|
باسێك سه‌باره‌ت به‌لیبڕاڵه‌كورده‌كان
2007.05.31
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
[به‌شی حه‌ڤده]
نووسه‌رانی
نامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت
به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
فه‌رمی كۆمیته‌ی
مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی (كه‌مینه) ده‌بێ
شه‌رمه‌زاربكرێن!
-17
كورته‌وئاكام
چه‌ند
ڕۆژ له‌مه‌و‌به‌ر كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
ك.ش.ز.ك.(ئێران) نامه‌یه‌كی بۆ كۆمیته‌ی
مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی (كه‌مینه)
نووسیوه و ماوه‌ی حه‌فتا و دوو كاته‌ژمێری بۆ
داناون كه شتومه‌كی مه‌ڵبه‌ند بده‌نه‌وه
به ناوه‌ندی. له‌نامه‌كه‌دا نووسراوه كه ئه‌گه‌ر
ئه‌وكاره‌نه‌كه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی
مه‌ڵبه‌ند ته‌مێ ده‌كرێن. به‌پێویستم‌زانی كه
شارومه‌ندانی كوردستان له‌و
پیلانه‌تازه‌ی ده‌سته‌ی كۆمۆنیسته شۆڤه‌نیسته
فارسه توندوتیژه‌كانی كۆمه‌ڵه واتا
ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی ئاگادار
كه‌مه‌وه.
ئێستا كاتی ئه‌وه‌هاتووه كه
هه‌موومان كۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ند (كه‌مینه)،
كه‌مینه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ته‌واوی
شارومه‌ندانی كوردستان بێزاری خۆیان سه‌باره‌ت
به‌و ڕه‌فتاره دژه دیموكراتانه‌ی
ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی ده‌ربڕین و
به‌یان بڵاوكه‌ینه‌وه.
ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی
وه‌ك كاره‌كانی
ده‌سته ئیسلامییه توندوتیژه‌كانی كۆماری
ئیسلامی و ئه‌حمه‌دی‌نژاد ده‌چێ و جێی
بێزاری ده‌ربڕینه.
بۆ
ئاگاداری خوێنه‌ره خۆشه‌ویسته‌كانی هه‌ڵوێست
ده‌بێ
ڕاگه‌یه‌نم كه
ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی له ڕۆژی
2007.05.05 دا له
شاری
گوته‌نبرگ (یۆته‌بۆری، سوید) كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان
له د‌سته‌یه‌ك له ئه‌ندامان
پێك‌هێنا و كۆمیته‌ی
مه‌ڵبه‌ند (زۆرایه‌تی) یان جیا كرده‌وه له
كۆمیته‌ی
مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی كه كۆمیته‌ی ته‌واوی
ته‌شكیلات بوو.
1-17
پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م زنجیره وتاره له‌ژێر
سه‌ردێڕی "سه‌باره‌ت
به كه‌مایه‌تی ناو ك.ش.ز.ك (ئێران)، به‌شی
یه‌كه‌م، كه‌مایه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه: یارمه‌تیده‌رانی نهێنی ده‌سته‌ی كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دی ڕوانگه و
پێشنیاری خۆیان بڵاو د‌ه‌كه‌نه‌وه"، له هه‌لوێست،
له 2007.04.26 دا بڵاو
بووه‌ته‌وه. به‌شی دووه‌م ، سێیه‌م ، چواره‌م،
پێنجه‌م ، شه‌شه‌م ، حه‌وته‌م ،
هه‌شته‌م ، نۆیه‌م ، ده‌یه‌م ، یازده‌مین
،دوازده‌مین ، سێزد‌ه‌مین ، چوارده‌مین ،
پانزده‌مین وشازده‌مین له هه‌ڵوێستی 2007.05.02
، 2007.05.03 ،2007.05.04 ،
2007.05.08
،
2007.05.09
،
2007.0510
،
2007.05.22
،
2007.05.24
،
2007.05.25
،
2007.05.27،
2007.05.28
و 2007.05.31 دا بڵاوبوونه‌وه.
2-17 دوێنێ
خۆدزینه‌وه له شه‌رمه‌زاركردنی
سه‌ركوتگه‌ران، ئاكامی ئه‌وڕۆ سه‌ركوتی خۆمان
!
تائێستا كه‌مینه‌ی ناوه‌ندی ك.ش.ز.ك.(ئێران) و
كۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی (كه‌مینه) و
ماڵپه‌ره سه‌ربه‌خۆكان خۆیان
شاردووه‌ته‌وه له شه‌رمه‌زاكردنی ده‌سته‌ی كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دی سه‌باره‌ت به
وه‌ده‌رنانی حوسێن شه‌به‌ق، یۆنس بلوری و بارام
ڕه‌زایی، سه‌باح ئه‌مینی و جه‌لال
زه‌ندی و ئێستا ده‌سته‌ی كۆمۆنیسته
شۆڤه‌نیسته‌كان ده‌یه‌وێ به‌فه‌رمی
كۆمیته‌ی
مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی (كه‌مینه) وه‌ده‌رنێ.
كاك ناسری حیسامی له وروێژ له‌ته‌ك
ڕێنێسانس‌نیوزدا
(2007.05.15)
بێزاری خۆی سه‌باره‌ت به‌وه‌ده‌رنانی ناقانونی
چه‌ند ئه‌ندامی
كۆمه‌ڵه ده‌ربڕیوه. به‌ڵام كاك عومه‌ری
ئیلخانی‌زاده له وتووێژه دورودرێژه‌كه‌ی
له‌گه‌ڵ كاك خالید محه‌مه‌دزاده باسی ئه‌و
وه‌ده‌رنراوانه ناكا. ئه‌وه‌یه‌كه‌م جار
نییه كه كاك عومه‌ری ئیلخانی‌زاده به‌ڕاڕایی خۆی
به‌ره‌ی دێموكراته‌كانی
كه‌م‌هێزكردووه. ئه‌گه‌ر كاك عومه‌ر شێلگیرانه و
ئازایانه له‌به‌رامبه‌ر
كرده‌وه
دژه قانونییه‌كانی ده‌سته‌ی كۆمۆنیسته
شۆڤه‌نیسته‌كان ڕاوه‌ستابا
ونه‌ترسابا
ئه‌وان وا هار نه‌ده‌بوون.
3-17
ده‌بێ نامه‌ی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بڵاوكرێته‌وه،
وه‌گێڕدرێته سه‌ر زمانی ئینگلیزی و بنێردرێ بۆ
ڕێكخراوه ئه‌وروپاییه‌كانی
سكاندیناڤی!
ئه‌لف:
ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی
سكاندیناڤی(كه‌مینه) شارومه‌ندی ئه‌وروپان و ده‌بێ
ئه‌وروپاییه‌كان ئاگایان لێبێ كه
له‌وڵاته‌كه‌یان ئێستاش به‌شێوه‌ی ستالینانه
خه‌ڵك
سه‌ركوت ده‌كرێن.
ب:
پۆلیسی سوید ده‌بێ ئاگادار بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
مه‌ترسی هێرشی كۆمۆنیسته شۆڤه‌نیسته‌كان
كه‌مكرێته‌وه.
پ: ناوی
ته‌واوی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه
ئه‌ونامه‌ی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندیان نووسیوه ده‌بێ ئاشكرا بكرێ.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|