|
باسێك سه‌باره‌ت به‌لیبڕاڵه‌كورده‌كان
2007.05.09
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
[به‌شی
هه‌شته‌م]
چه‌ند ئه‌ركی به‌په‌له‌ی مه‌ڵبه‌ندی
سكاندیناڤی ك.ش.ز.ك.ئێران (ئۆپۆزیسۆن)
8-
پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م زنجیره وتاره له‌ژێر
سه‌ردێڕی
"سه‌باره‌ت
به كه‌مایه‌تی ناو ك.ش.ز.ك (ئێران)، به‌شی
یه‌كه‌م، كه‌مایه‌تی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه: یارمه‌تیده‌رانی نهێنی
د‌ه‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی ڕوانگه و پێشنیاری خۆیان بڵاو
د‌ه‌كه‌نه‌وه"، له هه‌لوێست، له 2007.04.26
دا بڵاو بووه‌ته‌وه. به‌شی دووه‌م ،
سێیه‌م
، چواره‌م ، پێنجه‌م ، شه‌شه‌م و
حه‌وته‌م له هه‌ڵوێستی 2007.05.02 ، 2007.05.03
،2007.05.04 ، 2007.05.08 و
2007.05.09
دا بڵاوبوونه‌وه.
1-8-
پێشنیار بۆ چه‌ند بڕیار و ڕاگه‌یاندن
مه‌ڵبه‌ندی
سكاندیناڤی ك.ش.ز.ك.ئێران (ئۆپۆزیسیۆن)
له‌سه‌ریه‌تی
وه‌ك رێكخراوه‌یه‌كی دیموكراتانه كه به‌په‌له
ئه‌و ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه به‌جێ بێنێ.
تاقه‌تاقه‌ی وان له‌سه‌ریانه وه‌ك شارۆمه‌ندی
كوردستانێكی كه وه‌ك
وڵاته ئه‌وروپاییه‌كان ده‌چێ، هه‌ست به
به‌رپرسیار بوون بكا و ئه‌و كارانه له
زووترین كات بكا. مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی ده‌بێ
سیاسه‌تێكی ڕوون و ئاشكرای هه‌بێ بۆ
ئه‌وه‌ی ماڵاوایی بكا له ڕابردوو. له‌ڕابردوو
زۆرجار سیاسه‌تی ساتووسه‌ودا و ترس و
نوزه‌نوزه باو بوو. ئه‌و سیاسه‌ته بوو به‌هۆی
ئه‌وه خه‌ڵك
باوه‌ری به كۆمه‌ڵه‌ی
نه‌مێنێ. من پێموایه مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی ده‌بێ
سیاسه‌تی وا بۆ هه‌میشه
وه‌لانێ.
ئه‌لف:
وه‌ده‌رنانی حوسێن شه‌به‌ق،
یۆنس‌بلوری و
...
كارێكی
دژی دیموكراتانه بووه.
مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی ده‌بێ جێ‌به‌جێ ته‌واوی
ئه‌و حوكمانه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
ب:
ئه‌وه‌ی دووخزم نابێ
پێكه‌وه له ته‌شكیلاتێكدا بن،
دیموكراتانه‌یه. بۆزانیاری
زیاتر باسه‌كه‌ی
كاك ڕێبوار
ڕه‌شید
له پڕۆژه‌ی
پارتی سۆشیالدیموكراتی كوردستان بخوێننه‌وه.
پێشنیار:
كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی
جێ‌به‌جێ له
ده‌فته‌ری سیاسی لاچێ و ناهید بمێنێته‌وه.
له مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی
به‌كرده‌وه و دوای قسه‌وباس به‌دژی
كاربه‌خزموكه‌س‌سپاردن تێبكۆشن. ئه‌و
ئه‌ودیارده نادیموكراتانه ده‌بێ له‌نێوئێوه‌دا
نه‌مێنێ.
پ: ناوی
ته‌واوی ئه‌و
ئه‌ندامانه‌ی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی ك.ش.ز.ك.(ئێران)
كه ئه‌وبه‌یانه
په‌سند كردووه جێ‌به‌جێ
بڵاوكه‌نه‌وه:"ڕاگه‌یاندنی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی سه‌باره‌ت به شاڵاوی
پروپاگه‌نده‌یی بۆ سه‌ركۆمه‌ڵه، 2007.04.24".
ئێوه به‌رپرسن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی
ناوه‌كان و ئه‌ندامانی ناوه‌ندی به‌رپرسن له
بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ی به‌یانه‌كه. ده‌بێ
جه‌ماوه‌ر بزانێ كێ ئه‌و به‌یانه‌ی په‌سند كردووه.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی
ئۆپۆزیسیۆنیش ئه‌وكاره‌ی كردبێ بینووسن و مه‌ترسن.
ئه‌وه باوه‌ڕی جه‌ماوه‌ر به‌ئێوه
زیاتر ده‌كا و ده‌زانن كه ئێوه خه‌ریكی ساتوسه‌ودا
نین.
ت:
قانونی ئاشكرا بوونی به‌ڵگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداران و
ده‌وڵه‌ت
له‌مێژه له ئه‌وروپا‌هه‌یه.
ئه‌وباسه بخوێننه‌وه و دوای لێدوان
بیكه‌نه خاڵێكی
پڕۆگرامی خۆتان.
ج:
نامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی سه‌باره‌ت به ناساندنی
كاك ڕێبوار
ڕه‌شید وه‌ك نه‌یار بڵاو بووه‌ته‌وه.
جێ به‌جێ ناوه‌رۆكی
ئه‌و نامه به‌دژی
دیموكراتانه بناسێنن.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|