|
باسێك سه‌باره‌ت به‌لیبڕاڵه‌كورده‌كان
2007.05.04
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
[به‌شی چواره‌م]
تراژیدیای ژیانی لیبڕاڵێك: ترس له "خواره‌وه"
و فڕێدراو
له‌لایه‌ن "سه‌ره‌وه"
4-
پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م زنجیره وتاره له‌ژێر
سه‌ردێڕی
"سه‌باره‌ت
به كه‌مایه‌تی ناو ك.ش.ز.ك (ئێران)، به‌شی
یه‌كه‌م، كه‌مایه‌تی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه: یارمه‌تیده‌رانی نهێنی
د‌ه‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی ڕوانگه و پێشنیاری خۆیان بڵاو
ده‌كه‌نه‌وه"، له هه‌لوێست، له 2007.04.26
دا بڵاو بووه‌ته‌وه. به‌شی دووه‌م و سێیه‌م
له
هه‌ڵوێستی 2007.05.02 و
2007.05.03 دا
بڵاوبوونه‌وه.
1-4-
جه‌هه‌نه‌می ژیانی خوێنده‌وارێكی لیبڕ‌اڵ
لیبڕاڵه‌كورده‌كان تائسێتا هه‌ر له‌خزمه‌ت
باره‌گای
به‌پارێزه‌كاندابوون و لیبڕاڵه توندوتیژه‌كانیش
واتا ڕادیكاڵه‌كان دوای ماوه‌یه‌ك
توڕه‌یی گه‌ڕاونه‌وه بۆ باوه‌شی سارد وپڕله مه‌رگی
به‌پارێزه‌كان.
لیبڕاڵه‌كان
ده‌ترسێن خۆیان له "خواره‌وه"
نزیك‌كه‌نه‌وه. "خواره‌وه"، ڕه‌شوڕووته‌كان
شتێكیان نییه، كابرای
لیبڕ‌اڵ زۆرتر خوێنده‌وارێكه كه به‌خوێندنه‌كه‌ی
به‌ڕێ ده‌چێ خواره‌وه چی هه‌یه؟
دیاره كاتێك "خواره‌وه" هه‌ستا و هێزه‌كه‌ی زۆر
بوو ئه‌وان بۆ لای دێن،
به‌وهه‌ویایه‌ی كه ئه‌وجار ڕه‌شوڕووته‌كان
داموده‌زگایه‌ك دروست كه‌ن و كارێكیش
بده‌ن به‌وان.
لیبڕاڵه‌كان خزمه‌تكار و نسحه‌تكاری "سه‌ره‌وه‌ن"
به‌ڵام
" سه‌ره‌وه"
زۆرتر پێیان ده‌ڵێ "سه‌گ‌باب چت ده‌وێ؟" (بڕوانه
وتاره‌كه‌ی قه‌ره‌نی
قادری ).
ده‌یانه‌وێ به‌شدار بن له‌ده‌سه‌ڵات
به‌ڵام به‌پارێزه‌كان ڕێیان
ناده‌ن. بۆیه ناهومێد ده‌بن و "ڕه‌خنه" ده‌گرن.
ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی "ڕوانگه و
پێشنیاری" كه‌مایه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ك.ش.ز.ك.
(ئێران)
و پێڕه‌وپڕۆگرامی پارتی
سۆشیالیستی كوردستان بخوێنینیه‌وه به‌جوانی
ئه‌وه‌مان بۆ وه‌ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌و
ده‌ستانه ده‌یانه‌وێ پێش دوكانی به‌پارێزه‌كان
بماڵن و شوشه‌كانی خاوێن‌كه‌نه‌وه و
ببڕا‌ی‌ببڕای نایانه‌وێ
ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی له سیسته‌می سیاسی كوردستان
ساز كه‌ن،
بسه‌ڕای ئه‌وه به‌پارێزه‌كان
به‌قه‌را پوشكه‌یه‌ك خۆیان تێناگه‌یێنن.
كه‌سانێكیش
كه وه‌ك حوسین شه‌به ق و یۆنس بلوری و...
به‌ناحه‌ق وه‌ده‌رنراون واتا
"خواره‌وه"
باوه‌ڕیان به لیبڕاڵه‌كان نییه چونكه لیبڕاڵه‌كان
له‌وه‌ده‌رنانی
جیاوازبیره‌كاندا به‌شدار بوون و بێده‌نگ و
له‌كرده‌وه‌دا بوونه پارێزه‌ری
به‌پارێزه‌كان. ئه‌وه‌ژیانی پڕ مه‌ینه‌تی
ئه‌ولیبڕالانه‌یه.
سه‌رچاوه‌ی ترسه‌نۆكی و نه‌قه‌نه‌قی لیبڕاله‌كانیش
هه‌ر له‌و‌شێوه‌ژیانه‌یڕا
هه‌ڵده‌قوڵێ. نا‌وێرن پشتیوانی بكه‌ن له
"خواره‌وه"
چونكه ده‌ترسێن "سه‌ره‌وه"
پێی ناخۆش بێ و ئه‌وه‌نده‌ی
دیكه لێیان توڕه‌بێ. بۆیه‌شه
ئێستاش حوكمی وه‌د‌رنانی ڕه‌شوڕووته‌كانیان
هه‌لنه‌وه‌شاندووه‌ته‌وه.
خوێنده‌واره
لیبڕاله‌كان یه‌ك‌یه‌ك ده‌یانه‌وێ دنیا ڕزگار
كه‌ن!
واتا هه‌ركام له‌وان
ڕزگاركه‌ر‌ی دنیا‌یه. بۆوێنه كه‌مایه‌تی ناوه‌ندی
به‌هه‌زار
نه‌قه‌نه‌ق "ڕوانگه و پێشنیاری" خۆی نووسی و
دوایه‌ش دیتمان به ده‌سته كار
ناكه‌ن. كاك ناسر حیسامی یه‌ك به‌یان و یه‌ك وتاری
بڵاوكردووه‌ته‌وه. ئه‌وانی‌دیكه
بێده‌نگن. نایانه‌وێ دڵی به‌پارێزه‌كان زیاتر
بشكێنن. نازانن كه به‌وشێوه خۆیان
به‌جه‌ماوه‌ر ده‌ناسێن، ئه‌وان كاته‌ژمێر دوای
كاته‌ژمێر قه‌دریان له‌لای خه‌ڵك
كه‌متر ده‌بێته‌وه.
ئه‌وان
باسی ئاشتی و دیالۆگ
له دیموكڕاته‌كان "ده‌فڕێنن"
و به‌ردوكانی
به‌پارێزه‌كانی پێ‌خاوێن ده‌كه‌نه‌وه و
به‌دڵ‌و به‌گیان به‌رنامه‌ی
شه‌ڕ بۆ به‌پارێزه‌كان داده‌رێژن و خۆیان و
جه‌ماوه‌ر له جه‌هه‌نمی مه‌رگ داوێن
هه‌ر له‌به‌ر وه‌ی "سه‌ره‌وه" ئاوڕێكیان وێدا.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان ده‌توانن ڕزگاریان بێ و چاره‌یان
ئه‌وه‌یه كه بێن
و به‌رنامه‌ی دیموكراته‌كان قبوڵ‌كه‌ن و دنیایه‌كی
خۆشتر ساز كه‌ن.
لیبڕاله‌كورد‌ه‌كان
چه‌ندساڵه واژیاون. ئێستا وه‌ختی وه‌ی
هاتووه بێن بۆلای
هێزه‌دیموكراته‌كان و ژیانێكی تازه ده‌ست
پێبكه‌ن. ته‌نیا
داراییه‌ك كه دیموكراتێك
هه‌یه‌تی خۆشویستن، یارمه‌تی
یه‌كتر، دیالۆگ،
دۆستایه‌تی ،
خوسوسی بوون
(privacy)
و زانسته.
كه‌سێك ئه‌وانه‌ی هه‌بوو ژیانێكی
خۆشی ده‌بێ و حه‌وجه‌ی به به‌پارێزه‌كان نابێ.
دیموكراته‌كان باوه‌ڕیان به
جوڵانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه هه‌موو تێیدا
گه‌شه ده‌كه‌ن. خوێند‌ه‌واری
لیبڕال
له شتی وا ده‌ترسێ بۆ یه نایا بۆ لای شۆرشی
هێمنانه. ئه‌و ده‌م بۆخۆی وه‌ك تاقه
كه‌س ون ده‌بێ.
لیبڕاڵه‌كورده‌كان ئێستا ڕاوه‌ستاون بزانن
ڕه‌شوڕووته‌كان به‌كوێ
ده‌گه‌ن. تا ئه‌وڕۆژه ده‌گا،
ئه‌وان
به‌پارێزه‌كانی خۆیان به‌رناده‌ن.
لیبڕاڵه‌كان زۆر به ئه‌سپایی دێنه پێشێ، ئه‌وان
نایانه‌وێ "هه‌موو‌شتێكی خۆیان"
فیدای ڕه‌شوڕووتان كه‌ن و نسحه‌ت كردن و پاڕانه‌وه
و سه‌رشۆڕیان پێ‌باشتره له‌ژیانی
سه‌ربه‌رزو نه‌ترسی.
لیبڕاڵه‌كان له‌نێوئێمه‌دا ده‌ژین و دۆست و
كه‌سوكاری ئێمه‌ن.
ڕه‌خنه‌كه‌ی من له‌وان
وه‌ك تاقه‌كه‌س نییه. دیموكراته‌كان ده‌بێ باسیان
بكه‌ن و
بزانن ئه‌وان تا چ ڕاده‌یه‌ك بۆ ئاڵوگۆڕی
كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماده‌ن.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|