|
باسێك سه‌باره‌ت به‌لیبڕاڵه‌كورده‌كان
2007.06.01
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
[به‌شی هه‌ژده]
پێشنیار: پڕۆژه بۆ سازكردنی
پێوه‌ندی سۆسیالیست
وكۆمۆنیسته‌ندیموكراته‌كان له‌ته‌ك پارتی
دیموكراتی
كوردستان(عێراق)
-18
كورته‌وئاكام
ئه‌گه‌ر تێكۆشانی حیزبه‌كانی كوردستان بكه‌ینه
سێ پله‌ی تاریخی، له‌پله‌ی یه‌كه‌مدا تێكۆشانی
ناسیۆنالیسته به‌پارێزه‌كان و
سۆسیالیست و كۆمۆنیسته ڕادیكاڵه‌كانی كوردستان
وه‌ك هه‌موو حیزبه‌كانی دیكه‌ی
كوردستان دوولایه‌نی هه‌بووه: لایه‌نێكی پۆزه‌تیف
واتا خه‌بات بۆ گه‌یشتن به‌مافی
نه‌ته‌وه‌یی وكۆمه‌ڵایه‌تی و لایه‌نێكی نه‌گاتیف
واتا شه‌ڕ وكه‌لك وه‌رگرتن له
توندوتیژی له‌گه‌ڵ یه‌كتر و
شه‌ڕی ناوخۆ. له‌پله‌ی دووه‌مدا واتا
له سه‌رده‌می
پێكهاتنی په‌رله‌مان، حوكومه‌ت و له‌شكری هه‌رێمی
كوردستان ده‌بێ پێوه‌ندی
حیزبه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی هێمنانه‌ی سیاسی
بێ و دوژمنایه‌تی له‌نێوان وان‌دا
هه‌ڵگیرێ. پله‌ی سێیه‌م پته‌و‌كردنی ئه‌و
پێوه‌ندیانه به‌یارمه‌تی پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی
ڕاپرسی‌گشتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌هه‌رچوارپار‌چه‌ی
كوردستان و دانانی ده‌وڵه‌ت
وپه‌رله‌مان و له‌شكری كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی
ولات بۆ ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژئاوا و
سه‌رووی كوردستان (ئێران، سوریا و توركیا.)
حیزبه‌كوردییه‌كان
ده‌توانن زۆرشت له یه‌كتر فێربن. بۆوێنه
ك.ش.ز.ك.(ئێران) ده‌توانێ پێكه‌وه كار كردن
له‌په‌رله‌مان له‌یه‌كیه‌تی
وپارتی
فێر‌بێ. پێك‌هێنانی له‌شكری كوردستان له‌و
دووڕێكخراوه فێر‌بێ. پارتی كه حیزبێكی
به‌پارێزی ئیسلامی سه‌ر به‌عاشیره‌تی بارزانه
ده‌توانێ له‌كۆمه‌ڵه فێر بێ كه چۆن
حیزبه‌كه‌ی بكاته حیزبێكی سێكۆلار كه مه‌رجێكی
سه‌ره‌كییه بۆ دیموكراتییه‌كی
په‌رله‌مانی.
ده‌سته‌ی
كورده كۆمۆنیسته شۆڤه‌نیسته فارسه
توندوتیژه‌كانی
ك.ش.ز.ك.(ئێران) واتا ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی
كۆمه‌ڵه و پارتی دیموكرات هیچ پڕۆژیه‌كی
دیموكراتانه‌یان نییه و ئێستا كه له‌ناو
ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری كورد له‌ڕۆژهه‌ڵات ناسراون
و خه‌ڵك لێیان بێزاره بۆ
پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی خۆیان، خۆ له
باوه‌ش پارتی دیموكرات داوێن و خه‌ریكی
ساتوسه‌ودان. "پێوه‌ندی" وا به زه‌ره‌دی
نه‌ته‌وه‌ی كورد، سۆسیالیزم و
ناسیۆنالیزمی دیموكراتانه‌یه و ده‌بێ شه‌رمه‌زار
بكرێ.
1-18
پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م زنجیره وتاره له‌ژێر
سه‌ردێڕی "سه‌باره‌ت
به كه‌مایه‌تی ناو ك.ش.ز.ك (ئێران)، به‌شی
یه‌كه‌م، كه‌مایه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه: یارمه‌تیده‌رانی نهێنی ده‌سته‌ی كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دی ڕوانگه و
پێشنیاری خۆیان بڵاو د‌ه‌كه‌نه‌وه"، له هه‌لوێست،
له 2007.04.26 دا بڵاو
بووه‌ته‌وه. به‌شی دووه‌م ، سێیه‌م ، چواره‌م،
پێنجه‌م ، شه‌شه‌م ، حه‌وته‌م ،
هه‌شته‌م ، نۆیه‌م ، ده‌یه‌م ، یازده‌مین
،دوازده‌مین ، سێزد‌ه‌مین ، چوارده‌مین ،
پانزده‌مین ، شازده‌مین
وحه‌ڤده‌مین له هه‌ڵوێستی 2007.05.02 ، 2007.05.03
،2007.05.04
،
2007.05.08
،
2007.05.09
،
2007.0510
،
2007.05.22
،
2007.05.24
،
2007.05.25
،
2007.05.27،
2007.05.28
و 2007.05.31 دا بڵاوبوونه‌وه.
پێوه‌ندی
حیزبه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كتر پڕۆژه‌یه‌كی
گه‌وره‌یه و من باسه‌كه‌م سنوردار ده‌كه‌م و زۆرتر
قسه‌كان دێنمه‌وه سه‌ر كۆمه‌ڵه و
پارتی.
باسه‌كه‌م سه‌باره‌ت به‌وبابه‌ته سه‌ره‌تایییه و
بۆ وه‌ڕێ‌خستنی
قسه‌وباس.
2-18
سێ پله له تاریخی پێوه‌ندی حیزبه‌كانی كوردستان
له‌ته‌ك یه‌كتر
ده‌كرێ تاریخی پێوه‌ندی حیزبه كوردییه‌كان
بكه‌ینه
سێ پله، پله‌ی یه‌كه‌م پێش سازبوونی په‌رله‌مان
وحوكومه‌ت و له‌شكری هه‌رێمی
كوردستان و پله‌ی دووه‌م دوای سازبوونی ئه‌و سێ
ده‌زگایه له‌ساڵی 1992 دا. پله‌ی
سێیه‌م پله‌ی دابین‌كردنی ته‌واوی
ستراتیژیایه‌كه‌یه
له هه‌ر چوار‌به‌ش.
له پله‌ی یه‌كه‌مدا
حیزبه‌كوردییه‌كان ستراتیژیایه‌كیان نه‌بوو بۆ
سازكردنی ده‌وڵه‌تی كورد و
هه‌رحیزبه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆك‌حیزبێكی
پاوانخواز
كه ته‌واو ده‌سه‌ڵاتی
به‌سه‌رحیزبه‌كه‌ی خۆیدا هه‌یه وپاره‌و ئیمكانی
ڕێكخراوه‌كه‌ی له‌ده‌ست دایه
به‌ڕێوه‌ده‌چێ. ئه‌وسه‌رۆكه
هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك له‌شكری خۆی چاولێد‌كا و
به‌كاری
دێنێ.
ئه‌و پله ئێستا له‌تاریخی گه‌لی كوردا ته‌واو
به‌بووه: بۆ
وێنه له خوارووی
كوردستان(عێراق) كه‌مهێزكراوه. له‌پله‌ی یه‌كه‌م
دا جار‌جار حیزبه‌كوردییه‌كان بۆ
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ‌یه‌كتر
به‌شه‌ڕ هاتوون.
پله‌ی
دووه‌م:
بۆ یه‌كه‌م‌جار له
خوارووی كوردستان (عێراق) دێته‌دی و كورد تا
ڕاده‌یه‌ك ده‌بێته خاوه‌ن په‌رله‌مان،
ده‌وڵه‌ت و له‌شكری خۆی به‌شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
هه‌رێمی.
پله‌ی
سێیه‌م:
پوخته‌كردنی
ستراتیژیاكه‌یه و هێنانه‌گۆڕی باسی ڕاپرسی گشتی بۆ
سه‌ربه‌خۆیی و خه‌باتی هێمنانه
و
سازكردنی په‌رله‌مان، ده‌وڵه‌ت و له‌شكری كوردستان
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ
ڕۆژهه‌ڵات، سه‌روو و ڕۆژئاوا
(ئێران، توركیا ، سوریا).
هه‌روه‌ها پته‌و‌كردنی
په‌رله‌مان، حوكومه‌ت و له‌شكری
هه‌رێمی كوردستان(عێراق) و دیموكراتانه‌تركردنی
ده‌بێته یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی
ئه‌م پله‌یه.
1-2-18
په‌یدا بوونی حیزبی سیاسی له
كوردستان
كورد
نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێده‌وڵه‌ته و كۆمه‌ڵگه‌ی
كورده‌واری له
ساڵه‌كانی دوایی سه‌ده‌ی نۆزده‌ی عیسایی‌ڕا
ورده‌ورده به‌ره‌و ئاڵوگۆر له سیسته‌می
عاشیره‌تی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی چووه بۆ سیسته‌می
ده‌سمایه‌داری و په‌یدا بوونی چین
و توێژی تازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك بۆرژوازی، چینی
نێو‌نجی و چینی كرێكار.
له‌كۆمه‌ڵگه‌ی تازه‌ی كورده‌واریدا ژنانیش
هاتوونه گۆڕه‌پانی خه‌باتی سیاسی بۆ
به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی پیاومه‌زنانه.
هه‌ر له‌سه‌رده‌می نوێدایه كه
حیزبه‌سیاسییه‌كوردییه‌كان په‌یدا ده‌بن و چین و
توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه و ژنان
له‌خۆیاندا كۆده‌كه‌نه‌وه.
كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌سمایه‌داری له چوارهێزی گه‌وره‌ی
ئابوری،
كۆمه‌ڵایه‌تی،سیاسی و كه‌لتوری واتا دیموكرات،
لیبڕاڵ ، ڕادیكاڵ و به‌پارێزه‌كان
پێك هاتووه.
ئه‌وهێزانه كارده‌كه‌نه سه‌رحیزبه‌كان و ته‌واوی
كۆمه‌ڵگه. به‌گشتی
ده‌توانین بڵێین كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌سمایه‌داری به‌سه‌ر
دوو خولدا تێده‌په‌ڕێ. له‌خولی
یه‌كه‌مدا هێزه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان جار‌جار بۆ
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له شه‌ڕ
كه‌لك وه‌رده‌گرن و له خولی دووه‌م دا
چوارهێزه‌كه به‌شێوه‌ی ئاشتیخوازانه و
له‌په‌رله‌مان كێشه‌كانیان چاره‌سه‌رده‌كه‌ن.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|