|
باسێك سه‌باره‌ت به‌لیبڕاڵه‌كورده‌كان
2007.05.09
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
[به‌شی نۆیه‌م]
لایه‌نه پۆزه‌تیفه‌كانی پڕۆژه‌ی پارتی
سۆشیالدیموكراتی كوردستان
9-
پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م زنجیره وتاره له‌ژێر
سه‌ردێڕی
"سه‌باره‌ت
به كه‌مایه‌تی ناو ك.ش.ز.ك (ئێران)، به‌شی
یه‌كه‌م، كه‌مایه‌تی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه: یارمه‌تیده‌رانی نهێنی
د‌ه‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی ڕوانگه و پێشنیاری خۆیان بڵاو
د‌ه‌كه‌نه‌وه"، له هه‌لوێست، له 2007.04.26
دا بڵاو بووه‌ته‌وه. به‌شی دووه‌م ،
سێیه‌م
، چواره‌م ، پێنجه‌م ، شه‌شه‌م ،
حه‌وته‌م وهه‌شته‌م له
هه‌ڵوێستی 2007.05.02 ، 2007.05.03
،2007.05.04 ،
2007.05.08
و 2007.05.09 دا بڵاوبوونه‌وه.
له ڕۆژی 2007.05.05 دا كاك‌رێبوار ڕه‌شید یه‌كێك
له‌دامه‌زرێنه‌رانی پارتی سوشیالیستی كوردستان خۆی
ئاشكرا كرد. وتاره‌كه‌ی له‌ژێر
سه‌ردێڕی "ڕووه‌و تێگه‌یشتنێكی باشتر"، له
هه‌ڵوێستدا بڵاو بووه‌ته‌وه. له‌چه‌ند
ژماره‌ی هه‌ڵوێستدا وڵامی ڕه‌خنه‌كانی ده‌ده‌مه‌وه.
1-9-
باسی بیروڕای كاروبار به‌خزموكه‌س سپاردن
یه‌كێك
له‌لایه‌نه پۆزه‌تیفه‌كانی پڕۆژه‌ی پارتی
سۆشیالدیموكراتی كوردستان باسكردنی
ئه‌وبیروڕایه‌یه.
له به‌شی دوو،به‌ندی دوو، بڕگه‌ی دوو خاڵی 12
نووسراوه:
"12.
ئێمه وه‌كوو سۆشیالیستی دیموكرات خه‌بات دژ به
پێوه‌ندیه ئاغا
وده‌ره‌به‌گی و خێڵه‌كایه‌تیه‌كان ده‌كه‌ین.
پێناسه‌ی ئێمه بۆ ئه‌و پێوه‌ندیانه
ئه‌مه‌یه: نیپۆتیزم (خزمخزمێنه و كه‌سوكارگه‌ریی)،
بره‌ودان به‌پێوه‌ندی خوێنی
به‌مه‌به‌ستی بردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات، چاوپۆشین
له‌هه‌ڵه و كه‌موكورتی وتاوان
وپینه‌كردنی درۆ و بۆ كه‌سی خوێنیی و
جۆری دیكه‌ی پێوه‌ندی وه‌ك هاوسه‌ریی،
براده‌ریی و ده‌سته‌خوشكیی، له‌پێناوی كه‌ڵكی
تایبه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی
كه‌سیی...."
له
به‌شی سێ، به‌ندی سێ نووسراوه:
"پرینسیپگه‌لی
بناخه‌یی پێوه‌ست به ئایدیۆلۆژی پارتی
سۆشیالدیموكراتی كوردستان
بڕگه‌ی یه‌ك:
نیپۆتیزم
بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا له جۆره‌كانی نه‌خۆشی
وگیروگرفته‌سیاسیه
جۆربه‌جۆره‌كان و له‌و ڕووه‌شه‌وه نادادوه‌ریی و
نیپۆتیزم له ڕیزه‌كانی پارتیدا
بگرین ده‌بێت:
1.
له هیچ كاتێكدا نابێت دوو هاوسه‌ر، دووبرا،
دووخوشك ، خوشكوبرا،
هه‌روه‌ها دووخزم له‌سه‌ر ئاستی پورزا، ئاموزا،
زاوا، بووك و جۆری دیكه كه به‌گشتی
به‌ناسراویی خزمایه‌تییه‌كی خوێنین له‌نێوانیاندا
هه‌بێت، هاوكات ئه‌ندامی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارتی بن..."
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|