|
باسێك سه‌باره‌ت به‌لیبڕاڵه‌كورده‌كان
2007.05.28
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
[به‌شی پازده]
خه‌ڵكه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ
له‌پیلانی ستالینانه‌ی وه‌ده‌رنانی به‌كۆمه‌ڵی
ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی
ئاگادار
بكرێن!
-15
كورته‌وئاكام
كاك
جهعفهرئیلخانیزاده كه یه‌كێك له
كورده كۆمۆنیسته فارسه شۆڤه‌نیسته
توندوتیژه‌كانی ك.ش.ز.ك.(ئێران)-ه و له‌سه‌ركوت
و
خنكاندنی ئه‌ندامانی ئۆپۆزیسیۆن زۆر
له‌مامۆستاكه‌ی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی
وه‌پێشكه‌وتووه ئیتر ڕازی نییه به‌وه‌ده‌رنانی
یه‌ك‌و دوو كه‌س (بۆوێنه:كاك‌حوسێن
شه‌به‌ق، یۆنس بلوری) و به‌ده‌سته تێكۆشه‌ران
ده‌رده‌كا. ئه‌و به‌رپرسه‌ی
كۆمه‌ڵه له
ڕۆژی 2007.05.05 دا ده‌یان
ئه‌ندامی
له‌شاری گوتنبه‌رگ (یۆته‌بۆری) وه‌ده‌رنا.
له‌مێژه وه‌ده‌رنانی ئه‌ندامان به‌وشێوه
له‌ناو
حیزبه‌سۆسیالیست و كۆمۆنیسته‌كانی ئه‌وروپا و
ئه‌مه‌ریكا نه‌ماوه. ڕێكخراوه‌ی
مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی ك.ش.ز.ك. (ئێران)
له‌و ئه‌ندامانه‌ی كومه‌ڵه پێك‌هاتووه كه
شارومه‌ندی فینلاند، سوید ونۆروێژن. كاك
جهعفهرئیلخانیزاده ده‌بێ
له‌پێش چاوی
هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌وروپا شه‌رمه‌زار بكرێ كه
له‌شێوه‌ی وه‌ده‌رنانی ستالینانه كه‌لك
وه‌رده‌گرێ. پێشنیاری
من ئه‌وه‌یه كه كاك جه‌عفه‌ر
ئیلخانی‌زاده جێ‌به‌جێ
له‌ته‌واوی كاروباری
ڕێكخراوه‌ی ك.ش.ز.ك.(ئێران) وه‌لابنرێ ومافی كاری
ڕێكخراوه‌یی
لێ‌بستێندرێ تا
ئه‌وه‌ی ده‌سته‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه ده‌كا له خه‌تا و
تاوانه‌كانی.
پێشنیاری
دووه‌مم ئه‌وه‌یه ده‌سته‌یه‌ك
له كه‌مینه‌ی
ك.ش.ز.ك.(ئێران) و
ماڵپه‌ره سه‌ربه‌خۆكان و كه‌سایه‌تییه كورد و
ئه‌وروپاییه‌كان
سازكرێ بۆ لێكۆڵینه‌وه
له‌سه‌ر له‌ژێرپێنانی بێ‌سنووری مافی مرۆڤ
له‌لایه‌ن
كاك
جهعفهرئیلخانیزاده و باقی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی
كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی.
هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌سته
لێكۆڵه‌ره‌وه ده‌بێ به‌شێك له به‌ڵگه‌كان و
كورته‌یه‌ك له
ڕه‌وتی وه‌ده‌رنانی كاك
حوسێن شه‌به‌ق، كاك یۆنس بلوری و به‌كۆمه‌ڵ
وه‌ده‌رنانی
مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی
وه‌رگێڕێته سه‌ر زمانه ئه‌وروپاییه‌كان:
ئینگلیزی، سویدی،
ئه‌لمانی.
1-15پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م زنجیره وتاره له‌ژێر
سه‌ردێڕی
"سه‌باره‌ت به
كه‌مایه‌تی ناو ك.ش.ز.ك (ئێران)، به‌شی یه‌كه‌م،
كه‌مایه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه: یارمه‌تیده‌رانی نهێنی ده‌سته‌ی كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دی ڕوانگه و
پێشنیاری خۆیان بڵاو د‌ه‌كه‌نه‌وه"، له هه‌لوێست،
له 2007.04.26 دا بڵاو
بووه‌ته‌وه. به‌شی دووه‌م ،
سێیه‌م
، چواره‌م، پێنجه‌م ، شه‌شه‌م ، حه‌وته‌م ،
هه‌شته‌م ، نۆیه‌م ، ده‌یه‌م ، یازده‌مین
،دوازده‌مین
، سێزد‌ه‌مین
وپانزده‌مین
له
هه‌ڵوێستی 2007.05.02 ، 2007.05.03
،2007.05.04 ، 2007.05.08 ، 2007.05.09 ،
2007.0510
،
2007.05.22
،
2007.05.24
،
2007.05.25
و2007.05.27دا
بڵاوبوونه‌وه.
له‌م وتاره‌دا مه‌به‌ستم له‌زاراوه‌ی فراكسیۆن،
فراكسیۆنی
پێشووی كۆمۆنیزمی كرێكارییه. واتا كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی، كاك عه‌بوبه‌كری
موده‌رسی، كاك فاروق بابامیری و كاك حه‌مه‌ی شافعی
كه به‌پیلانی كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی هه‌موویان له ده‌فته‌ری سیاسی
ك.ش.ز.ك.(ئێران) دا كۆكراونه و تائێستا
ئه‌ركی سه‌ره‌كیان له‌تكردنی كۆمه‌ڵه بووه.
فراكسیۆن
تائێستاچه‌ندیارمه‌تیده‌ری هه‌بووه: كاك
جه‌عفه‌ر ئیلخانیێزاده و كاك‌خاڵیدی
سیاده‌ت.
سه‌رده‌سته و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ده‌سته كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دییه و
بۆیه ده‌سته وشه‌ی "ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی"
پێنج كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش
ده‌گرێته‌وه.
باسه‌كه‌ی ئه‌ورۆم درێژه‌ی باسی پڕۆژه‌ی
بوونی‌یه‌كتر
سه‌لماندنه له كار‌و باری سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان (ئێران).
2-15-
كاك جه‌عفه‌ر ئیلخانی‌زاده و
كاك عه‌بوبه‌كری
موده‌رسی به‌رپرسی وه‌ده‌رنانی كاك حوسێن شه‌به‌ق
و كاك یۆنس
بلورین
ئه‌مڕۆ
له هه‌لوێستدا به‌ڵگه‌یه‌كی گرینگ بڵاو ده‌بێته‌وه
كه
په‌رده هه‌ڵده‌گرێ له وه‌ده‌رنانی بێشه‌رمانه
وستالینانه‌ی كاك حوسێن شه‌به‌ق و
كاك
یۆنس بلوری.
كاتی وه‌ده‌رنانی ئه‌و دووتێكۆشه‌رانه، كۆمیسیۆن
بۆ
كاروباری ئه‌ندامه‌تی
له سێ
كه‌س پێك‌هات‌بوو:كاك
جه‌عفه‌ر ئیلخانی‌زاده، كاك
عه‌بوبه‌كری موده‌رسی و كاك ناسری حیسامی.
من
ئه‌مڕۆ به ته‌له‌فون قسه‌م له‌گه‌ڵ كاك
ناسری‌حیسامی كرد و وتی
ئه‌و له‌و كۆبوونه‌وه كه بۆ وه‌ده‌رنانی دوو
خه‌باتكاره‌كان گیرابوو به‌شدار
نه‌بووه و له بڕیاردانه‌كه‌دا نه‌بووه.
دوای وه‌ی كه نامه‌ی وه‌ده‌رنانیان
ناردبوو، كاك ناسر ئاگاداركراوه‌ته‌وه.
كاك ناسر هه‌م
له‌قسه‌كردنه‌كانیدا و
هه‌م
به
نووسین بێزاری خۆی سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره
ده‌ربڕیوه. كاك ناسر پێی‌وا نه‌بووه
كه
ئه‌وان ده‌بوو وه‌ده‌رنرابان. ئه‌و هه‌روه‌ها كوتی
كه كۆمیسیۆن بۆ
كاروباری ئه‌ندامه‌تی
بۆی نییه بڕیاری وا بدا و تائێستا له‌تاریخی
كۆمه‌ڵه‌دا شتی
وانه‌بووه.
3-15
كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه
یه‌كێك
له‌وكارانه‌ی ده‌بێ بكرێ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه.
ئه‌مڕۆ
له
هه‌ڵوێستدا نامه‌كه‌ی كۆمیسیۆنی كاروباری
ئه‌ندامه‌تی و وڵامی كاك‌حوسێن شه‌به‌ق
بڵاو ده‌كرێته‌وه.
چه‌ندبه‌ڵگه‌ی دیكه ئه‌وانه‌ن:
1.
ڕاگه‌یاندنی كۆتایی كۆنفرانسی 3ی ئه‌ندامانی
كۆمه‌ڵه له
مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی، 2007.05.07
2-
ئه‌ندامان و دڵسۆزانی كۆمه‌ڵه، خه‌ڵكی
ئازادیخوازی كوردستان،
2007.05.11
(له‌لایه‌ن
كۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی)
كه به كۆمه‌ڵ ده‌ركران
نووسراوه.
3-
ڕاگه‌یاندنی كه‌مینه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
له‌بابه‌ت
"كۆنفرانسی
نائاسایی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه" له مه‌ڵبه‌ندی
سكاندیناڤی،
2007.05.08
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|