|
باسێك سه‌باره‌ت به‌لیبڕاڵه‌كورده‌كان
2007.05.03
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
[به‌شی سێیه‌م] لیبڕاڵه‌كان و ستراتیژیای شۆرشی
هێمنانه بۆ
سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
3-
كورته و ئاكام
به‌پێی تیۆری ناسیۆنالیزمی دیموكراتانه،
نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێده‌وڵه‌ت به ڕاپرسی‌گشتی بۆ
سه‌ربه‌خۆیی و دانانی په‌رله‌مان ،
حوكومه‌ت و له‌شكری خۆی ده‌توانێ به‌بێ شه‌ڕ
و به‌شێوه‌ی شۆرشێكی هێمنی سیاسی
كۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌ربه‌خۆیی بگا. به‌ڵام لیبڕ‌اڵ،
به‌پارێز و ڕادیكاڵه‌كان
سیاسه‌تێكی دیموكراتانه‌ی
ته‌وایان نییه و هه‌ر بۆیه‌ش توشی شه‌ڕ ده‌بن.
لیبڕاڵه‌كان به‌عزه‌مافێكیان قبوڵه و
به‌پارێزه‌كان له‌ناچاریان هێندێك ماف
ده‌سه‌لمێنن و ڕادیكاڵه‌كانیش كه لیبڕاڵی
به‌شخوراون و زۆر‌جار به‌توندوتیژی
چه‌ندمافێك قبوڵ ده‌كه‌ن. ئه‌و ده‌ستانه "ناتوانن"
دیالۆگ و ئاشتی وه‌ك ستراتژیا
هه‌ڵبژێرن چونكه خۆیان لاقێكیان له دنیای كۆندایه،
چونكه سنور بۆ مافه‌كان
داده‌نێن، نیوه‌ونیوه‌چڵ مافخوازن.
لیبڕال، دیموكرات، به‌پارێز و ڕادیكاڵ هێزی
سیاسی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتورین. دیموكراتێك
ته‌واوی مافه‌كان ده‌سه‌لمێنێ
نه‌ك هه‌ر به‌شێك. هه‌ربۆیه‌شه لایه‌نگری ئاشتییه.
چونكه ته‌نیا له‌ئاشتیدا دیالۆگ
ده‌كرێ. له‌ئاشتیدایه كه گه‌شه ده‌كرێ و ڕووده‌دا.له‌وڵاتێكی
دیموكراتانه
ته‌نیا پۆلیس و له‌شكر ده‌توانن كه‌لك له
توندوتیژی وه‌رگرن ئه‌ویش
ده‌بێ
به‌بڕیاری په‌رله‌مان بێ. له‌وڵاتی‌وادا پۆلیس و
له‌شكر مافی خۆتێوه‌ردان
له‌كاروباری مه‌ده‌نیان نییه.
3-1-
پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م زنجیره وتاره له‌ژێر
سه‌ردێڕی
"سه‌باره‌ت
به كه‌مایه‌تی ناو ك.ش.ز.ك (ئێران)، به‌شی
یه‌كه‌م، كه‌مایه‌تی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه: یارمه‌تیده‌رانی نهێنی
د‌ه‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی ڕوانگه و پێشنیاری خۆیان بڵاو
د‌ه‌كه‌نه‌وه"، له هه‌لوێست، له 2007.04.26
دا بڵاو بووه‌ته‌وه. به‌شی دووه‌م له هه‌ڵوێستی
2007.05.02 دا
بڵاوبووه‌ته‌وه.
له‌م وتاره‌ی ئه‌مڕۆدا چه‌ند باسێك له‌سه‌ر ئاشتی
دێنمه‌وه گۆڕ
كه له پێشدا له ماڵپه‌ڕی دیمانه‌دا باسم كردبوو.
3-2-
لیبڕاڵه‌كورده‌كان و شه‌ڕ
هه‌ر وه‌ك له به‌شی دووه‌مدا باسم كرد، پارتی
سۆشیال‌دیموكارتی
كوردستان و كه‌مایه‌تی ناوه‌ندی ك.ش.ز.ك.(ئێران) و
كه‌سایه‌تییه‌سیاسی و
باسكاره‌كان (خه‌لیل غه‌زه‌لی)
باسی خه‌باتی هێمنانه و شه‌ڕ تێكه‌ڵ
ده‌كه‌ن.
ئه‌لف: ئه‌گه‌ر
زۆر هاسان بمانه‌وێ بڵێین "ئاشتی" چییه ده‌بێ
بڵێین نه‌بوونی دوژمنایه‌تی. ئه‌و ناساندنه مانای
ئه‌وه‌یه كه ده‌سته كۆمه‌ڵایه‌تی
و نه‌ته‌وه‌كان له ئاشتیدا خۆیان خه‌ریكی
كێشه‌یه‌كی توندوتیژ ناكه‌ن. ده‌توانین
هه‌روه‌ها ئه‌وه له ناساندنی ئه‌و چه‌مكه زیاد
بكه‌ین: ئاشتی ئه‌و وه‌زعه‌یه
كه له‌ودا پێوه‌ندیی مابه‌ینی لایه‌نه‌كان
له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕێزدانان، عه‌داڵه‌ت و
ویستێكی چاك دانرابێ. ده‌كرێ ناساندنه‌كه
ده‌وڵه‌مه‌ند تر بكه‌ین و بڵێین كه
به‌ستنی په‌یماننامه‌یه‌ك بۆ دابینكردنی ئاشتی و
ئارامبوون به‌شێكه له ناوه‌ڕۆكی
ئه‌و چه‌مكه. ده‌توانین بڵێین ئه‌و ناساندنه
له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی تیۆریی
دیموكراتانه‌ی ئاشتی دانراوه (سه‌رچاوه:
زاراوه‌ی
peace
له
Wikipedia).
بۆوێنه
سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێده‌وڵه‌ت به شێوه‌ی
ڕاپرسیی گشتی و دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌ت و پارله‌مانی نه‌ته‌وه‌یی. زۆر كه‌س و
لایه‌ن ویستوویانه ئاشتی بناسێنن و
شێوه‌ی حوكمیان هه‌بووه.
بۆوێنه ده‌وڵه‌ت و حیزبه سۆسیالیست و
كۆمۆنیسته شۆڤێنیست و حیزبه به‌پارێز و لیبڕاله
ده‌سمایه‌دارانه‌كان به قسه باسی
ئاشتییان كردووه و له كرده‌وه‌دا خه‌ریكی شه‌ڕ و
چه‌كفرۆشتن
بوون.
مه‌ها‌تما گاندی
(Mahatma Gandhi)
گوتوویه كه مانای ئاشتی هه‌ر
نه‌بوونی توندوتیژی نییه به‌ڵكو بوونی
عه‌داڵه‌تیشه وه‌ك لایه‌نێكی جیانه‌كراوه و
پێویست. جان گاڵتونگ
(Johan Galtung)،
لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی به‌ناوبانگی ئاشتی، به‌و
شێوه ئاشتییه‌ی گوتووه "ئاشتیی پۆزه‌تیڤ".
بۆیه پۆزه‌تیڤه چونكه ئه‌و
لایه‌نانه‌ی پێكه‌وه كێشه‌یان هه‌بوو پێكه‌وه
سازاون، به ئاشتییه‌كی ڕاستی
گه‌یشتوون كه له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ
یه‌كتر دانراوه و ئیتر
دوژمنایه‌تی و توندوتیژی له پێوه‌ندی
لایه‌نه‌كاندا نابیندرێ (هه‌مان
سه‌رچاوه).
ئه‌گه‌ر باسی كوردستان بكه‌ین ده‌توانین بڵێین
ئاشتیی
پۆزه‌تیڤ كاتێك پێكدێ كه ده‌وڵه‌ته
داگیركه‌ره‌كانی كوردستان مافی دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كورد بسه‌لمێنن و له‌نێو
كوردستانیشدا مافه‌كانی مرۆڤ دابین
بكرێن.
ب) "جووڵانه‌وه‌ی ئاشتی" جووڵانه‌وه‌یه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تییه كه
ده‌یه‌وێ بگات به نه‌هێشتنی شه‌ڕێك یان هه‌موو
شه‌ڕێك، كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی
له‌نێو حیسانان له شوێنێكی تایبه‌ت یان له
هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تیدا و زۆر جار
ئامانجی گه‌یشتنه به ئاشتیی عاله‌می. چه‌ند
شێوه‌یه‌ك كه بۆ گه‌یشتن به ئاشتی
كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گیرێ ئه‌مانه‌ن: شه‌ڕنه‌خوازی،
خۆڕاگریی نا‌توندوتیژانه،
دیپلۆماسی، بایكۆت، پشتیوانی له نوێنه‌رانی سیاسی
دژی شه‌ڕ و خۆپیشاندان (بڕوانه
زاراوه‌ی
peace movement
له
Wikipedia).
3-3-
تایبه‌تییه‌كانی جووڵانه‌وه‌ی ئاشیخوازانه‌ی كورد
ئه‌و جووڵانه‌وه سێ تایبه‌تی خۆی هه‌یه
یه‌كه‌م:
گه‌یشتن به عه‌داله‌ت له
نێوخۆدا، واتا خۆ لادان له شه‌ڕی نێوخۆ و
دابینكردنی ئازادیی ده‌ربڕینی بیروڕا.
شه‌ڕ له‌نێو حیزبه سیاسییه‌كاندا ده‌بێ نه‌مێنێ.
نابێ یارمه‌تیده‌درانی ڕێژیم
بكوژرێن، ده‌بێ تیرۆر و سزای ئیعدام له كوردستان
هه‌ڵگیرێ. ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ی
ڕێژیم كه تووشی تاوان به‌دژی مرۆڤایه‌تی بوون
ده‌بێ به ئاشكرا دادگایی بكرێن. (من
له وتاره‌كانی پێشوومدا ئاماژه‌م به‌و بابه‌تانه
كردووه) باسكاره‌كانی دیكه‌ش زۆر
لایه‌نیان ڕوونكردوه‌ته‌وه. حه‌سه‌نی ئه‌یوبزاده
ئاوا‌ی نووسیوه:
"به‌ر
له‌وه
ڕێژیم بتوانێ له كورد دژی كورد كه‌ڵك وه‌رگرێ، با
هه‌موو سازمانه سیاسییه‌كانی كورد
بۆ ئه‌هوه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له
ڕابردوودا دژی خه‌ڵك و هێزه سیاسییه‌كان
یارمه‌تییان به ڕێژیم كردووه، به د‌ه‌ركردنی
بڕیاری ئاشبوونه‌وه، لێبوردن،
قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانی ماڵی كه‌سانێك كه
یاریده‌ده‌رانی ڕێژیم هۆكاری بوون،
ئه‌و نه‌خۆشییه كۆمه‌ڵایه‌تییه مه‌زنه چاره‌سه‌ر
بكه‌ن. (بڕوانه
"سازمانه..)".
دووه‌م:
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی
كوردستان خۆ لادان له شه‌ڕ، پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی
سیاسه‌تی شه‌ڕی ڕێژیمه
داگیركه‌ره‌كان به شێوه‌ی گه‌شه‌پێدان به خه‌باتی
هێمن.
كاتی ڕووخانی ڕێژیمی شا
كورده‌كانی ڕۆژهه‌ڵات جووڵانه‌وه‌یه‌كی هێمنی
گه‌وره‌یان بۆ خودموختاری وه‌ڕێخست.
ڕێژیمی تازه، واتا كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌و
جووڵانه‌وه‌ی به چه‌ك تێك‌شكاند.
ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین پێش له لێدانی ڕێژیم بگرین
یان ڕێژیم
بۆخۆی بڕووخێ ده‌بێ له كوردستان به شێوه‌ی
هێمنانه شۆڕشێكی تازه ده‌ستپێبكه‌ین.
داوای ڕاپرسیی گشتی بكه‌ین بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی ناخۆش ڕێی ئه‌و
كارانه نه‌دا نابێ شه‌ڕ ده‌ستپێبكه‌ین و ده‌بێ به
شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیی دیكه
خه‌باته‌كه‌مان درێژه بده‌ین. ئه‌و شێوه
قازانجی زۆره بۆوێنه خه‌باته‌كه تووشی
پچڕان نابێ و شێوه‌ی مه‌ده‌نی هه‌ر به‌رده‌وام و
ده‌سكه‌وتی تازه‌ترمان ده‌بێ.
سێیه‌م:
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت،
پارله‌مان
و له‌شكری كوردستان
ئه‌لف: كورد
نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ ده‌وڵه‌ته و له هه‌ر چوار
پارچه‌ی كوردستاندا سه‌ركوتكراوه. له‌و ساڵانه‌ی
دواییدا له كوردستانی خوراوو
پارله‌مان و ده‌وڵه‌ت و له‌شكری هه‌رێمی كوردستان
دامه‌زراوه به‌ڵام هێشتا ئه‌و
به‌شه وه‌ك به‌شێك له عێراق داده‌نرێ. ستراتیژیای
شۆڕشی هێمنی كورد ده‌بێ ئه‌وه بێ
كه ئه‌و ده‌وڵه‌ت و پارله‌مان و له‌شكره
هه‌رێمییه ببێته ده‌وڵه‌ت و پارله‌مان و
له‌شكری كوردستان.
ب: پێوه‌ندیی ئه‌و هه‌رێمه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی
عێراق ده‌بێ له‌سه‌ر
ڕێزدانان بۆ دانانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد
دانرێ.
پ:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن چوار
ده‌وڵه‌ته‌وه داگیركرواه ده‌بێ سیاسه‌تێكی گشتی
هه‌بێ بۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و
چوار ده‌وڵه‌تانه.
ت:بنه‌مای ئه‌و سیاسه‌ته ئه‌وه‌یه كه هه‌ر چوار
به‌شه‌كه
ورده‌ورده ببنه به‌شێك له كوردستانی سه‌ربه‌خۆ و
چوار ده‌وڵه‌ته‌كه ڕێز بۆ ئه‌و
جیابوونه‌وه دابنێن.
ج: چوار ده‌وڵه‌ته‌كه یان ده‌بنه دیموكراتانه و
ئه‌و جیابوونه‌وه
ده‌سه‌لمێنن یان هه‌ر وه‌ك خۆیان ده‌مێنن و
جیابوونه‌وه‌كه‌یان هێمنانه
به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێ.
چ: كورد به مافی خۆی ده‌زانێ كه پشتیوانی بكا له
هه‌ڵبژاردنی
ئازاد له ئێران له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان.
ح: كورد به مافی خۆی ده‌زانێ پشتیوانی بكا له
ده‌وڵه‌تێكی
دیموكراتانه له عێراق.
خ:ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه
بیانه‌وێ یه‌كێتیی
وڵاته سه‌ربه‌خۆكانی ناوچه وه‌ك یه‌كێتیی ئه‌وروپا
ساز كه‌ن، كوردستانی سه‌ربه‌خۆش
ده‌بێته یه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌تانه.
3-4-
سیاسه‌ت سه‌باره‌ت به ئه‌مریكا
ئه‌لف) ده‌وڵه‌تی
ئه‌مریكا ده‌وڵه‌تێكی زلهێزه كه قازانجی خۆی
هه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا. قازانجی ئه‌و
ده‌وڵه‌ته وه‌ك هه‌موو ده‌وڵه‌ته
لیبڕ‌اڵ- به‌پارێزه‌كان، فرۆشتنی شتومه‌ك و چه‌كه.
ب) ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا، یه‌كێتیی ئه‌وروپا، چین و
ڕووسیه قازانجی
تایبه‌تیی خۆیان هه‌یه له ناوچه‌كه و پێكه‌وه
كێشه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
كامه‌یان بازاڕێكی گه‌ور‌ه‌تریان وه‌ده‌ستكه‌وێ.
ئه‌و كێشه‌یه بووه‌ته هۆی
ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌ك كورد بتوانێ به
هێندێك له مافه‌كانی
بگات.
پ) به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا لیبڕ‌اڵ- به‌پارێزه
ده‌كرێ بۆ
دیموكراتانه‌كردنی كوردستان یارمه‌تیان
لێوه‌رگیرێ. بۆوێنه یارمه‌تی به ئۆپۆزیسیۆنی
ئاشتیخواز.
ت)
ده‌بێ به شاره‌زاییه‌وه كه‌ڵك له هێزی ئه‌و
ده‌وڵه‌ته
وه‌رگیرێ. سیاسه‌ته‌كه له بنه‌ڕه‌تڕا ده‌بێ بۆ
سازكردنی كوردستانێكی ئازاد و شۆڕشی
هێمنانه بێ. ئه‌و سیاسه‌ته ناته‌بایی هه‌یه
له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی به‌پارێزه‌كانی
ئه‌مریكا كه زۆرتر له‌سه‌ر چه‌كفرۆشتن
ساغبوونه‌وه.
ج) كه‌ڵكوه‌رگرتن له حیزبی دیموكراتی ئه‌مریكا كه
زۆر جار ناكۆكی
هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌پارێزه‌كان.
چ) پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جووڵانه‌وه‌ی ئاشتی له
عێراق، ئه‌و
جووڵانه‌وه‌ی له ئه‌مریكایه‌ش به‌هێزه.
ح) مانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریكا له ناوچه له‌ژێر
چاودێری
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پارێزگاریی ئاشتیی
كوردستانی ئازاد و ده‌وڵه‌ته‌كانی
دیكه. ئه‌و سیاسه‌ته زه‌ره‌ری هێزه شه‌رخوازه‌كان
كه‌م ده‌كاته‌وه، و هێزه‌كه‌یان
ده‌خاته خزمه‌ت پاراستنی ئاشتی.
خ) ڕاوه‌ستان له به‌رامبه‌ر لێدان له ئێران و
زیادكردنی دوژمنی
له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته.
د) كه‌شی دیموكراتانه له ئه‌مریكا و ئه‌ورپا
باشترین هه‌لومه‌رج
سازده‌كا بۆ گه‌شه‌ی جووڵانه‌و‌ی ئاشتی.
3-5-
ده‌وڵه‌تی كوردستان دۆستی ده‌وڵه‌ته لیبڕال
به‌پارێزه‌كان:
سیاسه‌تی ڕه‌خنه و دۆستایه‌تی
ئـه‌لف) ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی
ئه‌وروپا و
ئه‌مریكا ده‌بێ سیاسه‌تی دۆستایه‌تی هه‌بێ.
•
ئه‌و دوو زلهێزه هه‌ردووكیان
قازانجی ئابووری و سیاسی‌یان هه‌یه له ناوچه.
•
توركیا داوای ئه‌ندامه‌تی له
یه‌كێتیی ئه‌وروپا كردووه و خه‌ریكه ده‌بێته
ئه‌ندامی ئه‌و یه‌كێتییه.
•
كوردستان ده‌بێ خۆی حازر بكا بۆ ئه‌ندامه‌تی له
یه‌كێتیی ئه‌وروپادا. به‌تایبه‌ت
له‌به‌ر ئه‌وه كه توركیا خه‌ریكه ببێته ئه‌ندام و
به‌شێك له كوردستان له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌تی توركیا‌وه داگیركراوه.
3-6-
كوردی ده‌ره‌وه و ژووره‌وه‌ی وڵات
ئ) زیاتر له یه‌ك میلیۆن كورد له ده‌ره‌وه‌ی
وڵاته. به‌شێكی
زۆریان بوونه ته‌به‌عه‌ی وڵاته‌كانی یه‌كێتیی
ئه‌وروپا. ئه‌و كوردانه ئازادانه
ده‌توانن خه‌باتێكی هێمن بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
وه‌ڕێخه‌ن.
ب) ئه‌و كوردانه‌ی له‌و وڵاتانه ده‌ژین، كار
ده‌كه‌ن و ده‌خوێنن.
له‌و وڵاتانه ماڵپه‌ڕه سه‌ربه‌خۆكان به‌هێزترن.
له كوردستانی خواروو (عێراق)
خوێنده‌واره‌كان ئازادییان كه‌متره، واتا
حیزبه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان زیاتره. حیزبه
سیاسییه‌كانی ئه‌وروپا زۆر جار ده‌سه‌ڵاتێكی
زۆریان نییه و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
هێزی زیاتره. بۆیه خوێنده‌واری كوردیش له
ئه‌وروپا ئازادتر و ئاواڵه‌تره و
ده‌توانێ زۆر زیاتر كار بكاته‌سه‌ر حیزبه
كوردییه‌كان.
پ) كوردی ژووره‌وه‌ی وڵات له ئێران، كوردی
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان زۆر
به‌رهه‌ڵستیان بۆ سازكراوه و ده‌بێ حه‌ولبدرێ ئه‌و
به‌رهه‌ڵستانه هه‌ڵگیرێ بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌وان بتوانن بیر و باوه‌ڕ‌ی خۆیان
سه‌باره‌ت به شێوه‌ی دامه‌زارانی
ده‌وڵه‌تی كورد ده‌ربڕن. ئه‌وه‌ش به یارمه‌تی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی
ئه‌وروپا و... ده‌كرێ.
ت) كوردی ده‌ره‌وه و ژووره‌وه ده‌بێ له‌گه‌ڵ
یه‌كتر دیالۆگیان
هه‌بێ. ئه‌وه‌ش به شێوه‌ی جیاواز ده‌كرێ. بۆوێنه
ماڵپه‌ڕه سه‌ربه‌خۆكان و یه‌كتر
دیتن و...
.
ج)
كوردی ژووره‌وه‌ی وڵات چاره‌نووسی گه‌لی كورد
دیاری
ده‌كه‌ن. ئه‌وان زۆرایه‌تین و له وڵات ده‌ژین.
كوردی ده‌ره‌وه و ژووره‌وه ده‌بێ
پێوه‌ندیی نزیكیان هه‌بێ.
3-7-
حیزبه‌كوردییه‌كان و ئاشتی
پارتی سۆشیال‌دیموكراتی كوردستان باسی دیالۆگ
ده‌كا و شه‌ڕیشی
پێ‌باشه. ئه‌و
دیلۆگه له‌كرده‌وه‌دا
ده‌بێته
قسه وهیچ. واتا دیالۆگ ساز نابێ.
ئێستا كورد له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
زیاتر له حه‌وت حیزب و له‌شكری خوسوسی سه‌رۆك
حیزبه‌كانی هه‌یه و "پارتی سۆشیال‌دیموكراتی
كوردستان" -یشیان
پێ‌زیاد ده‌بێ.
ئه‌وپرۆژه‌یه ناتوانێ نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی كورد
سازكا.
به‌شێك له ده‌قی پێڕه‌وه‌كه:
"پارتی
سۆشیال‌دیموكراتی كوردستان بڕوای به خه‌باتی
ئاشتی و
دیالۆگه، به‌ڵام به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی
داگیركراوی كوردستان له‌لایه‌ن
ڕژێمگه‌لێكه‌وه كه پشت به‌چاره‌ی ئاشتی و
دیموكراتیك نابه‌ستن و به پێچه‌وانه‌وه
هه‌موو شێوازێكی ترساندن، تواندنه‌وه،
زیاندانكردن، دوورخستنه‌وه، كوشتن و پاكتاوی
ڕه‌گه‌زیی دژبه‌گه‌لی كوردستان به‌كارده‌هێنن،
ئه‌وا ئێمه مافی له‌خۆ به‌رگری كردن
و خۆڕزگاركردن له‌ده‌ست سته‌می نه‌ته‌وه‌یی له
ڕێگای به‌كارهێنانی چه‌كه‌وه
به‌خۆمان و گه‌لی كوردستان ده‌ده‌ین. له‌سه‌ر ئه‌و
ئاسته هێزی پێشمه‌رگه‌ی خۆمان
بۆمه‌به‌ستی خۆپاراستن و ڕزگاركردنی كوردستان
داده‌مه‌زرێنین، به‌ڵام ئێمه هه‌ر
له‌ئێستاوه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندی سوپایه‌كی
كوردستانیداین كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
به‌شێك نه‌بێت له‌پارت و ڕێكخراوه‌ی سیاسیی،
به‌ڵكو دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌تی بێت
كه دوو‌ر له‌هه‌موو ده‌ست‌تێوه‌ردانێكی
ڕێكخراوه‌یی و پارتایه‌تی بێت، وته‌واو
سه‌ربه‌خۆ بێت.
ئه‌و
دامه‌زراوه‌یه كه ئێمه پێمان باشه له‌م قۆناغه‌دا
ناوی
"سوپای
ڕزگاركردنی كوردستان" و پاش قۆناغی ڕزگاربوون ناوی
"سوپای به‌رگریی
له‌كوردستان" بێت، ده‌بێت بودجه‌ی خۆی به‌پێی
بارودۆخی ئارامی وئاسایشی كوردستان
هه‌بێت. پرینسیپی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه ده‌بێت
خۆپاراستن بێت نه‌ك هێرش. ( ل9.")
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|