|
سه‌باره‌ت به لیبڕاڵه‌كورده‌كان
2007.06.03
جه‌عفه‌ری
حه‌سه‌نپور
[به‌شی نۆزده]
كاك مه‌نسور سۆفی،
كاك كه‌ماڵ
بلوری و كاك حه‌مید بارامی، به‌خێربێن بۆ دنیای
ئازاد!
-19
كورته‌وئاكام
كۆمۆنیست وسۆسیالیسته به‌پارێزه‌كانی
ك.ش.ز.ك.(ئێران) ده‌كرێ بكه‌ینه دوو پۆل:یه‌كیان
ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی‌یه واتا
"ده‌سته‌ی
سه‌ره‌وه" و ئه‌وی‌دیكه‌یان "ده‌سته‌ی خواره‌وه‌ن"
واتا ئه‌وانه‌ی كه به‌هۆی
نه‌بوونی قسه‌وباسی ئازاد و دیالۆگ ئێستا‌ش
باوه‌ڕیان به حیزبابه‌یه‌تی لێنینانه و
سۆسیالیزم وكۆمۆنیزمی شۆڤه‌نیستانه‌ی فارس هه‌یه.
ده‌سته‌ی سه‌ره‌وه
بۆیه‌كۆمه‌ڵه‌یان ده‌وێ چون
ماڵ و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان تێك‌ده‌چێ. كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی وه‌ك سكرتێری گشتی ته‌واوی پاره‌ی
كۆمه‌ڵه‌ی له‌ده‌ست‌دایه و چه‌ند
كه‌سێكی له ده‌وروبه‌ری خۆی كۆ كردووه‌ته‌و و ون
بووه له‌گه‌نده‌ڵی و كار
به‌خزم وكه‌س سپاردن و به‌رتیل دان به هێندێك
به‌رپرس كه كاری بۆ بكه‌ن. بۆ وان
باوه‌ڕی سیاسی وه‌ك دوكان وایه و ئه‌گه‌ر دوێنێ
یه‌كیه‌تی پاره‌ی ده‌دا جاچییه با
ئه‌وڕۆ خۆ له ماڵه پارتی هاوێین به‌ڵكو ئه‌وان
زۆرترمان د‌ه‌نێ.
ئێمه
ده‌بێ جیاوازی دانێین له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌یه.
ده‌سته‌ی
دووه‌م زۆرتر كه‌سانێكن كه له ژووره‌وه‌ی وڵات
پێشمه‌رگه‌ن یاكادڕی نهێنی و یان
كاروباری ڕۆژانه‌ی كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
له‌ده‌ره‌وه‌ی ولات ده‌سته‌ی دووه‌م
یان له قوتابخانه و زانكۆ ده‌خوێنن یان كار
ده‌كه‌ن و بۆ به‌ڕێوه‌چوونی خۆیان
حه‌وجه‌یان به‌پاره‌ی سكرتێر نییه.
ده‌كرێ
كاك مه‌نسور سۆفی،
كاك حه‌مید بارامی و كاك
كه‌ماڵ بلوری
وه‌ك
ده‌سته‌ی
دووه‌م دانێین. له‌وچه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا
له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵه و بروسكه
(سه‌ربه‌خۆی دۆستی كۆمه‌ڵه) چه‌ند باس و
ڕه‌خنه‌یه‌كیان هێناوه‌ته گۆڕێ كه ده‌بێ پێشوازی
لێبكرێ. ئه‌وان هاتوون به‌ئاشكرا و
بۆ جه‌ماوه‌ر بیروڕای خۆیان ده‌ربڕیوه . دیاره
ئه‌وه جێی ئافه‌رین كوتنه و یه‌كه‌م
هه‌نگاویان هه‌ڵێناوه، هه‌نگاو‌ێك كه زۆرگرینگه
بۆ تێكشكاندنی ڕێكخراوه‌ی
لێنینانه.
به‌ڵام نووسراوه‌كه‌یان
له‌چه‌ند شوێندا
تێكه‌ڵاو بووه له‌گه‌ڵ هێرش بۆ سه‌ر تاقه‌كه‌س
وجنێودان. كاك حه‌مید بارامی
به‌رپرسی تۆڕی بروسكه
www.brwsak.com
وتارێكی منی له هه‌لوێستدا (باسێك سه‌باره‌ت
به‌لیبڕاله‌كورده‌كان،2007.05.31، به‌شی حه‌ڤده،
نووسه‌رانی نامه‌ی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
فه‌رمی كۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی
سكاندیناڤی 'كه‌مینه' ده‌بێ شه‌رمه‌زاربكرێن!" )
بڵاوكردووه‌ته‌وه ته‌نیا نووسیویه:
"ئه‌رێ!
پێتان وانیه ئه‌م كابرا تێك‌چووه؟؟" دیاره من وه‌ك
خوێنه‌ره‌وه‌یه‌كی
بروسكه چاوه‌ڕوانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بووم له‌سه‌ر
وتاره‌كانی خۆم له دیمانه و
هه‌ڵوێستدا كه سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵه‌م نووسیوه.
به‌ڵام به‌ڕاستی
هه‌رچه‌ند بیرم
كرده‌وه نه‌م توانی له‌و شه‌ش وشه‌یه حاڵی بم.
چونكه من باسێكی سیاسیم هێناوه‌ته
گۆ‌ڕ و ڕه‌خنه‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه كه ده‌سته‌ی كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دی شێوه‌ی
ستالینانه به‌كاردێنن.
دیاره به‌پێی بڕیاری تازه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی
ده‌بێ به
ئۆپۆزیسیۆن جنێوبدرێ و ئه‌وه حاڵی بوونه‌كه هاسان
ده‌كاته‌وه: لێی گه‌ڕێ كابرا شێت
بووه! دیاره ئینسانی شێت، بۆ دیالۆگ نابێ. به‌و
شێوه كاك حه‌مید بارامی وه‌فادار
بوونی خۆی به‌ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵا موهته‌دی
ڕاده‌گه‌یێنێ. كاك حه‌مید وشیار به‌وه!
ئه‌وه ئه‌تك‌كردنه! بزانه
ده‌سته‌ی كاك عه‌وڵا چۆن ئابڕووت ده‌به‌ن تۆ
به‌رپرسی
ماڵپه‌رێكی، له‌خۆت ده‌پرسم ئه‌تۆ هه‌ر ئه‌وه‌نده
له دنیا حاڵی؟ تۆ نازانی
ڕه‌خنه‌گرتن چۆنه؟ كاك عه‌وڵا ئه‌و شێوانه
له‌ساواك فێر بووه، ئه‌و ده‌م كه پێكه‌وه
له زیندان بووین ئه‌وه‌مان پێ‌خراپ بوو و به‌دژی
شێوه‌ی وا ڕاپه‌ڕی‌بووین.
به‌داخه‌وه ئێستا كاك عه‌وڵا
وه‌ك ساواكێكیان سوكایه‌تی به خه‌ڵك ده‌كا،
تۆبه‌یان
پێده‌كا. ئه‌وه‌ش وێك چوونێكی دیكه‌ی فاشیسته‌كان
و
كۆمۆنیسته شۆڤه‌نیسته‌كان!
ده‌فته‌ری سیاسی ك.ش.ز.ك.(ئێران) كه‌ناوه‌ندی
كۆمۆنیسته شۆڤه‌نیسته‌كانه
له "به‌یانی ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه
سه‌باره‌ت به
هێندێك پرس وناكۆكی ئه‌ودواییانه‌ی ناو
ڕێكخراوه‌ی كۆمه‌ڵه" كه به‌فارسی له‌ژێر
سه‌ردێڕی" اطلاعیه دفترسیاسی كومه‌له درباره
پاره‌ای مسائل و اختلافات تشكیلاتی
اخیر در كومه‌له"، 2007.05.21 دا بڵاوبووه‌ته‌وه
له‌وپه‌ڕی داماویدا به‌فه‌رمی
ڕایگه‌یاند كه له‌مه‌ودوا جنێو به ئۆپۆزیسیۆن
ده‌خاته ناو به‌رنامه‌ی
كاره‌كانی.
دیاره ئه‌وه سه‌یر نییه چونكه به‌پارێزه
توندوتیژه‌كان
هه‌میشه وایان كردووه له ستالین و ڕه‌زاشاوه
بگره تا ئه‌حمه‌دی‌نژاد. ده‌فته‌ری
سیاسی كه به‌ته‌واوی توانای خۆی حه‌ولی‌دا دیالۆگ
و ئۆپۆزیسیۆن بكوژێ و به‌فه‌رمی
خۆناساندنی كه‌مینه هه‌موونه‌خشه‌كانی
پوچه‌ڵ‌كرده‌وه؛ هیچ چاره‌یه‌كی نییه
جگه‌له‌وه‌ی كه له‌جنێو كه‌لك وه‌رگرێ. بۆیه‌ش له
به‌یانه‌كه‌یان به كه‌مینه‌ی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه ده‌ڵێن "به‌ناو كه‌مینه" وپێیان ده‌ڵێن
"د‌ه‌سته‌یه‌ك
بێ‌ویژدان و بێ‌ئینساف كه گوێ‌ناده‌نه یه‌كیه‌تی و
هاوپشتی حیزبایه‌تی و قازانجی
گشتی جوڵانه‌وه‌كه‌مان".
هه‌روه‌ك
خوێنه‌ره‌وه‌كانی هه‌ڵوێست ئاگادارن ده‌فته‌ری
سیاسی
كۆمه‌ڵه حه‌وت كه‌س بوون و یه‌كیان وازی هێنا
له‌هه‌ڵسوڕان له‌و كۆمیته و ئێستا
شه‌ش كه‌سن: چواركه‌سیان
فراكسیۆنی پێشووی كۆمۆنیزمی كرێكاری بوون
(كاك‌عه‌بدوڵای
موهته‌دی، كاك عه‌بوبه‌كری موده‌رسی، كاك
محه‌مه‌دی شافعی و كاك فاروقی بابامیری)
وكه‌سی پێنجه‌م خاتون‌ناهید به‌هه‌مه‌نییه:
هاوسه‌ری كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی.
1-19
پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م زنجیره وتاره له‌ژێر
سه‌ردێڕی "سه‌باره‌ت
به كه‌مایه‌تی ناو ك.ش.ز.ك (ئێران)، به‌شی
یه‌كه‌م، كه‌مایه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه: یارمه‌تیده‌رانی نهێنی ده‌سته‌ی كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دی ڕوانگه و
پێشنیاری خۆیان بڵاو د‌ه‌كه‌نه‌وه"، له هه‌لوێست،
له 2007.04.26 دا بڵاو
بووه‌ته‌وه. به‌شی دووه‌م ، سێیه‌م ، چواره‌م،
پێنجه‌م ، شه‌شه‌م ، حه‌وته‌م ،
هه‌شته‌م ، نۆیه‌م ، ده‌یه‌م ، یازده‌مین
،دوازده‌مین ، سێزد‌ه‌مین ، چوارده‌مین ،
پانزده‌مین ، شازده‌مین
، حه‌ڤده‌مین وهه‌ژده‌مین له هه‌ڵوێستی 2007.05.02
،
2007.05.03
،2007.05.04
،
2007.05.08
،
2007.05.09
،
2007.0510
،
2007.05.22
،
2007.05.24
،
2007.05.25
،
2007.05.27،
2007.05.28
،
2007.05.31
و 2007.06.01 دا
بڵاوبوونه‌وه.
سه‌باره‌ت به وێكچوونی كۆمۆنیسته شۆڤه‌نیسته‌كان
و
فاشیسته‌كان لێكۆڵینه‌وه زۆركراوه. یه‌كێك له‌و
كه‌سانه‌ی كه توێژینه‌وه‌ی كردووه
فرانسوا فوره‌یه . بۆ وێنه یه‌كێك له‌و
وێكچوونانه، سیسته‌می یه‌ك حیزبی و
سه‌ره‌ڕۆییه. ستالین سه‌رۆكی حیزبی كۆمۆنیستی
شۆڤه‌نیستی ڕووس بوو كه له‌به‌رامبه‌ر
فاشیسته‌كان ڕاوه‌ستا. به‌ڵام ستالین خۆی به‌ملیۆن
كه‌س خه‌ڵكی كوشت و خه‌ریكی
خنكاندنی بیروڕا وئازادی بوو. من شكم نییه كه كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دی، عه‌بوبه‌كری
موده‌رسی و فاروقی بابامیری و... دژی ڕژێمی شا و
كۆماری ئیسلامی بوون و هه‌ن.
به‌ڵام دژی ڕژێم بوون به‌س نییه. ئه‌وان ئێستا
ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆ سه‌ركوت ده‌كه‌ن
سبه‌ینێ كه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو ده‌شیان كوژن.
ئه‌ووتاره
پاشكۆیه‌كی هه‌یه.
2-19
كاك كه‌ماڵ بلوری وپرسی سازكردنی ده‌وڵه‌ت
وله‌شكری
كوردستان
بۆچوونه‌كه‌ی كاك كه‌ماڵ بلوری
كه له تۆڕی بروسكه‌دا بڵاو
بووه‌ته‌وه له بۆچوونه‌كه‌ی به‌رپرسی
ئه‌وماڵپه‌ڕه دوورودرێژتره و ئینسان جوانتر
له‌مه‌به‌ستی نووسه‌ر حاڵی ده‌بێ،
(نه‌یارانی كۆمه‌ڵه له‌پشتی كێ سه‌نگه‌ریان
گرتووه؟).
كاك
كه‌ماڵ بلوری سازكردنی له‌شكر و ده‌وڵه‌تی كوردی
پێ كۆمێدیایه.
كاك كه‌ماڵ چاك
ده‌زانێ
كه ئێستا له خوارووی كوردستان (عێراق)
په‌رله‌مان، ده‌وڵه‌ت و له‌شكری
كوردستان ساز بووه و بۆ هه‌میشه سه‌رده‌می حیزبه
سه‌ڕه‌ڕۆكان له تاریخی كوردستان
ته‌واو بووه و ئه‌وحیزبانه جێیان له زبڵدانی تاریخ
دایه. به‌ڵام ماوه‌یه‌كی ده‌وێ؛
كار‌و زه‌حمه‌ت و تێكۆشانی له‌باری تیۆری و
لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویسته.
كاك كه‌ماڵ خۆی و هاوڕێكانی له مه‌ڵبه‌ندی
سكاندیناڤی (زۆرینه) و مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی
(كه‌مینه)
به كه‌م نرخ ده‌زانێ. من
به‌پێچه‌وانه‌ی كاك كه‌ماڵ پێموایه په‌رله‌مان،
ده‌وڵه‌ت و له‌شكری كوردستان له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌یارمه‌تی وان و كه‌سانی دیكه
داده‌مه‌زرێ. ئه‌و كه‌سانه‌ی
له‌و دوو ڕێكخراوه‌دان واتا مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی
(زۆرینه) و مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی(كه‌مینه)
قه‌دیم پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه بوون و قاره‌مانی
شه‌ڕی دژی ڕژێم و
له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش زۆركاریان كردووه له‌وانه
سازكردن و وه‌ڕێ‌خستن و كاركردن له
ڕۆژهه‌ڵات تێ‌ڤێ كه ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی به ته‌واوی هێزیان ده‌یانه‌وێ
تێكی ده‌ن.
ئه‌وه ڕێكخراوه‌ی لێنینانه‌یه
وای له كاك كه‌ماڵ كردووه كه باوه‌ڕی به‌خۆی
نه‌بێ. ئه‌وه ئه‌وانن كه سوكایه‌تی
به‌كاك كه‌ماڵ ده‌كه‌ن و پێی ناڵێن چۆن ده‌بێ
ڕه‌خنه بگرێ. كاك كه‌ماڵی خۆشه‌ویست!
وتاره‌كانی من له سه‌ر دیمانه
و هه‌ڵوێست ماون بڕۆ بیانخوێنه‌وه و ڕه‌خنه‌یان
لێ‌بگره وتیۆری بخوێنه‌وه بزانه چۆن ئه‌و
بیروڕاینه‌م
نووسیوه.
ئه‌گه‌ر ده‌ڵێی
ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی
(كه‌مینه) ناتوانن په‌رله‌مان و له‌شكر و
د‌وڵه‌تی كوردستان دانێێن. خۆت چی؟
ئه‌گه‌ر ئه‌و بیرورایه‌ت پێباشه قۆڵ هه‌ڵماڵه و
بڕۆ ناو مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی
(زۆرینه) و باسی بكه و بزانه چۆن ده‌كرێ له
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران)
ئه‌و ده‌زگایانه دانرێن.
باسی مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی (كه‌مینه)
ده‌كه‌ی. به‌ڵێ
به‌راستی ئه‌وان ئه‌ستێره گه‌شه‌ن كه وێرایان
قه‌ڵای ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵا
بڕووخێێن. ئه‌وه‌تا له‌سایه‌ی ئه‌و خه‌باته‌وه
تۆ‌ش وێراوته به‌ره‌و د‌ه‌ره‌وه
قسه‌بكه‌ی و ورد‌ه ورد‌ه فێربی چۆن ڕه‌خنه بگری.
ده‌سته‌ی كاك عه‌وڵا ئه‌تۆ فێری
شتی وانا كات. ئێستا كه‌لكت لێوه‌ر ده‌گرێ و
سبه‌ینێ فڕێت ده‌دا. هه‌ر وه‌ك
دیتمان چیان
له كاك حوسێن شه‌به‌ق و كاك یۆنس‌بلوری كرد.
به‌شێك له ده‌قی وتاره‌كه‌ی كاك كه‌ماڵ بلوری له
بروسكه‌دا:
"مه‌لا
جه‌فه‌ر حه‌سه‌نی پور له درێژه‌ی فتواكانیدا ڕوو
له
جه‌ماعه‌تێك له سكاندیناوی ده‌لێ ده‌بیركولی
كۆمه‌ڵه ده‌ركه‌ن، وئه‌رته‌شی كوردستان
سازكه‌ن و پارله‌مانی كوردستان دانێن و ته‌رمی
بۆگه‌نی فلان كه‌س له ئاشخاڵدان
هاوێن و فلانی له كۆمه‌ڵه ده‌ركه‌ن ئه‌ی
ئه‌ستێره‌گه‌شاوه‌كانی ئاسمانی
سكاندیناوی بی‌ئه‌وه‌ی ئاگاداری زه‌رفیه‌ت و
پیتانسیلی ئه‌وبراده‌رانه‌بێت كه
ته‌نانه‌ت نه‌ك ئه‌رته‌شی كوردستان 4 كه‌سیشیان بۆ
سازمان‌نادرێ و ئه‌وی مه‌لا
جه‌فه‌ر گوی لی بووه ته‌پلی ناوخاڵییه‌یا كوردی
وته‌نی ده‌نگی ده‌هوول له‌دوور را
خۆ‌شه، ئه‌وچیرۆكه كومیدیانه‌ی كاك جه‌فه‌ر باوه‌ك
شانازیه‌ك به‌سه‌ر شانی
براده‌رانی كه‌مینه‌وه بمینیته‌وه چونكو تائێسته
هیچ هه‌ڵوێستێكیان له‌سه‌ر
نه‌گرتووه وته‌نانه‌ت یارمه‌تیان داوه وه‌كو بۆخۆی
ده‌ڵێ كاك‌ناسر حیسامی
به‌ته‌له‌فوون زانیاری داوه‌تی."
3-19
كاك مه‌نسور سۆفی و
ڕێكخراوه‌ی نوروێژی
كۆمه‌ڵه
كاك مه‌نسور سۆفی له
2007.05.18
دا ڕاپۆرتێكی له‌ژێر سه‌ردێڕی "وڵامێك
به‌نووسراوه‌ی هاوڕێیانی كه‌مینه
له‌ژێر ناوی "چاكسازی ڕێگایه‌ك بۆ یه‌كگرتن و
گه‌شه‌كردن"
بڵاوكردووه‌ته‌وه.www.komal.org
.
له‌وڕاپورته‌دا
زۆر باس هاتووه‌ته گۆ‌ڕ كه
هاوڕێیانی مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی (كه‌مینه) ده‌بێ
به‌وردی بیخوێنه‌وه و بۆچوونی
خۆیان بنووسن. دیاره ڕاپۆرته‌كه زۆرتر بۆچونی
به‌شی زۆاریه‌تی مه‌ڵبه‌ندی
سكاندیناڤی لقی نوروێژ نیشان ده‌دا. به‌ڵام
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ده‌سكه‌وتێكی
گه‌وره‌یه و نیشانه‌ی تێكشكانی ڕێكخراوه‌ی
لێنیانه‌ی
ك.ش.ز.ك.(ئێران)-ه.
یه‌كێك
له باسه‌گرینگه‌كان كه كاك مه‌نسور ده‌یهێنێته
گۆڕێ
باسی
سۆسیال دیموكراسییه و
جیاوازی وی له‌گه‌ڵ شێوه سۆسیالیزمه‌كانی دیكه.
گه‌رچی
ئه‌وباسه كورته به‌ڵام زۆرگرینگه زیاتر شی
بكرێته‌وه. زیاتر له‌سه‌ری بنووسرێ،
له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌ی كاك عه‌بدولا
ئه‌و باسانه "بڤه" بوو وهه‌ر بۆیه‌ش
كۆمه‌ڵه‌یان توشی ئه‌و وه‌زعه ناخۆشه كرد.
نه‌بوونی باسی تیۆری چۆكی
به‌كۆمه‌ڵه‌دادا، ئه‌و‌د‌ه‌سته خه‌نجه‌ریان له
پشته‌وه له‌كۆمه‌ڵه‌دا و ئێستا‌ش زۆر
خۆ‌شه كه ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتیان نه‌ماوه. پیرۆز بێ
له‌هه‌موومان!
به‌لام كاك مه‌نسور له چه‌ند شوێندا شێوه‌یه‌كی
سه‌رنه‌كه‌وتووی
هه‌یه. بۆوێنه:
'..
نامه‌ی قه‌ره‌نی قادریان كه كابرایه‌كی دژبه‌كورد
و
بزووتنه‌وه‌ی كورد بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی
سكاندیناوی بڵاوكرده‌وه. ئه‌م مافه كێیه
زه‌وتی كردوه؟" بۆ ناسینی قه‌ره‌نی قادری بڕۆ
ماڵپه‌ره‌كه‌ی چاولێكه
www.kurdistanpress.com
ئه‌و باسی ژیانی خۆی به چاك و خراپه‌وه نووسیوه و
ئینسانێكی دووڕوو نییه . بۆ ڕه‌خنه له بیروڕاكانی
برۆ وتاره‌كانی بخوێنه‌وه.
ئه‌و شێوه‌ی تۆ به‌كارت هێناوه به‌دنێوكردنه و
شێوه‌ی به‌پارێزه توند‌و تیژه‌كانه و
حه‌ول بده له‌داوی وان وه‌ر‌ه‌د‌ه‌رێ!
سه‌باره‌ت به كه‌مینه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه
ده‌بێ بڵێم كه ئه‌وان كه‌موكوڕی خۆیان هه‌یه.
ئه‌وان له‌ڕێكخراوه‌یه‌كی لێنینانه
دابوون و ته‌پوتۆزی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان
به‌سه‌ره‌وه‌یه و خۆشم له تاره‌كانم باسم
كردووه.
كاك مه‌نسور و كاك كه‌ماڵ و كاك حامید یش
ته‌پوتۆزی ئه‌وسه‌رده‌مه‌یان
به‌سه‌ره‌وه‌یه. كاك مه‌نسور كارێكی باشی كردووه
كه باسی كه‌موكوڕی كه‌مینه‌ی
كردووه و پێشنیاری من بۆ كه‌مینه ئه‌وه‌یه له‌و
شوێنانه‌دا كه ڕاپۆرته‌كه وه‌سفییه
و ڕاستییه‌كانی نووسیوه بیان سه‌لمێنن و ڕه‌خنه
له‌خۆیان بگرن. به‌و شێوه دیالۆگ
ساز ده‌بێ. ئه‌و دیالۆگه‌ی كه ده‌سته‌ی كاك
عه‌وڵا لێی د‌ه‌ترسێن به‌كوێرایی وان
خه‌ریكه گه‌شه ده‌كا. ماڵپه‌ڕه ئازاده‌كان،
كه‌مینه و ئێستا‌ش "ده‌سته‌ی
خواره‌وه‌ی زۆرینه" پێكه‌وه قه‌ڵای ده‌سته‌ی كاك
عه‌وڵا وردوخاش ده‌كه‌ن. تازه كه‌س
پێش ئه‌و تۆفانه‌ی بۆ ناگیرێ و كه‌لاكی
به‌پارێزه‌كان له‌گه‌ڵ خۆی
ده‌با!
پاشكۆی
A
به‌شێك
له ده‌قی به‌یانی ده‌فته‌ری سیاسی به‌كوردی:
"4.
هه‌ر وه‌كو دیسان بۆ زۆركه‌س ڕوون وئاشكرایه له
چه‌ند مانگی
ڕابردوودا كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه، ده‌فته‌ری
سیاسی و سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه
له‌ژێر هێرشی پڕوپاگه‌نده دا بوون و ئه‌و
هێرشه‌ش یان سوور وئاشكرا یان
به‌شێوه‌ی ئاماژه‌كردن
به لایه‌نگری
له هاوڕێیانی به‌ناو كه‌مایه‌تی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی نووسراون.
له‌پێشدا ئه‌وه بڵێین كه ئێمه‌له هه‌ر
ڕه‌خنه‌یه‌كی سیاسی و
ڕه‌خنه له‌بیروڕا، هه‌ر چه‌نده توندوتیژیش بێ،
پێشوازی ده‌كه‌ین و پێمان وانییه
كه ئێمه
ڕه‌خنه‌مان له‌سه‌ر نه‌بووه و نییه و یان پارێزراو
بوون له
باس و بۆچوون
ده‌ربڕین و له‌لایه‌كی‌دیكه‌وه هیچ
وه‌ڕه‌زییه‌كمان له باس و دیالۆگ سه‌باره‌ت به
پرسه‌سیاسییه‌كان و له‌وانه سیاسه‌ته‌كانی
كۆمه‌ڵه نییه،
و دابونه‌ریتی باس و
دیالۆگ وه‌ك
یه‌كێك له خاڵه به‌هێزه‌كانی حیزبایه‌تی خۆمان
ده‌زانین و له
داهاتووشدا هه‌ر ئاوا
هاوكاری ده‌كه‌ین [بۆ پێكهێنانی] دیالۆگ و باسی
ئازاد له
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان وئێران و له‌گه‌ڵیان هاوده‌نگ
ده‌بین، به‌ڵام
هه‌موو كه‌س
ده‌زانێ كه له‌مانگه‌كانی ڕابردوودا زۆرجار باس
له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌ی به‌جێ
وسیاسی و
به‌رپرسانه نه‌بووه به‌ڵكو هێندێك جنێو و
سوكایه‌تی‌پێكردن و قاوبڵاوكردنه‌وه و
بانگه‌شه له‌سه‌ر چه‌ند ماڵپه‌ڕ دیتراوه و
مه‌به‌ست له باسی ئێستای ئێمه
نه‌ك
ڕه‌خنه‌ی ڕاستی و به‌رپرسانه به‌ڵكو ئه‌و
جنێودانانه‌یه. بێجگه له‌وانه، له‌و
واقعه سه‌باره‌ت به هێندێك بابه‌تی ئه‌نترنێت
ئاگادارین كه كه‌سانێك
هه‌ن، زۆرتر
به‌ناوی خوازراوه، كه نه‌ته‌نیا جنێو ده‌ده‌ن به
كۆمه‌ڵه و
به‌ڵكو كه‌س ناپارێزن و
قسه‌ی پیس به دار‌و به‌ردو هه‌موو حیزبه‌كان و
كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌ڵێن و ئێمه
تائێستا له‌وبابه‌ته‌شه‌وه هیچمان نه‌كوتووه و
گوێمان نه‌داونێ وته‌نیا
له‌وڕۆژانه‌دا به‌یانێكمان سه‌باره‌ت به‌و چه‌شنه
جوێن‌دانانه
و جیاكردنه‌وه‌ی
ئه‌وان له ڕه‌خنه‌ی ڕاستی و به‌رپرسانه نووسی و
كوتمان هه‌ر ئه‌وه‌نده
به‌سه."
به‌ڵام
ئێستا له چه‌نددێڕێكدا ئاماژه
ده‌كه‌ین
به‌وه‌كه
ئه‌و چه‌شنه‌بابه‌تانه،
له‌بنه‌ڕه‌تڕا له‌ژێر سه‌ردێڕی چه‌شنێك به‌رگری
ئاشكرا یان
له په‌ناوه له هاوڕێیانی كه‌مایه‌تی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی هاتوونه‌ته‌گۆڕێ. پرسیار و
ڕه‌خنه‌ی دۆستانه‌ی ئێمه له‌و هاوڕێیانه ئه‌وه‌یه
كه ئه‌رێ نه‌ده‌بوو یه‌كیه‌تی و
هاوپشتی حیزبایه‌تی و قازانجی گشتی
جوڵانه‌وه‌كه‌مان و ویژدان و ئینسافی ئه‌و
هاوڕێیانه وای كردبا كه له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌وجوێن‌دانانه ڕاوه‌ستابان و بێزاری خۆیان
ده‌ربڕی‌با؟
ئه‌رێ ده‌بوو له‌به‌رامبه‌ر داخوازی دایمه‌ی ئێمه
و گشت ئه‌ندامانی
كۆمه‌ڵه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه بێده‌نگ بووبان؟
پێیان وانییه كه وه‌ختی وه‌ی
هاتووه
بۆ دۆستان و دڵسۆزانی كۆمه‌ڵه
و هه‌موو جوڵانه‌وه‌كه ڕوون كه‌نه‌وه كه
بۆچی هێندێك كۆمه‌ڵه و ڕابه‌رییه‌كه‌ی له‌ژێر ناوی
نیشاندانی دۆستایه‌تی و
نزیكایه‌تی له‌و هاوڕێیانه بكوتن و بۆ ئه‌وان حازر
نین وڵامێكی به‌جێ بده‌نه‌وه
به‌كه‌سانێك كه ده‌یانه‌وێ له‌و وه‌زعه
به‌شێوه‌یه‌كی خراپ كه‌لك وه‌رگرن؟
وانییه
كه بۆ ڕاگرتنی حورمه‌تی كۆمه‌ڵه و به ئینساف‌بوون
ئه‌و هاوڕێیانه
لانی‌كه‌م
به‌یانێك سه‌باره‌ت به‌و چه‌شنه‌نووسراوانه
بنووسن و پێش كه‌لك وه‌رگرتنی خراپی
نه‌یارانی كۆمه‌ڵه بگرن؟ ئه‌رێ ئه‌وه سرنجڕاكێش و
جێی بیركردنه‌وه نییه كه
ته‌نانه‌ت یه‌ك وتاری ئه‌نترنێتیش وه‌گیر ناكه‌وێ
كه له‌ودا سوكایه‌تی كرابێ به‌و
هاوڕێیانه به‌ڵام زۆر لاپه‌ڕه له
ماڵپه‌ڕه‌ئه‌نترنێتییه‌كان پڕه له جوێن و ساتیر
و سوكایه‌تی به ده‌فته‌ری سیاسی و به سكرتێری
گشتی كۆمه‌ڵه؟
ئه‌گه‌ر به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نترنێت هێرش بۆسه‌ر
كه‌سایه‌تی وسوكایه‌تی كردن به هاوڕێیانی
به‌ناو كه‌مایه‌تی وه‌گیرناكه‌وێ، ده‌بێ ئافه‌رین
بكوترێ به هاوڕێیانی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری سیاسی حیزب كه
پره‌نسیپی ئه‌خلاقیان هه‌یه و ڕێز
داده‌نێین
بۆ كه‌سایه‌تی
ئه‌وهاوڕێیانه ، واتا ئه‌گه‌ر شوێنه‌وارێك نییه له
سوكایه‌تی و جوێن
به‌و هاوڕێیانه له‌سه‌ر ئه‌نترنێت ده‌بێ به
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری سیاسی
بڵێین ئافه‌رین."
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|