|
باسێك سه‌باره‌ت به‌لیبڕاڵه‌كورده‌كان
2007.05.08
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
[به‌شی شه‌شه‌م]
باسێك له‌سه‌ر ئایه‌كانی كاك
رێبوار ڕه‌شید
6-
پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م زنجیره وتاره له‌ژێر
سه‌ردێڕی
"سه‌باره‌ت
به كه‌مایه‌تی ناو ك.ش.ز.ك (ئێران)، به‌شی
یه‌كه‌م، كه‌مایه‌تی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه: یارمه‌تیده‌رانی نهێنی
د‌ه‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی ڕوانگه و پێشنیاری خۆیان بڵاو
د‌ه‌كه‌نه‌وه"، له هه‌لوێست، له 2007.04.26
دا بڵاو بووه‌ته‌وه. به‌شی دووه‌م ،
سێیه‌م ،
چواره‌م وپێنجه‌م له
هه‌ڵوێستی
2007.05.02
،
2007.05.03
،2007.05.04 و
2007.05.08 دا بڵاوبوونه‌وه.
له ڕۆژی 2007.05.05 دا كاك‌رێبوار ڕه‌شید یه‌كێك
له‌دامه‌زرێنه‌رانی پارتی سوشیالیستی كوردستان خۆی
ئاشكرا كرد. وتاره‌كه‌ی له‌ژێر
سه‌ردێڕی "ڕووه‌و تێگه‌یشتنێكی باشتر"، له
هه‌ڵوێستدا بڵاو بووه‌ته‌وه. له‌چه‌ند
ژماره‌ی هه‌ڵوێستدا وڵامی ڕه‌خنه‌كانی ده‌ده‌مه‌وه.
كاك ڕێبوار ڕه‌شید باسكار و وه‌رگێڕه. زۆركتێب و
وتاری به‌نرخی
وه‌رگێراوه‌ته سه‌ركوردی. به‌ڵام له‌شێوه‌ی
بیركردنه‌وه‌یدا زۆرتر لیبڕاڵه
تادیموكرات گه‌رچی خۆی زۆری پێناخۆشه‌وای پێبڵێن.
له‌باری سیاسییه‌وه،
گه‌وره‌ترین كاری كردووه‌یه نووسینی
به‌رنامه‌ی
"پارتی
سۆشیالدیموكراتی كوردستان"-ه.
چونكه زۆر خوێنده‌واری كورد
هه‌ن كه ئه‌وبیروڕایه‌یان هه‌یه به‌ڵام تائێستا ،
ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگام لێبێ،
به‌رنامه‌یه‌كی ئاوا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌و وته‌نیا
لێره‌وله‌وێ ئاماژه‌یه‌ك كرا‌وه
به‌و بیروڕای سۆسیالیزمی لیبڕاڵی كورد.
گه‌وره‌بوونی
كاره‌كه له‌وه‌دایه كه له هێندێك
به‌شی
ده‌كرێ كه‌لك وه‌رگیرێ بۆ نووسینی به‌رنامه‌یه‌ك
بۆ حیزبێكی سۆسیالیستی
دیموكراتانه و باقی به‌شه‌كانیشی به‌ڵگه‌یه‌كی
باشه بۆ لێكدانه‌وه‌ی سۆسیالیزمی
لیبڕاڵی كورد. ئه‌و
باسانه‌ی به‌كاردێ و"تازه‌یه" وه‌رگێڕانی
باسی تاقه‌كه‌س و
هاوپشتی
و خه‌بات له‌گه‌ڵ كاربه‌خزموكه‌س سپاردن وباسی
ڕێكخراوه‌یه
كه
له‌به‌رنامه‌ی حیزبه‌كانی ئه‌وروپادا هه‌یه.
له به‌رنامه‌كه‌ی كاك رێبوار ڕه‌شیدناسیۆنالیزم
و سۆسیالیزم
تێكه‌ڵ كراون.
زۆرتر وێده‌چێ كه كاك
ڕێبوار ئه‌و به‌رنامه‌ی بۆ "رزگاری"
جیاوازبیره‌كانی ك.ش.ز.ك.(ئێران) نووسیبێ بۆوه‌ی
هیدایه‌ت كرێن بۆ ڕێی ڕاست و زوو
نه‌جاتیان بێ له‌ده‌ست به‌پارێزه‌كان و
حیزبێكی تازه دروست كه‌ن. به‌داخه‌وه،
به‌هۆی گه‌نج‌بوونی جیاواز بیره‌كان- كه‌متر
له‌مانگێكه خۆیان ئاشكرا كردووه-
بیروڕای "ڕزگاركه‌رێك" دیتنه‌وه له‌ناوواندا زاڵه.
بۆوێنه پێیان وایه یه‌كێكی وه‌ك
كاك عومه‌ری ئیلخانیزاده كه لیبڕالێك بووه ساڵیانی
درێژ ده‌ستی هه‌بووه
له‌سه‌ركوتی جیابیره‌كان، ڕزگاریان ده‌كا. ئێستاش
پێیان وایه هێزێكی وه‌ك
یه‌كیه‌تی نیشتمانی ده‌توانێ ڕزگاریان كا.
له‌هه‌لومه‌رجێكی وادا كاك‌ڕێبوار
ڕه‌شید ده‌بێته پێغه‌مبه‌ر و به‌كتێبه‌كه‌یه‌وه
دێته مه‌یدانێ.
من پێموایه له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا ،
جیاوازبیره‌كان
پێویستیان به خوێندنه‌وه‌ی تیۆرییه‌كان هه‌یه و
ئه‌وه‌ی كه خۆیان خۆیان ڕزگار كه‌ن
و
پێغه‌مبه‌ر سازكردن
به‌كاریان نایه.
كاك‌رێبوار
به‌شی زۆری باسه‌كانی
له‌ولاوله‌ولا كۆكردووه‌ته‌وه
به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌بكرێ كێ یه‌كه‌م جار
ئه‌وباسانه‌ی كردووه. ڕوون نییه بۆ
دامه‌زرێنه‌ره‌كانی دیكه ناویان ئاشكرا ناكه‌ن خۆ
ئه‌وان حیزبێكی نهێنی
دانامه‌زرێنن.
كاك
ڕێبوار وتاری ""ڕووه‌و تێگه‌یشتنێكی باشتر"-ی
بۆیه نووسیوه
كه بڵێ جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور كاره‌كه‌ی ڕه‌سه‌ن
نییه به‌ڵكو كاری خۆی ڕه‌سه‌نه.
وتاره‌كه پڕه له‌قسه‌ی زه‌لام‌زه‌لام بۆ
فریودانی عه‌بده فریوخواردووه‌كان.
هه‌روه‌هابۆئه‌وه‌ی بڵێ كه حه‌سه‌نپور نازانێ
له‌سه‌رچاوه كه‌لك وه‌رگرێ به‌ڵام
ئه‌و ده‌زانێ، حه‌سه‌نپور تیۆری نازانێ به‌ڵام
ئه‌و ده‌زانێ. من ورده‌ورد‌باسی
ئه‌و پێغه‌مبه‌ره تازه ده‌كه‌م و
ئایه‌لیبڕاڵییه‌كانی لێكده‌ده‌مه‌وه.
6-1-
خاڵه لیبڕاڵییه‌كان هه‌ر یه‌ك ودوو نین
ڕێبوار ڕه‌شید نووسیویه:"
"...پێش
ئه‌وه‌ی بێمه سه‌رباسه‌كه ده‌بێت ئه‌وه بڵێم كه
پێموایه
ناكرێت
به‌هۆی به‌شێكه‌وه كه یه‌ك له‌سه‌ددی
پێڕه‌وه‌كه‌یه به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیی
به لیبرال مۆربكرێت و پاشانیش تاوانی
خۆڕازاندنه‌وه‌یشی
بخرێته‌به‌ر...".
لێره‌دا باسی لیبڕاڵ‌بوونی به‌شه‌كانی دیكه‌ی
پڕۆژه‌كه
ده‌كه‌م.
ئه‌لف: تێكه‌ڵ كردنی ناسیۆنالیزم و سۆسیالیزم
كاك‌رێبوار ڕه‌شید باسی تیۆرییه‌كانی سۆسیالیزم و
ناسیۆنالیزم ناكا، ڕوونی ناكاته‌وه جیاوازی
ناسیۆنالیزم و سۆسیالیزمی دیموكراتانه
له‌گه‌ڵ به‌پارێز و لیبڕاڵ و ڕادیكاڵ چییه.
کاك رێبوار ده‌بوو له‌پێشه‌كی به‌رنامه‌كه‌دا باسی
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان وچۆنییه‌تی سازبوونی نه‌ته‌وه‌ی كوردی
كردبا. ئه‌وكاره‌ی
"له‌بیرچووه".
هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر باسی ئه‌وه‌ی
كردبا
له"گرینگ‌بوونی"
كاره‌كه‌ی و قورعانه‌كه‌ی كه‌م ده‌بووه. چونكه
ئه‌و ده‌م ده‌بوو
باسی كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك. بكا كه له گۆڤاری "نیشتمان"
دا به‌ئاشكرا باسی خه‌باتی
هێمنانه ده‌كابۆ سه‌ربه‌ستی. ده‌بوو باسی كاك
عه‌باس وه‌لی بكا كه باسی
تیۆری
دیموكراتانه‌ی كرده باسێكی گرینگ له شۆرشی كورد
و...
كاك رێبوار ڕه‌شید نووسیویه:
"به‌شی
دوو، به‌ندی دوو، بڕگه‌ی یه‌ك
ئامانجه‌گشتییه‌كانی پارتی سۆشیالدیموكراتی
كوردستان
خواستی سیاسی سۆشیالدیموكراتی له كوردستان
ئه‌وه‌یه كه
له‌سه‌ر بناخه‌ی ئایدیالی دیموكراتی و هاونرخیی
هه‌موو مرۆڤه‌كان كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك
بخه‌مڵێنێت.
...
هاوواتای سۆشیالیزم له كوردیدا "هاوبه‌شێتیه"،
به‌ڵام
ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر دیموكرات‌بوون ده‌كه‌ین و
پابه‌ندیی ئایدیۆلۆژیی خۆمان به
دیموكرات‌بوونه‌وه هه‌م دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و
هه‌م
ده‌شسه‌لمێنین...
هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بێت
له‌و
مرۆڤانه‌وه سه‌رچاوه‌بگرێت كه‌پێكه‌وه كۆمه‌ڵگا
پێك ده‌هێنن. به‌رژه‌وه‌ندیگه‌لی
ئابووری هه‌رگیز نابێت ئه‌و مافه‌ی پێبدرێت كه
سنوور بۆ دیموكراتی دیاری بكات.
دیموكراتیی و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژێردراو هه‌میشه
مافی هه‌یه مه‌رجگه‌لی ئابووری
دابنێت و سنوور بۆ بازار دیاری بكات."
لێره‌دا ده‌بێ ئاماژه‌یه‌ك بكه‌م به‌وه كه
ئه‌وكارانه
كه‌مكردنه‌وه‌ی زه‌ره‌دی ده‌سمایه‌دارییه واتا
لیبڕاڵیزم. باسی گۆڕینی كۆمه‌ڵگه‌ی
ده‌سمایه‌داری به‌شێوه‌ی
هێمنانه
و به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی
چه‌وسانه‌وه‌ی ئابوری
نه‌كراوه. سۆسیالدیموكراته‌كان خۆ له‌باسی وا
ناده‌ن و
به وته‌ی "هه‌ربه‌رت ماركوزه" بوون به‌به‌شێك له
كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌سمایه‌داری.
كاك‌ڕێبوار ڕه‌شید هه‌ر به‌باڵای سۆشیالدیموكراتی
هه‌ڵده‌لێ وكاری به‌و
ڕه‌خنانه‌نییه.
بابێنه سه‌رباسی "به‌شی دوو، به‌ندی دوو، بڕگه‌ی
دوو
ئامامجه ئێستاییه‌كان
1.
ڕزگاركردنی كوردستان و دامه‌زراندنی حوكومه‌تێكی
دیموكراتیك."
لێره‌دا ئه‌وه‌سه‌یره كه به‌رنامه‌ی حیزبێك بۆ
كه‌مكردنه‌و‌ی زوڵمی ده‌سمایه‌دارییه، له‌پڕڕا
ئامانجه‌كه‌ی ده‌بێته ڕزگاری
كوردستان! بۆیه ده‌ڵێم سۆسیالیزم و ناسیۆنالیزم
تێكه‌ڵ كرا‌وه.
سۆسیالیزم تیۆری
دانانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نییه.
ئه‌و تیۆرییه ناسۆنالیزمه. سۆسیالیستێكی
دیموكرات به‌رنامه‌ی ناسیۆنالیسته‌دیموكراته‌كان
قبوڵ ده‌كا و شێلگیرانه
ده‌یكاته‌یه‌كێك له كاره‌كانی خۆی. هه‌ر وه‌ك چۆن
یارمه‌تی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشان ده‌دا بۆ ڕێكخستنی خۆیان: دیاره
به‌دیالۆگ و باس و نه‌ك به‌شێوه‌ی
كوێخایه‌تی.
درێژه‌ی هه‌یه
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|