|
باسێك سه‌باره‌ت به‌لیبڕاڵه‌كورده‌كان
2007.05.24
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
[به‌شی
دوازده‌یه‌م] ده‌سكه‌وته‌كانی
فراكسیۆنی ك. ك. كۆمه‌ڵه : دوێنی وه‌ده‌رنانی
ئه‌ندامان و له‌تكردنی مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی،
ئه‌وڕۆ
وه‌ده‌رنانی كه‌مینه‌ی ناوه‌ندی
12-
كورته و ئاكام
ئه‌ركی كه‌مایه‌تی ك.ش.ز.ك.(ئێران) و هێزه
دیموكرات
و لیبڕاڵه‌كانی دیكه ئه‌وه‌یه كه له‌به‌رامبه‌ر
فراكسیۆنی كۆمۆنیستی كرێكاری
ڕاوه‌ستن و درێژه بده‌ن به رێبازی خۆیان. ئه‌و
فراكسیۆنه له حیزبی توده و مه‌نسوری
حیكمه‌ت و باڵی كاك‌برایمی عه‌لیزاده وكاك
سه‌لاحی مازوجی خراپتر لێ‌به‌سه‌ردێت.
لیبڕاڵه‌كان به‌ته‌نیا ده‌ره‌قه‌تی ئه‌وبه‌پارێزه
توندوتیژانه‌نایه‌ن، هه‌تا
له
دیموكراته‌كان نزیكتر بنه‌وه
سه‌ركه‌وتووتر ده‌بن.
1-12
پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م زنجیره وتاره له‌ژێر
سه‌ردێڕی
"سه‌باره‌ت
به كه‌مایه‌تی ناو ك.ش.ز.ك (ئێران)، به‌شی
یه‌كه‌م، كه‌مایه‌تی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه: یارمه‌تیده‌رانی نهێنی
ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی ڕوانگه و پێشنیاری خۆیان بڵاو
د‌ه‌كه‌نه‌وه"، له هه‌لوێست، له 2007.04.26
دا بڵاو بووه‌ته‌وه. به‌شی دووه‌م ،
سێیه‌م
، چواره‌م، پێنجه‌م ، شه‌شه‌م ،
حه‌وته‌م ، هه‌شته‌م ، نۆیه‌م ، ده‌یه‌م
ویازده‌هه‌م له هه‌ڵوێستی 2007.05.02 ،
2007.05.03
،2007.05.04
،
2007.05.08
،
2007.05.09
،
2007.0510
و 2007.05.22 دا
بڵاوبوونه‌وه.
كاك سالار پاشایی له وتارێكدا كه
له‌ماڵپه‌ڕه‌كاندا
بڵاوبوووه‌ته‌وه(رفرمیسم مسخ شده)
ومانگ و ڕۆژ وساڵی بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی ڕوون نییه،
له‌ژێر سه‌ردێڕی "رفرمیسم مسخ‌شده (1)، "جستاری
انتقادی پیرامون بحث و جدلهای بوجود
آمده در چند ماه‌اخیر در كومه‌له (سازمان انقلابی
زحمتكشان كردستان ایران)"
هێرشێكی بردووه‌ته‌سه‌ر باڵی لیبڕاڵ و
دیموكراته‌كانی كۆمه‌ڵه كه لێره‌دا وڵامی
ده‌ده‌مه‌وه. بۆ كردنه‌وه‌ی باسه‌كه هێندێك به‌شی
ئه‌و وتاره‌م كردووه‌ته كوردی.
وه‌رگێڕانه‌كه سه‌ره‌تاییه و له به‌شی پاشكۆدا
ده‌قه‌فارسییه‌كه‌شم
نووسیوه‌ته‌وه.
ده‌فته‌ری
سیاسی ك.ش.ز.ك.(ئێران) له به‌یانێكدا، 2007.05.21،
له
ژێر سه‌ردێڕی
"
اطلاعیه دفتر سیاسی كومه‌له درباره پاره‌ای
مسا‌ئل و اختلافات
تشكیلاتی اخیر در كومه‌له" هێرشێكی تازه‌ی
كردووه‌ته‌سه‌ر كه‌مایه‌تی ئه‌و ڕێكخراوه
و ماڵپه‌ڕه‌كان كه له‌باسه‌كانمدا ئاماژه به
بۆچوونه‌كانی وانیش ده‌كه‌م.
كاك
ناسری حیسامی له وتارێكدا ،2007.05.22 وڵامی
ده‌فته‌ری سیاسی داوه‌ته‌وه و
ڕه‌خنه‌ی گرتووه له هێرشه‌كانی ده‌فته‌ری
سیاسی:"جێگه‌ی ئافه‌رین‌كردن نه‌بوو"
(له‌بابه‌ت ڕاگه‌یاندنی ده‌فته‌ری سیاسی
كۆمه‌ڵه.)
ئێستا كه ئیتر پڕۆژه‌ی كۆمۆنیسته‌شۆڤه‌نیسته‌كانی
كۆمه‌ڵه
به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌چێ، پێویسته
ئاماژه‌یه‌ك بكه‌م به چونییه‌تی
پێكهاتنی ده‌فته‌ری
سیاسی ك.ش.ز.ك.(ئێران) كه ده‌ورێكی
سه‌ره‌كی هه‌بوو‌ه له
تێكدانی ك.ش.ز.ك.(ئێران). داوی كۆنگره‌ی یازده كه
له ساڵی 2006
گیرا، به‌هۆی ته‌واو
نه‌بوونی باسه‌كان،
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی تازه هه‌ڵنه‌بژێردرا و قه‌رار
دانرا كه
كۆمیته‌ی پێشوو كاره‌كان به‌ڕێوه به‌رێ. واتا
تا گرتنی
كۆنگره‌یه‌كی تازه و
به‌شێوه‌ی كاتی ئه‌و كاره به‌وان سپاردرا.
به‌ڵام كۆمۆنیسته‌به‌پارێزه‌كان
له‌و
هه‌له كه‌لكیان وه‌رگرت و د‌فته‌ری سیاسیان
قۆرغ‌كرد و ده‌ستیان
كرد به تێكدانی
كۆمه‌ڵه.
ده‌فته‌ری سیاسی ئێستای
ك.ش.ز.ك.(ئێران) داوی
كۆنگره‌ی
یازده، حه‌وت
كه‌س بوون،
ماوه‌یه‌ك
له‌مه‌و‌به‌ر ئه‌ندامێكیان
وازی هێنا و کاك
عه‌بدوڵای موهته‌دیش كه ئه‌ندامێكی ئه‌و
ده‌فته‌ره‌یه به‌شێوه‌یه‌كی نادیموكراتانه
هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه‌ته یه‌كێك له ئه‌ندامانی
ده‌فته‌ره‌كه. باقی ئه‌ندامه‌كانی
دیكه (كاك عه‌بوبه‌كری موده‌رسی، كاك
فاروق‌بابامیری،كاك حه‌مه‌ی شافعی) فراكسیۆنی
پێشووی كۆمۆنیستی كرێكاری واتا ده‌سته‌ی مه‌نسوری
حیكمه‌تی كۆمۆنیستی شۆڤه‌نیستی
فارسی دژی كرێكار و دژی كورد بوون.
مه‌نسوری حیكمه‌ت تا ئه‌وجێی توانی
بۆ
سه‌ركوتی ئۆپۆزیسیۆن كه‌لكی
له‌وچه‌ند كه‌سه وه‌رگرت ودوایه‌ش
وه‌ده‌رینان.
ئه‌وانیش
له‌ناچاریان بوونه لیبڕاڵ و چه‌ند مافێكی
نه‌ته‌وه‌ی كوردیان سه‌لماند و
كۆمه‌ڵه‌یان "ساغ‌كرده‌وه". نزیك ساڵێكه،
له‌ترس جه‌ماعه‌تێكی
زۆر له ئه‌ندامان
كه
وشیار
بوونه‌وه، سه‌رپێچه‌كه‌ی خۆیان فرێداوه
و گه‌ڕاونه‌وه سه‌ر
ڕێبازی كۆمۆنیزمی
به‌پارێزی توندوتیژی
مه‌نسوری حیكمه‌ت.
ئه‌م
وتاره دووپاشكۆی هه‌یه، پاشكۆی
A
و پاشكۆی
B.
2-12-
قاموسی تازه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی : ڕه‌خنه یانی
جنێودان و
كه‌مایه‌تی یانی زۆرایه‌تی!
به‌پێی زانستی كۆمه‌ڵناسی زمان پێوه‌ندییه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی
چینایه‌تی و زڵم له‌ژنان كارده‌كاته‌سه‌ر زمان و
چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه و ژنان
بۆ ده‌ربڕینی قازانجی خۆیان له زاراوه‌ی تایبه‌ت
كه‌لك وه‌رده‌گرن. بۆوێنه پێش
په‌یدابوونی بیروڕای سۆسیالیستانه به كرێكاریان
ده‌كوت ڕه‌شوڕووت و
ده‌سمایه‌داره‌كان مافی ئه‌وچینه‌یان له‌ژێرپێ
ده‌نا. كۆمۆنیست و
سۆسیالیسته شۆڤه‌نیتسته‌كانی ك.ش.ز.ك..(ئێران)-ش
تائێستا زۆر هۆشیارانه
كه‌لكیان
له زمان وه‌رگرتووه.
ئه‌وان پێش كۆنگره‌ی یازده ساغ‌بوونه‌وه كه ده‌بێ
ناسیۆنالیسته‌كان
بكوتن. به‌ڵام
دوای وه‌ی كه
باڵی
كاك برایمی عه‌لیزاده و كاك سه‌لاحی مازوجی
ناسران و دژی كورد و دژی كرێكار بوونی وان ئاشكرا
كرا ئیتر نه‌ده‌كرا باڵی كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دی به ئاشكرا هێرش
به‌رنه‌سه‌ر ناسیۆنالیزم
و سۆسیالیزمی
دیموكراتانه
و ده‌بوو شێوه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵبژێرن.
شێوه‌تازه‌كه ئه‌وه‌بوو :
یه‌كه‌م: به‌هێچ
شێوه‌یه‌ك نه‌هێڵن درگای دیالۆگ بكرێته‌وه.
دووه‌م:
له‌درۆوده‌له‌سه كه‌لك وه‌رگرن بۆ به‌دنێوكردنی
ئۆپۆزیسیۆن.
له‌به‌یانه‌كه‌ی
ده‌فته‌ری سیاسی‌دا له به‌ندی 4 ، فراكسیۆنی
كۆمۆنیزمی كرێكاری له
چه‌ند دێڕی سه‌ره‌تای به‌نده‌كه‌دا ده‌ڵێ جیاوازی
داده‌نێ
له‌نێوان ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه ده‌گرن و ئه‌وانه‌ی
جنێو ده‌ده‌ن به‌ڵام جێ‌به‌جێ ئه‌و
قسه‌ی خۆیان له‌بیر ده‌چێته‌وه و هێرشێكی توند
ده‌كه‌نه سه‌ر كه‌مایه‌تی كه بۆچی
بێزاری خۆیان سه‌باره‌ت به جنێودان به ده‌فته‌ری
سیاسی ده‌رنابڕن و پێیان ده‌ڵێن
بێ‌ویژدان و بێ‌ئینساف. هه‌موو كه‌س ده‌زانێ كه
كه‌مینه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
به‌یانی بڵاوكردووه‌ته‌وه و له‌وتووێژه‌كانی
خۆیاندا ئه‌وكه‌سانه‌یان
شه‌رمه‌زاركردووه‌ته‌وه كه جوێن‌ده‌ده‌ن
و به‌ڕوونی سنووریان كێشاوه به‌ینی جوێن و
ڕه‌خنه (بڕوانه وتاره‌كانی كاك ناسری حیسامی و
وتووێژه‌كانی كاك عومه‌ر
ئیلخانیزاده.)
لێره‌دا باسه‌كه ئه‌وه‌یه كه فراكسیۆنی كۆمۆنیزمی
كرێكاری "هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ك" وه‌ك جوێن چاو
لێده‌كا و ئه‌وه‌ش سیاسه‌تێكی زۆر
هۆشیارانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی
ڕه‌خنه‌كان "له‌بیربچنه‌وه" و ئه‌و فراكسیۆنه به
ئاسوده‌یی نه‌خشه‌كانی خۆی
بۆ تێكدانی كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه به‌رێ.
ده‌فته‌ری سیاسی بۆ فریودان ده‌ڵێ دیالۆگ بۆ وان
گرینگه به‌ڵام تائێستا
له هیچ‌كوێ نه‌هاتووه بڵێ ئه‌و پێشنیار و
ڕه‌خنانه‌ی
كه
كه‌مینه و زۆركه‌سی دیكه باسیان كردووه كه‌موكوڕیان
چییه.
ده‌فته‌ری سیاسی پێیوایه
كه ڕێبازی ئێستای ك.ش.ز.ك.(ئێران)
له‌باری تیۆری و سیاسییه‌وه زۆر ڕێكوپێكه و
ئاڵوگۆری پێویست نییه. هه‌ربۆیه‌شه "پێویستی"
به‌ڕه‌خنه نییه و ڕه‌خنه‌گر له‌لای
وان به‌گشتی یانی نه‌یار ؛
دیاره ناوی ئێستایان بووه‌ته
جنێوفرۆش.
به‌ڵگه‌ی "ڕوانگه و پێشنیاری" كه‌مینه ، چاكسازی
ڕێگایه‌ك بۆ
یه‌كگرتن و گه‌شه‌كردن، پڕه له‌پێشنیار بۆ گۆڕینی
پێڕه‌و وپڕۆگرامی كۆمه‌ڵه به‌ڵام
فراكسیۆنی كۆمۆنیستی كرێكاری "نایه‌وی" ئه‌وباسانه
بكرێته به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ
قسه‌وباسی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه.
هه‌ربۆیه‌شه ئه‌و هه‌ڵاوگرمه‌یه ساز ده‌كه‌ن و
ئێستاش
به‌ئاشكرا كه‌مینه وه‌د‌ه‌رد‌نێن:
یان قبوڵكردنی پێڕه‌و و پڕۆگرامی
كۆمه‌ڵه یان چوونه‌ده‌ر له كۆمه‌ڵه! هه‌ر بۆیه‌شه
فراكسیۆنی ك.ك. واتای كه‌مینه‌شی
گۆڕیوه و كه‌مینه یانی زۆرینه!
ده‌فته‌ری سیاسی له‌جیاتی
ئه‌ندامان و جه‌ماوری كورد
بڕیار ده‌دا كه ئه‌وباسانه گرینگ نین. به‌قسه‌ی
خۆیان "به‌شی زۆری قسه‌كانی
كه‌مینه" هه‌ر قسه‌ی زۆرینه‌یه. باشه! به‌شه
كه‌مه‌كه كامه‌یه؟ بۆ فراكسیۆنی ك.ك.
له‌باسه‌كاندا به‌شداری ناكا؟ چۆن ده‌زانێ ئه‌و
به‌شه كه‌مه هه‌موو كۆمه‌ڵه ناگۆڕێ؟
بۆ ده‌فته‌ری سیاسی خۆی كردووه‌ته وه‌زاره‌تی
ئیرشادی ئیسلامی و پۆلیسی سیاسی
سۆڤییه‌تی پێشوو وخۆی بڕیار ده‌دا جه‌ماوه و
ئه‌ندامان چۆن بیر
بكه‌نه‌وه؟
به‌شێك له به‌یانی ده‌فته‌ری سیاسی
1-
باس و ناكۆكییه‌كانی ئه‌ودواییانه، هه‌ر وه‌ك
هه‌مووكه‌س دانی
پێدادێنێ، ناته‌بایی سیاسی نین یان ئه‌و
ناته‌باییه سیاسییانه به‌هیچ جۆر
له‌و‌ڕاده‌یه‌دا نین كه ببنه پێناسه‌یه‌ك بۆ
ئه‌وباسانه‌ی ده‌كرێ و به‌تایبه‌ت
نووسراوه‌كه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه له‌ژێر سه‌ردێڕی "چاكسازی
ڕێگایه‌ك بۆ یه‌كگرتن و
گه‌شه‌كردن" . هه‌ر وه‌ك به‌بێ‌پسانه‌وه له
كۆبوونه‌وه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌ماندا
كوتومانه به‌شی زۆری نووسراوه‌ی ئه‌وهاوڕێیانه
دووپات‌كردنه‌وه‌یه ودیسان ده‌ربڕینی
ڕێبازی فه‌رمی و سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه كه دیاره
ئه‌وه زۆر خۆشه و پێ‌نیشانمان
ده‌دا كه بنه‌مایه‌كی سیاسی گرینگ بۆ ئه‌و
ناكۆكییانه بوونیان نییه
كه ئه‌وه‌ش
له‌جێی‌خۆی ئه‌وه پێ‌نیشان ده‌دا كه ڕێبازی
كۆمه‌ڵه
له‌باری تیۆری و سیاسییه‌وه
پته‌وه و ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كا كه یه‌كیه‌تی و
پته‌وی له كۆمه‌ڵه‌دا
هه‌یه."
3-12 پاشكۆكان
پاشكۆی
A
به‌شێك
له ده‌قی به‌یانی ده‌فته‌ری سیاسی به‌كوردی:
"4.
هه‌ر وه‌كو دیسان بۆ زۆركه‌س ڕوون وئاشكرایه له
چه‌ند مانگی
ڕابردوودا كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه، ده‌فته‌ری
سیاسی و سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه
له‌ژێر هێرشی پڕوپاگه‌نده دا بوون و ئه‌و
هێرشه‌ش یان سوور وئاشكرا یان
به‌شێوه‌ی ئاماژه‌كردن
به لایه‌نگری
له هاوڕێیانی به‌ناو كه‌مایه‌تی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی نووسراون.
له‌پێشدا ئه‌وه بڵێین كه ئێمه‌له هه‌ر
ڕه‌خنه‌یه‌كی سیاسی و
ڕه‌خنه له‌بیروڕا، هه‌ر چه‌نده توندوتیژیش بێ،
پێشوازی ده‌كه‌ین و پێمان وانییه
كه ئێمه
ڕه‌خنه‌مان له‌سه‌ر نه‌بووه و نییه و یان پارێزراو
بوون له
باس و بۆچوون
ده‌ربڕین و له‌لایه‌كی‌دیكه‌وه هیچ
وه‌ڕه‌زییه‌كمان له باس و دیالۆگ سه‌باره‌ت به
پرسه‌سیاسییه‌كان و له‌وانه سیاسه‌ته‌كانی
كۆمه‌ڵه نییه،
و دابونه‌ریتی باس و
دیالۆگ وه‌ك
یه‌كێك له خاڵه به‌هێزه‌كانی حیزبایه‌تی خۆمان
ده‌زانین و له
داهاتووشدا هه‌ر ئاوا
هاوكاری ده‌كه‌ین [بۆ پێكهێنانی] دیالۆگ و باسی
ئازاد له
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان وئێران و له‌گه‌ڵیان هاوده‌نگ
ده‌بین، به‌ڵام
هه‌موو كه‌س
ده‌زانێ كه له‌مانگه‌كانی ڕابردوودا زۆرجار باس
له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌ی به‌جێ
وسیاسی و
به‌رپرسانه نه‌بووه به‌ڵكو هێندێك جنێو و
سوكایه‌تی‌پێكردن و قاوبڵاوكردنه‌وه و
بانگه‌شه له‌سه‌ر چه‌ند ماڵپه‌ڕ دیتراوه و
مه‌به‌ست له باسی ئێستای ئێمه
نه‌ك
ڕه‌خنه‌ی ڕاستی و به‌رپرسانه به‌ڵكو ئه‌و
جنێودانانه‌یه. بێجگه له‌وانه، له‌و
واقعه سه‌باره‌ت به هێندێك بابه‌تی ئه‌نترنێت
ئاگادارین كه كه‌سانێك
هه‌ن، زۆرتر
به‌ناوی خوازراوه، كه نه‌ته‌نیا جنێو ده‌ده‌ن به
كۆمه‌ڵه و
به‌ڵكو كه‌س ناپارێزن و
قسه‌ی پیس به دار‌و به‌ردو هه‌موو حیزبه‌كان و
كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌ڵێن و ئێمه
تائێستا له‌وبابه‌ته‌شه‌وه هیچمان نه‌كوتووه و
گوێمان نه‌داونێ وته‌نیا
له‌وڕۆژانه‌دا به‌یانێكمان سه‌باره‌ت به‌و چه‌شنه
جوێن‌دانانه
و جیاكردنه‌وه‌ی
ئه‌وان له ڕه‌خنه‌ی ڕاستی و به‌رپرسانه نووسی و
كوتمان هه‌ر ئه‌وه‌نده
به‌سه."
به‌ڵام ئێستا
له چه‌نددێڕێكدا ئاماژه
ده‌كه‌ین
به‌وه‌كه ئه‌و
چه‌شنه‌بابه‌تانه،
له‌بنه‌ڕه‌تڕا له‌ژێر سه‌ردێڕی چه‌شنێك به‌رگری
ئاشكرا یان له
په‌ناوه له هاوڕێیانی كه‌مایه‌تی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی هاتوونه‌ته‌گۆڕێ.
پرسیار و ڕه‌خنه‌ی دۆستانه‌ی ئێمه له‌و هاوڕێیانه
ئه‌وه‌یه كه ئه‌رێ نه‌ده‌بوو
یه‌كیه‌تی و هاوپشتی حیزبایه‌تی و قازانجی گشتی
جوڵانه‌وه‌كه‌مان و ویژدان و
ئینسافی ئه‌و هاوڕێیانه وای كردبا كه
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وجوێن‌دانانه ڕاوه‌ستابان و
بێزاری خۆیان ده‌ربڕی‌با؟
ئه‌رێ ده‌بوو له‌به‌رامبه‌ر داخوازی دایمه‌ی ئێمه
و گشت
ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه بێده‌نگ
بووبان؟ پێیان وانییه كه وه‌ختی
وه‌ی هاتووه
بۆ دۆستان و دڵسۆزانی كۆمه‌ڵه
و هه‌موو جوڵانه‌وه‌كه ڕوون كه‌نه‌وه
كه بۆچی هێندێك كۆمه‌ڵه و ڕابه‌رییه‌كه‌ی له‌ژێر
ناوی نیشاندانی دۆستایه‌تی و
نزیكایه‌تی له‌و هاوڕێیانه بكوتن و بۆ ئه‌وان حازر
نین وڵامێكی به‌جێ بده‌نه‌وه
به‌كه‌سانێك كه ده‌یانه‌وێ له‌و وه‌زعه
به‌شێوه‌یه‌كی خراپ كه‌لك وه‌رگرن؟
وانییه
كه بۆ ڕاگرتنی حورمه‌تی كۆمه‌ڵه و به ئینساف‌بوون
ئه‌و هاوڕێیانه
لانی‌كه‌م
به‌یانێك سه‌باره‌ت به‌و چه‌شنه‌نووسراوانه
بنووسن و پێش كه‌لك وه‌رگرتنی خراپی
نه‌یارانی كۆمه‌ڵه بگرن؟ ئه‌رێ ئه‌وه سرنجڕاكێش و
جێی بیركردنه‌وه نییه كه
ته‌نانه‌ت یه‌ك وتاری ئه‌نترنێتیش وه‌گیر ناكه‌وێ
كه له‌ودا سوكایه‌تی
كرابێ به‌و
هاوڕێیانه به‌ڵام زۆر لاپه‌ڕه له
ماڵپه‌ڕه‌ئه‌نترنێتییه‌كان پڕه له جوێن و ساتیر
و سوكایه‌تی به ده‌فته‌ری سیاسی و به سكرتێری
گشتی كۆمه‌ڵه؟
ئه‌گه‌ر به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نترنێت هێرش بۆسه‌ر
كه‌سایه‌تی وسوكایه‌تی كردن به هاوڕێیانی
به‌ناو كه‌مایه‌تی وه‌گیرناكه‌وێ، ده‌بێ ئافه‌رین
بكوترێ به هاوڕێیانی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری سیاسی حیزب كه
پره‌نسیپی ئه‌خلاقیان هه‌یه و ڕێز
داده‌نێین
بۆ كه‌سایه‌تی
ئه‌وهاوڕێیانه ، واتا ئه‌گه‌ر شوێنه‌وارێك نییه له
سوكایه‌تی و جوێن
به‌و هاوڕێیانه له‌سه‌ر ئه‌نترنێت ده‌بێ به
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری سیاسی
بڵێین ئافه‌رین."
پاشكۆی
B
پێشنیار و ڕه‌خنه كانی خۆم (به‌داوای لێبوردن له قاموسنووسانی
فراكسیۆن) له ده‌فته‌ری سیاسی كه قه‌ت و‌ڵامیان
نه‌داوه:
(سه‌رچاوه ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست)
"ئه‌لف:
وه‌ده‌رنانی حوسێن شه‌به‌ق، یۆنس‌بلوری ، بارام
ره‌زایی، سه‌باحی ئه‌مینی و جه‌لال زه‌ندی،
كارێكی
دژی دیموكراتانه بووه.
كه‌مینه و زۆرینه‌ی ك.ش.زك.(ئێران)
ده‌بێ جێ‌به‌جێ ته‌واوی ئه‌و حوكمانه
هه‌ڵوه‌شێننه‌وه. به‌پێی هه‌واڵه‌كانی گه‌یشتوو،
ئێستا بارام ڕه‌زایی و سه‌باحی
ئه‌مینی ئازایانه گه‌ڕاونه‌وه ئۆردوگا بۆ ئه‌وه‌ی
به‌مافی خۆیان بگه‌ن و حوكمی
وه‌ده‌رنانیان هه‌ڵو‌ه‌شێته‌وه. ئه‌و تێكۆشه‌رانه
و وه‌ده‌رنراوه‌كانی دیكه
پێویستیان به پشتیوانی هه‌موانه. پشتیوانی ئێوه،
ئه‌وان زووتر به حه‌قی خۆیان
ده‌گه‌نێ.
ب:
ئه‌وه‌ی دووخزم نابێ پێكه‌وه له كۆمیته‌یه‌كی
ته‌شكیلاتێكدا
بن، دیموكراتانه‌یه. بۆزانیاری زیاتر باسه‌كه‌ی
كاك ڕێبوار
ڕه‌شید له پڕۆژه‌ی
پارتی سۆشیالدیموكراتی كوردستان بخوێننه‌وه.
پێشنیار: كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی
ده‌بێ جێ‌به‌جێ له كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری
سیاسی لاچێ و ناهیدبه‌همه‌نی
بمێنێته‌وه.
كه‌مینه و زۆرینه‌ی ك.ش.ز.ك.(ئێران) ده‌بێ
جێ‌به‌جێ ئه‌و
ئاڵوگۆڕه سازكه‌ن.
پ:
كه‌مینه و زۆرینه‌ی ك.ش.ز.ك.(ئێران) ده‌بێ ناوی
ته‌واوی ئه‌و
ئه‌ندامانه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ك.ش.ز.ك.(ئێران)
كه
ئه‌وبه‌یانه‌یان
په‌سند
كردووه جێ‌به‌جێ بڵاوكه‌نه‌وه:"ڕاگه‌یاندنی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی سه‌باره‌ت به شاڵاوی
پروپاگه‌نده‌یی بۆ سه‌ركۆمه‌ڵه، 2007.04.24".
ت:
قانونی ئاشكرا بوونی به‌ڵگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداران و
ده‌وڵه‌ت
له‌مێژه له ئه‌وروپا هه‌یه.
ئه‌وخاڵه ده‌بێ بكرێته خاڵێكی كاتی له كاروباری
ڕێكخراوه كوردییه‌كان و دوایه دوای كۆنگره‌گرتن،
خاڵێكی پڕۆگرامی حیزبه‌كان.
ج:
نامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی سه‌باره‌ت به ناساندنی
كاك ڕێبوار
ڕه‌شید وه‌ك نه‌یار بڵاو بووه‌ته‌وه.
كه‌مینه و زۆرینه‌ی ك.ش.ز.ك.(ئێران)جێ
به‌جێ ناوه‌رۆكی ئه‌و نامه به‌دژی دیموكراتانه
بناسێنن. "
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|