|
باسێك سه‌باره‌ت به‌لیبڕاڵه‌كورده‌كان
2007.05.22
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
[به‌شی
یازده‌یه‌م]
به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی كاك
سالارپا‌شایی
ڕێگای ڕزگاری
به‌پارێزه‌كان قبوڵ‌كردنی بوونی
دیموكرات،
ڕادیكاڵ و لیبڕاڵه‌كانه نه‌ك
هێرش‌كردن بۆ سه‌ریان!
10- كورته
وئاكام
ده‌توانین ڕه‌وتی
په‌یدابوون وگه‌شه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی
ناو حیزبی
دیموكراتی كوردستانی ئێران ،
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران(كۆمه‌ڵه) و كۆمه‌ڵه‌ی
شۆرشگێڕی
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
بۆ هاسانكردنه‌وه بكه‌ینه سێ
پله.
له‌پله‌ی یه‌كه‌مدا
چه‌ند كه‌سێك بیروڕای نوێیان هێنا و
دوای ماوه‌یه‌كی كورت بێده‌نگ‌كران.
بۆوێنه حه‌وت‌كه‌س له
ئه‌ندامانی ح.ك.ئێران(كۆمه‌ڵه) له ئۆكتۆبه‌ری
2004 به‌یانێكیان له‌ژێر سه‌ردێڕی "پێویست‌بوونی
تێكۆشان له‌ژێر
ناوی كۆمه‌ڵه‌وه"
بڵاوكرده‌وه،
به‌ڵام
زوو
له‌لایه‌ن
كۆمۆنیسته به‌پارێزه توندوتیژه فارسه‌كانی باڵی
كاك برایمی عه‌لیزاده و
سه‌لاح مازوجی بێده‌نگ‌كران. كاك حوسێنی شه‌به‌ق
و كاك یۆنسی بلوری هه‌ر
له‌سه‌ره‌تای دامه‌زرانه‌وه‌ی ك.ش.ز.ك.(ئێران) ی
تازه له ساڵی 2001 ڕا بیروبۆچوونی
جیاوازیان هه‌بوو و له‌لایه‌ن كۆمۆنیسته
به‌پارێزه توندوتیژه‌كانی كۆمۆنیزمی
كرێكاری واتا باڵی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی
سه‌ركوتكران و وه‌ده‌رنران.
له‌پله‌ی دووه‌م دا
ئۆپۆزیسیۆنی ناو ئه‌و ڕێكخراوانه
ده‌ست‌ده‌كه‌ن به‌بڵاو كردنه‌وه‌ی بیروڕای خۆیان و
قسه‌وباس له‌ناو ڕێكخراوه‌كه‌ی
خۆیان و ده‌ره‌وه ساز ده‌كه‌ن.
له‌م پله‌دا دیموكرات و لیبڕاڵه‌كان
پاشه‌كشه ناكه‌ن و ماڵپه‌ڕه سه‌ربه‌خۆكانیش
پشتیوانیان لێده‌كه‌ن.
له
2006.12.08
دا ڕه‌وتی رێفۆرمی ح.د.ك.ا خۆی ده‌ناسێنێ و
كۆمه‌ڵه پێشنیاری خۆی بۆ
چاكسازی و گۆڕان له‌حیزبدا بڵاو ده‌كاته‌وه.
یه‌كێك له پێشنیاره‌كانیان ئه‌وه‌بوو:
هێنانه به‌رباسی ڕاشكاوانه
و پلانمه‌ندی ده‌وڵه‌تی كوردی(www.rojhelatpress.com)
.
له
ماڵپه‌ڕی دیمانه له 2007.02.09 دا كاك ساعیدی
وه‌ته‌ندۆست له وتووێژێكی
تێروته‌سه‌لدا باسی بۆچوونه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ناو
ح.ك.ئێران (كۆمه‌ڵه) ده‌كا و له‌و ڕۆژه‌وه
قسه‌وباسێكی بێ‌وچان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕ
له‌ناو ئه‌و حیزبه ده‌ست‌پێده‌كا و هه‌نگاوی
گرینگ هه‌ڵده‌گیرێ بۆ ناسینی كۆمۆنیزمی
شۆڤه‌نیستانه‌ی فارس.
كه‌مایه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ك.ش.ز.ك.(ئێران)-یش
له
2007.04.14
دا به‌فه‌رمی خۆی ده‌ناسێ و سه‌ردێڕه‌كانی "ڕوانگه
و پێشنیار"خۆیان بڵاو
ده‌كه‌نه‌وه(
www.helwist.com).
یه‌كه‌م
جیاوازی ئه‌و‌پله
له‌گه‌ڵ
پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه دیموكرات، ڕادیكاڵ
و
لیبڕاڵه‌كان سه‌ردێڕه‌كانی
به‌رنامه‌ی سیاسی خۆیان ڕێكوپێكتر
بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. دووه‌م جیاوازی: ڕه‌وته‌كه
نه‌پساوه‌ته‌وه و هه‌موو ڕۆژێ باسه‌كان ڕوونتر
ده‌بنه‌وه.
پله‌ی سێیه‌م
هه‌ر له‌ئێستاوه ده‌ستی
پێكردووه: سه‌ركه‌وتنی ته‌واو و گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی
له ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی
كوردستان (ڕێبازی
دیموكراته‌كان) یان
سازكردنی چه‌ند ئاڵوگۆڕێك (ڕێبازی لیبڕاڵه‌كان
وڕادیكاڵه‌كان).
به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانی كاك سالار پاشایی،
پێموایه
به‌پارێزه‌كان نابێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزه
تازانه ڕاوه‌ستن و بوونی وان ده‌بێ
قبوڵ كه‌ن.
به‌پارێزه‌كان وه‌ك
هێزه‌كانی‌دیكه؛ هێزێكی ئابوری،
كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و كه‌لتورین و ده‌بێ جارجار
ئاڵوگۆڕ قبوڵ كه‌ن.
ئێستا ده‌بێ
بوونی چه‌ندحیزب بۆ هه‌میشه
بسه‌لمێنن.
ئه‌گه‌ر وابكه‌ن ده‌توانن بمێننه‌وه و دیالۆگ
ساز كه‌ن، به وه‌ده‌رنان و فڕێدان دیالۆگ ساز
ناكرێ و دوژمنایه‌تی سازده‌بێ .
ئه‌وان به‌كه‌لك وه‌رگرتن له شێوه‌ی
وا ناتوانن
كار بكه‌نه سه‌ر ڕووداوه‌كان و
ده‌بنه ده‌سته‌یه‌كی چكۆڵه.
1-10
پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م زنجیره وتاره له‌ژێر
سه‌ردێڕی
"سه‌باره‌ت
به كه‌مایه‌تی ناو ك.ش.ز.ك (ئێران)، به‌شی
یه‌كه‌م، كه‌مایه‌تی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه: یارمه‌تیده‌رانی نهێنی
د‌ه‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی ڕوانگه و پێشنیاری خۆیان بڵاو
ده‌كه‌نه‌وه"، له هه‌لوێست، له 2007.04.26
دا بڵاو بووه‌ته‌وه. به‌شی دووه‌م ،
سێیه‌م
، چواره‌م، پێنجه‌م ،
شه‌شه‌م ،
حه‌وته‌م ، هه‌شته‌م و نۆیه‌م
و ده‌یه‌م
له هه‌ڵوێستی 2007.05.02 ، 2007.05.03
،2007.05.04 ،
2007.05.08
،
2007.05.09 و
10.05.2007دا بڵاوبوونه‌وه.
كاك سالار پاشایی له وتارێكدا كه
له‌ماڵپه‌ڕه‌كاندا
بڵاوبوووه‌ته‌وه(رفرمیسم مسخ شده)
ومانگ
و ڕۆژ وساڵی بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی ڕوون نییه،
له‌ژێر سه‌ردێڕی "رفرمیسم مسخ‌شده (1)، "جستاری
انتقادی پیرامون بحث و جدلهای بوجود
آمده در چند ماه‌اخیر در كومه‌له (سازمان انقلابی
زحمتكشان كردستان ایران)"
هێرشێكی بردووه‌ته‌سه‌ر باڵی لیبڕاڵ و
دیموكراته‌كانی كۆمه‌ڵه كه لێره‌دا وڵامی
ده‌ده‌مه‌وه. بۆ كردنه‌وه‌ی باسه‌كه هێندێك به‌شی
ئه‌و وتاره‌م كردووه‌ته كوردی.
وه‌رگێڕانه‌كه سه‌ره‌تاییه و له به‌شی پاشكۆدا
ده‌قه‌فارسییه‌كه‌شم
نووسیوه‌ته‌وه.
2-10
ڕه‌وتی ڕاوه‌ستان
له‌به‌رامبه‌ر ئاڵوگۆڕ
باڵی
كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی له پێشدا حاشایان ده‌كرد كه
ئۆپۆزیسیۆن هه‌یه و
حازر نه‌بوون بیروڕای جیاواز له كۆمه‌ڵه‌دا
بسه‌لمێنن دوای
وه‌ی كه باڵی لیبڕاڵ و دیموكراته‌كانی
ئه‌وڕێكخراوه (كه‌مینه)
له
ماڵپه‌ڕه سه‌ربه‌خۆكان خۆیان ناساند، له‌لایه‌ك به‌لالوتی
و بۆ فریودان به‌شێك
له‌نووسراوه‌كانی ئه‌وباڵه‌یان له ماڵپه‌ڕه‌كانی
فه‌رمی ونیوه‌فه‌رمی خۆیان
بڵاوكرده‌وه و له‌لایه‌كی دیكه‌وه مه‌ڵبه‌ندی
سكاندیناڤیان قاش‌كرد و له‌كرده‌وه‌دا
ڕایانگه‌یاند باوه‌ڕیان به ئاڵوگۆڕ و دیالۆگ نییه.
یه‌كێك له‌وكه‌سانه‌ی كه
تازه ده‌ستی كردووه به‌هێرش به‌باڵی لیبڕاڵ و
دیموكراته‌كان كاك سالار پاشاییه.
پاشایی له وتاره‌كه‌یدا بابه‌تێكی تازه
ناهێنێته گۆڕێ و بۆچوونه‌كانی
به‌پارێزه‌كانی دیكه دووپات‌ده‌كاته‌وه. دیاره
هێندێك وشه‌كان ده‌ڕازێنێته‌وه
به‌ڵام ناوه‌ڕۆكه‌كه ناگۆڕێ.
1-2-10شێواندنی
ڕاستییه‌كان
ئه‌وجۆره‌ی
پاشایی باسی بوونی
دیالۆگ
له‌كۆمه‌ڵه‌دا ده‌كا،
ده‌بێ باڵی دیموكرات و لیبڕاڵه‌كان شێت بووبن كه
هاتوونه‌ده‌رێ و ده‌یانه‌وێ دیالۆگ
ساز كه‌ن! به‌پێی قسه‌كانی وی كۆمه‌ڵه
پێش خۆناساندنی باڵی دیموكرات و
لیبڕاڵه‌كانی وه‌ك به‌هه‌شت وا بووه و له‌وێدا
گورگ و مه‌ڕ پێكه‌وه ئاویان
خواردووه‌ته‌وه.
ڕاسته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه زۆرجار باڵه‌کانی ناو
ته‌شكیلات كێشه‌ی
زۆرتوندیان هه‌بووه. به‌ڵام
قسه‌كه‌ی كاك سالار پاشایی ڕاسته، ئه‌گه‌ر چاو له
به‌ڵگه فه‌رمییه‌كانی كۆمه‌ڵه بكه‌ین
به ئانقه‌ست
ئه‌و كێشانه "ون‌كراون" و
باس‌نه‌كراون و هه‌موو شتێك ڕێك‌وپێك بووه. ئه‌وه‌ش
دابونه‌ریتی حیزبی لێنینانه‌یه
كه كێشه‌كان
ده‌شارێته‌وه، كۆمه‌ڵه له‌و‌ڕووه‌وه ته‌واو به‌ڕێی
ڕاستدا
ڕۆیشتووه.
به‌ڵام ئێستا به‌شێك له‌ئه‌ندامان وشیار بوونه‌وه
و ڕێكخراوه‌ی
وایان ناوێ. هه‌ر ئه‌وه‌شه به‌پارێزه‌كان و كاك
سالارپا‌شایی
توڕه‌كردووه.
سالارپا‌شایی
نووسیویه:
"...شكی
تێدانییه كه كۆمه‌ڵه له وه‌زعی ئێستایدا پێویستی
به
چاك‌كردن له گۆڕه‌پانه جیاوازه‌كانی ته‌شكیلات
ولابردنی كه‌موكوڕییه‌كانه و
چه‌ندساڵه (به‌تایبه‌ت له كۆنگره‌ی ده‌یه‌م)-ڕا
ڕه‌وتی چاكسازی به هاوده‌نگی
هه‌موو ئه‌ندامانی حیزب و ڕابه‌رایه‌تی و
لایه‌نگرانی ده‌ره‌وه‌ی حیزب ده‌ستی
پێكردووه. له چه‌ند ساڵی ڕابردوو،
ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان
هیچكات مۆری په‌سندكردنی
دژایه‌تی یه‌ك
یان چه‌ندكه‌سی
له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی
چاكسازی ڕاستیدا،
تۆمار نه‌كردووه و
هه‌موو بۆ گه‌یشتن به ئه‌و ئامانجه حه‌ولیان داوه."
باسه‌كه درێژه‌ی
هه‌یه...
3-10 پاشكۆ
"...
شكی در این نیست كه موقعیت و
وضعیت كنونی كومه‌له نیازمند
ترمیم ضعفها
و اصلاح ساختاری
در عرصه‌های مختلف تشكیلاتی بوده و چند سالی است
(
مشخصا
از كنگره ده‌م كومه‌له) ستارت پروسه
اصلاحات حیزبی تحت نام "چاكسازی" با
توافق
همه اعضای حزب و رهبری و سمپاتیهای خارج از حزب
نیز زده‌شده است. سیر
رویدادهای
هرگز مهر تاییدی بر مخالفت هیچ‌كس یا گروهی با
پروسه اصلاحات
واقعی در
چند سال اخیر را به
ثبت نرسانده و همگی برای نیل به این
مقصود گام
نهاده‌اند."
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|