێ به‌بێ
ڕاوه‌ستان و ده‌رجێ
بیكا
زۆرتری ئه‌ندامانی كه‌مایه‌تی ناوه‌ندی له
وڵاته‌كانی
ئه‌و‌روپا ژیاون و ده‌زانن كه جیابوونی پۆلیس
وله‌شكر له‌قانونی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و
وڵاتانه نووسراوه و له‌كرده‌وه‌شدا وایه. واتا
ئه‌وه‌شتێكی سه‌یر و عه‌جایب نییه كه
ئه‌وان نه‌توانن لێی حاڵی بن. جابۆیه:
ئه‌لف: ده‌رجێ ڕایگه‌یێنێ كه جیابوونی پۆلیس و
له‌شكری كوردستان
له ده‌سه‌ڵاتی
ده‌وڵه‌ت و حیزبه‌كان ده‌سه‌لمێنێ.
ب: جێبه‌جێ حوكمی وه‌ده‌رنانی ته‌واوی
ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌كانی
ئۆپۆزیسیۆنی كۆمه‌ڵه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌وری
ناڕاسته‌و خۆی، له‌و
وه‌ده‌رنانه باس بكا.
داوا ده‌كه‌م له ئه‌ندامانی "خواره‌وه"-ی
كه‌مایه‌تی كه
بیروبۆچوونه‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به به‌ڵگه‌ی
"ڕوانگه و پێشنیار" ده‌ربڕن و
ڕه‌شنوسی خۆیان بۆ به‌رنامه‌ی كۆمه‌له بڵاو
كه‌نه‌وه.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|