|
چۆن كێشه‌ی نێو (ك.ش.ز.ك.ئێران) چاره‌سه‌ر
ده‌كرێ؟
[
به‌شی هه‌شته‌م]
ئۆپۆزیسیۆنی ك.ش.ز.ك.(ئێران)
له مه‌ڵبه‌ندی
سكاندیناڤی ده‌بێ ڕچه‌بشكێنی و خۆی
به‌فه‌رمی بناسێنێ!
8-
كورته و ئاكام
ماڵپه‌ڕه‌سه‌ربه‌خۆكان ڕایانگه‌یاندووه كه
حه‌وتووی ڕابردوو، پلۆنۆمی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه كۆتایی پێهاتووه. گۆیا
ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆی ئه‌وكۆمیته‌یه
بڕیاری
داوه كه به‌فه‌رمی خۆی بناسێنێ
به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وكاره‌ی نه‌كردووه و خه‌ریكه
دیسان له‌بێ‌باوه‌ڕی به‌خۆیدا تێدا ده‌چێ.
جابۆیه ئێستا
ئۆپۆزیسیۆنی
مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی ده‌بێ له
زووترین كات به‌یانێك بدا و فێری ڕابه‌ره‌كان بكا
كه
چیدیكه شك‌كردن
له‌بوونی خۆیان قبوڵ ناكا
و خه‌باتی
بیروڕای خۆی به ئاشكرا ده‌ست‌پێبكا. ڕچه‌شكێنێكی
وا ڕابه‌ره‌كانیش
هانده‌دا كه
بڕیاری بوونی
خۆیان
بڵاوكه‌نه‌وه.
8-1-
پێشه‌كی
به‌شه‌كانی پێشووی ئه‌م
زه‌نجیره وتاره له دیمانه‌ی 2007.02.16،
2007.02.24
،
2007.03.02،
2007.03.09
،
2007.03.16
و2007.03.23 دا بڵاوبوونه‌وه.
به‌شی حه‌وته‌م له هه‌ڵوێست، 2007.04.01 دا
بڵاوبووه‌ته‌وه.
1-
ئۆپۆزیسیۆن بۆ هه‌ناسه‌كێشان
ده‌بێ په‌نجه‌ره‌ی زیندان بشكێنێ
له 2007.04.01 دا كه‌سێك به‌ناوی
(ص.برومند) له ماڵپه‌ری هه‌لوێست به‌شی فارسی
وتارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و بۆیه‌كه‌م
جار باسی پلۆنۆمی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
ك.ش.ز.ك.(ئێران)
و كۆتایی هاتنه‌كه‌ی
كردووه. له 2007.04.04 دا ماڵپه‌ڕی كوردستان‌پڕێس
وتارێك بڵاو ده‌كاته‌وه و
ئاماژه ده‌كا به پلۆنۆم‌گرتنه‌كه و كۆتایی
هاتنه‌كه‌ی.
ئه‌لف: گۆیا له‌و پلۆنۆمه‌دا ئۆپۆزیسیۆنی
ناوكۆمیته‌ی ناوه‌ندی بڕیار ده‌دا
كه بوونی خۆی ڕاگه‌یێنێ. به‌ڵام تائێستا
ئه‌وكاره‌ی نه‌كردووه. ده‌كرێ هۆیه‌كانی
پێكهاتنی وه‌زعێكی
وا زۆر بێ
. یه‌كێك
له‌و هۆیانه دیاره پێناخۆش‌بونی ده‌سته‌ی
كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی‌یه، كه
به‌ته‌واوی توانای خۆیان حه‌ولیان دا كه كه‌س
وزه‌ی
نه‌یه و حاشایان كردووه كه ئۆپۆزیسیۆنێك له‌ناو
كۆمه‌ڵه هه‌یه.
ئه‌وان كه
ده‌بینن ئێستا ئۆپۆزیسیۆن ئه‌وه‌نده دمڕاست بووه و
له‌به‌رامبه‌ر براگه‌وره‌كه‌ی دا
ده‌یه‌وێ ڕاوه‌ستێ
نایانه‌وێ
به‌یانێك بڵاوكه‌نه‌وه و بڵێن
پلۆنۆمێكی واگیراوه و دمڕاستی وامان له‌نێودایه!
ب:
ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری
ك.ش.ز.ك.(ئێران) كه زۆرتر له ئه‌ندامانی پێشووی
فراكسیۆنی كۆمۆنیزمی كرێكاری و
مه‌نسوری حیكمه‌تی دژی كورد پێك‌هاتووه، له
ئه‌زمونی
ئاشكرابوونی ئۆپۆزیسیۆنی ناو
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران (كۆمه‌ڵه) زۆرترساوه و
ده‌زانێ توشی ئه‌وڕۆژه‌ڕه‌شه ده‌بێ،
جابۆیه تائێستا حاشای كردووه له بوونی ئۆپۆزیسیۆن
له‌ناو ك.ش.ز.ك.(ئێران) و
به‌ته‌واوی هێزی خۆی ویستوویه سووكایه‌تیان پێبكاو
نه‌هێڵێ سه‌رهه‌لێنن و
له‌وڕێبازه‌ش دا له‌درۆود‌ه‌له‌سه‌سازكردن و
هه‌ڕه‌شه و به‌دنێوكردن و پاڕانه‌وه
ونسحه‌ت كردن كه‌لكی وه‌رگرتووه.
ته‌واوی ئه‌وكارانه بۆ ئه‌وه‌بووه
كه ئه‌وجیاوازبیرانه له‌به‌ین‌به‌رێ و ئه‌گه‌ریش
نه‌كرا فه‌رمی بوونه‌كه‌یان
وه‌پاشدا.
پ:
ده‌بینین كه ح.ك.ئێران (كۆمه‌ڵه) سه‌ره‌ڕای
تۆتالیته‌ر ودژی
كوردبوونی خۆی تاڕاده‌یه‌ك حاشای له
ئۆپۆزیسیۆنی خۆی نه‌ده‌كرد. له‌و دوایانه‌ش
ئۆپۆزیسیۆنه‌كه واتا "باڵی مامۆستابرایم و
هاوبیرانی" به‌ئاشكرا خۆی ناساند.
ده‌سته‌ی
كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی له‌باڵی كاك ئیبراهیمی
عه‌لیزاده توندوتیژتره
و به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك جێی باوه‌ڕ نییه.
ئه‌وه‌ش هۆیه‌كی دیكه‌یه كه ده‌بێ
ئۆپۆزیسیۆنی ناوك.ش.ز.ك.(ئێران) خۆی بناسێنێ.
باڵی كاك عه‌بدوڵا زۆر
دڕنده‌ترن له‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێبكرێ و له‌سه‌ریان
ڕاوه‌ستی ئه‌وان بوونی ئۆپۆزیسیۆن
ڕاگه‌یێنن.
ئه‌وان له‌هه‌لێك ده‌گه‌ڕێن ئه‌و ئۆپۆزیسۆنه
ته‌رتوتون اكه‌ن.
ج: ماكیاڤێللی له كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی "میر"
نووسیویه كه میرێك
یان به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتانه د‌ه‌سه‌ڵات
به‌ده‌ست ده‌گرێ یان به‌زۆر.
ئه‌گه‌ر
به زۆر ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌ست گرت ده‌بێ به‌زه‌یی
به كه‌س نه‌كا ؛
ده‌بێ ته‌واوی
ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی میری پێش خۆی بكوژێ بۆ
ئه‌وه‌ی ڕۆژێك كه‌سێك په‌یدا نه‌بێ
داوای تاج و ته‌خته‌كه‌ی بكا.
ماكیاڤێللی ده‌ڵێ میری تازه نابێ نگران بێ و
خه‌ڵك كوشتاری ئاوایان له‌بیر ده‌چێته‌وه، به‌ڵام
ده‌بێ ئه‌ومیره ورده‌ورده
چه‌ند ده‌سته‌یه‌ك
له خه‌ڵك تێروته‌سه‌ل‌كا وبه‌وشێوه بیانكاته
پشتیوانی خۆی.
كاك عه‌بدوڵا‌ش كه هه‌موو ئیمكانی پاره و
ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ست دایه
ده‌یه‌وێ كارێكی وابكا:له‌پێشدا ئۆپۆزیسیۆن له‌ناو
ببا و دوایه‌ش ده‌ست بكا به
كڕینی
لایه‌نگر.
چ: ئۆپۆزیسیۆنی ناو ك.ش.ز.ك. (ئێران) ده‌بێ له
ئۆپۆزیسیۆنی ناو
ح.ك.ئێران (كۆمه‌ڵه) فێربێ. ئه‌وان خۆیان ئاشكرا
كرد و ئێستا قسه‌وباسێكی زۆر
زیندوو له‌ناو هه‌موویاندا وه‌ڕێ كه‌وتووه. ئیتر
ئه‌وقسه‌وباسانه نهێنی نین و
هه‌موو كه‌س ده‌توانێ به‌شداریان تێدا بكا.
له‌ماڵپه‌ڕی ئاشتی زۆرتری باسه‌كان
كۆكراونه‌وه.
ح: كاتی پێكهاتنی كۆمه‌ڵه له 1969 له‌ڕه‌وتی
پێكهاتنه‌كه‌ی و دوای
وی ئه‌و ڕێكخراوه نهێنی بوو تا ڕووخانی شا و
دوایه‌ش بوو به‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كۆماری
ئیسلامی. له‌وماوه‌دا
قسه‌وباسی ئاشكرا نه‌بوو و هه‌ربۆیه‌ش كۆمه‌ڵه به
كه‌موكوڕییه‌كانی خۆی نه‌زانی.
ئێستا ئێمه ده‌بێ وانه وه‌رگرین له‌و تاریخه و
ئۆپۆزیسیۆنی ك.ش.ز.ك.(ئێران) وه‌ك جیابیره‌كانی
ح.ك.ئێران(كۆمه‌ڵه) خۆی ئاشكرا كا
و خه‌باتی بیروڕا ده‌ست پێ‌بكا.
خ: له‌ڕه‌وتێكی وادا هه‌موو گه‌شه ده‌كه‌ن.
خولی
ئێستا ده‌وری شكاندنی په‌نجه‌ره‌كانی زیندانه و
هاتنه‌ده‌ره‌وه له ڕێكخراوه‌ی
لێنینانه و سانتڕالیزمی دیموكراتانه.
خۆ وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن ناساندن
بۆیه زۆر گرینه.
مان‌ونه‌مانی جوڵانه‌وه‌ی ژیانه‌وه‌ی زانست و
ڕۆشنگه‌ری كورد
له‌و شێوه جوڵانه‌وانه‌دایه. هه‌ر كه‌س له‌و
به‌شه‌ی تێیدایه ده‌بێ دیوار و
په‌نجه‌ره‌ی زیندانه‌كان بشكێنی و بێته ده‌رێ.
8-2-
له‌دایك‌بوونێكی دیكه
د: ئه‌و كه‌مایه‌تیه‌ی ناوه‌ندی كه ده‌یه‌وێ وه‌ك
ئۆپۆزیسیۆن كار
بكا، ویستێكی گه‌وره‌ی هه‌یه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌توانێ له‌وه‌ختی خۆیدا،
واتا ئێستا، به‌فه‌رمی خۆی بناسێنێ به‌ته‌واوی
تێدا ده‌چێ. لێره‌دا ئۆپۆزیسیۆنی
مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی ده‌ورێكی مێژوویی ده‌گێڕێ و
ده‌بێ ده‌رجێ خۆی بناسێنێ و
ده‌ست به‌كار بكا وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن و یارمه‌تی
كه‌مایه‌تی ناوه‌ندیش بكا بۆ ئه‌وه‌ی
ترسیان بشكێ و ئه‌وانیش خۆ ئاشكرا كه‌ن.
ر:
له خولی ئێستا دا ناتوانین باسی ئه‌و ڕابه‌رانه
بكه‌ین كه
ده‌توانن جوڵانه‌وه‌ی سۆسیالیستانه، فێمینستانه،
ناسیۆنالیستانه و ژینگه‌پارێزانه‌ی دیموكراتانه به‌هێزێكی
زۆر به‌رنه‌پێش.
ئێمه نابێ خۆمان فریو ده‌ین و تازه
له یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئاڵوگۆڕێكی وا گه‌وره‌داین.
ئێمه هه‌ر ده‌ست‌پێكه‌ری
جوڵانه‌وه‌كه‌ین، ئه‌وشازانییه‌مان هه‌یه كه ده‌ست
پێكه‌ر بین. له‌ڕه‌وتی خه‌باتی
ئازاد و دیموكراتانه‌ی بیروڕا و كرده‌وه‌ی شایانی
ئه‌و‌بیره واتا پراكسیس دا ئه‌و
رابه‌رانه سازده‌كرێن و ده‌خولقێن.
ژ:
كه‌س نابێ به ڕابه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌ی
له‌ناوه‌ندییه.
ئه‌و ڕابه‌ر بوونه له ره‌وتێكی دوورودرێژی
خه‌باتی بیروڕا و كرده‌وه‌ی دیكه‌دا ساز
ده‌بێ. چونكه خه‌باتی بیروراش كرده‌وه‌یه.
جا بۆیه كاتێك ئۆپۆزیسیۆنی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی شك ده‌كا ده‌بێ جه‌ماوه‌ری ئۆپۆزیسیۆنی
مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی بوێرێ و
خۆیان و ڕابه‌ران ڕزگار كه‌ن.
س: من لێره‌دا بۆ هاسانكردنه‌وه زاراوه‌ی
"ڕابه‌ر"-م به‌كارهێناوه.
ده‌نا من ناساندنه‌كه‌ی "پاولۆ فرێر"م قبوڵه‌كه كه
ده‌ڵێ به‌ڕێوه‌به‌ر كاری ئه‌وه‌یه
بیروڕای خۆی باس بكا‌و ڕێكوپێكی بكا‌و به‌جه‌ماوه‌ر
ڕابگه‌یێنێ و جه‌ماوه‌ر خۆیان
دوای هه‌ڵسه‌نگاندن و هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ل
بیروڕاكانی دیكه،
بیرورایه‌ك هه‌ڵده‌بژێرن؛
چونكه خه‌ڵك مه‌ڕ نین و به‌ڕێوه‌به‌ریش شوان نییه.
ش: كاك عه‌بدوڵا ماسییه‌كانی له كوردستان زیندانی
كردووه وله
ئاو‌و
چه‌می ژیانی مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی دوور
كردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێ له‌و ئۆردوگا
بیانخنكێنێ. له‌چینیش حیزبی كۆمۆنیست وای كرد چوو
له‌وشوێنه‌ڕا كه به‌هێزتر‌ێز بوو
هێزی هێنا و "پێكه‌ن"ی سه‌ركوت‌كرد.
ع: كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی وكاك
عه‌بوبه‌كری موده‌ڕسی ڕه‌فیقی خۆمن
و پێم‌ناخۆ‌شه ئاوایان لێهاتووه. كاك عه‌بدوڵا
وه‌ك "مه‌كبێس"ی لێهاتووه كه له‌پێشدا
پێی ناخۆش بوو كاری خراپ بكا و دوایه كه ده‌ستی
پێكرد ترسی شكا و ڕه‌فیقی خۆی و
نه‌یاره‌كانی یه‌ك به‌دوای یه‌كدا له‌ناو‌برد.
مه‌كبێس وای لێهات هه‌موو رێیه‌كی بۆ
گه‌ڕانه‌وه ڕووخاند و بۆخۆشی تێداچوو. فیرعه‌ونیش
كاتی خنكان كوتی ئیمانم هێنا
به‌خودای مو‌سا و موساش نه‌ی به‌خشی گه‌رچی خودا
خۆی پێیوا بوو ده‌بوو مو‌سا ئه‌وی
به‌خشی‌با.
غ:
هه‌ر وه‌ك كوتم ئه‌ودوانه ڕه‌فیقی خۆمن و پێم‌خۆش
نییه كه وه‌ك مه‌كبێس و فیرعه‌ونیان لێ‌بێ.
ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆنی ناو مه‌ڵبه‌ندی
سكاندیناڤی
له‌زووترین كاتدا خۆی بناسێێنێ خۆیان و كه‌مایه‌تی
ناوناوه‌ندی و
ته‌وای ناوه‌ندی و كۆمه‌ڵه و جوڵانه‌وه‌ی
دیموكراتانه نه‌جات‌ده‌دا.
به‌وشێوه
ژیانێكی تازه ده‌ست پێده‌كرێ :
هه‌موو كه‌س له‌دنیایه‌كی ئازاد دا تێده‌كۆشی بۆ
ئه‌وه‌ی بیروڕای خۆی ڕوونتر بكاته‌وه: هه‌موو
گه‌شه ده‌كه‌ن.
ئێستا پێموایه بۆ باڵی عه‌لیزاده‌ش باشتره
كه گرووپی
كاك ساعیدی وه‌ته‌ندۆست خۆی ئاشكرا كردووه.
له‌درۆو ده‌له‌سه و كه‌شی
سه‌ركوتكردندا ژیان، بۆ كه‌س باش نیین.
ف: له‌دایك بوون بۆ دایك زۆرناخۆشه، ژانێكی زۆری
هه‌یه. ئۆپۆزیسیۆنی
ناو
ك.ش.ز.ك.(ئێران)-یش خه‌ریكه له‌دایك ده‌بێ و ئه‌و
له‌دایك بوونه به‌هۆی دوژمنایه‌تی
ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵا توشی به‌رهه‌ڵستێكی
زۆر بووه. پێش وه‌ی عیسا له‌دایك بێ
له‌شكری ڕۆم سه‌دان منداڵی ساوای كوشت، به‌ڵام
دایكی عیسای بۆ نه‌دیترواه و عیسا
له‌دایك بوو.
ئۆپۆزیسۆنی ناو كۆمه‌ڵه ده‌بێ ده‌سته‌ی منداڵكوژ
و مه‌رگپه‌رستی
كاك عه‌وڵا نائۆمێد كا و خۆی بناسێنێ و گوڵی ژیان
له‌باوه‌شی خۆیدا
په‌روه‌رده‌كا.
ڤ: ره‌نگه ئۆپۆزیسیۆن له‌و درۆوده‌له‌سانه‌ی
ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵا ترسا بێ كه
گۆیا ئه‌وان دووبه‌ره‌كی
ساز ده‌كه‌ن.
ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌سته‌ی كاك
عه‌بڵا دووبه‌ره‌كی سازكردووه كه حاشا له‌بوونی
ئۆپۆزیسیۆن ده‌كا.
ئۆپۆزیسیۆن
به ڕاگه‌یاندی وه‌ی كه هه‌یه پێش دووبه‌ره‌كی
ده‌گرێ و ڕێبازی گه‌شه‌وژیان خۆش
ده‌كا.
ق: مامۆی "هه‌ملێت" به‌پیلان باوكی هه‌ملێت واتا
برای خۆی ده‌كوژێ كه به‌ده‌سه‌ڵات
بگا؛ "كلاودیۆس"
ده‌بێته شا و دایكی هه‌ملێت ده‌خوازێ. هه‌ملێت
كه ئاگادار
ده‌كرێته‌وه ئه‌وه پیلان‌بووه، زوو بڕیار نادا و
زۆر دوو دڵ ده‌بێ. ئاخرێكه‌ی
هه‌ملێت پیلانی كلاودیۆس بۆ هه‌مووكه‌س ئاشكرا
ده‌كا به‌ڵام دایكی و
ده‌سگیرانه‌كه‌ی و برای ده‌سگیرانه‌كه‌ی و زۆر
كه‌سی دیكه تێداده‌چن.
ئه‌گه‌ر
ئه‌و له‌كاتی خۆی و زووتر مامی ناساندبا
ئه‌وهه‌موو كه‌سه‌تێدا نه‌ده‌چوون.
ئۆپۆزیسیۆنی مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی ده‌بێ وه‌ك
هه‌ملێت نه‌كا و هه‌رچی زووتر خۆی
بناسێنێ.
4 - 4 - 2007
تێبینی: "مه‌کبێس" و "هاملێت"
پێرسوناژی یه‌که‌می
دوو کتێبی به‌ناوبانگی "ویلیا‌م شکسپێر" هه‌ر به‌م
ناوانه‌ن
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|