|
به‌رنامه‌ی پژاك تێكه‌ڵاوێكه له ناسیۆنالیزمی
به‌پارێز وشۆڤه‌نیستانه‌ی كورد و
فارس
2007.04.08
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
1-كورته
و ئاكام
پژاك
له‌ژێر كارتێكردنی جوڵانه‌وه‌ی پارتی‌كرێكارانی
كوردستانه. پ.ك.ك
له‌پێشدا ڕێكخراوه‌یه‌كی كۆمۆنیستی شۆڤه‌نیستی
كورد بوو كه ده‌یه‌ویست كوردستانێك
وه‌ك سۆڤییه‌تی پێشوو دروست‌كا. ئێستاش به‌رنامه‌ی
گۆنگره‌ی گه‌ل كه
له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی شارستانییه‌ت
وكۆنفیدڕالیزمی دیموكراتانه دانراوه،
چینی
كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ی
"له‌بیرده‌چێته‌وه"
و به‌پێچه‌وانه‌ی داهێنه‌رانی
ئه‌وبیروڕایه، ده‌بێته بیروڕایه‌كی به‌پارێز و
شۆڤه‌نیستانه.
پێڕه‌وپڕۆگرامی
پژاك له كۆنگره‌ی یه‌كه‌م،
له‌بنه‌ڕه‌تڕا به‌پارێز و
شۆڤه‌نیستییه و هه‌روه‌ك پارتی سه‌ربه‌ستی
كوردستان(پسك) و پارتی ئازادی كوردستان
(پاك)،
حیزبی دیموكراتی كوردستان سه‌رده‌می
ده‌ربه‌گایه‌تی و ده‌سمایه‌داری
كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری تێكه‌ڵ
و باسی دانانی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان
"ون‌ده‌كا".
پژاك له كۆنگره‌ی دووه‌می خۆی بیرۆكه‌ی
شارستانییه‌ت
وكۆنفیدڕالیزمی
دیموكراتانه په‌سند ده‌كا.
1-1-
پێشه‌كی
له‌وژماره‌ی هه‌لوێستڕا باسێكی سه‌ره‌تایی
له‌سه‌ر پژاك و پ.پ.ك وه‌ڕێ
ده‌خه‌م.
سه‌باره‌ت به شۆڤه‌نیزم له پڕۆگرامی پاك و پسك
بڕوانه وتاره‌كانی خۆم له
ماڵپه‌ڕی دیمانهwww.dimane.com
به‌شی "ئه‌رشیڤی بابه‌ته‌كان"، 2006.11.03،
2006.11.10،
2006.11.17
و
2006.12.01. سه‌باره‌ت به شۆڤه‌نیزمی فارس و كورد
له‌ناو حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌دا بڕوانه:
ئه‌یوب ئه‌یوب‌زاده، چاوبڕكێی
تیشك تێڤێ و پانئێرانیسته‌كان، ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
(چاوبڕكێی
نێوان تیشك تیڤی و پانێرانیسته‌کان)
له ماڵپه‌ڕی
دیمانه‌دا باسی كۆمۆنیزمی شۆڤه‌نیستانه‌ی فارسی
باڵی برایمی عه‌لیزاده‌ی ح.ك.ئێران(كۆمه‌ڵه)و باڵی
عه‌بدوڵای موهته‌دی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی
ئێرانیشم كردووه.
بنه‌ڕه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی من له‌سه‌ر
بیروڕایه‌كه كه چه‌ند ساڵه
لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌م و وتاره‌كانم
له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونانه له دیمانه‌دا
ماون (به‌تایبه‌ت له مانگی ئاگوستی 2005 ڕا).
بۆچونه‌كانم زۆر به‌كورتی ئه‌وانه‌ن:
من
پێموایه كه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێده‌وڵه‌ته و
كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری وه‌كو
هه‌موو كۆمه‌ڵگه نوێیه‌كان له چوارهێزی بنه‌ڕه‌تی
ئابوری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و
كه‌لتوری پێكهاتووه: دیموكرات، لیبڕاڵ،به‌پارێز و
ڕادیكاڵه‌كان. دیموكراته‌كان
باوه‌ڕیان ته‌نیا به ئاڵوگۆڕی هێمنانه هه‌یه و
بنه‌ڕه‌تی و هه‌ردووكلاقیان
له‌دنیای نوێدایه؛ به‌پێچه‌وانه، هێزه‌كانی دیكه
لاقێكیان له‌دنیای نوێ ولاقێكیان
له‌دنیای كۆندایه: ئه‌وهێزانه هه‌م له‌خه‌باتی
ئارام و هه‌م له‌چه‌ك كه‌لك
وه‌رده‌گرن. دیموكراتێك ته‌واوی مافه‌كانی مرۆڤی
قبوڵه، لیبڕاڵێك ته‌نیا چه‌ندمافێك
ده‌سه‌لمێنێ، ڕادیكاڵه‌كان لیبڕاڵی توندوتیژن و
به‌پارێزه‌كان له‌ناچارییان هێندێك
ماف ده‌سه‌لمێنن.
ئه‌م
وتاره یه‌ك پاشكۆی هه‌یه.
2-1-
دوو
قۆناغی بیروڕای پ.ك.ك.
زۆر كورت و به‌په‌له ده‌توانین باسی دووقۆناغی
گه‌وره‌بكه‌ین: پ.ك.ك. تا ساڵی
2002
بیروڕایه‌كی كۆمۆنیستانه‌ی شۆڤه‌نیستانه‌ی هه‌بووه
و دوایه بیروڕای
شارستانییه‌تی دیموكراتانه ده‌كاته ڕێبازی خۆی.
1-2-1-
سه‌رده‌می یه‌كه‌می ژیانی سیاسی پ.ك.ك. (كۆمۆنیزمی
شۆڤه‌نیستانه‌ی
كورد)
پ.ك.ك له‌ساڵی 1978-ی عیسایی
وه‌ك حیزبێكی ماركسانه-لێنینانه داده‌مه‌زرێ.
بڕوانه
Wikipedia, Partya Karkeren Kuristan).
له پڕۆگرامی ئه‌و پارته (1995)
نووسراوه كه باوه‌ڕیان به شه‌ڕی خه‌ڵكیی
درێژخایه‌نه. له
Wikipedia
نووسراوه كه
ئه‌وپارته له 2002 هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه (... پ.ك.ك
هات فه‌سح كرن) و له 2004 دا
كۆمیته‌یه‌ك بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی دووباره‌ی
ئه‌وپارته ساز بووه (...ژ نوو ئاڤاكرنا
پ.ك.ك.ێ). به‌كورتی ئه‌و حیزبه وه‌ك حیزبی
بۆڵشه‌ڤیكی ڕوسیا و حیزبی كۆمۆنیستی چین
وابووه. ئه‌گه‌ر ڕۆژێك سه‌ر كه‌وتبا، كوردستانێكی
وه‌ك یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت و چینی
كۆمۆنیست ساز ده‌كرد.
پ.ك.ك و حیزبه كۆمۆنیسته‌كانی وه‌ك وی حیزبی
ڕادیكاڵن و دژی پاڕله‌مان و
حوكومه‌تی قانون. له سۆڤیه‌ت دیتمان كه سه‌دساڵی
كێشا كه ئه‌و حیزبه تێكبشكێ و
دیموكراتی لیبڕاڵ- به‌پارێز په‌یدا بێ.
پێموایه: (1)ئه‌وه‌ی له سه‌رووی كوردستان
(توركیه) پێویسته، حیزبێكی
دیموكراتی كۆمۆنیسته كه‌باوه‌ڕی به‌شۆرشی هێمنانه
بێ و (2) بۆ كوردستانیش باوه‌ری
به حوكومه‌ت، پاڕله‌مان و له‌شكری سه‌رووی
كوردستان (توركیه) هه بێت و ڕاپرسی گشتی
بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌ندامه‌تی له یه‌كیه‌تی
ئه‌وروپا. له
Wikipedia
نووسراوه كه
ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا ئه‌و
ڕێكخراوه وه‌ك ته‌رۆریست ده‌ناسن.
(3)
ئه‌ركی سێیه‌می ئه‌و پارته ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ
حه‌ولبدا مۆری ته‌رۆریست له‌سه‌ر
خۆی لابا. بۆئه‌وكاره‌ش پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كیه‌تی
ئه‌وروپا پێویسته و زانینی هۆیه‌كانی ئه‌و
مۆرلێدانه و چۆنییه‌تی لابردنی.
سێ
كاری گه‌وره‌ی ئه‌وڕێكخراوه‌یه ئه‌وانه‌ن: (1)
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین
ده‌سكه‌وته‌كانی پ.ك.ك ئه‌وه بوو كه خۆی له
توركییه‌چییه‌تی ڕزگار كرد و ڕایگه‌یاند
كه كورد ده‌توانێ ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێ. ئێستاش له
ڕۆژهه‌ڵات و خوارووی كوردستان
(ئێران،
عێراق) حیزبه‌كوردییه‌كان خۆیان ڕزگار نه‌كردووه
له ئێرانچییه‌تی و
عێراقچییه‌تی (بێجه‌گه له پسك وپاك). (2) دانانی
ته‌له‌ڤیزیۆن بۆ كورد بۆ یه‌كه‌مین
جار كاری پ.ك.ك. بوو. (3) جوڵانه‌وه‌یه‌كی نوێ له
سه‌رووی كوردستان (توركیه)
و
به‌شه‌كانی دیكه و
له وڵاته ئه‌وروپاییه‌كان و بوژانه‌وه‌ی بیری
كوردایه‌تی
یه‌كێكی دیكه له‌ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌وپارته‌یه.
ئێستا پرسه‌كه ئه‌وه‌یه ئێمه ده‌مانه‌وێ
كوردستانێك وه‌ك سۆڤیه‌تی پێشوو ساز
كه‌ین یان وه‌ك هیندوستان، ئه‌فه‌ریقای خوراوو و
نۆروێژ. ئه‌گه‌ر ڕێبازی شه‌ڕی
خه‌ڵكی درێژخایه‌ن هه‌ڵبژێرن كوردستا نێكی وه‌ك
كوبا،
ڤییه‌تنام، چین و كۆریای
سه‌روو... ده‌بێته ده‌سكه‌وته‌كه‌مان كه له‌سه‌ر
بناغه‌ی كۆمۆنیزمی شۆڤه‌نیستانه
وسه‌ره‌ڕۆ دامه‌زراون.
ئه‌گه‌ر ڕێبازی خه‌باتی دیموكراتانه و
ئاشتیخوازانه بۆ دامه‌زاندنی ده‌وڵه‌ت
وپارله‌مان و له‌شكری كوردستان هه‌لبژێرن و كاری
بۆ بكه‌ین و پرۆژه‌مان بۆی
هه‌بێ "پێویستمان" به شه‌ڕی خه‌ڵكی درێژخایه‌ن
نابێ: چونكه ئه‌و ده‌م هه‌موو ڕۆژێ
"كوردستان"
ساز ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌شمان نابێ له‌بیربچێته‌وه كه ته‌نیا
پارله‌مانی
كوردستانه
ده‌توانێ بڕیار له‌سه‌ر شه‌ڕ بدا نه‌ك
ده‌سته‌یه‌كی سیاسی چه‌كدار.
1-2-2-
سه‌رده‌می دووه‌می ژیانی سیاسی پ.ك.ك.
(شارستانییه‌تی دیموكراتانه)
له‌ساڵی 2003 دا
وه‌ك درێژه‌ی ڕێكخراوه‌ی پ.ك.ك. ،كۆنگره‌ی گه‌لی
ساز ده‌بێ.
به‌رنامه‌ی
ئه‌وڕێكخراوه جیاوازی زۆره له‌گه‌ڵ پڕۆگرامی
پێشووی پ.ك.ك. و له
سه‌ربنه‌ڕه‌تی شارستانییه‌تی دیموكراتانه دانراوه
به‌ڵام له‌زۆربابه‌تیشه‌وه وه‌ك
یه‌كتر ده‌چن. بۆوێنه هه‌ردووكیان بۆچوونێكی
ڕادیكاڵانه‌یان
هه‌یه واتا
لیبڕاڵانه‌ی توندوتیژ.
پ.ك.ك. پێش 2003
باوه‌ڕی به كۆمۆنیزمی ڕادیكالی كورد بوو
و كۆنگره‌ی گه‌ل باوه‌ڕی به شارستانییه‌تی
دیموكراتانه‌ی ڕادیكاڵ و
شۆڤه‌نیستانه‌یه( بڕوانه :"به‌رنامه‌یا
كۆنگرا-گه‌ل" كه به‌كرمانجی له ویكیپێدیادا
تۆماركراوه).
له‌و
به‌رنامه‌دا نووسراوه كه له په‌نجا ساڵی دوایی
سه‌دساڵه‌ی بیسته‌مدا،
شۆرشێك له زانست و ته‌كنیك ساز بوو، بۆوێنه
له‌بواری زانیاری و ڕاگه‌یاندن.
له‌به‌شێك له به‌رنامه‌كه نووسرواه:
پێشكه‌وتنی زانست و ته‌كنیك
و به‌رزبوونی
هۆشیاری ئینسانه‌كان هه‌لومه‌رج ساز ده‌كا بۆ
سازكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بێده‌وڵه‌ت
، بێ‌سنوور، بێ‌چینی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رامبه‌ر و
پڕ له عه‌داڵه‌ت؛ لێره‌دایه كه
دروست‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتانه‌ی
ژینگه‌پارێزانه ئیمكانی ده‌بێ.
به‌پێی
به‌رنامه‌ی گۆنگره‌ی گه‌ل، بۆچوونی ژینگه‌پارێزی
دیموكراتانه له
به‌رژه‌وه‌ندی
چینێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت و نه‌ته‌وه و
ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ست پێناكا. هه‌روه‌ها
له‌به‌رنامه‌كه جیاوازی دانراوه له‌مابه‌ینی
دیموكراتی كلاسیك و هاوچه‌رخ. به‌پێی
ئه‌و به‌رنامه دیموكراتی هاوچه‌رخ له‌سه‌ر
بنه‌ڕه‌تی هاوده‌نگی (كۆنسه‌نسوس)
دانراوه[ وه‌رگێڕانه‌كه سه‌ره‌تاییه بۆدیتنی ده‌قی
كرمانجییه‌كه بڕوانه پاشكۆ؛
بڕوانه ل 2،
wikipedia،
به‌رنامه‌یا گۆنگرا گه‌ل، هه‌روه‌ها لل 1-3
"برنامه حزب"،
ماڵپه‌ڕی پژاك (بۆچوونی پژاك زۆر وه‌ك كۆنگره‌ی
گه‌لی ده‌چێ و هێندێك به‌شی
به‌رنامه‌كه‌یان وه‌ك وه‌رگێڕانێكه له به‌رنامه‌ی
كۆنگره)]
بیروڕاكانی كۆنگره كه‌موكوڕی زۆره. بۆوێنه
ناسیۆنالیزم سیاسه‌ت، ئایدیۆلۆژی
و تیۆری دانانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه.
ئه‌وبیروڕایه هی چینێكی تایبه‌تییه واتا
بۆرژوازی. شارستانییه‌تی دیموكراتانه ئه‌وه
"نابینێ" و توشی شۆڤه‌نیزم و
ڕه‌گه‌زپه‌رستی ده‌بێ. بۆوێنه فارس، تورك و
عه‌ره‌به‌كان ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
خۆیان هه‌یه و ئه‌وه كورده كه ده‌وڵه‌تی خۆی نییه.
ئه‌و تیۆرییه وه‌ختێك په‌یدا
بووه كه كورد خه‌ریكه ده‌وڵه‌تی خۆی ساز ده‌كا و
له‌بنه‌ڕه‌تڕا ده‌بێته بۆچوونێك
دژی ناسیۆنالیزمی كورد.
شارستانییه‌تی دیموكراتانه ناسیۆنالیزم به‌دنێو
ده‌كا. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه
كه ناسۆنالیزم چوار ڕێبازی هه‌یه: به‌پارێز،
لیبڕال، دیموكرات و ڕادیكاڵ.
ناسیۆنالیزمی دیموكراتانه بیروڕایه‌كه بۆ دانانی
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌بێ‌شه‌ڕ
بۆوێنه دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی نۆروێژ و هیندوستان.
لێره‌دا ده‌بینین كه ناسیۆنالیزمی
دیموكراتانه ئاشتیخوازانه‌یه و دیموكراتانه و
ته‌واوی جه‌ماوه‌ر به‌شداری تێدا
ده‌كا. تێكه‌ڵ كردنی ئه‌وچوارچه‌شنه ناسیۆنالیزمه
به‌مه‌به‌ستی به‌دنێوكردنی
ناسیۆنالیزمه. به‌خراپ زانینی ناسیۆنالیزم
له‌كاتێكدا ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
ده‌سه‌ڵاتدار هه‌یه مانای به‌رگری له شۆڤه‌نیزم و
توانه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌بێده‌وڵه‌ته‌كانه.
ڕێكوپێككه‌رانی تیۆری شارستانییه‌تی دیموكراتانه،
لێره‌دا "له‌بیریان ده‌چێته‌وه" كه
تیۆری دیموكراتانه به جیابوونه‌ی
نوروێژ له
سوید به‌شێوه‌ی
هێمنانه له 1905،
هه‌نگاوێكی دیكه چووه‌پێشێ. به‌وشێوه ده‌بینین
كه پێش په‌نجاساڵه‌ی سه‌دساڵه‌ی ڕابردوو تیۆری
دیموكراتانه
له‌گه‌شه دا بووه.
بیروكه‌ی شارستانییه‌تی دیموكراتانه
سه‌باره‌ت به په‌یدابوونی بیروڕای
دیموكراتانه‌ش كه‌موكوڕی هه‌یه. بیروڕای
دیموكراتانه‌ی ئێستا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
سه‌رده‌می نووسرانی نه‌خشه‌ی گه‌وره (ماگناكارتا)
له 1215ی عیسایی. ئه‌و بیروڕایه
گه‌شه‌ی كرد و بوو به تیۆری دیموكراتانه ، تیۆری
ماف و
ده‌وڵه‌تی دیموكراتانه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی. دوایه‌ش سۆسیالیست ،فێمینیست و
ژینگه‌پارێزه‌دیموكراته‌كان ئه‌و
تیۆرییه‌یان گه‌شه‌ی زیاتر
پێدا.
له فه‌رانسه سه‌دساڵی كێشا كه ده‌وڵه‌تێكی
دیموكراتانه دامه‌زرێ. سنورداركردنی دیموكراتی و
هێنانی باسه‌كه بۆ په‌نجا ساڵه‌ی
دوایی سه‌دساڵی ڕابردوو، چه‌واشه‌كردنی تاریخه
وئه‌وكاره لایه‌نگرانی شارستانییه‌تی
دیموكراتانه‌ی توشی ڕادیكالیزم
و شۆڤه‌نیزم كردووه.
هه‌ر وه‌ك باسم كرد ئه‌وبیروڕایه له سه‌رده‌مێك
په‌یدا بوو و بوو به تیۆری ماف
واتا له‌مابه‌ینی سه‌دساڵه‌ی سێزده و شازده‌ی
عیسایی كه كۆمه‌ڵگه زۆر له‌باری
ته‌كنیكه‌وه له پێش نه‌بوو. لایه‌نێكی دیكه‌ی
باسه‌كه ئه‌وه‌یه كه
ده‌وڵه‌ته‌ده‌سمایه‌داره نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی
ئه‌وروپا له‌ناوخۆیان پاشه‌كشه‌یان كرد
و بوونه لیبڕاڵ و هێندێك مافیان سه‌لماند، به‌ڵام
له‌ده‌ره‌وی وڵاته‌كه‌ی خۆیان
سیاسه‌تێكی به‌پارێز و ڕه‌گه‌زپه‌رستانه و
شه‌ڕخوازانه‌یان هه‌بووه. به‌رنامه‌ی
كۆنگره‌ی گه‌لی ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی ده‌وڵه‌تی
ده‌سمایه‌داری تێكه‌ڵ ده‌كا و
به‌ئاكامی هه‌ڵه‌ده‌گا. ڕێكوپێككه‌رانی بیرۆكه‌ی
شارستانییه‌تی دیموكراتانه،
گه‌شه‌ی تیۆری دیموكراتانه له‌ماوه‌ی
چه‌ندسه‌دساڵی ڕابردوو‌و "نابینن" و ئه‌و باسه
"ون‌ده‌كه‌ن".
باسی سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه و شه‌ڕخوازانه‌ی
ده‌وڵه‌ته‌ده‌سمایه‌داره‌كان ده‌كه‌نه بیانوویه‌ك
بۆ
ڕه‌تكردنه‌وه‌ی
ده‌سمایه‌داری
وناسیۆنالیزم به‌گشتی.
1-2-3-
نه‌بوونی نه‌خشه‌یه‌ك بۆ خواروو و ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان
یه‌كیه‌تی و پارتی له
خوارووی كوردستان (عێراق) ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه.
به‌ڵام
له كوردستان پارله‌مان و ده‌وڵه‌تێكیش هه‌یه و
له‌شكری كوردیش ساز بووه. ئه‌و
دووحیزبه لیبڕال و به‌پارێزن بۆیه ده‌بێ پاڕله‌مان
به‌قه‌وه‌ت بكرێ و حیزبی
كۆمۆنیست و سۆسیالیست و فێمینیستی دیموكراتانه
ده‌بێ پێك بێنین بۆ ئه‌وه‌ی دوای
هه‌ڵبژاردن بچنه پاڕله‌مان و كۆمه‌ڵگه و
پارله‌مان دیموكراتانه‌كه‌ین. ده‌بێ
یه‌كیه‌تی وپارتی به‌ئاشكرا و له پێڕه‌و
وپرۆگرامدا ببن به سێكولار و جیایی دین و
ده‌وڵه‌ت قبوڵ كه‌ن. ده‌بێ ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری
ئه‌و دوو ڕێكخراوه ده‌سه‌ڵاتی
كه‌متر بێ؛ ده‌بێ ته‌واوی دارایی و سامانی
به‌رێوه‌به‌رانی دوو ده‌سته‌ی
ڕابه‌رییه‌كه‌یان ئاشكرا كرێ و به‌و شێوه پێش
گه‌نده‌ڵی بگیرێ. پ.ك.ك هیچ
به‌رنامه‌یه‌كی وای نییه. كورده‌كانی دیكه‌ش
به‌رنامه‌ی وایان نییه.
سیاسه‌تی پ.پ.ك سه‌باره‌ت به خوارووی كوردستان
(عێراق)
هه‌ڵه‌بووه. كاك
عوسمان ئۆجه‌لان له وتووێژ له‌گه‌ڵ دیمانه دا
ده‌ڵێ:
پرسیار: "تو ویستت له‌نێو
PKKدا
ریفۆرم بكه‌ی. به‌رنامه‌ی تو چ بوو؟
سه‌ركه‌وتنت به‌ده‌ستهێنا؟"
وڵام: "- كه‌متر سه‌ركه‌وتنم به‌ده‌ستهێنا. فیكری
من ئه‌وه بوو له‌گه‌ل دنیای ده‌ره‌وه
پێوه‌ندیمان هه‌بێ. ئه‌و فیكره‌ی من
له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانی توركیاوه هاته
قه‌بووڵكردن. فیكری دووه‌م،
یه‌كگرتنی كورد بوو و له دژی كوردستانی عێراق
شه‌ڕ نه‌كه‌ین. برایه‌تی هه‌بێ
له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه كوردییه‌كان و له هه‌موو
پارچه‌كاندا پێوه‌ندیمان هه‌بێ،
دۆژمنایه‌تیمان نه‌بێ.
PKK
له دژی كوردستانی عێراق شه‌ڕی ده‌كرد. له‌گه‌ڵ
هێزه‌كانی دیكه بێ تحه‌مول بوو.
PKK
نه‌ده‌بوو شه‌ڕی بكردایه. وه‌ك پێشتر
ناتوانێ توندوتیژی به‌كارببا. بۆیه من كه
له‌نێو
PKKدا
بووم هه‌وڵمدا ئه‌وانه
پیاده‌بكه‌م. هه‌موو كه‌س ئه‌و فیكره‌ی من
په‌سند ده‌كا كه دیموكراسی ده‌بێ
له‌نێو
PKK
جێگیر ببێ. چاره‌سه‌ری ده‌بێ له‌ڕێگه‌ی
دیموكراسییه‌وه بێ"
پ.ك.ك له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش
سیاسه‌تێكی سه‌ركه‌وتووی نه‌بووه: هه‌مان
وتووێژ:
"پرسیار:
ڕای تۆ له‌سه‌ر په‌ژاك چییه؟ ڕاسته په‌ژاك
دروستكراوه‌ی
PKKیه؟"
وڵام:
"- PKK
بۆ یه‌كگرتنی كوردستان له هه‌موو پارچه‌كاندا
خه‌باتی
ده‌كرد. بانگه‌وازی بۆ هه‌موو كورد ده‌دا. دوای
ساڵی 2000 هه‌لومه‌رجێكی دیكه
هاته‌پێش. پێویست بوو
PKK
خه‌باتی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به
دامه‌زرانی
حیزبێك بباته پێش. په‌ژاك ڕێكخستنی
PKK
بوو له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان. خه‌باتی
په‌ژاك له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌باتێكی
تایبه‌تییه نه‌ك سه‌ربه‌خۆی بۆ
رڕژهه‌ڵاتی كوردستان. من له‌نێو
PKKدا
بووم، ڕای من ئه‌وه بوو كه په‌ژاك
سه‌ربه‌خۆ بێ به‌ڵام یه‌ك ئایدۆلۆژی هه‌بێ،
ڕێكخستنی سه‌ربه‌خۆ بێ. ڕای دیكه
ئه‌وه بوو كه به
PKK
گرێ‌دراو بێ، به‌ڵام خه‌باتێكی تایبه‌تی هه‌بێ.
ئه‌وه
فیكری من له‌نێو
PKKدا
بوو كه په‌ژاك ببێته پارتێكی سه‌ربه‌خۆ و
له‌گه‌ڵ
PKK
دۆست بێ. هێزیكی سیاسیی برا بێت. ئێمه
په‌ژاكمان دروست كرد. له كاتی
دامه‌زرانی په‌ژاك‌دا من زۆر خه‌باتم كرد بۆیان
وه‌ك په‌روه‌رده‌كردنیان و
كۆبوونه‌وه‌گرتن بۆیان. دیاره وه‌ك من داوام
ده‌كرد دروست نه‌بوو. خه‌تی
مه‌ركه‌زی
PKK
ده‌یگوت ده‌بێ گرێ‌دراو بێت. دیاره په‌ژاك
ده‌توانێ وه‌ك حیزبێك
له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌بات بكا به‌ڵام
گرێدراوی باش نییه. بۆچی ڕاست
نییه؟ پێویسته بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به
ئاقارێكی دیكه خه‌بات بكا. پێویستی
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان چییه؟ به‌و جۆره خه‌بات بكا."
1-2-
پێڕه‌و پڕۆگرامی پژاك
پارتی
ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) له ساڵی 2004 له
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
(ئێران)
دامه‌زرا و كۆنگره‌ی یه‌كه‌میش له هه‌مان ساڵدا
گیرا. له‌و گۆنگره‌دا پژاك
پڕۆگرامی پارته‌كه‌ی له‌سه‌ر بیری شارستانییه‌تی
دیموكراتانه دانا. له كۆنگره‌ی
دووه‌م كه له
2005 له قه‌ندیل گیرا سیسته‌می كۆنفدڕالیزمی
دیموكراتانه په‌سند
ده‌كرێ. ئه‌وسیسته‌مه
له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی بیروراكانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان
دانراوه
(بڕوانه
Wikipedia ).
له‌ماڵپه‌ڕی پژاك
pjak.com
دا به‌رنامه‌ی كۆنی پژاك، په‌سندكراوی
كۆنگره‌ی یه‌كه‌می تێدایه كه به‌فارسییه (برنامه
حزب). ماڵپه‌ڕه‌كه سه‌باره‌ت به
كۆنگره‌ی دووه‌م هه‌ر "وتاری كۆتایی كۆنگره‌ی
دووهه‌می پارتی ژیانی ئازادی
كوردستان"-ی تێدایه كه سه‌رۆكی پارته‌كه واتا
عه‌بدوڵڕه‌حمان حاجی‌ئه‌حمه‌دی
پێشكه‌شی كردووه، 2006-01-25.
یه‌كێك له‌وكه‌سانه‌ی ڕه‌خنه‌ی له‌سه‌ر پژاك
نووسیوه، حه‌سه‌ن
ئه‌یوبزاده‌یه،
له‌ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات
www.rojhalat.de
.
سه‌ردێڕی وتاره‌كه‌ی
ئه‌وه‌یه:"چاوخشاندنێكی كورت به‌سه‌ر به‌یاننامه‌ی
"پارتی ژیانی ئازادی
كوردستان".
1-2-1-
كۆنگره‌ی یه‌كه‌م
پژاك باسێكی ڕوونی له‌سه‌ر نه‌ته‌وه و ناسیۆنالیزم
نه‌كردووه و ده‌لێ خه‌باتی
ناسیۆنالیستانه‌ی كورد له ئێران دوو ڕێبازی
هه‌بووه: ڕێبازی به‌رچاوته‌نگی چینه‌كۆن
و نێونجییه‌كانی كۆمه‌ڵگه و ڕێبازی چه‌په‌كان.
پژاك ده‌ڵێ ڕاپه‌ڕینی 1999 له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
(ئێران) ساز بوو بۆ ئازادی
عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لان و ئه‌و ڕاپه‌رینه خولێكی
تازه‌یه له خه‌باتی له‌و به‌شه
له‌كوردستان. له‌وساڵانه‌رایه كه خه‌ڵك
له‌وبه‌شه‌ی كوردستان پ.ك.ك. ده‌ناسن. پژاك
ده‌ڵێ ئه‌و ڕاپه‌ڕینه شۆرش(انقلاب) بوو. پژاك
پێیوایه یه‌كێك له بناغه‌كانی
چاره‌سه‌ركردنی دیموكراتانه‌ی پرسی كورد سازكردنی
ئێرانێكی فیدڕاڵ و
دیموكراتانه‌یه
(بڕوانه "برنامه‌حزب" به‌فارسی: به‌شی چواره‌م:
مه‌سه‌له‌ی كورد و
چاره‌سه‌ركردنی دیموكراتانه‌ی ئه‌وپرسه، خاڵی ج:
پرسی كورد له ئێران، خاڵی د:
ڕاپه‌ڕینی 1999، پله‌یه‌كی نوێ له خه‌باتی
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ه): چاره‌سه‌ركردنی
دیموكراتانه‌ی پرسی كورد له ئێران لل 22-24،
وه‌رگێرانه‌كه‌م سه‌ره‌تاییه)
ئه‌وه‌ی كه پژاك ڕاپه‌ڕینی 1999 وه‌ك شۆرشێك
داده‌نێ چه‌واشه‌كردنی تاریخی
كورده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران)-ه. چونكه
ئاڵوگۆڕێكی بنه‌ڕه‌تی له‌بیروڕای
وان
ساز نه‌بووه: (1) هه‌روه‌ك له پێشدا باسم كرد
بیروڕای شارستانییه‌تی
دیموكراتانه شتێكی تازه‌ی نه‌هێناوه‌ته گۆڕێ و
ناسۆنالیزم به‌دنێو ده‌كا.
(2)
ده‌توانین بڵێین
له 1999 جوڵانه‌وه‌ی
ناسیۆنالیستانه‌ی كورد زیندوو
ده‌بێته‌وه،
(3)
بیروڕا و جوڵانه‌وه‌ی
كورده‌كانی به‌شه‌كانی كوردستان شتێكی
تازه نییه و پێش 1999-یش هه‌بووه. به‌ڵام له 1999
زیاتر بوو بوون به جه‌ماوه‌ری.
(4)
جوڵانه‌وه‌ی ناسیۆنالیستانه‌ی نوێی كورد له
سه‌رده‌می پێكهاتنی ژ.ك. ڕا
ده‌ست
پێده‌كا كه له به‌رنامه‌ی پژاك ته‌نانه‌ت
ئاماژه‌شی پێنه‌كراوه. له
ژماره‌ی
یه‌كه‌می "نیشتمان"،1943 ، ئۆرگانی ژ.ك باسی
خه‌باتی مه‌ده‌نی هێمنانه بۆ
سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كراوه كه پژاك "له‌بیری
ده‌چێ" باسی بكا.
پژاك
وه‌ك كۆمه‌ڵه
و دیموكرات باسی فیدڕالیزم و ئێرانی فیدڕاڵی ده‌كا.
ئه‌وبۆچوونه‌ش لیبڕاڵییه و كه‌موكوڕی زۆره.
پێموایه ئێمه ده‌بێ وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی
بێده‌وڵه‌ت خه‌ریكی سازكردنی پاڕله‌مان و ده‌وڵه‌ت
وله شكری كوردستان بین له
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (هه‌روه‌ها سه‌روو و ڕۆژئاوا
'توركیه و سورییه') و وه‌ڕێخستنی
ڕاپرسی گشتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی. جا ئه‌گه‌ر
ده‌وڵه‌تێك هات و كوتی من فیدڕالیزمم قبوڵه
ده‌كرێ وتووێژی له‌گه‌ڵ ده‌ست پێبكه‌ین.
لیبڕالیزمی پژاك ئه‌و زه‌ره‌ده‌ی هه‌یه كه
ئێمه ده‌بێ دانیشین و چاوه‌ڕێی ڕه‌حمه‌تی
ده‌وڵه‌ته‌ناوه‌ندییه‌كان بین
و هیچ
نه‌كه‌ین یان توڕه‌بین
و ته‌قه‌ته‌ق ده‌ست‌پێبكه‌ین.
1-2-2-
كۆنگره‌ی
دووه‌م
له‌ماڵپه‌ری پژاك به‌رنامه‌ی په‌سندكراوی ئه‌و
كۆنگره‌ی تێدانییه.
1-2-3-
ستراتیژیای به‌رگری ڕه‌وا
پژاك له به‌رنامه‌ی كۆندا، به‌شی
پێنجه‌م:تایبه‌تییه‌كانی ئاڵوگۆڕی دیموكراتانه
له ئێران، خاڵی
ج)
ستراتیژیای به‌رگری ڕه‌وا ،
نووسیویه كه به‌شێوه‌ی سیاسی،
كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌لتوری، ئابوری، جنسی، هونه‌ری و
ژینگه‌پارێزی و ئه‌گه‌ر پێویست
بوو به‌شێوه‌ی عه‌سكه‌ری ستراتیژیای به‌رگری ڕه‌وا
(استراتژی دفاع مشروع)
به‌دژی
كۆماری ئیسلامی خه‌بات ده‌كا.
پژاك نووسیویه ئه‌وستراتیژیایه وه‌ك یه‌كێك له
تایبه‌تییه‌كانی بنه‌ڕه‌تی ئاڵوگۆڕی دیموكراتانه و
به‌مه‌به‌ستی بۆ پێشه‌وه‌بردن
وگه‌شه‌پێدان به خه‌بات و ڕێكوپێك‌كردنی خه‌ڵك و
ده‌سته‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ژنان و
گه‌نجه‌كان و بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ستراتیژیای
توندوتیژی ڕژێمی كۆماری ئیسلامییه.
كه‌لك وه‌رگرتن له‌و مافه تا گه‌یشتن به ته‌واوی
ئامانجه‌كان و مه‌به‌سته
دیموكراتانه‌كان
درێژه‌ی ده‌بێ (ل 27، وه‌رگێڕانی ئازاد و
سه‌ره‌تایی
"برنامه
حزب")
من پێموایه
چونكه
پژاك سیاسه‌تێكی لیبڕاڵی و به‌پارێزی هه‌یه
و
له‌وسیاسه‌ته‌ش شتێكی وا هه‌ڵناوه‌رێ ڕێگای
ته‌قه‌ته‌ق هه‌ڵده‌بژێرێ. لیبڕال،
به‌پارێز وڕادیكاڵه‌كان چونكه
پرۆژه‌یان نییه بۆ ئاڵوگۆڕی دایمه و هێمن و ڕۆژانه
،له‌دامایان چه‌ك هه‌ڵده‌گرێن. كه‌سێك كه نه‌خشه‌ی
گه‌وره‌ی هه‌بێ بۆوێنه ڕاپرسی
گشتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و دانانی ده‌وڵه‌ت وپارله‌مان
و له‌شكری كوردستان توشی ڕێبازی
چه‌كدارانه نابێت.
پژاك و ڕێكخراوه‌لیبڕاڵ، به‌پارێز و ڕادیكاڵه‌كان،
له‌جیات جه‌ماوه‌ر بڕیاریان
داوه له چه‌ك كه‌لك وه‌رگرن و وڵامی شه‌ڕی ڕژێم
به‌شه‌ڕ بده‌نه‌وه. ئه‌وڕێكخراوانه
له‌ته‌ک یه‌كتریش به‌شه‌ڕ دێن و زه‌ره‌دێكی زۆریان
له‌شۆرشی كورد داوه.
یه‌كێك
له‌وشێوانه‌ی پژاك كه‌لكی لێوه‌رده‌گرێ شه‌ڕی
چریكییه. لایه‌نگرانی
ئه‌وڕێبازه ده‌ڵێن :"به‌زه‌بڕوزه‌نگی شۆرشگێڕانه
مردوو زیندوو ده‌بێته‌وه". ئه‌و
قسه، وته‌یه‌كی كۆنی چریكه‌كانی دنیایه، له
گیڤارا و ڕێژی‌دێبره‌وه‌ڕا بگره تا
پویان و ئه‌شره‌ف.
ئه‌وبیروڕایه كاتێك په‌یدا و زیندوو ده‌بێته‌وه كه
هێزه دیموكراته‌كان
لاوازن و هێزه به‌پارێزه‌كان به‌هێز واتا كاتێك
هێزه به‌پارێزه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان
زۆره و خه‌ڵكیان هه‌م سه‌ركوت‌كردووه و هه‌م فریو
داوه. ده‌سته‌یه‌ك له
خوێنده‌واره‌كان ده‌یانه‌وێ خه‌ڵك "هه‌ستێنن
له‌خه‌و" و ده‌ڵێن كه‌لك وه‌رگرتن چه‌ك
باشترین شێوه‌یه.
ئه‌و بۆچوونه له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی توڕه‌یی له
زۆرداران دامه‌زراوه. دیاره
توڕه‌یی وا پیرۆزه به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی شێوه‌كه
ڕادیكاڵانه‌یه واتا بۆچوونی
لیبڕاڵێكی توڕه‌یه. زۆرتر
ده‌سته‌یه‌ك
خوێنده‌واری چێنه‌نێونجیییه‌كان ،
ئه‌وبۆچوونه ده‌كه‌نه شێوه‌یه‌كی سیاسی- عه‌سكه‌ری
وتیۆری بۆ داده‌نێن.
كرێكاران، زه‌حمه‌تكێشان و ژنان له ژیانی
رۆژانه‌یاندا خه‌ریكی خه‌باتێكی
دایمین و "نه‌خه‌وتوون". ئه‌وه‌ی ئه‌وان سست ده‌كا
بۆچوونی به‌پارێزانه، لیبڕاڵانه
و ڕادیكاڵانه‌یه. بۆچوونی دیموكراتانه كه بریتییه
له خه‌باتی هێمنی سیاسی،
كه‌لتوری، ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌توانێ
جه‌ماوه‌ر یارمه‌تی بدا كه خه‌باتی
ڕۆژانه‌ی خۆیان ڕێكوپێكتر بكه‌ن و به‌چه‌كداربوون
به تیۆری زووتر و هاسانتر به
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی عادڵانه بگه‌ن.
ئێستا كه چه‌ند ساڵه حیزبه‌كانی كوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات، كۆمه‌ڵه و حیزبی
دیموكرات
پاڵیان لێداوه‌ته‌وه وهیچیان نه‌كردووه و ده‌وڵه‌ت
و پاڕله‌مان و
له‌شكری كوردستانیان ساز نه‌كردووه، بیروڕای چریكی
خه‌ریكه زیندوو ده‌بێته‌وه: وه‌ك
بێزاری له‌هیچ نه‌كردنی ئه‌و حیزبانه. ده‌نا
خه‌ڵكی كورد نه‌خه‌وتووه و خه‌باتی خۆی
هه‌ر درێژه پێداوه.
خه‌باتی چریكی واتا ده‌سته‌ی‌چه‌كدارانه،
له‌زۆر وڵات كراوه و زۆر كه‌م
به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیف كاری كردووه‌ته سه‌ر
كۆمه‌ڵگه. له ئێران له‌سه‌رده‌می شا ڕێكخراوه‌ی
چریكه فیداییه‌كان یه‌كێك له
گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین ڕێكخراوه‌كانی دنیا بوو
به‌ڵام ڕژێمی شا زۆر هاسان توانی
تێكی بدا. ئه‌و ده‌سته‌ش پێیان وا بوو خه‌ڵك
خه‌وتون و خوێنده‌وار ده‌بێ هه‌ڵیان
ئه‌ستنێ.
IRA
واتا له‌شكری كۆماریخوازانی ئیرله‌ندیش چه‌ند جار
له‌توكوت بوون و
شێوه‌ی خه‌باتی ده‌سته‌چه‌كداریان هه‌بوو و زۆر
كه‌م كاریان كرده سه‌ر ئازادی
ئیرله‌ند (بڕوانه
Wikipedia).
ئه‌و جۆره ڕێكخراوانه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كه
كۆنه‌پارێزه‌كان، توندوتیژی
زیاتر به‌كار به‌رن و چریكه‌كان له پێش چاوی
خه‌ڵك وه‌ك ئینسانكوژ بناسێنن و خۆیان
وه‌ك پارێزه‌ری گیانی خه‌ڵك. به‌وان بڵێن
ته‌رۆریست بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رۆریزمی
ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خۆیان بشارنه‌وه: واتا سه‌ركوتی
نه‌ته‌وه‌كان به زۆر و به‌شه‌ڕ. بۆ
زانیاری زیاتر بڕوانه:
Dictionary of Terrorism, second edition , by
John Richard Thackrah, Routledge, London, 2004.
هه‌روه‌ها
Wikipedia.
ئێستاش هه‌ڵبژاردنی شێوه‌ی شه‌ڕی چریكی زه‌ره‌دێكی
زۆر له كورد ده‌دا. له
سه‌رووی كوردستان (توركیا)، ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی
خه‌ریكه ببێ‌به‌ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی
ئه‌وروپا و ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكاش پشتیوانی له
توركیا ده‌كا. "جا ئه‌وه‌یه كه
شێوه‌ی شه‌ڕی چریكی به‌هیچ شێوه‌یه ك به‌قازانجی
گه‌لی كورد نییه." ڕاپرسی گشتی بۆ
سه‌ربه‌خۆیی و دانانی حوكومه‌ت و پارله‌مان و
له‌شكری كوردستان ده‌توانێ ببێته
پڕۆژه‌ی ئێمه له‌و به‌شه‌ی كوردستان. بۆ
پڕۆژه‌یه‌كی وا ده‌توانین ته‌واوی ئه‌وروپا
و ئه‌مه‌ریكا بكه‌ینه لایه‌نگری خۆمان. پڕۆژه‌ی وا
زیاتر له پێج تا ده‌ساڵ كاری
ده‌وێ.
شه‌ڕ، دیالۆگ ده‌كوژێ. هه‌تا ئێستا
ستراتیژیایه‌كمان نه‌بووه بۆیه زۆر
سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین. ئێستا ده‌توانین وه‌ك
نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌ت ده‌وڵه‌تی خۆمان
دانێن و حه‌ول بده‌ین دنیا به فه‌رمی‌مان بناسێ.
ئه‌و هێز و توانایه‌ی هه‌مانه بۆ
ناساندی خۆمان و ده‌وڵه‌تی كوردستان به‌كار بێنین
نه‌ك بۆ ته‌قه‌ته‌قێكی بێ‌فایده
بۆ خۆغافڵاندن.
شه‌ڕ خۆمان وه‌ك ئینسان ده‌كوژێ. تۆ ده‌بێ
هه‌میشه به‌دزی بژی. ده‌رفه‌تت
نابێ بۆ گه‌شه‌كردن. ئێمه ده‌بێ حه‌ول بده‌ین كه
قانونی بنه‌ڕه‌تی توركیا و ئێران
و سوریا و عێراق بگۆڕدرێ و كورد وه‌ك
نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌فه‌رمی بناسرێ و ئه‌وه‌ی
كه‌مافی جیابوونه‌وه‌ی هه‌یه. ئه‌وه‌ش
جوڵانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و كاری ده‌وێ.
ئه‌وه‌ی كه له‌شكر مافی خۆتێوه‌ردان له كاروباری
ناوخۆی وڵاتی نه‌بێ، له توركیه و
ئێران، عێراق و سوریه، ده‌بێ خه‌باتی بۆ بكرێ.
به‌ڵام له‌شكری كوردستانیش نابێ
مافی خۆتێوه‌ردانی له‌كاروباری ناوخۆی كوردستان.
له‌شكری وا له ئه‌وروپا هه‌یه
وئێمه‌ش
ده‌توانین سازی كه‌ین.
له
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش
شه‌ڕی چریكی فایده‌ی نییه و زه‌ره‌دی زۆره. جا
بۆیه پ.ك.ك و پژاك ده‌بێ خۆ بپارێزن له‌شه‌ڕی وا.
ئێستا ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوه‌ندی زۆریان پێخۆشه
ته‌قه‌ت |