|
باسێك سه‌باره‌ت به‌لیبڕاڵه‌كورده‌كان
2007.05.27
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
]به‌شی
چوارده]
"نه‌م
ده‌زانی
ئه‌وین ده‌كرێ درۆ
بێت
شكست ده‌كرێ له خۆ
بێت
عاشقان بكوژێ وه‌فا و
بێ‌وه‌فایی‌ش هه‌ر له تۆ بێ."
شه‌به‌ق
"ماڵپه‌ری
هه‌ڵوێست"
-14
كورته‌وئاكام
ئێمه خۆمان ئینسانی سه‌ره‌ڕۆ ساز ده‌كه‌ین.
ئه‌گه‌ر
وشیار نه‌بین و سیسته‌مێكمان نه‌بێ بۆ چاوه‌دێری
كاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسانی
حیزبه‌كان، ئه‌گه‌ر ماڵپه‌ره سه‌ربه‌خۆكان
به‌رگری له‌مافی مرۆڤ وه‌ك
خۆتێوه‌ردان
له كاروباری ناوخۆی ڕێكخراوه كوردییه‌كان
چاولێبكه‌ن و ئه‌گه‌ر ئێمه له‌مافه‌كانمان
به‌رگری نه‌كه‌ین، ڕابه‌ری سه‌ره‌رۆ ساز ده‌بێ كه
هه‌رچی ئیشتیای لێ‌بوو د‌ه‌یكا.
ئه‌و ڕێبازه‌ی باڵی كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دی هه‌ڵیبژاردووه، رێبازی
ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌یه كه ته‌واوی ماڵ و ده‌وڵه‌تی
كۆمه‌ڵه‌ی له‌ده‌ستدایه و نایه‌وێ
له ده‌ستی بێته‌ده‌رێ. بۆیه‌شه ئه‌وان نایانه‌وێ
كۆمه‌ڵه ئاڵوگۆڕی تێدا
په‌یدابێت. باڵی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی گێژ نین و
ده‌زانن دیالۆگ چییه، پرسه‌كه
ئه‌وه‌یه ئه‌وان به هه‌ڵبژاردنی دیالۆگ تێدا ده‌چن
بۆیه خۆی لێ‌ناده‌ن، بۆیه
نایانه‌وێ كۆمه‌ڵه دیموكراتانه بكرێ.
1-14پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م زنجیره وتاره له‌ژێر
سه‌ردێڕی
"سه‌باره‌ت
به كه‌مایه‌تی ناو ك.ش.ز.ك (ئێران)، به‌شی
یه‌كه‌م، كه‌مایه‌تی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه: یارمه‌تیده‌رانی نهێنی
ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی ڕوانگه و پێشنیاری خۆیان بڵاو
د‌ه‌كه‌نه‌وه"، له هه‌لوێست، له 2007.04.26
دا بڵاو بووه‌ته‌وه. به‌شی دووه‌م ،
سێیه‌م
، چواره‌م، پێنجه‌م ، شه‌شه‌م ،
حه‌وته‌م ، هه‌شته‌م ، نۆیه‌م ، ده‌یه‌م ،
یازده‌مین ،دوازده‌مین
وسێزد‌ه‌مین له
هه‌ڵوێستی 2007.05.02 ، 2007.05.03
،2007.05.04 ، 2007.05.08 ، 2007.05.09 ،
2007.0510
،
2007.05.22
،
2007.05.24
و 2007.05.25دا بڵاوبوونه‌وه.
له‌م وتاره‌دا مه‌به‌ستم
له‌زاراوه‌ی فراكسیۆن، فراكسیۆنی پێشووی كۆمۆنیزمی
كرێكارییه. واتا كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی، كاك
عه‌بوبه‌كری موده‌رسی، كاك فاروق
بابامیری و كاك حه‌مه‌ی شافعی كه به‌پیلانی كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دی هه‌موویان له
ده‌فته‌ری سیاسی ك.ش.ز.ك.(ئێران) دا كۆكراونه و
تائێستا ئه‌ركی سه‌ره‌كیان له‌تكردنی
كۆمه‌ڵه بووه. فراكسیۆن وه‌ك نه‌خۆشی شێرپه‌نجه
له‌له‌شی كۆمه‌ڵه‌دا
بڵاوبووه‌ته‌وه وتائێستا كاك جه‌عفه‌ری
ئیلخانیێزاده و كاك‌خاڵیدی سیاده‌تیشی
له‌باوه‌شی مه‌رگی خۆی گرتووه.
سه‌رده‌سته و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ده‌سته
كاك عه‌بدوڵای موهته‌دییه و بۆیه ده‌سته وشه‌ی
"باڵی
كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی"
پێنج كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه.
باسه‌كه‌ی ئه‌ورۆم درێژه‌ی باسی پڕۆژه‌ی
بوونی‌یه‌كتر سه‌لماندنه
له كار‌و باری سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
(ئێران).
2-14
لێ‌پرسینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له ماڵوده‌وڵه‌تی
باڵی
كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی وپرسی گه‌نده‌ڵی
هه‌روه‌ك له‌باسه‌كانی پێشوومدا ئاماژه‌م
پێكردووه، سكرتێری
گشتی ك.ش.ز.ك.(ئێران) و حیزبه‌كانی دیكه‌ی
كوردستان، یارمه‌تییه‌كی كه وه‌ری‌ده‌گرن،
خۆیان خه‌رجی ده‌كه‌ن و هیچ لێ‌پرسینه‌وه‌یه‌ك
له‌و پاره وه‌رگرتن و
خه‌رج‌كردنه‌یان له‌گۆرێدا نییه.
سكرتێری گشتی به‌و پاره‌یه‌ی هه‌یه‌تی ئه‌ندامان و
به‌رپرسه‌كانی(زه‌عیف ئه‌لنه‌فس) ده‌كڕێ و
ده‌سته‌یه‌ك ساز ده‌كا بۆ ده‌ست‌پێداگرتن به‌سه‌ر
ده‌زگای
حیزب. هه‌روه‌ها به‌شێك له‌و پارانه سكرتێر و
ده‌سته‌كه‌ی بۆ ژیانی خۆیان كه‌لكی
لێوه‌رده‌گرن. لێره‌دا مه‌به‌ست له‌و پاره نییه
كه ڕێكخراوه‌كه ده‌یبڕێته‌وه بۆ
ئه‌ندامێك بۆ به‌ڕێچوون.
ئه‌و پاره‌ی ده‌ڵێم به‌نهێنی ده‌درێ
به‌ئه‌ندامێك وه‌ك به‌رتیل بۆوه‌ی بێده‌نگ بێ
ونه‌خشه‌كانی سكرتێر به‌ڕێوه‌به‌رێ.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه سه‌ره‌تاییانه‌ی كه له
سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كان ،چه‌ند
ئه‌ندامی پێشوو و ئێستای كۆمه‌ڵه‌م، بیستووه،
ئه‌و‌شێوه ڕه‌فتاره واتا گه‌نده‌ڵی
شێوه‌ی زاڵی كاروباری سكرتێری گشتییه. كه‌مایه‌تی
ك.ش.ز.ك.(ئێران)
و حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران (كۆمه‌ڵه) و
حیزبی دیموكراتی كوردستان (هه‌ردووك به‌شكه)
ئه‌ركێكی گه‌وره‌یان له‌سه‌ره و ده‌بێ نه‌ترسێن و
بێنه مه‌یدان و به‌ڵگه‌كان
بخه‌نه پێش ده‌ستی جه‌ماوه‌ر. گه‌نده‌ڵی له‌ناو
كۆمه‌ڵگه و ڕێكخراوه سیاسی و
ناسیاسییه‌كاندا دیارده‌یه‌كی ناونه‌ته‌وه‌ییه و
تایبه‌ت به كۆمه‌ڵه و
ڕێكخراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات نییه.
پله‌ی یه‌كه‌م كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه و
به‌ڵگه‌كان و دوایه
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كان و مه‌حكه‌مه‌كانی
سكاندیناڤی ،
ئینگلته‌ره،
ئه‌لمان و ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌وزانیارییانه‌ی پێم‌گه‌یشتووه و ده‌بێ
لێكۆڵێنه‌وه‌ی
سه‌ره‌تاییان له‌سه‌ربكرێ ئه‌وانه‌ن:
ئه‌لف:
كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی له ئینگلته‌ره مڵكی هه‌یه
وكاك
برایمی عه‌لیزاده له ئه‌لمان. ده‌بێ ته‌واوی ماڵ
و ده‌وڵه‌تی كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی وكاك برایمی عه‌لیزاده ئاشكرابكرێ و ئه‌و
دووكه‌سه ڕوونی كه‌نه‌وه كه به‌چ
پاره‌یه‌ك مڵكیان كڕیوه. مڵك‌كڕین وه‌ك
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ داهاتی ڕێكخراوه‌كان
كارێكی پێویسته. به‌پێی زانیارییه‌كان لێره‌دا
ئه‌و مڵك‌كڕینه بۆ قازانجی خۆی(تایبه‌تی) بووه
نه‌ك بۆ قازانجی گشتی.
ب:
دوو نموونه هه‌یه كه كاك برایمی عه‌لیزاده دوو
كه‌سی
كڕیوه. یه‌كیان نوێنه‌رێكی ناردراو بۆ كۆنگره
بووه كه لایه‌نگری له‌باڵی ئه‌و بكا.
ئه‌وی‌دیكه كه‌سێك بووه كه
هاتووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و "له‌خۆڕا" پاره‌ی
پێدراوه:
له واقعدا بۆ
پشتوانی له‌باڵی
كاك‌برایم.
پ:
باڵی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی ئه‌ندامێكی
پایه‌به‌رزی كڕیوه
بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له كه‌مایه‌تی نه‌كا.
ت: به‌رتیل‌دان
شێوه‌ی كڕین و
مووچه لێ‌بڕین ڕێبازی سه‌ركوتی
ئه‌ندامانه له‌لایه‌ن سكرتێری گشتییه‌وه. كاك
سه‌لاحی ڕه‌حیمی ئه‌ندامی
ك.ش.ز.ك.(ئێران) له"نامه‌ی
سه‌رئاواڵه، له په‌راوێزی هه‌ڵوێستی ده‌فته‌ری
سیاسی
كۆمه‌ڵه‌دا، هه‌ڵوێست،2007.05.23
دا نووسیوویه،
"ڕۆژهه‌ڵات‌تیڤی كه د.س
ستافه‌كه‌ی به‌جیناحی خۆی نازانێ، تووشی قه‌یرانی
ماڵی كراوه".
به‌پێی هه‌واڵه‌كان
ماوه‌یه‌كه مووچه‌ی چه‌ند كه‌س له‌كادڕه‌كانی
ته‌له‌فیزیۆن نه‌دراوه. ده‌بێ
ڕوون‌بكرێته‌وه بۆ ئه‌و كاره كراوه وبه‌رپرسی
ئه‌و ڕه‌فتاره نادیموكراتانه
كێیه؟
ج:
یارمه‌تی له‌ده‌وڵه‌ته‌كان نابێ به‌نهێنی
وه‌رگیرێ. سكرتێری
گشتی كۆمه‌ڵه ده‌بێ ڕوونی كاته‌وه یارمه‌تییه‌ك
که له ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا
وه‌رگیراوه چه‌نده و چۆن خه‌رج‌كراوه. سكرتێرانی
گشتی حیزبه كوردییه‌كان به‌ئانقه‌ست
پێش ئاشكرا بوون و قانوونی كردنی ڕێكخراوه
كوردییه‌كان ده‌گرن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن
به‌نهێنی پاره وه‌رگرن و بۆ‌خۆیان و ده‌سته‌ی
لایه‌نگری خۆیان خه‌رج كه‌ن.
یارمه‌تی‌وه‌رگرتن له ده‌وڵه‌ته‌كان ده‌بێ
به‌بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولابێ و بۆ خه‌باتی
هێمنانه وه‌رگیرێ.
3-14
لایه‌نی قانوونی پرسه‌كه و پێوه‌ندی له‌ته‌ك
پارێزه‌ران
كورد له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات خۆی پارێزه‌ری هه‌یه و
به‌ڵام ده‌كرێ له
پارێزه‌ی وڵاته‌كانی دیكه‌ش یارمه‌تی وه‌رگرین.
یه‌كێك له‌و رێكخراوانه‌ی كه
ده‌توانن یارمه‌تیمان بده‌ن پارێزه‌ره
بێ‌سنووره‌كانن. ئه‌وڕێكخراوه به‌مه‌به‌ستی
قازانج دانه‌مزراوه
(non-profit organisation)
و ناونه‌ته‌وه‌ییه
وسه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی له بروكسێله و بۆ پاراستنی
مافی مرۆڤ دانراوه. له‌سوید و
ئه‌مه‌ریكا
ئه‌و ڕێكخراوه هه‌لسوڕانی هه‌یه؛ له‌خواره‌وه
ناونیشانی هه‌ردووك
شوێنم
نووسیوه:
Advokater utan Gränser
Schönfeldts
gränd
2
Box 2104
103 13 Stockholm
SWEDEN
www.advokaterutangranser.org
Lawyers Without Borders, Inc.
330 Main Street
Hartford, CT 06106 USA
Phone: (860) 541 - 2288
Fax: (860) 525-0287
Executive Director:
Christina M. Storm, Esq.
http://www.lwob.org/
4-14
فه‌رهه‌نگۆگ
به مه‌حكه‌مه‌دان:
prosecute
(ف: تحت تعقیب‌قراردادن
، سویدیåtala))
پارێزه‌ر، محامی:
layer
( ف:وكیل)،
(سadvokat)
تاوان:crime
(ف:
جرم، بزه)، (س:brott)
حوكم‌دان:sentence,
condemn
(فارسی:محكوم‌كردن)،
(س:döma)
خه‌تابار كردن:
accuse،
(ف:
متهم‌كردن)،
(سویدی:anklaga)
ژیانی خۆیی:private
گه‌نده‌ڵی:
corruption (ف:فساد،
رشوه‌خواری)،
(س:korruption)
كاری‌ناقانوونی:
offence
(ف:خلاف،
جرم)،
(س:lagöverträdelse)
لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی:prejudical
investigation (ف:تحقیق
حقوقی)، (س:förundersökning)
5-14
سه‌رچاوه‌كان
ئه‌لف:
ئینگلیزی
-Oxford Dictionary of Law,
2002,5th edition, Oxford University press,New
York.
ب:سویدی
-Cardoi, Hewa & Ghazi, Hassan,
Svensk-sydkurdiskt lexikon, 1992, Norstedes
Tryckeri.
-Modern Svensk-engelsk ordbok, 1985, Richard
Clay ltd.Baungay Suffolk.
پ:
فارسی
-
باطنی،
رضامحمد ، (1993) فرهنگ معاصر انگلیسی-فارسی،
چاپ:فرهنگ معاصر
، تهران.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|