|
باسێك سه‌باره‌ت به لیبڕاله كورده‌كان
2007.05.02
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
[ به‌شی دووه‌م]
به‌ره‌ی یه‌كگرتووی لیبڕاڵه‌خۆجوانكردووه‌كان بۆ
ڕزگاری به‌پارێزه ئابڕووچووه‌كان
!
2-2-
كورته و ئاكام
لیبڕاڵه كورده‌كان به‌سۆسیالیست، ناسیۆنالیست و
فێمینیسته‌وه
تووشی دووڕێیانێكی پڕ له‌مه‌ترسی بوون. ئه‌وان یا
ده‌بێ ئه‌لته‌رنه‌تیفی سۆسیالیست،
ناسیۆنالیست و فێمینسیته دیموكراته‌كان هه‌ڵبژێرن
یان بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی
به‌پارێزه‌كان و ژیانی پڕ له سوكایه‌تی و نوزه‌نوز
و زۆر مه‌ینه‌تبارتر له جارانی
خۆیان ده‌ست‌پێبكه‌نه‌وه.
باڵی لوتفپوری گه‌ڕواه ناو حیزبی دیموكرات و ون
بوو،
كه‌مایه‌تی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه كه چه‌ند ساڵ
یارمه‌تیده‌ری به‌پارێزه‌كانی باڵی
كاك
عه‌بدوڵا موهته‌دی بوو به‌ڵگه‌ی "ڕوانگه و
پێشنیاری" خۆیان
واتا
ڕازانده‌وه‌ی مه‌یتی به‌پارێزه‌كانیان بڵاو
كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند
كه هیچیان
له‌باراندا نییه، پلاتفۆرمی نه‌ته‌وه‌یی پلاتفۆرمی
دووه‌می بڵاو كرده‌وه و مه‌رگی
خۆی ڕاگه‌یاند : دروست‌كردنی كوردستانێكی به‌پارێز
و سه‌ربه‌خۆ.
ده‌سته‌ی سۆشیالدیموكراته‌كانی كوردستان
پێڕه‌وپڕۆگرامی خۆیان
بڵاوكردووه‌ته‌وه و ناسیۆنالیزم و سۆسیالیزمیان
تێكه‌ڵكردووه.
تاقه‌كه‌سه‌لیبڕاله‌كانیش وه‌ك كاك خه‌لیل
غه‌زه‌لی و وه‌ك هه‌موو
لیبڕاله‌كورده‌كانی دیكه خه‌باتی چه‌كدرانه
ده‌كه‌نه یه‌كێك له‌خاڵه‌كانی ڕزگاری
نه‌ته‌وه‌ی كورد و ڕاپرسی گشتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و
سازكردنی له‌شكری كوردستانیان
"له‌بیر
ده‌چێته‌وه".
2-1-
پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م زنجیره وتاره له‌ژێر
سه‌ردێڕی
"سه‌باره‌ت به
كه‌مایه‌تی ناو ك.ش.ز.ك (ئێران)، به‌شی یه‌كه‌م،
كه‌مایه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه: یارمه‌تیده‌رانی نهێنی ده‌سته‌ی كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دی ڕوانگه و
پێشنیاری خۆیان بڵاو د‌ه‌كه‌نه‌وه"، له هه‌لوێست،
له 2007.04.26 دا بڵاو
بووه‌ته‌وه.
2-2-
لیبڕاله‌كان
ته‌نیاخۆیان د‌ه‌توانن خۆیان ڕزگار
كه‌ن
لێره‌و له‌وێ ده‌بینین كه لیبڕاڵه‌كان له‌ژێر
زه‌ختی
به‌پارێزه‌كان دان.
لیبڕاڵه‌كانی دوو حیزبی ك.ش.ز.ك.(ئێران) و
ح.ك.ئێران(كۆمه‌ڵه)
و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (باڵی
لوتفپوری)
له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕ و
تاقه‌كه‌سه لیبڕاڵه‌سه‌ر‌به‌خۆكان بۆ خۆناساندن
یارمه‌تیدران و ئیتر
به‌پارێزه‌كان وكه‌سی‌دیكه ناتوانێ حاشا
له‌بوونیان بكا. ئێستا ته‌نیا هه‌بوونی
به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی ڕوون و دیموكراتانه‌یه كه
ده‌توانێ ئه‌وان ڕزگار كا له
تێداچوون و گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیانی كۆیله‌یی و
ڕاوێژكاری به‌پارێزه‌كان و
هێمن‌كردنه‌وه‌ی سه‌ركوتكراوه‌كان وفریودانیان.
لیبڕاڵه‌كان چی‌تر ناتوانن خۆیان بدزنه‌وه له وڵام
دانه‌وه. ئه‌وان ده‌بێ بۆچوونی خۆیان به‌ڕوونی
سه‌باره‌ت به ڕاپرسی
گشتی بۆ
سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هێمنانه‌بوونی ئه‌و
خه‌باته، نه‌ڕووخاندنی
ڕژێمه‌ناوه‌ندییه‌كان، سازكردنی په‌رله‌مان و
ده‌وڵه‌ت و له‌شكری كورد له‌ده‌ره‌وه‌ی
وڵات، باس بكه‌ن و بڵێێن بۆ ئه‌و
ئه‌لته‌رنه‌تیفه‌یان پێ له‌بار یان نا له‌باره.
واتا لیبڕاڵه‌كان ده‌بێ به ڕوونی بیروڕای خۆیان
سه‌باره‌ت به‌ناسیۆنالیزمی
دیموكراتانه ده‌ربڕن.
لیبڕاڵه‌كان ده‌بێ به‌ڕوونی باسی ئه‌وه بكه‌ن كه
بۆچوونیان
سه‌باره‌ت به پیاومه‌زنانه‌بوونی سۆسیالیزم و
ناسیۆنالیزم چییه؟
لیبڕاڵه‌كان ده‌بێ
ده‌ست له تێكه‌ڵ كردنی بیروڕاكان
هه‌ڵگرن. ئه‌وان هه‌م ناسیۆنالیستن هه‌م
سۆسیالیست، هه‌م ئاشتیخوازن هه‌م شه‌ڕخواز!
سۆسیالیزمی دیموكراتانه به‌شه‌ڕ دانامه‌ز‌رێ،
ناسیۆنالیزمی دیموكراتانه به‌شه‌ڕ
ناكرێ. ئه‌و دوو تیۆری، ئایدیالۆژی و سیاسه‌ته
جیاوازن
و بۆ دوو مه‌به‌ستی جیاواز.
سۆسیالیستێكی دیموكرات به‌رنامه‌ی
ناسیۆنالیسته‌دیموكراته‌كان په‌سند ده‌كا بۆ
دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كورد. سۆسیالیزم
خۆی تیۆری
ئه‌و‌چاره‌سه‌ركردنه‌ی له‌لانییه، بۆ ئه‌وه
دانه‌نراوه.
2-3-
پارتی سۆشیال‌دیموكراتی كوردستان: خۆڕازاندنه‌وه‌ی
له‌ئه‌ندازه‌به‌دری لیبڕاڵه‌كورده‌كان
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و‌به‌ر "پڕۆژه‌ی دامه‌زراندن:
پێڕه‌وی
ناوخۆی پارتی سۆشیال‌دیموكراتی كوردستان" بڵاو
بووه‌وه. ئه‌و پێڕه‌و وپرۆگرامه خاڵی
سه‌ركه‌وتووی تێدایه كه كاتی نووسینی به‌رنامه‌ی
حیزبێكی سۆسیالیستی دیموكرات
ده‌كرێ كه‌لكی لێوه‌رگیرێ. به‌ڵام ئه‌وحیزبه
به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌ی ده‌سته‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌كه، لیبڕاله و دیموكرات نییه
و
خۆڕازاندنه‌وه‌ی
له ئه‌ندازه‌به‌در چاره‌ی ده‌رده‌كه‌یان ناكا.
خۆتان ئه‌و خاڵه بخوێننه‌وه و به ڕێز
وخۆشویستنه‌وه
قسه‌كه‌ی
جۆرج‌ئۆروێل وه‌بیرخۆتان بێنه‌وه: شه‌ڕ یانی ئاشتی!
به‌شێك له ده‌قی پێڕه‌وه‌كه:
"پارتی
سۆشیال‌دیموكراتی كوردستان بڕوای به خه‌باتی
ئاشتی و
دیالۆگه، به‌ڵام به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی
داگیركراوی كوردستان له‌لایه‌ن
ڕژێمگه‌لێكه‌وه كه پشت به‌چاره‌ی ئاشتی و
دیموكراتیك نابه‌ستن و به پێچه‌وانه‌وه
هه‌موو شێوازێكی ترساندن، تواندنه‌وه،
زیاندانكردن، دوورخستنه‌وه، كوشتن و پاكتاوی
ڕه‌گه‌زیی دژبه‌گه‌لی كوردستان به‌كارده‌هێنن،
ئه‌وا ئێمه مافی له‌خۆ به‌رگری كردن
و خۆڕزگاركردن له‌ده‌ست سته‌می نه‌ته‌وه‌یی له
ڕێگای به‌كارهێنانی چه‌كه‌وه
به‌خۆمان و گه‌لی كوردستان ده‌ده‌ین. له‌سه‌ر ئه‌و
ئاسته هێزی پێشمه‌رگه‌ی خۆمان
بۆمه‌به‌ستی خۆپاراستن و ڕزگاركردنی كوردستان
داده‌مه‌زرێنین، به‌ڵام ئێمه هه‌ر
له‌ئێستاوه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندی سوپایه‌كی
كوردستانیداین كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
به‌شێك نه‌بێت له‌پارت و ڕێكخراوه‌ی سیاسیی،
به‌ڵكو دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌تی بێت
كه دوو‌ر له‌هه‌موو ده‌ست‌تێوه‌ردانێكی
ڕێكخراوه‌یی و پارتایه‌تی بێت، وته‌واو
سه‌ربه‌خۆ بێت.
ئه‌و
دامه‌زراوه‌یه كه ئێمه پێمان باشه له‌م قۆناغه‌دا
ناوی
"سوپای
ڕزگاركردنی كوردستان" و پاش قۆناغی ڕزگاربوون ناوی
"سوپای به‌رگریی
له‌كوردستان" بێت، ده‌بێت بودجه‌ی خۆی به‌پێی
بارودۆخی ئارامی وئاسایشی كوردستان
هه‌بێت. پرینسیپی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه ده‌بێت
خۆپاراستن بێت نه‌ك هێرش. ( ل9.")
به‌شێك له وتاره‌كه‌ی كاك خه‌لیل غه‌زه‌لی،
هه‌لوێست،
"كه‌مینه‌ی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان،
ده‌ركه‌وتنی چه‌پی
سه‌ربه‌خۆی كورد له ئاستی ڕێكخراوه‌دا، گوڵانی
27072":
"ئاشکرایه
هه‌رکه‌س خاوه‌ن چکۆله‌ترین هه‌ستی ئینسانی بێت،
دژی
شه‌ڕ و کوشتار و خوێنڕشتنه. به‌ڵام کاتێک ئێمه
ده‌بینین داگیرکه‌ران به هیچ
شێوه‌یه‌ک وه‌ڵامی داخوازه مه‌ده‌نییه‌کانی ئێمه
ناده‌نه‌وه، رێگایه‌ک‌مان بۆ
نامێنێته‌وه بێجگه‌له شۆڕش و راپه‌رین
به‌هاوکاریی گه‌لانی دیکه‌ی دانیشتووی
ئێران. ئاشکرایه تا حکوومه‌تێکی وه‌ک کۆماری
ئیسلامی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بێت، نه
کوردبه‌هیچ مافێک ده‌گات و نه‌گه‌لانی دیکه‌ی
دانیشتووی ئێران. ئه‌وه‌ش ده‌زانین
هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆر به شێوه‌ی مه‌ده‌نی
ده‌سه‌ڵات ناگێڕته‌وه بۆ خه‌ڵک و
تا دوا ئیمکان به چڕنۆک و ددان له ده‌سه‌ڵاته
خوێناویه‌که‌ی پارێزگاری ده‌کات.
ئایا ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه باوه‌ڕمان به توند و
تیژی نییه و "سوسیال –دێموکراتین"
ده‌بێ خه‌ڵک له ڕاپه‌رین و مافخو‌ازی بترسێنین؟
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌درێژایی مێژوو
ده‌سه‌ڵاتداران چکۆله‌ترین ده‌نگی ئیعتراز و
مافخو‌ازی ئێمه‌یان به ئاگر و ئاسن
وه‌ڵامداوه‌ته‌وه و شه‌ڕیان پێ ته‌حمیل کردووین.
بۆیه گه‌ر ئێمه به‌که‌ڵک
وه‌رگرتن له‌ر هه‌موو ئیمکانه‌کان (له‌وانه
خه‌باتی چه‌کدارانه) له خۆمان
دیفاعمان نه‌کردایه، بێگومان ئیمڕۆ ئاسه‌وارێک
له کورد نه‌مابوو، هه‌روه‌ک
چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی جیران و دراوسێی ئێمه له
هیرش و په‌لاماری نه‌ته‌وه
بانده‌سته‌کاندا بۆ هه‌میشه توانه‌وه.
من
له‌و باوه‌ڕه‌دام که سوسیال- دێموکراتێکی کورد
،وێڕای ئه‌وه‌ی
که‌پێبه‌نده به بنه‌ما فیکریه‌کانی ئه‌و
ڕیبازه، ده‌بێ ئه‌و بنه‌ما فیکریانه
له گه‌ل واقێعی وڵاته‌که‌ی خۆی ده‌ق بدات و پاشان
هه‌ڵوێست و تاکتیک و رێباز دیاری
بکات. بۆ ئێمه‌ی کورد که ئه‌سیری ده‌ستی چه‌ند
داگیرکه‌ری تۆتالیتر و دڕنده و
شۆڤینیستین، شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی وه‌ک ئامێری
به‌رگری له توانه‌وه و ژێنوسایتی
نه‌ته‌وه‌که‌مان ،ره‌ت ناکرێته‌وه و تا گه‌یشتنی
گه‌له‌که‌مان به مافی دیاریکردنی
چاره‌نووسی به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه،له‌هه‌ر
ده‌رفه‌ت و هه‌ڵێکدا که پێویست
بێت، ده‌بێت که‌ڵکیان لێوه‌رگرین.به‌تایبه‌ت له
کاتی ڕاپه‌رینی جه‌ماوه‌ری و
سه‌رانسه‌ریدا.
ئه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت که هیزی
پێشمه‌رگه ده‌بێ
دوو‌ر له باند بازی ڕابگێرێت و به‌شێوه‌ی
دیموکراتیک سازمانده‌هی بکرێت که حاڵه‌تی
هێزێکی سه‌رکوتگه‌ر نه‌گرێته‌خۆی و نه‌بێته
دارده‌ستی "رێبه‌ران" بۆ سه‌رکوتی
جیابیران."
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|