|
باسێك سه‌باره‌ت به‌لیبڕاڵه‌كورده‌كان
2007.05.10
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
[به‌شی ده‌یه‌م] پێشنیار
بۆ
یه‌كه‌م كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی
سكاندیناڤی ك.ش.ز.ك.ئێران(ئۆپۆزیسیۆن)
-10
پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م زنجیره وتاره له‌ژێر
سه‌ردێڕی
"سه‌باره‌ت
به كه‌مایه‌تی ناو ك.ش.ز.ك (ئێران)، به‌شی
یه‌كه‌م، كه‌مایه‌تی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه: یارمه‌تیده‌رانی نهێنی
د‌ه‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی ڕوانگه و پێشنیاری خۆیان بڵاو
د‌ه‌كه‌نه‌وه"، له هه‌لوێست، له 2007.04.26
دا بڵاو بووه‌ته‌وه. به‌شی دووه‌م ،
سێیه‌م
، چواره‌م ، پێنجه‌م ، شه‌شه‌م ،
حه‌وته‌م ، هه‌شته‌م ونۆیه‌م له
هه‌ڵوێستی 2007.05.02 ، 2007.05.03
،2007.05.04 ،
2007.05.08
و 2007.05.09 دا بڵاوبوونه‌وه.
1-10-
پێشنیار بۆ
شێوه و كاتی گرتنی كۆنفرانسه‌كه
هه‌ر
وه‌ك خوێنه‌ره‌وه‌كانی خۆشه‌ویستی
هه‌ڵوێست ئاگادارن ،
له‌ڕۆژی
2007.05.05
دا باڵی كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی ،
به‌بێ‌به‌شداری ئۆپۆزیسیۆن،
كۆنفرانسی نائاسایی مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی گرت
و كۆمیته‌ته‌یه‌كی تازه‌ی هه‌ڵبژارد.
ئۆپۆزیسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ش ڕایگه‌یاند كه ئه‌و كاره
به‌پێچه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌په‌سندكراوه‌كانی
كۆمه‌ڵه بووه به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی
كێشه‌كه‌كان قووڵتر نه‌بنه‌وه وڕێزیشیان
له‌بڕیاری زۆرینه‌گرتبێ، كۆمیته‌ی
هه‌ڵبژێردراوی ستۆكهۆڵم شانبه‌شانی كۆمیته‌ی
یۆته‌بۆری درێژه‌ده‌دا
به‌چالاكییه‌كانی خۆی (سه‌رچاوه رێنێسانس‌نیوز).
پرسیاری یه‌كه‌م:
بۆچی كۆنفرانسی
نائاسایی؟
به‌هۆی
ئه‌وهه‌لومه‌رجه تازه‌یه پێموایه
ئۆپۆزیسیۆنیش
ده‌بێ كۆنفرانسی
نائاسایی بگرێ. ته‌نانه‌ت
ده‌توانم بڵێم
پێویسته
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وا بگرێ. هۆی ئه‌وپێشنیاره زۆره.
یه‌كێكیان
ئه‌وه‌یه تازه ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ی
پێشوو
نه‌ماوه. به‌رهه‌ڵستی گه‌وره كه باڵی كاك
عه‌بدوڵا موهته‌دی بوو خۆی، خۆی
جوێ‌كردووه‌ته‌وه. ئه‌وكاره‌خراپه ده‌بێ بكرێته
كارێكی باش.
هۆی
دووهه‌م
ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن هه‌رچی زووتر خۆی
ڕێك‌وپێك
نه‌كا، كاروباره‌كانی
به‌باشی بۆناچییه‌ته‌پێش؛ ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن
ڕێبازی سیاسی
خۆی ڕوون‌نه‌كاته‌وه، گه‌شه‌ناكا و له‌به‌ین
ده‌چێ.
پرسیاری دووه‌م: باسه‌كانی
كۆنفرانسه‌كه چ
بێ
و
كه‌ی بگیرێ؟
من
پێموایه به‌هۆی تایبه‌تی بوونی هه‌لومه‌رجه‌كه
دوای دوومانگ
ئه‌و كۆنفرانسه بگیرێ، له ئاخری جون یان
سه‌ره‌تاكانی جولای 2007.
له‌و كۆنفرانسه ده‌كرێ له‌سه‌ر سه‌ردێڕه‌كانی
ڕێبازی تازه‌ی سیاسی
قسه‌وباس بكرێ و
هه‌ڵبژاردنێكی تازه‌بكرێ و به‌رنامه‌دانرێ بۆ
گرتنی
گۆ‌نگره.
په‌سندكردنی
سه‌ردێڕه‌كانی پێڕه‌وێكی
تازه‌ش گرینگه. بۆ وێنه ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی
مه‌ڵبه‌ند ده‌بێ نیوه‌یان ژن بن و
نیوه‌یان پیاو. جێگره‌كانیش هه‌روه‌ها.
1-1-10-
كۆنفرانسه‌كه ده‌توانێ سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی
ده‌وره‌یه‌كی
تازه‌بێ له‌تاریخی كۆمه‌ڵه و خه‌باتی
نه‌ته‌وایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی
كوردستان
من
پێموایه ئه‌گه‌ر دوای قسه‌وباس و لێكدانه‌وه
ئه‌ندامانی
مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی كۆمه‌ڵه
له‌سه‌ر سه‌ردێڕه‌كانی
ستراتیژیای دیموكراتانه و هێمنانه‌ی ڕاپرسی بۆ
سه‌ربه‌خۆیی و دانانی په‌رله‌مان،
ده‌وڵه‌ت و له‌شكری كوردستان و سۆسیالیزم،
فێمینیزم، و ژینگه‌پارێزی دیموكراتانه
ساغ‌بنه‌وه، ورده‌ورده ،ئه‌و ئاڵوگۆرانه ده‌توانن
ساز كه‌ن:
ئه‌لف:
مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی كۆمه‌ڵه (ئۆپۆزیسیۆن)
ده‌توانێ وه‌ك
سازمانێك خۆی له وڵاته‌كانی سكاندیناڤی ناونووس
كا، وه‌ك ڕێكخراوه‌یه‌كی قانونی.
چونكه
به‌پێی سه‌ردێڕه‌كان،
خه‌باتی ئه‌و رێكخراوه بۆ
گۆڕینی قانوونی بنه‌ڕه‌تی ئێران ده‌بێ و به‌فه‌رمی
ناساندنی كورد وه‌ك
نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێده‌وڵه‌ت و مافی وی بۆ دانانی
په‌رله‌مان، ده‌وڵه‌ت و له‌شكری
خۆی. ڕوخاندنی ڕژێم هه‌ڵده‌گیرێ.
ب: ئۆپۆزیسیۆنی
كۆمه‌ڵه له كوردستانیش
ده‌توانێ
له خواروو‌ی
كوردستان ڕێكخراوه‌یه‌كی قانوونی ساز كا، كه
ئامانجی گۆڕینی قانونی بنه‌ڕه‌تی ئێران
بێ، و شۆرشی هێمنانه. ئه‌و‌ڕێكخراوه ڕێزداده‌نێ بۆ
قانونی بنه‌ڕه‌تی عێراق و
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له په‌رله‌مانی
حوكمه‌تی هه‌رێم ده‌توانێ وه‌ك چاو‌دێر
و میوان به‌شداری بكا نه‌ك وه‌ك خاوه‌ن ده‌نگ.
پ:
ئه‌گه‌ر كارێكی وا بكرێ چه‌ند گیروگرفتی تاریخی
شۆرشی كورد
چاره‌سه‌رده‌كرێ.
(1)
ڕێكخراوه‌ی ئۆپۆزیسیۆن له ده‌ره‌وه و ژووره‌وه
به‌ئاشكرا
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كان،
په‌رله‌مانه‌كان،.. ده‌گرێ بۆ شۆرشێكی قانونی و
ده‌توانن له‌ته‌وای ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا
ده‌فته‌ری ئاشكرا وقانوونییان هه‌بێ.
(2)
ده‌بێ
په‌رله‌مانی هه‌رێمی
یارمه‌تی رێكخراوه‌كوردییه‌كانی
ڕۆژهه‌ڵات ،
سه‌روو و ڕۆژئاوا
بكا. ڕێكخراوه‌كوردییه‌كان
بۆوێنه یه‌كیه‌تی نیشتمانی و پارتی ده‌بێ ئه‌و
مافه‌یان
لێ‌بستێندرێته‌وه كه یارمه‌تی حیزب و ڕێكخراوه‌كان
بكه‌ن و خۆ تێوه‌ردان
له‌كاروباری
ناوخۆیی حیزبه‌كانی
به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان
ده‌بێ
وه‌لانرێ.
(3)
ده‌وڵه‌ته‌ناوه‌ندییه‌كان چی‌دیكه ناتوانن
ناڕاسته‌وخۆ
كاربكه‌نه نێو ڕێكخراوه‌كان و ئه‌وان له‌گه‌ڵ
یه‌كتر به‌شه‌ر ده‌ن. یان باشتره
بڵێین
ئه‌و شێوه‌كارتێكردنه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه زۆر كه‌م
ده‌بێته‌وه.
(4)
ده‌وری په‌رله‌مانی كوردستان له كوردستان و دنیا
زۆرده‌كه‌ین.
ته‌وای دنیا ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی یه‌كگرتوو و
نوێ و دیموكرات
ده‌ناسێ.
(5)
كاتی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی تازه‌ی مه‌ڵبه‌ندی
سكاندیناڤی
(ئۆپۆزیسیۆن)
ده‌توانێ ، ئه‌وه
له‌به‌رگیرێ كه ده‌بێته حیزبێكی په‌رله‌مانی و
به‌رپرسه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ڕه‌ته
هه‌ڵبژێردرێن. بۆ وێنه به‌رپرسی سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه، به‌رپرسی خه‌بات به‌دژی لێدان و كوشتنی
ژنان... من له زنجیره‌وتاره‌كه‌م
له‌سه‌ر په‌رله‌مان ، ده‌وڵه‌ت و له‌شكری كوردستان
له هه‌ڵوێستدا زیاتر ئه‌وباسه‌م
ڕوون‌كردووه‌ته‌وه.
(6)
هه‌لومه‌رج ساز ده‌كرێ
بۆدروستكردنی له‌شكری ڕۆژهه‌ڵات،
سه‌روو و ڕۆژئاوای كوردستان، له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی
حیزبه‌كانی كوردستان و
له‌ژێرچاوه‌دێری په‌رله‌مانی هه‌رێم و
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
(7)
هه‌لومه‌رج
ساز ده‌كرێ بۆ سازكردنی ده‌وڵه‌ت، په‌رله‌مانی
ڕۆژهه‌ڵات، سه‌روو و ڕۆژئاوای
كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|