|
باسێك سه‌باره‌ت به‌لیبڕاڵه‌كورده‌كان
2007.05.09
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
[به‌شی حه‌وته‌م]
چه‌ندپێشنیار بۆ‌شێوه‌ی
كاروبا‌ری مه‌ڵبه‌ندی
سكاندیناڤی ك.ش.ز.ك.ئێران (ئۆپۆزیسۆن)
7-پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م زنجیره وتاره له‌ژێر
سه‌ردێڕی
"سه‌باره‌ت
به كه‌مایه‌تی ناو ك.ش.ز.ك (ئێران)، به‌شی
یه‌كه‌م، كه‌مایه‌تی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه: یارمه‌تیده‌رانی نهێنی
د‌ه‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی ڕوانگه و پێشنیاری خۆیان بڵاو
د‌ه‌كه‌نه‌وه"، له هه‌لوێست، له 2007.04.26
دا بڵاو بووه‌ته‌وه. به‌شی دووه‌م ،
سێیه‌م ،
چواره‌م ،
پێنجه‌م و شه‌شه‌م له
هه‌ڵوێستی 2007.05.02 ، 2007.05.03
،2007.05.04 و
2007.05.08 دا بڵاوبوونه‌وه.
1-7-
باڵه‌جیاوازه‌كانی لیبڕالیزم و ده‌وری وان له
ئاڵوگۆڕ
له‌كۆمه‌ڵگه‌دا
ژیانی
كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه زۆر
ئاڵۆزه و زۆر لایه‌نی هه‌یه.
لایه‌نێكی بیروڕاسیاسییه‌كانن كه وه‌ك ڕه‌وتێك وان
و دایمه له ئاڵوگۆڕدان. بۆوێنه
لیبڕاڵێك ده‌بێته دیموكرات، به‌پارێزێك ده‌بێته
لیبڕاڵ و... له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئینسانه‌كان زیندوون و جاری
وایه "ناچار" ده‌بن ڕێبازی خۆیان بگۆڕن.
هه‌ر وه‌ك له‌پێشدا باسم كردووه،
دیموكرات، لیبڕال ، به‌پارێز و
ڕادیكاڵه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌سمایه‌داریدا هێزی
ئابوری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و
كه‌لتورین. ئه‌و هێزانه ده‌توانن له‌ئاشتیدا بژین
و پێكه‌وه دیالۆگیان
هه‌بێ.
لیبڕاڵه‌كان
ده‌كرێ دابه‌ش بكرێن به چه‌ند ده‌سته، بۆ وێنه
لیبڕاڵی ئیسلامی وه‌ك خاته‌می، فراكسیۆنی
شۆڤه‌نیستی فارسی كۆمۆنیزمی
كرێكاری (كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دی،...) كه بۆ ماوه‌یه‌ك
له‌ناچاریان رێبازی لیبڕالیزمیان
هه‌ڵبژارد: ئه‌وان
وه‌ده‌رنرابوون و ده‌بوو به‌رگی ناسیۆنالیزمی كورد
له‌به‌ر كه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی زیندووببنه‌وه، هه‌ر ئه‌و ده‌سته كاتێك
كه دیتیان كۆمه‌ڵه
به‌ره‌و ڕوونتر
بوونه‌وه‌ی ڕێبازی خۆی ده‌چێ ترسان و بوون به
پارێزی توند‌و
تیژ.
ئێستا
باڵی لیبڕاڵ و دیموكراته‌كانی ك.ش.ز.ك.(ئێران)
به‌فه‌رمی
خۆیان ناساندووه. ئه‌و جۆره‌ی كه له به‌ڵگه‌ی
"ڕوانگه‌و پێشنیار"-ی كه‌مایه‌تی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی وه‌دیار ده‌كه‌وێ ئه‌و ده‌سته
زۆرتر لیبڕاڵن.
به‌ڵام
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ده‌توانن كارێكی گه‌وره بكه‌نه
سه‌ر كۆمه‌ڵه و ئاڵوگۆر له‌و
ڕێكخراوه‌دا.
گرینگ‌ترن پرس ئه‌وه‌یه كه لیبڕاڵه‌كان چ ڕێبازێك
هه‌ڵده‌بژێرن. ئه‌وه‌ی كه نزیك ده‌بنه‌وه له
ئه‌لته‌رنه‌تیفی دیموكراتانه واتا
ڕاپرسی گشتی له كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی،
سازكردنی له‌شكر و په‌رله‌مانی كوردستان
و خه‌باتی هێمنانه
و سۆسیالیزم، فێمینیزم و ژینگه‌پارێزی دیموكراتانه
یان هه‌ر
به‌رێبازی كۆندا ده‌ڕۆن و هێندێك پینه‌وپه‌ڕۆ‌ی
به‌رگه‌كۆنه‌كه‌یان
ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌لته‌رنه‌تیفی یه‌كه‌م هه‌ڵبژێرن
ده‌توانن ئاڵوگۆری
گه‌وره له كۆمه‌ڵه و كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری
په‌یدا كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌لته‌رنه‌تیفی
دووه‌م هه‌ڵبژێرن ئاڵوگۆڕێكی چكۆڵه
ده‌توانن سازكه‌ن.
2-7-
پێویسته ئۆپۆزیسیۆن به‌رنامه‌ی كاری خۆی داڕێژێ و
بڵاوی
كاته‌وه
ئێستا
هه‌لومه‌رجێكی له‌بارتر ساز بووه بۆ كاروتێكۆشانی
ئۆپۆزیسیۆنی ناو ك.ش.ز.ك. (ئێران). ئه‌و ده‌سته
ده‌توانن پڕۆگرامی كاروبا‌ری سیاسی
خۆیان بڵاو كه‌نه‌وه و ده‌ست بكه‌ن به‌كاروبار.
به‌پێی
ئه‌وهه‌وا‌ڵه‌ی كه له ماڵپه‌ڕی رێنێسانس‌نیوز بڵاو
بووه‌ته‌وه، باڵی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی له
سكاندیناڤی له‌شاری
یۆته‌بۆری كۆنفڕانسێكی
نائاسیان سازكردووه
به بێ به‌به‌شداری ئۆپۆزیسیۆن. له
كۆتایی مانگی مارسی 2007 حه‌وت كۆنفرانسی ئاسایی
مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی گیراو
كۆمیته‌یه‌ك هه‌ڵبژێردرا به‌ڵام ئه‌و كۆمیته
به‌كه‌یفی باڵی كاك عه‌بدوڵا نه‌بوو و
ئه‌وان له 2007.05.05 دا كۆنفڕانسی
نائاسییان گرت و كۆمیته‌یه‌كی تازه‌یان
هه‌ڵبژارد. دیاره ئۆپۆزیسیۆن ڕایگه‌یاندووه كه
ئه‌م كاره به‌پێچه‌وانه‌ی
به‌ڵگه‌نامه په‌سندكراوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یه.
به‌ڵام ئۆپۆزیسیۆن كوتویه
بۆ
ئه‌وه‌ی كێشه‌كان قووڵتر نه‌بنه‌وه وڕێزیشیان
له‌بڕیاری زۆرینه‌گرت‌بێ،
كۆمیته‌ی
هه‌ڵبژێردراوی ستۆكهۆڵم شانبه‌شانی كۆمیته‌ی
یۆته‌بۆری درێژه ده‌دا به
چالاكییه‌كانی خۆی.
1-2-7
شێوه‌ی باس له‌سه‌ر به‌رنامه
A:
یه‌كێك له‌كاره‌كانی ئۆپۆزیسیۆن كار له‌سه‌ر
پێڕه‌و
پڕۆگرامێكی تازه‌یه.
ده‌كرێ مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی ( ئۆپۆزیسۆن)
ده‌سته‌یه‌ك دیاری
بكا بۆ "وه‌ڕێ‌خستنی" باس له‌سه‌ر
پێڕه‌وپڕۆگرامێك. ئه‌و ده‌سته ده‌بێ ئه‌و
ڕه‌شنووسانه‌ی تائێستا له‌لایه‌ن خۆیان و ده‌سته
و تاقه‌كه‌سه‌كان بڵاو بوونه‌وه
كۆكاته‌وه و
سمینار وه‌ڕێ‌خا.
ئیتر
ئۆپۆزیسیۆن پێویست ناكا له‌سه‌ر زۆرایه‌تی
ڕاوه‌ستێ. ڕه‌نگه ئه‌وان نه‌یانه‌وێ به‌رنامه‌ی
كۆمه‌ڵه بگۆڕن.
دیاره باس له‌سه‌ر به‌رنامه به‌ئاشكرا ده‌بێ
بكرێ و به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك نابێ نهێنی بێ. هه‌مووكه‌س ده‌بێ بتوانێ
بیروبۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت
به‌ئاڵوگۆره‌كان بڵێ ده‌نا گه‌یشتن به پێڕه‌و
وپرۆگرامێكی دیموكراتانه و نوێ
ئیمكانی نابێ. ماڵپه‌ڕه‌ئازاده‌كان هه‌میشه حازرن
ئه‌وباسانه‌بڵاو
كه‌نه‌وه.
B:
كاری دووه‌م ئه‌و كارانه‌یه كه ده‌بێ ڕۆژانه‌بكرێ
وه‌ك
به‌شداری له جوڵانه‌وه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كان:
نه‌ته‌وه‌یی، ژنان،
كرێكاران،
گه‌نجه‌كان،.... ئۆپۆزیسیۆن
ده‌بێ ئه‌وكارانه بكا
تا ئه‌وه‌ی به به‌رنامه‌یه‌كی
ڕوونتر ده‌گا. داوی گه‌یشتن به‌به‌رنامه‌یه‌كی وا
كاره‌كان زۆرڕێكوپێكتر
ده‌بن.
2-2-7-
دیموكراتانه‌كردنی به‌پارێزه‌كان
یه‌كێك
له‌كاره‌گرینگه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن
و ماڵپه‌ڕه‌كان
ئه‌وه‌یه كه كه‌شێك سازكه‌ن كه به‌پارێزه‌كان
فێری دیالۆگ بن. واتا بێن له‌سه‌ر
به‌رنامه‌ی سیاسی قسه‌وباس بكه‌ن.
تا ئێستا
ئۆپۆزیسیۆن و ماڵپه‌ره‌كان هه‌ڵسوكه‌وتیان
دیموكراتانه بووه و ئه‌وه زۆر سه‌ر‌كه‌وتنێكی
گه‌و‌ره‌یه.
كوردستانێكی تازه
خه‌ریكه دروست ده‌بێ و هێزه‌دیموكرات و
لیبڕاڵه‌كانیش ره‌نگه توشی هه‌ڵه بن و
زۆر ئازایانه ده‌بێ هه‌ڵه‌كانی خۆمان قبوڵ كه‌ین.
ئێمه له‌ڕه‌وتی خه‌بات له‌گه‌ڵ
به‌پارێزه‌كان فێر‌ده‌بین كه جیاوازی ئێمه و
ئه‌وان تاچ ڕاده‌یه‌كه و هه‌میشه
ده‌بێ به‌تابوشت بین.
ئه‌وه‌ی ئێمه و به‌پارێزه‌كان
توشی توڕه‌یی ده‌كا
به‌شێكی هی
نه‌زانینه.
ده‌بێ دایمه فێربین وباشتر بین.
دیموكراتانه‌كردنی به‌پارێزه‌كان له ئه‌وروپایه
ڕووی داوه
وده‌كرێ و كارێكه ئیمكانی هه‌یه. ئێستا ئه‌و
هێزانه هاتوونه په‌رله‌مان و فێری
دیالۆگ بوون. ئێمه ده‌بێ له‌و وڵاتانه فێربین.
3-2-7-
بۆچی ئۆپۆزیسیۆن
نابێ ببێته ئه‌ندامی هیچ
حیزبێك؟
ئۆپۆزیسیۆنی
ك.ش.ز.ك.(ئێران)خۆی تاریخێكی هه‌یه. ئه‌و
جیاوازبیرانه تازه، كه‌متر له‌مانگێگه،
توانویانه خۆیان بناسێنن. ئه‌و هاوڕێیانه
ده‌بێ ئێستا به‌چاوی ئاواڵه بڕوانه ده‌ره‌وه،
بخوێنه‌وه و گوێ‌بده‌نێ و فێربن.
تیۆرییه‌كانی سۆسیالیزم، ناسیۆنالیزم ، فێمینزیم و
ژینگ‌پارێزی فێر بن. هه‌روا به
چاوبه‌ستراوه‌یه‌یی مه‌بنه ئه‌ندامی حیزبێك و
زووش حیزبێك ساز مه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر
وشیار نه‌بن حیزبێك ساز ده‌كه‌ن كه جیاوازێكی نابێ
له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی پێشوو. فێری
وتار نووسین و قسه‌كردن له‌سه‌ر ڕادیۆ بن.
له‌هه‌موو شوێنك ببن و ببینن و فێربن.
ئێمه ئێستا خه‌ریكین كوردستانێكی وه‌ك سوید ساز
ده‌كه‌ین ئێمه ده‌بێ شارۆمه‌ندی
هه‌ڵسوڕاو بین و فێربین ودنیا بگۆڕین. خه‌باتی
مه‌ده‌نی ئێمه كوردستان ده‌گۆڕێ،
ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و ژووره‌وه له‌یه‌كتر
نزیك‌ده‌كاته‌وه.
له
كه‌شی پڕ له‌خنكاندنی پێشوو ده‌رفه‌تێك بۆ
گه‌شه‌نه‌بوو،
باسی ناسیۆنالیزم وه‌ك كفر بوو، سۆسیالیزم هه‌ر
ئه‌وه‌بوو كه باڵی كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی پێیان با‌ش بوو. باسی فێمینیزم هه‌ر
جێیه‌كی نه‌بوو.
ئێوه ئێستا هاتوونه
دنیایه‌كی ئازاد و بۆخۆتان ده‌خوێنه‌وه و بۆخۆتان
هه‌ڵده‌بژێرن:
به‌خێربێن!
دانانی كۆرس و سه‌مینار ده‌بێ ببێته به‌شێكی
هه‌میشه‌یی له‌ژیانی
ئێوه. بۆ ده‌ست پێكردن ده‌توانن به‌رنامه‌داڕێژن
بۆ به‌هار و هاوینی ئه‌و‌ساڵ و زۆر
كه‌س هه‌یه كه یارمه‌تیتان بدا. له كاروبا‌ری
ڕێكخراوه‌یی كارناسێكی وه‌ك دوكتور
ئالان دیلانی ده‌توانێ یارمه‌تیتان بدا، بۆ
ناسینی ژیانی ژنان وفێمینیزم زانایه‌كی
وه‌ك
دوكتورمینو عه‌لینیا
ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ربێ و...
ئێوه كۆنفڕانسی نائاساییتان دانه‌نا، باڵی كاك
عه‌بدوڵای
موهته‌دی ئه‌وكاره‌یان به‌دژی بڕیاره‌كانی
كۆمه‌ڵه‌كردووه. دیاره ئه‌وكاره
دیموكراتانه نه‌بووه و ناخۆشه. به‌ڵام ده‌كرێ
كاری خراپ بكه‌یه‌نه كاری با‌ش و
له‌و وه‌زعه بۆ گه‌شه‌ی ئۆپۆزیسیۆن و كۆمه‌ڵگه‌ی
كورده‌واری كه‌لك وه‌رگیرێ.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|