|
باسێك سه‌باره‌ت به‌لیبڕاڵه‌كورده‌كان
2007.05.31
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
[به‌شی شازده]
كه‌مینه‌ی ك.ش.ز.ك.(ئێران) ده‌بێ
جێ‌به‌جێ
له‌ته‌ك یه‌كیه‌تی و پارتی به‌فه‌رمی كۆبوونه‌وه
بكا و پیلانی كورده
كۆمۆنیسته
شۆڤه‌نیسته فارسه توندوتیژه‌كان ئاشكراكا!
-16
كورته‌وئاكام
ده‌سته‌ی كاك‌عه‌بدوڵای موهته‌دی كه تائێستا
خه‌ریكی تاقه‌تاقه و به‌كۆمه‌ڵ وه‌ده‌رنانی
ئۆپۆزیسیۆن ودژایه‌تی به‌بێ‌پسانه‌وه و
به‌سیسته‌م له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیزمی كورد وسازبوونی دیالۆگ بووه و
له‌لایه‌ن
باسكارو ماڵپه‌ڕه‌سه‌ربه‌خۆكان و كه‌مینه له
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران) شه‌رمه‌زاركراون و
ڕۆژبه‌ڕۆژ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه خۆیان
لێ‌دوورده‌كه‌نه‌وه؛
ده‌ستیان كردووه به "دۆزینه‌وه‌ی" لایه‌نگر
له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
و له‌و ڕۆژانه‌دا پێوه‌ندیان گرتووه له‌گه‌ڵ
یه‌كیه‌تی نیشتمانی و پارتی دیموكرات.
جێی‌داخه كه به‌رپرسانی یه‌كیه‌تی و پارتی له سوید
له‌داوی ئه‌و
ده‌سته شۆڤه‌نیسته كه‌وتوون.
زۆر سه‌یره كه به‌رپرسانی ئه‌و دوو ڕێكخراوه
"نه‌یان‌بیستووه"
كه له ك.ش.ز.ك.(ئێران) كه‌مینه‌یه‌ك هه‌یه كه
به‌فه‌رمی
خۆی‌ناساندووه گه‌رچی ده‌سته‌ی
شۆڤه‌نیسته دژه كورده‌كانی كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی
دیان به‌بوونی وان داناهێنن وپێیان
ده‌ڵێن "به‌ناوكه‌مینه"،
لقی سویدی
یه‌كیه‌تی و پارتی به‌و كۆبوونه‌وه گرتنه له‌گه‌ڵ
ئه‌و ده‌سته به‌بێ بوونی كه‌مینه،
له‌كرده‌وه‌دا پشتیوانی خۆیان له‌و تێكده‌رانه‌ی
ك.ش.ز.ك.(ئێران) ڕاگه‌یاندووه
وسوكایه‌تی به‌ناسیۆنالیزمی كوردیان له ڕۆژهه‌ڵات
سه‌لماندووه. سه‌یره كه
به‌رپرسانی یه‌كیه‌تی و پارتی كه له‌سوید ده‌ژین
نه‌زانن ئازادی بیر‌وڕا و بوونی
كه‌مینه مانای چییه.
ده‌سته‌ی كورده‌كۆمۆنیسته‌شۆڤه‌نیسته فارسه
توندوتیژه‌كان وه‌ك
حیزبی توده و ئه‌كسه‌رییه‌ت وتاقمی مه‌نسوری
حیكمه‌ت و ده‌سته‌ی كاك برایمی
عه‌لیزاده و كاك‌سه‌لاحی مازوجی وان و له‌لایه‌ن
جه‌ماوه‌ری كورد شه‌رمه‌زاركراون
و
فڕێدراون.
ئێستا لقی سویدی یه‌كیه‌تی و پارتی ده‌یانه‌وێ
ئه‌وان
بژێننه‌وه.
من داوام له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و
یه‌كیه‌تی
و پارتی
وحیزبه‌كانی دیكه‌ی خوارووی كوردستان (عێراق)
ئه‌وه‌یه كه ده‌سته‌یه‌ك
بنێرن بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئۆردوگاكانی
ك.ش.ز.ك.(ئێران) له كوردستان تابزانن كه
ده‌سته‌ی كۆمۆنیسته شۆڤه‌نیئسته‌كان چه‌نده
پشتیوانیان لێده‌كرێ. ده‌سته‌ی
په‌رله‌مان ده‌توانێ له ئه‌وروپا و
ئه‌مه‌ریكاش ئه‌و كاره‌بكا و بۆ ئه‌وه‌ی
له‌ڕاستییه‌كان حاڵی بێ.
هه‌روه‌ها
داوا
ده‌كه‌م كه
لقكانی یه‌كیه‌تی و پارتی له‌سوید كه نوێنه‌رانی كه‌مینه‌ی
ك.ش.ز.ك(ئێران) بانگ
كه‌ن و داوای لێبوردنیان لێ‌بكه‌ن و به‌یانی
فه‌رمی و هاوبه‌ش
بڵاوكه‌نه‌وه.
بۆ ناسینی كۆمۆنیسته شۆڤه‌نیسته‌كان پێویست نییه
لێزانی
زانستی سیاسه‌ت بین و ژیان وتاریخ جێی وانی
نیشانداوه. ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ئێستا
ئه‌و تڕاژیدیایه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دووپات
كه‌نه‌وه. ده‌كرێ كۆمۆنیست و
سۆسیالیسته‌كان بكه‌ینه چه‌ند ده‌سته.
له‌ئه‌وروپا كۆمۆنیست و
سۆسیالیسته دیموكراته‌كان هاوكار له‌گه‌ڵ هێزه
دیموكراته‌كانی دیكه كۆمه‌ڵگه‌یان
ئاوه‌دان كردووه‌ته‌وه و به‌یارمه‌تی وان كرێكاران
به‌زۆر مافی خۆیان گه‌یشتوون.
ئه‌و حیزبانه په‌رله‌مانین و باوه‌ریان به دیالۆگ
هه‌یه. به‌ڵام دیتمان
كه چۆن
كۆمۆنیسته شۆڤه‌نیسته‌كان
ڕوسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپایان وێران كرد و
نه‌ته‌وه‌كانیان سه‌ركوت‌كرد. ئێستا ده‌سته‌ی
كۆمۆنیسته شۆڤه‌نیسته‌كانی كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دی ده‌یانه‌وێ كوردستانیش توشی
ئه‌و چاره‌نووسه‌كه‌ن و به‌درۆ
به‌رگی كوردیان له‌به‌ر كردووه.
1-16
پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م زنجیره وتاره له‌ژێر
سه‌ردێڕی "سه‌باره‌ت
به كه‌مایه‌تی ناو ك.ش.ز.ك (ئێران)، به‌شی
یه‌كه‌م، كه‌مایه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه: یارمه‌تیده‌رانی نهێنی ده‌سته‌ی كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دی ڕوانگه و
پێشنیاری خۆیان بڵاو د‌ه‌كه‌نه‌وه"، له هه‌لوێست،
له 2007.04.26 دا بڵاو
بووه‌ته‌وه. به‌شی دووه‌م ، سێیه‌م ، چواره‌م،
پێنجه‌م ، شه‌شه‌م ، حه‌وته‌م ،
هه‌شته‌م ، نۆیه‌م ، ده‌یه‌م ، یازده‌مین
،دوازده‌مین ، سێزد‌ه‌مین ، چوارده‌مین
وپانزده‌مین له هه‌ڵوێستی 2007.05.02 ،
2007.05.03 ،2007.05.04 ، 2007.05.08 ، 2007.05.09
،
2007.0510
،
2007.05.22
،
2007.05.24
،
2007.05.25
،
2007.05.27
و
2007.05.28
دا بڵاوبوونه‌وه.
ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی تائێستا
به‌رهه‌ڵستێك بوون له‌ڕێی ساغكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه.
نامه‌ی تاریخی وبه‌نرخی كاك حوسێن
شه‌به‌ق كه له‌ژێر سه‌ردێڕی "ئاگاداری"
له‌هه‌ڵوێستدا بڵاوبووه‌ته‌وه، لایه‌نێكی
گرینگی دیكه‌ی ئه‌و پرسه‌ی ڕوون‌كرده‌وه. ئه‌و
به‌ڵگانه‌ی كه پێش نامه‌كه
له‌به‌رده‌ستمان بوون و له‌لایه‌ن ماڵپه‌ره
سه‌ربه‌خۆكان بڵاوكراونه‌وه زۆرتر باسی
پیلانگێڕانی ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی
ده‌كه‌ن پێش كۆنگره‌ی یازده و
له‌ڕه‌وتی ئه‌وكۆنگره‌یه و دوای وی. نامه‌كه‌ی
كاك حوسێن‌شه‌به‌ق به‌ڕوونی
ئاشكرای ده‌كا كه ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی
زۆر له‌پێشدا واتا له‌یه‌كه‌م
كۆنگره‌ی ك.ش.ز.ك.(ئێران) كه له‌ساڵی 2001
(كۆنگره‌ی نۆیه‌م) دوای جیایی له حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران گیرا خه‌ریكی سه‌ركوتی جیاوازبیران بووه
(براونه،
شه‌به‌ق:"ئاگاداری"، ل6).
تائێستا باسكاره‌سه‌ربه‌خۆكان وكه‌مینه‌ی
ك.ش.ز.ك.(ئێران) باسی سه‌ركوتی ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆی
كۆمه‌ڵه‌یان كردووه و من خۆم له
زنجیره وتاره‌كانم له ماڵپه‌ری دیمانه و
هه‌ڵوێستدا ئاماژه‌م به‌زۆرتری
سه‌رچاوه‌كان كردووه. باسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆم
له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی ئه‌و وتار و
به‌ڵگانه‌یه. باسه‌كه هه‌روه‌ها درێژه‌ی باسی
پڕۆژه‌ی بوونی‌یه‌كتر سه‌لماندنه
له كار‌و باری سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
(ئێران).
ئه‌و وتاره دووپاشكۆی هه‌یه.
2-16 چیرۆكی
خه‌نجه‌ر وپشت دیسان دووپاته
ده‌كرێته‌وه
حوسێن شه‌به‌ق ویۆنس بلوری یه‌كه‌م ده‌سته‌بوون كه
له‌پشته‌وه‌ڕا خه‌نجه‌ریان لێدرا.
هه‌م ئه‌و ده‌م وهه‌م ئێستا خه‌نجه‌ر وه‌شێنه‌كان
كاری یه‌ك ده‌سته بوون: ده‌سته‌ی كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دی.
نه‌م ده‌زانی
ئه‌وه‌ی ده‌ت بیرێ‌نێ دژته.
به‌رماویه‌تی جێگای مژته.
دیسان داستانی رووحی قه‌له و،
چیـــرۆكی خه‌نجــــــه‌ر و پشتـــــــه. (شه‌به‌ق، 2003،
هه‌ڵوێست).
3-16- ده‌سته‌ی
كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی جیاوازیان
هه‌یه
له‌گه‌ڵ باڵی كۆمۆنسیت و سۆسیالیسته
به‌پارێزه‌كان
كۆمۆنیزم و سۆسیالیزمی به‌پارێز ، لیبڕاڵ و
ڕادیكاڵ سێ ڕێبازن
كه باوه‌ڕیان به‌په‌رله‌مان و خه‌باتی هێمنانه
هه‌یه و له‌وڵاته ئه‌وروپاییه‌كان
هاوكاری كۆمۆنیسته‌دیموكراته‌كان و هێزه‌كانی
دیكه‌ن. له ك.ش.ز.ك.(ئێران)
كۆمۆنیست و سۆسیالیسته‌كان
چه‌ند ده‌سته‌ن و هه‌موویان توندوتیژ نین
."ده‌سته‌ی
كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی" له‌سه‌ره‌تاوه خه‌ریكی
سه‌ركوتی ئۆپپزیسیۆن بوون و
ئێستاش
هه‌ر ئه‌وسیاسه‌ته درێژه پێد‌ه‌ده‌ن.
ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵا
باوه‌ڕی به‌دیالۆگ نییه و توشی گه‌نده‌ڵی ماڵ
وده‌وڵه‌ت و كار به‌خزموكه‌س سپاردن
بووه و بۆ مانه‌وه‌ی خۆی ڕێكخراوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی
دووقاش كردووه. ئه‌وانه جیاوازیان
هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمۆنیست و سۆسیالیسته به‌پارێزه
هێمنه‌كانی ناوك.ش.ز.ك.(ئێران)
كه
پێویستیان به‌دیالۆگه و ئێستا به‌جوانی حاڵی
نه‌بوون كه كۆمۆنیزمی دێموكراتانه
جیاوازی هه‌یه له هی
لێنینانه وشۆڤه‌نیستانه.
3-1-16
ئه‌ندامانی
ده‌سته‌ی
كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی
واتا كۆمۆنیسته شۆڤه‌نیسته فارسه توندوتیژه‌كان تائێستا كامه‌ن؟
ئه‌و‌ده‌سته له چه‌ند‌كه‌س پێك هاتوون.
ئه‌لف:
فراكسیۆنی پێشووی كۆمۆنیزمی كرێكاری
واتا كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی، كاك
عه‌بوبه‌كری موده‌رسی، كاك فاروق بابامیری و كاك
حه‌مه‌ی شافعی. بیروڕای وان: كوردی
كۆنه‌كۆمۆنیستی شۆڤه‌نیستی فارسی سه‌ر به مه‌نسور
حیكمه‌ت.
حیكمه‌ت بۆ سه‌ركوتی ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆ ماوه‌یه‌ك
كه‌لكی لێوه‌رگرتن و
دوایه فرێی دان و ئه‌وانیش له‌ناچاریان بوون به
لیبڕاڵ و هێندێك مافی گه‌لی
كوردیان به سه‌ر و گوێلاك شكاوی قبوڵ‌كرد و
بوونه "ساغكه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه".
نامه‌كه‌ی كاك‌حوسێن شه‌به‌ق
پێ‌نیشانمان ده‌دا كه ئه‌و ده‌سته چه‌نده دژی
دیالۆگ
و دژی ناسیۆنالیزمی كوردن.
ب:
ده‌سته‌یه‌ك كوردی كۆنه‌كۆمۆنیستی
شۆڤه‌نیستی فارسی توندوتیژ:كاك
جه‌عفه‌ر ئیلخانی‌زاده ، كاك‌خاڵید سیاده‌ت،
كاك به‌هه‌من عه‌لیار.
4-1-16
بۆچی
ده‌بێ ئه‌و ده‌سته‌یه پێش كۆنگره‌ی دوازده
له‌كاروباری
ته‌شكیلاتی وه‌لانرێن؟
ئه‌لف: ئه‌و ده‌سته به‌هۆی
ئه‌وكاره‌دژه‌دیموكراتانه‌ی تا
ئێستا كردوویانه ده‌بێ له كاروباری خۆیان
وه‌لابنرێن و ده‌سته‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه
له كاره دژه پێڕه و پڕۆگرامه‌كانی وان
سازكرێ كه له‌سێ ئه‌ندام پێك‌بێ: كه‌سێك له
كه‌مینه و یه‌كێك له ئه‌ندامه وه‌ده‌ركراوه‌كان
و نوێنه‌رێك له كۆمۆنیست
وسۆسیالیسته به‌پارێزه هێمنه‌كان.
وه‌ده‌رنانی حوسێن شه‌به‌ق، یۆنس‌بلوری ، بارام
ره‌زایی، سه‌باحی ئه‌مینی و جه‌لال زه‌ندی،
كارێكی دژی دیموكراتانه بووه.
كه‌مینه و زۆرینه‌ی ك.ش.زك.(ئێران) ده‌بێ
جێ‌به‌جێ ته‌واوی ئه‌و حوكمانه
هه‌ڵوه‌شێننه‌وه. به‌پێی هه‌واڵه‌كانی گه‌یشتوو،
ئێستا بارام ڕه‌زایی و سه‌باحی
ئه‌مینی ئازایانه گه‌ڕاونه‌وه ئۆردوگا بۆ ئه‌وه‌ی
به‌مافی خۆیان بگه‌ن و حوكمی
وه‌ده‌رنانیان هه‌ڵو‌ه‌شێته‌وه. ئه‌و تێكۆشه‌رانه
و وه‌ده‌رنراوه‌كانی دیكه
پێویستیان به پشتیوانی هه‌موانه.
4-16
پاشكۆكان
پاشكۆی A
"كۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
-
کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناڤی
چاو پێکه‌وتن و دانیشتنی به‌رپرسانی کۆمه‌ڵه
و پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عێراق له سۆئێد
له ڕیکه‌وتی 2007-05-28 له شاری ستۆکهۆڵم له
نێوان به‌رپرسانی
پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عێراق و کۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی
ئێران کۆبونه‌وه‌یه‌کی دۆستانه به مه‌به‌ستی
دامه‌زراندنی پێوه‌ندی و هاوکاری له
ئاستی سکاندیناڤی‌دا به‌ڕێوه‌چو. پێویستی پشتگری
هێزه سیاسیه‌کانی پارچه‌کانی تری
کوردستان له ماده‌ی 140که داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی
که‌رکوک و چه‌ند ناوچه‌ی‌تری
کوردستان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ده‌کا، یه‌کێک
له ته‌وه‌ره‌کانی باسه‌کانی
کۆبونه‌وه‌که بو. هه‌ر دوو حیزبه‌که ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی هێزه کورد و
کوردستانیه‌کانن، که ئه‌وه وه‌ک ده‌رفه‌تێک بۆ
کاری هاوبه‌ش له جیهه‌تی
به‌رجه‌وه‌ندی گشتی گه‌لی کورددا پێ‌داگری له
سه‌ر کرا. له کۆتایی ئه‌م
دانیشتنه‌دا بڕیار درا که ئه‌و کۆبونه‌وانه له
ئێستا به‌ولاوه به‌رده‌وامی
هه‌بێ و بناغه‌یه‌ک بێ بۆ هاوکاری زیاتر.
کۆمه‌ڵه شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناڤی
2007-05-30"
پاشكۆی
B
"كۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
-
کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناڤی
دانیشتنی نێوان به‌رپرسانی کۆمه‌ڵه و یه‌کیه‌تی
نیشتمانی
کوردستان
له سۆئێد.
ڕۆژی 2007-05-18 دانیشتنێکی دۆستانه له نێوان
به‌رپرسانی
کۆمه‌له و یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان له شاری
ستۆکهۆڵم پیک هات. له‌و
کۆبونه‌وه‌یه‌دا له که‌ش وهه‌وایه‌کی دۆستانه‌دا
هاوکات له‌گه‌ڵ گۆرینه‌وه‌ی
بیر‌وڕا سه‌باره‌ت به هه‌ل‌و‌مه‌رجی سیاسی
کوردستان، باسی ره‌ویشه‌کانی چالاکی
سیاسی هێزه کوردستانیه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات
و ده‌ورو نه‌قشی بزاڤی کوردی
له‌سه‌ر بیرورای گشتی جیهانی کرا. به له‌به‌رچاو
گرتنی ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵه و
یه‌کیه‌تی نیشتمانی ڕابۆردویه‌کی پڕر له
هاوخه‌باتی بۆ ماوه‌ی نزیک به سی ساڵیان
له خۆیان تۆمار کردوه، پێداگریه‌کی دوباره
له‌سه‌ر ئه‌وه کراوه که له
ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و به‌رامبه‌ر به ڕای گشتی و
مێدیای جیهانی پێویستیه‌کی زۆرتر
هه‌یه که هێزه کوردیه‌کان یه‌ک‌ده‌نگتر زاهیر
بن. ئه‌م پێویستیه له نێوان دو
هێزی ناوبراودا، هه‌م زۆرتره و هه‌م له
هه‌ل‌و‌مه‌رجێکی
ڕوخساوتردایه.
له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات هه‌ردوک حیزب له کۆمیته‌ی
هێزه کورد و
کوردستانیه‌کان‌دا ئه‌ندامن و تێ‌ده‌کۆشن بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌و کۆمیته‌یه بتوانێ له
ئاست مه‌سه‌له گشتیه‌کانی پێوه‌ندی‌دار به
کوردستانه‌وه چالاکانه ده‌ور
بگێڕێ.
له‌و دانیشتنه‌دا له لایه‌ن یه‌کیه‌تیه‌وه
به‌ڕێزان، خه‌ڵاتی
شێخ‌جه‌ناب به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و عیلاقات، ئاری
شێخ نوری به‌رپرسی کۆمیته‌ی سۆئێد،
عه‌بدولڕه‌زاق فه‌تاح کارگێڕی په‌یوه‌ندیه‌کان و
حه‌مه ڕه‌سوڵ مه‌حمود کارگێڕی
په‌یوه‌ندیه‌کان، به‌شدار بوون. له لایه‌ن
کۆمه‌ڵه‌وه هاوڕێیان
جه‌عفه‌ر‌ئیلخانیزاده به‌رپرسی کۆمه‌ڵه له
ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، خالید سیاده‌ت
به‌رپرسی کۆمیته‌ی سکاندیناڤی، زاگرۆس خوسره‌وی
به‌رپرسی پێوه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵه
له سکاندیناڤی و حه‌مید زه‌مانی به‌رپرسی
کۆمیته‌ی ستۆکهۆڵم به‌شدار
بوون.
کۆمیته‌ی سکاندیناڤی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی
زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستانی ئێران
ستۆکهۆڵم 2007-05-23
"
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|