|
باسێك سه‌باره‌ت به‌لیبڕاڵه‌كورده‌كان
2007.05.08
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
[به‌شی پێنجه‌م]
ڕوفیا ڕه‌مه‌زانعه‌لی لیبڕال پشتیوانی له
د‌ه‌سته‌خوشكه‌به‌پارێزه‌كانی ده‌كا
5-
پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م زنجیره وتاره له‌ژێر
سه‌ردێڕی
"سه‌باره‌ت
به كه‌مایه‌تی ناو ك.ش.ز.ك (ئێران)، به‌شی
یه‌كه‌م، كه‌مایه‌تی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه: یارمه‌تیده‌رانی نهێنی
ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی ڕوانگه و پێشنیاری خۆیان بڵاو
د‌ه‌كه‌نه‌وه"، له هه‌لوێست، له 2007.04.26
دا بڵاو بووه‌ته‌وه. به‌شی دووه‌م ،
سێیه‌م
و چواره‌م له هه‌ڵوێستی 2007.05.02 ،
2007.05.03
و2007.05.04دا بڵاوبوونه‌وه.
هاوڕێ ڕوفیا ڕه‌مه‌زانعه‌لی له ماڵپه‌ڕی
بروسكه‌دا، له‌ژێر
سه‌ردێڕی"گۆڕانكاری له‌كۆمه‌ڵه یان لادان له
پره‌نسیپه‌كان؟!"، .2007.04.17
وتارێكی
بڵاوكردووه‌ته‌وه و چه‌ند ڕه‌خنه‌ی له وتارێكی من
گرتووه كه لێره‌دا
وڵامی ده‌ده‌مه‌وه.
1-5-
دۆستایه‌تی فێمینیسته لیبڕاڵ و به‌پارێزه‌كان
لیبڕاڵه‌كان زۆر جار پشتیوانی به‌پارێزه‌كانن و
كه‌موكوڕییه‌كانیان ده‌شارنه‌وه و به‌ر
دوكانه‌كه‌یان ده‌ڕازێننه‌وه. به‌پارێزه‌كان
زۆرجار خۆیان گوێ‌ناده‌نه شتی وا و
ئه‌وجۆره‌كارانه ده‌ده‌ن به‌لیبڕاڵه‌كان. دیاره
ئه‌و كاره قازانجی بۆ هه‌ردووك لاهه‌یه. چونكه
ئه‌و دوو ده‌سته زۆرتر پێكه‌وه كار
ده‌كه‌ن و حوكومه‌ت.
لیبڕاڵه‌كان زۆر جار "قسه‌ی زه‌لام" ده‌كه‌ن له
كاك ڕێبوار
ڕه‌شیدی پڕۆژه‌وانی پارتی سۆشیال‌دیموكراتی
كوردستان بگره تا كه‌مایه‌تی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه و پلاتفۆرمی نه‌ته‌وه‌یی و...
لێره‌دا مه‌به‌ست له‌قسه‌ی زه‌لام
وشه‌ی جوان و بێ‌ناوه‌ڕۆكه كه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن
باشن. به‌داخه‌وه به‌پارێزه‌كان
هه‌میشه قه‌دری ئه‌و زه‌حمه‌تانه‌ی لیبڕاڵه‌كان
نازانن و فڕێ‌یان
ده‌ده‌ن.
ڕه‌مه‌زانعه‌لی
نووسیویه (ده‌قه‌كه به‌بێ گۆڕین):
"یه‌كه‌م:
كاك جه‌عفه‌ری حه‌سه‌ن‌پووركه له
زه‌نجیره‌نوسراوه‌كانی‌دا موناسباتی ناوخۆیی
ئه‌حزابی كوردی به‌گه‌شتی و كومه‌له
به‌تایبه‌ت ئه‌داته به‌ر ره‌خنه، له‌به‌شی ده‌همی
نووسراوه‌كه‌دا ڕه‌خنه له
هه‌ڵبژاردنی خانمی ناهید به‌همه‌نی وه‌ك ده‌فته‌ری
سیاسی كۆمه‌ڵه ده‌گرێ. له‌هه‌مو
ئه‌و كه‌موكوڕیانه كه ده‌تواندرێت له‌هر حیزبێكی
سیاسی وڵاتی ئێمه دا ئاماژێ پێ
بكرێت، دروست به چه‌شنێكی چاوه‌روان‌نه‌كراو،
ئه‌وخاڵه كه خاڵێكی پۆزیتیف
ونیشانده‌ری ڕاده‌ی له موده‌رنیزمی حیزبه‌كی
كوردستانی بێت وه‌ك خاڵێكی لاواز
له‌لایه‌ن كاك جعفروه ئاماژه‌ێ پێ‌ده‌كرێ."
ده‌قی
باسه‌كه‌ی من له هه‌ڵوێستدا:
"ده‌سته‌ی
كاك
عه‌بدوڵڵای موهته‌دی و ئازادی ژنان
باسكارێك به‌ناوی ئازاد سنه‌یی ڕه‌خنه‌گرتن له
بوونی ناهید
به‌همه‌نی، هاوسه‌ری كاك عه‌بدوڵڵای موهته‌دی له
ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه به‌كارێكی
باش نازانێ. ئازاد سنه‌یی باسه‌كه‌ی "ون‌ده‌كا" :
ئه‌وه‌ی كه ژن ده‌بێ له كاری
ڕابه‌ری رێكخراوه‌كاندا ببن شكی تێدانییه. به‌ڵام
ئه‌وه‌ی كه خزم و كه‌س كۆكه‌یه‌وه
شێوه‌یه‌كی دژی دیموكراتانه‌یه.
پیاومه‌زنه‌كان زۆر زیره‌كه‌ن. ده‌سته‌ی كاك
عه‌بدوڵڵای
موهته‌دی كۆمۆنیستی به‌پارێزن. كۆمۆنیزم،
ناسیۆنالیزم و سۆسیالیزم پیاومه‌زانه‌ن
جاوه‌ره به‌پارێزیش بی. كاك عه‌بدوڵڵای موهته‌دی
بۆ پاراستنی مه‌قامی خۆی و بۆ
ڕازاندنه‌وه، ژنه‌كه‌ی هێناوه‌ته ناو ده‌فته‌ری
سیاسی‌یه‌وه. ئه‌و ده‌فته‌ره حه‌وت
ئه‌ندامی بوو كه یه‌كیان ده‌ستی هه‌ڵگرت له
ئه‌ندامه‌تی و ئێستا بوونه شه‌ش واتا
بێجگه له هاوڕێ ناهید
و كاك عه‌بدوڵڵا، كاك عه‌بوبه‌كری موده‌رسی، كاك
فاروقی
بابامیری وكاك حه‌مه‌ی شافعی(ئه‌وچواره‌ی ئاخری
فراكسیۆنی كۆمۆنیستی كرێكاری بوون)
و یه‌ك كه‌سی دیكه.
ئه‌وچواركه‌سه به‌رپرسی تێكدانی مه‌ڵبه‌ندی نوروێژ
و سه‌ركوتی
دڕندانه‌ی كه‌مایه‌تی ناو كۆمه‌ڵه‌ن. كاك
عه‌بدوڵڵا، هاوڕێ ناهید به‌هه‌منی
هێناوه‌ته ناو ئه‌و تێكۆشه‌رانه! ئه‌وكاره‌جوانه
له ئازاد سنه‌یی پیرۆزبێ!
هه‌ڵبه‌ت هه‌ربا‌شه! دوای ئه‌و هه‌مووه
ڕه‌خنه‌گرتنه ژن ها‌تنه ناو ده‌فته‌ری
سیاسی، جا چییه بۆ ڕازاندنه‌وه و قه‌ڵغانی
پیاومه‌زنه‌كان بێ!
خودا
پیاومه‌زنه‌كان ڕاوه‌ستاو كا!
من پێم‌وایه كاتێك ناهید بزانێ له چ داوێك
كه‌وتووه،
ده‌ست‌هه‌ڵده‌گرێ له ئه‌ندامه‌تی ئه‌و كۆمیته‌یه."
5-1-1-
جیاوازی فێمینیسته لیبڕاڵ، به‌پارێز و
دیمكراته‌كان
له‌چی‌دایه؟
خوێنه‌ره‌وه‌كانی
هه‌ڵوێست خۆیان جیاوزازییه‌كه ده‌بینن. ژن
جندۆكه نین وه‌ك هه‌موو ئینسانێكی دیكه له
سیسته‌مێكی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری
و كه‌لتوری تایبه‌تیدا ده‌ژین. ئێستا له‌سه‌رده‌می
ئێمه‌دا ژنی كورد ئه‌ندامی
نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێده‌وڵه‌ته و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی
ده‌سمایه‌دارییه و پیاومه‌زنانه.
فێمینسته‌دیموكراته‌كان ده‌یانه‌وێ ته‌وای
ئه‌وسیسته‌مه بگۆڕن و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك
دانێن كه له‌سه‌ر بنه‌ره‌تی منداڵبوون و
به‌خێوكردن و ئاگالێبوون له
ئینسانی
به‌ته‌مه‌ن‌بێ و ئابوری وسیاسه‌ته‌كه‌ش له‌سه‌ر
ئه‌و بنه‌ڕه‌ته‌دانرێ.
فێمینسته‌لیبڕاڵه‌كان زیاتر له گه‌یشتن به
چه‌ندمافیان ناوێ و
فێمینسته‌به‌پارێزه‌كان
چه‌ند مافێك له‌ناچاریان ده‌سه‌لمێنن. زۆرجار
لیبڕاڵه‌كان
پشتیوانی له‌به‌پارێزه‌كان ده‌كه‌ن. یه‌كێك
له‌هۆیه‌كانی ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوكیان
ده‌یانه‌وێ له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی
پیاومه‌زنانه‌دا به مافه‌كانیان بگه‌ن.
ڕه‌مه‌زانعه‌لی و فێمینسته‌به‌پارێز و لیبڕاڵه‌كان
باسی ئه‌وه ناكه‌ن كه ده‌بێ
فێمینیزم ببێته به‌شێك له پڕۆگرامی
ك.ش.ز.ك.(ئێران). باسی ئه‌وه‌ناكه‌ن كه
سۆسیالیزم و ناسیۆنالیزم پیاومه‌زنانه‌ن.
به‌پێچه‌وانه فادمه
شاهینداڵ نمونه‌ی
فێمینسیتێكی دیموكرات بوو و شێوه‌ی بیركردنه‌وه و
خه‌باتی ته‌واو جیاواز بوو
له‌گه‌ڵ ده‌سته‌كانی دیكه.
سیاسه‌ت به‌شێك له‌ژیانه و وڵامی دیموكراته‌كان
دیار و
ڕوونه.
وشه‌جوانه‌كانی لیبڕاڵه‌كان چاره‌ی ده‌ده‌كان
ناكا و ناتوانێ هه‌میشه
خه‌ڵك گێژكا. ڕه‌مه‌زانعه‌لی و به‌همه‌نی ده‌بێ
وڵام بده‌نه‌وه:
ئه‌لف:
وه‌ده‌رنانی حوسێن شه‌به‌ق، یۆنس‌بلوری و ...
كارێكی
دژی دیموكراتانه بووه.
به‌همه‌نی و ڕه‌مه‌زانعه‌لی ده‌ڵێن چی؟
ب:
ئه‌وه‌ی دووخزم نابێ پێكه‌وه له ته‌شكیلاتێكدا
بن،
دیموكراتانه‌یه.
ئه‌و دووكه‌سه‌ی باسم كرد ده‌ڵێن چی؟ پێشنیار: كاك
عه‌بدوڵای
موهته‌دی ده‌كرێ له ده‌فته‌ری سیاسی لاچێ و ناهید
بمێنێته‌وه.دیاره كاك عه‌وڵا
ئه‌وكاره‌ناكاو ئێستا خه‌ریكه ته‌واوی كۆمه‌ڵه
تێكدا له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌كا خودای
نه‌خواسته كۆنگره‌ی نائاسایی بگیرێ و كاك عومه‌ری
ئیلخانیزاده كه خۆشه‌ویستی
لیبڕاڵه‌كانی ناو كۆمه‌ڵه‌یه ببێته سكرتێری گشتی.
پ:
هاوڕێ ناهید به‌همه‌نی له‌نوسه‌ران و
دان‌پێداهێنه‌رانی
ئه‌وبه‌یانه بووه‌یان نا:"ڕاگه‌یاندنی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی سه‌باره‌ت به شاڵاوی
پروپاگه‌نده‌یی بۆ سه‌ركۆمه‌ڵه، 2007.04.24".
هاوڕێ ڕه‌مه‌زانعه‌لی خۆت بۆچوونت
چییه؟
ت:
قانونی ئاشكرا بوونی
به‌ڵگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌وڵه‌ت
له‌مێژه له ئه‌وروپا‌هه‌یه.
زۆرایه‌تی كۆمه‌ڵه له‌پێشدا
نه‌یده‌هێشت بیروڕای
كه‌مایه‌تی بڵاو بێته‌وه ئێستا كه له‌هه‌موو
شوێنێك بڵاو بووه‌ته‌وه، زۆرایه‌تی
كۆمه‌ڵه‌ش ئه‌وبه‌ڵگانه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه!
هاوڕێ ڕه‌مه‌زانعه‌لی ئه‌تۆ پێت‌وابوو
كه ئه‌وانه نابێ بڵاوبنه‌وه ئێستا ده‌ڵێی چی؟
بۆچوونی هاوڕێ به‌همه‌نی له‌پێشدا
چۆن بوو و ئێستا چونه؟
ج:
نامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی
سه‌باره‌ت به ناساندنی كاك ڕێبوار
ڕه‌شید وه‌ك نه‌یار بڵاو بووه‌ته‌وه.
هاوڕێ ڕه‌مه‌زانعه‌لی بۆچوونی تۆ چییه
سه‌باره‌ت ئه‌وكاره‌ی ده‌فته‌ری سیاسی واتا
ناساندنی ڕه‌خنه‌گری سه‌ربه‌خۆ وه‌ك
دوژمن؟ هاوڕێ به‌همه‌نی تۆ كه ئه‌ندامی ده‌فته‌ری
سیاسی، ئه‌و نامه‌ت پێ‌باش
بوو؟
5-2-
ته‌نیا له‌به‌ڵگه‌فه‌رمییه‌كان ڕه‌خنه‌گرتن
بۆچوونێكی لیبڕالییه
ڕه‌مه‌زانعه‌لی
نووسیویه (ده‌قه‌كه بێ‌گۆڕین):
"نوكته‌ی
دوو‌م كه من پێم‌وایه جێگای سه‌ره‌نج و تێڕوانینه
وكاك
جه‌عفه‌ریشی توشی ئه‌وهه‌ڵه و لادانه له ئه‌سولی
پرینسیپی كرده‌وه، پێوه‌ندی نێوان
روناكبیر و حیزبی سیاسیه. له‌م نوسراوانه‌دا
به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌مو ڕه‌سم و یاسا و
كولتوری سیاسی، به ته‌واوی تێكچووه! هۆی ئه‌م
شێوان و تێكچونه
نه‌حیزبه‌سیاسیه‌كان، به‌ڵكو ده‌خاله‌تی نادروستی
ئه‌م نووسه‌رانه‌یه له مه‌سائیل
و گیروگرفتی نێوخۆیی حیزبه‌كاندا.
به به‌روای من پێویسته روناكبیرانی ده‌ره‌وه‌ی
حیزب هێز و توانی خۆیان بۆ ڕه‌خنه وه لێكۆلینه‌وێ
له‌سه‌رسیاسه‌ت و پراكتیكی
روبه‌ده‌ره‌وه‌ی حیزب ته‌رخان بكه‌ن و وه‌ك
وڵاتانی پێشكوتو و دیموكرات،
روناكبیرانی وڵاتی ئێمه‌ش ئاڵاهه‌ڵگری جوڵانه‌وه‌ی
مه‌ده‌نی، ڕه‌خنه‌گر و ئازاد بن.
..."
من زاراوه‌ی "ڕووناكبیر" به‌كار ناهێنم و له
"خوێنده‌وار"
كه‌لك وه‌رده‌گرم،
و
ناساندنی
فێمینسته‌كان و گرامشیم قبوڵه. خوێنده‌واری
بێلایه‌ن نییه. خوێنده‌وار لایه‌نگری چین و توێژی
جیاوازی كۆمه‌ڵگه، پیاومه‌زنی یان
فێمینیزمه. لێره‌دا مه‌به‌ستی ڕه‌مه‌زانعه‌لی
خوێنده‌واری لیبڕاڵی سه‌ر
به‌حیزبه‌كانه: بۆ وێنه خۆی. من خوێنده‌وارێكی
سه‌ربه‌خۆی دیموكراتم .
من و
ئه‌و ته‌واو
جیاوازیمان هه‌یه له‌ته‌ك یه‌كتر. له ئه‌وروپا
به‌ڵگه‌كان به‌پێی
قانون ئازادن و له‌به‌رده‌ست هه‌مووكه‌س دایه.
ڕه‌مه‌زانعه‌لی ئه‌وه‌ی
"له‌بیرده‌چێته‌وه."
به‌ڵام من ڕاوه‌ناستم تا به‌پارێزه‌كورده‌كان
ئه‌وقانونه
قبوڵ ده‌كه‌ن وئیجازه‌م بده‌ن ئه‌وكاره‌بكه‌م. من
نوزه‌نوز ناكام و به‌ئاشكرا بۆ
حه‌قی خۆم خه‌بات ده‌كه‌م و له به‌پارێزه‌كان
ناترسم. چاوه‌رێی خێروخێراتی
به‌پارێزه‌كانیش نیم و سواڵێ ناكه‌م! من
هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك به‌دژی دیموكاراتی و مافی
مرۆڤ بوو بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه و گوێ‌ناده‌مه‌وه‌ی
لیبڕاڵ و به‌پارێزه‌كان دڵیان
دێشێ.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|