|
باسێك سه‌باره‌ت به‌لیبڕاڵه‌كورده‌كان
2007.05.25
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
]به‌شی سێزده‌مین]
چه‌ند پێشنیار بۆ پڕۆژه‌ی
بوونی‌یه‌كتر‌سه‌لماندن له كاروباری
سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان(ئێران) :
باسی
تایبه‌ت له‌سه‌ر ك.ش.ز.ك.(ئێران)
13-
كورته و ئاكام
كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری خه‌ریكی ئاڵوگۆڕێكی
تازه‌یه.
یه‌كێك
له‌گه‌وره‌ترین
تایبه‌تییه‌كانی ئه‌و ئاڵوگۆره، قبوڵ‌كردنی یه‌كتره.
چوارهێزه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان واتا دیموكرات،
لیبڕاڵ،ڕادیكاڵ و به‌پارێزه‌كان ده‌بێ
فێر‌بن پێكه‌وه‌بژین.
ئه‌وه له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا كراوه و
له‌كوردستانیش
ده‌كرێ. ئێستا پرسه‌كه
ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌و ئاڵوگۆره به‌هێمنی
به‌رینه پێشێ. چۆن
بوونی دیالۆگ بكه‌ینه
تایبه‌تییه‌كی بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولای كه‌لتوری
كورده‌واری و
بیپارێزین؟ چۆن
به‌پارێزه‌وڕادیكاڵه‌كان بگه‌یێنینه ئه‌وڕاده‌یه
كه بوونی
هێزه‌كانی دیكه
بسه‌لمێنن؟ هه‌روه‌ها ده‌بێ ئه‌وه‌باس بكه‌ین كه
هیچ حیزب و
ده‌سته‌یه‌ك ناتوانێ
گه‌یشتن به زانین قۆرغ بكا
و بیكاته مڵكی خۆی و پێیوابێ
هه‌ر خۆی ده‌بێ مۆری
زانست له بابه‌ته‌كان بدا.
له‌دیالۆگ‌كردن دایه كه ڕاستی و
جوانی وه‌دیار ده‌كه‌وێ
ونه‌ك له‌خۆ به‌سه‌رچاوه‌ی زانست زانین.
1-13
پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م زنجیره
وتاره له‌ژێر سه‌ردێڕی
"سه‌باره‌ت به
كه‌مایه‌تی ناو ك.ش.ز.ك (ئێران)، به‌شی یه‌كه‌م،
كه‌مایه‌تی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه: یارمه‌تیده‌رانی نهێنی ده‌سته‌ی كاك
عه‌بدوڵای
موهته‌دی ڕوانگه و
پێشنیاری خۆیان بڵاو د‌ه‌كه‌نه‌وه"، له هه‌لوێست،
له 2007.04.26
دا بڵاو بووه‌ته‌وه.
به‌شی دووه‌م ،
سێیه‌م
، چواره‌م، پێنجه‌م ، شه‌شه‌م ،
حه‌وته‌م ، هه‌شته‌م ،
نۆیه‌م ، ده‌یه‌م ویازده‌مین و دوازده‌مین له
هه‌ڵوێستی 2007.05.02
، 2007.05.03
،2007.05.04
، 2007.05.08
، 2007.05.09
، 2007.0510
،
2007.05.22
و 2007.05.24 دا بڵاوبوونه‌وه.
ڕیشه‌ی
به‌تابوشت نه‌بوون و نه‌سه‌لماندنی بوونی یه‌كتر
له ناو
حیزبه‌كانی كوردستاندا
له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدایه. بۆیه بۆ لێ‌حاڵی
بوون
له‌وبابه‌ته ده‌بێ بزانین
كه‌موكوڕییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری چییه.
كورد
نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێده‌وڵه‌ته و
كوردستان تاڕاده‌یه‌ك دیموكراتانه‌كراوه به‌ڵام
به‌هۆی نه‌بوونی
ستراتیژیایه‌كی دیموكراتانه، ئه‌و ڕه‌وته پس‌پس
بووه و زۆرجار
تووشی گه‌ڕانه‌وه بۆ
پاشه‌وه. ئه‌وكه‌موكوڕییانه
هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی
ئێمه‌ی گرتووه‌ته‌وه:
ئابوری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی وكه‌لتوری.
پڕۆژه‌ی یه‌كتر سه‌لماندن و
به‌تابوشت‌بوون له ژیانی سیاسی‌دا
ده‌بێ دوو لایه‌نی
بابه‌ته‌كه‌ی له‌پێش‌چاوبێ:
ناوخۆی كوردستان و پێوه‌ندی
له‌ته‌ك
ده‌وڵه‌ته‌ناوه‌ندییه‌كانی ئێران، توركیا، عێراق و
سوریا.
لایه‌نی یه‌كه‌م،
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان:
بۆ دابین‌كردنی
به‌تابوشت بوون، كورد
ده‌بێ له‌بنه‌ڕه‌تڕا ستراتیژیایه‌كی تازه
هه‌ڵبژێرێ:
خه‌باتی هێمنانه ،
ڕاپرسی گشتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و دانانی په‌رله‌مان،
ده‌وڵه‌ت و
له‌شكری كوردستان.
ئێستا له خوارووی كوردستان (عێراق) په‌رله‌مان،
ده‌وڵه‌ت و
له‌شكری هه‌رێمی
كوردستان هه‌یه و ده‌بێ كارێكی وا بكه‌ین
ئه‌و
دامه‌زراوانه
به‌هێزبكرێن بۆ ئه‌وه‌ی
ورده‌ورده ته‌واوی كوردستان بگرنه‌وه.
هه‌ڵبژاردنی
سیاسه‌تێكی وا ئێستا
كارێكی به‌په‌له‌شه.
له‌شكری توركیا و
ئێران
له‌سه‌رسنووره‌كانی كوردستان
ڕاوه‌ستاون و له‌بیانوو ده‌گه‌ڕێن حوكمه‌تی هه‌رێم
لاوازكه‌ن. تا ئێستا
حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران)
سیاسه‌تێكی
وشیارانه‌یان هه‌بووه
و بیانووی وایان نه‌داوه‌ته ده‌ست كۆماری ئیسلامی
ئێران
به‌ڵام پژاك و پ.ك.ك. به
هه‌ڵبژاردنی سیاسه‌تێكی پاوانخوازانه خه‌ریكن
گیروگرفت بۆ
ده‌وڵه‌تی كوردستان ساز
ده‌كه‌ن.
لایه‌نی دووه‌م،
ده‌وڵه‌ته‌ناوه‌ندییه‌كان:
له‌كوردستان سیاسه‌تی
قبوڵ‌كردنی یه‌كتر
دابین نابێ
ئه‌گه‌ر له هه‌ر چوابه‌شه‌كه ستراتیژیای هێمنانه
هه‌ڵنه‌بژێردرێ.
پژاك و پ.پ.ك ده‌بێ ڕێز
بۆ په‌رله‌مان، حوكومه‌ت و ده‌وڵه‌تی هه‌رێم دانێن
و
له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی
دیكه
له‌بیر دامه‌زاندنی ده‌وڵه‌ت، په‌رله‌مان و
له‌شكری
كوردستان بن له
ڕۆژهه‌ڵات و سه‌رووی
كوردستان.
ئه‌وباسانه‌ی
لێره‌دا ده‌یانهێنمه‌گۆڕێ سه‌ره‌تایین و بۆ
وه‌ڕێخستنی قسه‌وباسه.
باسه‌كه هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌گرێته‌وه
به‌ڵام من
سنووری بۆ داده‌نێم و
زۆرتر باسی ئۆپۆزیسیۆنی ناوك.ش.ز.ك.(ئێران)
ده‌كه‌م و
به‌پارێزه‌كانی
ئه‌وڕێكخراوه و له باسه‌كاندا زۆرتر لایه‌نی
سیاسی كێشه‌كه
دێنمه‌گۆڕێ.
له‌م‌وتاره‌دا
مه‌به‌ستم
له‌زاراوه‌ی فراكسیۆن، فراكسیۆنی
پێشووی كۆمۆنیزمی
كرێكارییه واتا كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی، كاك
عه‌بوبه‌كری
موده‌رسی، كاك فاروق
بابامیری و كاك حه‌مه‌ی شافعی كه به‌پیلانی كاك
عه‌بدوڵای
موهته‌دی هه‌موویان له
ده‌فته‌ری سیاسی ك.ش.ز.ك.(ئێران) دا كۆكراونه و
تائێستائه‌ركی
سه‌ره‌كیان له‌تكردنی كۆمه‌ڵه بووه.
2-13
كه‌موكوڕییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ك.ش.ك.(ئێران)
كامه‌ن؟
هه‌روه‌ك
له‌پێشدا باسم كرد له‌ناو حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان (ئێران)
ئاڵوگۆڕ ده‌ستی پێكردووه و ئۆپۆزیسیۆن په‌یدا بووه.
كه‌موكوڕییه‌كانی
ئۆپۆزیسیۆنی ك.ش.ز.ك.(ئێران) ئه‌وانه‌ن:
ئه‌لف:
باس وڵێكۆڵینه‌وه كه‌م بایه‌خی پێده‌درێ.
دانانی
كۆرس سه‌باره‌ت به
ناسیۆنالیزم، سۆسیالیزم، فێمینیزم و ژینگه‌پارێزی
و
بابه‌ته‌كانی‌دیكه
پێویسته بۆ ئه‌ندامان و كه‌سانێك كه ده‌یانه‌وێ
ئه‌وبابه‌تانه
فێر‌بن.
ب: ئۆپۆزیسیۆن كاری تایبه‌تی
خۆی ده‌ست پێناكا و
چاوه‌ڕێی
په‌سندكردنی
زۆرایه‌تییه.
مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی
و به‌شه‌كانی دیكه‌ی
كه‌مایه‌تی ده‌بێ
به‌رنامه‌ی كارێكی تازه‌داڕێژن و هه‌رچی زووتر
ده‌ست‌بكه‌ن به
وه‌ڕێخستنی قسه‌وباس
وكاری دیكه.
پ: بڕیاره‌دژه‌دیموكراتانه‌كانی
زۆرایه‌تی
هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه
و ئه‌وكاره‌یان
له‌لایه‌ك فراكسیۆنی كۆمۆنیزمی كرێكاری دڕنده‌تر
ده‌كا و
له‌لایه‌كی دیكه‌ش
خه‌ڵكیان لێ‌دوور ده‌كاته‌وه چونكه جه‌ماوه‌ر
سه‌ریان
لێد‌ه‌شێوێ و نازانن
جیاوازی كه‌مایه‌تی
له‌گه‌ڵ زۆرایه‌تی چییه.
هۆی
دڕنده‌بوونی فراكسیۆن
ئه‌وه‌یه: ئه‌وان پێیان وایه كه‌مایه‌تی لێیان
ده‌ترسێ و
ناوێرێ ئه‌و حوكمانه
هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و
ده‌ڵێن وادیاره كارێكی زۆرخراپیشمان
نه‌كردووه.
ئه‌وه‌ی كه هێندێك له ئه‌ندامانی كه‌مینه‌ی
ناوه‌ندی به‌شدار بوون
له‌و وه‌ده‌رنانانه
وه‌زعه‌كه خراپتر ده‌كا. ئه‌وه‌ی
كه ئه‌و‌ئه‌ندا‌مانه‌ی
كه‌مینه
نایانه‌وێ، ناوێرێن، ده‌ترسێن،... ڕه‌خنه
له‌خۆیان بگرن
وه‌زعه‌كه
ئه‌وه‌نده‌ی دیكه پیستر
ده‌كا. كه‌شه‌كه ده‌بێته كه‌شی ساتوسه‌ودا. كه‌شی
ئاوا‌ش
باشترن نیعمه‌ته كه
خودا ناردوویه بۆ فراكسیۆن و هێرشی خۆی بۆ سه‌ر
ئۆپۆزیسیۆن چ
له ژووره‌وه و چ
له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه زیاتر ده‌كا. به‌وشه‌ی دیكه
ده‌توانم بڵێم
ده‌ستیان خۆ‌ش‌بێ!
كاتێك تۆ هیچ ناڵێی دیاره سواری سه‌رت ده‌بن.
سواڵكردن و
چاوه‌ڕێ ڕه‌حمه‌تی
سه‌ركوتكه‌ران‌بوون هه‌ڵه و ئاكامه‌كه‌ی ده‌بێته
ژیانێكی
پڕ له‌سه‌رشۆڕی.
مه‌نجه‌ڵی وا چه‌وه‌نده‌ری وای ده‌وێ!
ده‌سه‌ڵاتدار رزگارمان ناكه‌ن،
نه‌شا، نه‌شێخ، نه‌ئاسمان.
باخۆمان بۆ رزگاری رابین
ئه‌ی خێڵی به‌رهه‌م‌هێنه‌ران.
(ئه‌نترناسیۆناڵ، وه‌رگێڕ: ڕێبوار
(موسلح
شێخولئیسلامی.
3-13
كه‌موكوڕییه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌ئازاده‌كان
چییه؟
پشتیوانی ئه‌وماڵپه‌ڕانه له
ئۆپۆزیسیۆن زۆر كارێكی
دیموكراتانه‌یه و به‌بێ
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی گشتی سه‌ربه‌خۆ ئۆپۆزیسیۆن
سه‌رناكه‌وێ. بۆیه ئه‌و
ده‌زگایانه ده‌بێ به‌هێزتر كرێن.
ئه‌لف:
نووسه‌ر و باسكارو ماڵپه‌ڕه‌سه‌ربه‌خۆكان
قسه‌وباس و
لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر
پرسه‌سیاسییه‌كانیان وه‌رێ‌خستووه. بۆ وێنه
باسه‌كانی
سه‌باره‌ت به
ناسیۆنالیزم، فێمینیزم ،
سۆسیالیزم.
ئه‌وباسانه ده‌بێ ورده‌ورده
به‌به‌رنامه پچێته‌پێش
و ده‌وڵه‌مه‌ندتركرێن.
ب: نووسه‌ر
و باسكارو ماڵپه‌ڕه‌سه‌ربه‌خۆكان ده‌بێ
له‌ژێرپێنانی مافه‌كانی
مرۆڤ وه‌ك "كاروباری ناوخۆیی" ڕێكخراوه‌كان
چاولێنه‌كه‌ن
ودایمه و‌بێوچان شه‌رمه‌زاری
خۆیان سه‌باره‌ت ئه‌و ماف‌خواردنانه
ده‌ربڕن.
ڕێكخراوه‌ی ناونه‌ته‌وه‌یی
لێ‌خۆش بوون نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووه
بۆ ئه‌وكاره. له‌هه‌ر
شوێنێك و له‌هه‌رڕێكخراوه‌یه‌ك كه مافی مرۆڤ
له‌ژێرپێ‌بنرێ
ئه‌وان به‌دژی
ڕاد‌ه‌وه‌ستن.
4-13-
كه‌موكوڕی حیزبه‌كانی دیكه
چییه؟
حیزبه‌كوردییه‌كان زۆرجار قازانجی ده‌سته‌ی
ڕابه‌ری ده‌پارێزن و
گوێ‌ناده‌نه وه‌ی كه
مافه‌كانی مرۆڤ و ئۆپۆزیسیۆن له‌ژێر پێده‌ندرێ.
كه‌مایه‌تی
ئه‌و حیزبانه ده‌بێ
پێوه‌ندییه‌كی زیاتریان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌بێ و
پشتیوانی
له‌یه‌كتر بكه‌ن.
ده‌بێ ئه‌وباسه وه‌ڕێ‌خه‌ین
كه هیچ حیزبێك نابێ
به‌بێ به‌شداری
ئۆپۆزیسیۆن كۆبوونه‌وه
له‌گه‌ڵ زۆرایه‌تی بگرێ.
5-13
زۆرایه‌تی كۆمه‌ڵه كێن؟
زۆرایه‌تی
ك.ش.ز.ك.(ئێران) یه‌كڕه‌نگ نین و ده‌بێ ئه‌وه
به‌جوانی
له‌به‌رچاوگرین. به‌شێك
له‌وان له ئۆردوگاكان ده‌ژین و به‌ڕێچوونیان
له‌ژێر ده‌ستی
سكرتێری گشتی دایه كه
بێ‌هیچ لێ‌پرسینه‌وه‌یه‌ك ئه‌و یارمه‌تی و
پارانه‌ی
وه‌ری‌ده‌گرێ خه‌رجی
ده‌كا و ده‌توانێ پاره‌ی ژیانی ڕۆژانه‌ی
تێكۆشه‌ران و
پیشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه كه‌م یان زیاد كا و لێیان ببڕێ. له
ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا
زۆرایه‌تی لایه‌نگری
زۆر كه‌مه چونكه كه‌س حه‌وجه‌ی نییه به خێر‌و
به‌ره‌كه‌تی
سكرتێری گشتی و
ئه‌ندامان كار ده‌كه‌ن و خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
یه‌كێكی
دیكه له‌و
هۆیانه‌ی كه ده‌سته‌یه‌ك له ئه‌ندامانی
پشتیوانی له فراكسیۆن
ده‌كه‌ن ڕابردووی وانه. ئه‌وان به‌دژی ڕژێمی شا و
خومه‌ینی
خه‌باتیان كردووه.
هۆیه‌كی دیكه پێوه‌ندی دۆستایه‌تی وخزمایه‌تییه.
به‌ڵام پێموایه ئه‌وانه
هیچیان زۆر گرینگ نین و هۆی سه‌ره‌كی دڕنده‌یی
به‌پارێزه‌كان نین.
ئه‌وه‌ی گرینگه و فراكسیۆنی هار كردووه دوو شته:
یه‌كیان
نه‌بوون و كه‌م‌بوونی خه‌باتی
بیروڕایه و ئه‌ویتریان ڕاڕابوون و بۆچوونی
نیوه‌ونیوه‌چڵی
لیبڕاڵانه.
6- 13
فراكسیۆن چی لێ‌به‌سه‌ردێت؟
تائێستا فراكسیۆن خۆی له قسه‌وباس شاردووه‌ته‌وه.
ورده‌ورده
ماڵپه‌ڕه‌كان و
ئۆپۆزیسیۆن ده‌توانن وه‌قسه‌یان خه‌ن.
كاتێك وه‌قسه‌هاتن،
ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه
ده‌زانن ئه‌وانیش ده‌لێن چی. ئه‌گه‌ر له كۆنگره‌ی
داهاتووی
كۆمه‌له زۆرایه‌تی
ده‌نگی به‌واندا كه زۆر دیموكراتانه‌یه و
ده‌بنه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رانی
كۆمه‌ڵه. ئه‌گه‌ر نه‌بوونه زۆرایه‌تی و به‌شێك
ده‌نگ بده‌ن به
كه‌مایه‌تی و
به‌شێكێكی‌دیكه به فراكسیۆن دیاره هه‌ردووك
پێكه‌وه ده‌بنه
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه.
له‌وانه‌شه ته‌نیا چه‌ند كه‌س ده‌نگ به فراكسیۆن
بده‌ن و
كۆمه‌ڵه كه‌سانێكی دیكه
هه‌ڵبژێرێ.
من
پێموایه ئه‌وه ئه‌ركی ئۆپۆزیسیۆن و ماڵپه‌ره‌كانه
كه
فراكسیۆن "ناچار" كه‌ن
به‌رێیه‌كی وا دا بڕوا. ئه‌وه‌ش به‌كاروتێكۆشانێكی
زۆر و
به‌پرۆژه ده‌كرێ.
نمونه‌یه‌كی تازه به‌یانی دوایی ده‌فته‌ری سیاسی
بوو كه
له‌ناچاریان باسی
هێندێك جیاوازی له‌گه‌ڵ كه‌مینه ده‌كا و جێ‌به‌جێ
كاك
سه‌لاحی
ڕه‌حیمی له‌نامه‌یه‌کی
سه‌رئاواڵه‌دا كه له‌هه‌ڵوێستدا بڵاوبووه‌ته‌وه
لیسته‌یه‌ك
له‌وباسانه دێنێته‌گۆڕێ
كه ده‌فته‌ری سیاسی
ده‌بێ
وڵامی
بداته‌وه(بڕوانه نامه‌ی
سه‌رئاواڵه).
فراكسیۆن ده‌بێ
فێری خه‌باتی
بیروڕا كرێ.
كاك ناسری حیسامی باسی
ئه‌وه‌ده‌كا كه ده‌فته‌ری سیاسی
ماوه‌ی ساڵێكه وتارێكی
نه‌نووسیووه و ونه (بڕوانه جێگه‌ی ئافه‌رین‌كردن
نه‌بوو(.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|