6- كورته و ئاكام
ده‌فته‌ری سیاسی: "...كاك ڕێبوار ڕه‌شید... نووسراوه‌یه‌كی
به 'ته‌نز' له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه نووسیوه... ئیهانه‌تی سیاسی و ئه‌خلاقی به
كۆمه‌ڵه... كردووه."یه‌كێك له هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه: "...ده‌بوایه زۆر كه‌س ته‌شویق و ده‌ستخۆشانه‌ی له كه‌سێك وه‌ك ڕێبوار ڕه‌شید كردبایه (موسته‌عیله‌ن ده‌بوایه ڕخنه‌شی لێ گرتبایه، به‌ڵام ڕخنه‌ی ئه‌ده‌بی، نه‌ك به داپڵۆسین و ئیمزا كۆكردنه‌وه و چاوترسێن كردن)، كوا له‌نێو ئێمه‌ی كورد كه‌سێك وه‌ك عه‌زیز نه‌سین، هادی خورسه‌ندی یان ئیبراهیمی نه‌به‌وی توانیویه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له زمانی توانج و ته‌نز به‌شێك له كێشه‌كانی كۆمه‌ڵی كورده‌واری بخاته‌ڕوو؟"
6-1- پێشه‌كی
به‌شه‌كانی پێشوو له دیمانه‌ی 2007.02.16، 2007.02.24 ، 2007.03.02، 2007.03.09 و 2007.03.16دا بڵاوبوونه‌وه.
ئه‌و ساتیره‌ی له‌تیف به‌ڕی باسی ده‌كا له ماڵپه‌ڕی helwist.com دا بڵاوبووه‌ته‌وه له‌ژێڕ سه‌ردێڕی "حیزبی ته‌ره‌قی عه‌داڵه‌ت و ئیشته‌ڕاكی ئه‌قره‌با"، 2006.11.20 و ئێستاش له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌كه ماوه. له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ماڵپه‌ره‌كه له به‌شی ئه‌رشیڤ نووسراوه "بۆ دیتینی نووسراوه‌كانی ڕێبوار ڕه‌شید ئێره كلیك بكه".
ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ئێستای كۆمه‌ڵه، عه‌بدوڵڵا موهته‌دی، عه‌بوبه‌كر موده‌ڕسی، فاروق بابامیری و حه‌مه‌ی شافعی، كه له ده‌فته‌ری سیاسی ئه‌و ڕێكخراوه خۆیان شاردووه‌ته‌وه، فراكسیۆنی كۆمۆنیستی كرێكاری بوون واتا لایه‌نی مه‌نسوری حیكمه‌ت كه دوژمنی نه‌ته‌وه‌ی كورد و شۆڕشه‌كه‌ی بوون. ده‌فته‌ری سیاسیی ئێستای ك.ش.ز.ك. (ئێران) حه‌وت كه‌سن و چواریان ئه‌وانه‌ن: عه‌بدوڵڵا موهته‌دی، عه‌بوبه‌كر موده‌ڕسی، فاروق بابامیری و حه‌مه‌ی شافعی؛ واتا ئه‌و چوار كه‌سه هه‌میشه زۆرایه‌تین. دیاره عه‌بدوڵڵا موهته‌دی هاوسه‌ره‌كه‌شی هێناوه‌ته نێو ده‌فته‌ری سیاسی؛ ناهید به‌همه‌نی بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌داسه‌د و ته‌واو خاته‌رجه‌م بێ كه قه‌ت هیچ شتێك غه‌یری ئه‌وه‌ی ده‌فه‌رموێ په‌سند ناكرێ. دوو ئه‌ندامه‌كه‌ی دیكه عه‌بدوڵڵا كۆنه‌پۆشی و نه‌جمه‌دین گوڵپه‌روه‌رن.
6-2- ده‌قی نامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی
"له: ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه
بۆ: به‌رپرسی ڕێكخراوی كۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هاوڕێ جه‌عفه‌ری ئیلخانیزاده
ڕوونووس بۆ: هاوڕێیانی كۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی
بابه‌ت: هه‌ڵوێستی نه‌یارانه‌ی كاك ڕێبوار ڕه‌شید
ڕێكه‌وت: 14ی دێسامبری 2006
دوای سڵاوێكی گه‌رم و شۆڕشگێڕانه، هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی بۆخۆتان ئاگادارن كاك ڕێبوار ڕه‌شید له‌م دواییانه‌دا نووسراوه‌یه‌كی به "ته‌نز" له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه نووسیوه كه تێیدا زۆر به ئاشكرا و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناشیرین ئیهانه‌تی سیاسی و ئه‌خلاقی به كۆمه‌ڵه و به هاوڕێیانی ڕه‌هبه‌ری كۆمه‌ڵه كردووه.
ناوبراو تا ئێستا به دۆستی كۆمه‌ڵه ناسرابوو و له هه‌ندێك بواردا به‌عزێك هاوكاری پێشكه‌ش كردبوو. به‌ڵام ئه‌و نووسراوه پڕ له سووكایه‌تی و ئیهانه‌ته‌ی ئه‌و، ئه‌ویش به‌بێ هیچ سه‌به‌بێك و به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س دڵی ئه‌وی ئێشاندبێ یان له گوڵ كاڵتری پێ وتبێ، هه‌ڵوێستێكی زۆر نه‌یارانه و دوور له هه‌موو جوامێری و ئه‌خلاقێكی په‌سندی كۆمه‌ڵگه‌یه. نووسرواه‌كه‌شی ڕه‌خنه‌ی سیاسی یا نه‌زه‌ری نی‌یه كه بڵێین سه‌رنجی خۆی باس كردووه به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك جنێو و بوختان و سووكایه‌تییه كه ته‌نانه‌ت هه‌موو ناحه‌زانی كۆمه‌ڵه‌ش ڕێگه به خۆیان ناده‌ن قسه‌ی ئاوا بكه‌ن. كاك ڕێبوار ڕه‌شید به‌م جۆره به ویستی خۆی و به هه‌ڵوێستی خۆی، خۆی له ڕیزی دۆستان و دڵسۆزانی كۆمه‌ڵه بردۆته‌ده‌ر.
هه‌ربۆیه و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستییانه، وه‌كو ده‌فته‌ری سیاسی داوا ده‌كه‌ین ئێوه‌ش و هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه‌ی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه‌ش له‌مه‌وبه‌دواوه ئه‌و وه‌كو دۆستی كۆمه‌ڵه حیساب نه‌كه‌ن، هیچ چه‌شنه هاوكارییه‌كی له‌گه‌ڵ مه‌كه‌ن و له ڕیزی میوانه تایبه‌ییه‌كانی مه‌راسیم و كۆبوونه‌وه‌كانی خۆتان بانگهێشتنی مه‌كه‌ن و هتاد.
به سوپاسه‌وه
ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه"
لێره‌دا نامه‌كه ته‌واو ده‌بێ.
6-3- ده‌قی نووسراوه‌كه‌ی له‌تیف به‌ڕی
"ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی مێژوویی (به‌شی یه‌كه‌م)
له‌تیف به‌ڕی
كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار نووسراوه‌كه‌ی "حیزبی ئه‌قره‌بای..." ڕێبوار ڕه‌شیدم بینی، مووچوڕك و ته‌زوویه‌كی سارد هه‌موو گیانی داگرتم، هه‌رگیز پێم وا نه‌بوو و بیرم نه‌كردبۆوه نووسه‌رێك بتوانێ به شێوه‌یه‌كی ئاوا جوان و له قالبی ته‌نز، سیاسه‌ت و ئایدیۆلۆژی بیری دواكه‌وتوو و خێڵه‌كی له كوردستان ئاوا زانایانه (پاشان بۆم ده‌ركه‌وت ئازایانه) شی بكاته‌وه و فه‌لسه‌فه‌ی بیری "ئه‌میرایه‌تی" كورد له مێژووی هاوچه‌رج له كورته‌چیرۆكێك جێ بكاته‌وه. ده‌مهه‌ویست نامه‌یه‌كی بۆ بنووسم و ده‌ستخۆشانه‌ی لێ بكه‌م، به‌ڵام په‌له‌م نه‌كرد. ویستم نووسراوه‌كه‌ی بۆ چه‌ند كه‌س له دۆستانی خۆم به‌ڕێ بكه‌م، به‌ڵام ده‌ستم ڕاگرت. دوای 30-40 ساڵان له گۆڕه‌پانی كاری "حیزبایه‌تی" فێر بووین "دست به عصا " هه‌نگاو بنێین و "بی گدار به اب نزنیم". زۆری پێ نه‌چوو ده‌نگۆیه‌كم بیست، ئه‌م جاره‌یان سه‌رم سووڕما، گۆیا ڕێبوار ڕه‌شید له نووسراوه‌كه‌ی مه‌به‌ستی كه‌سێكی دیاریكراو بووه. دیسان سه‌یری نووسراوه‌كه‌م كرده‌وه هه‌رچی سه‌رنجم دا و نووسراوه‌كه‌م تاوتوێ كرده‌وه ناوی كه‌سم به‌رچاو نه‌كه‌وت. ده‌فته‌ری سیاسیی كۆمه‌ڵه (به قه‌ڵه‌می كاك عه‌بدوڵڵا) ده‌ستبه‌جێ نامه‌یه‌كی نێوخۆیی بۆ ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناوی نووسی و داوای له ڕیزه‌كانی خواره‌وه‌ی كرد خه‌تێكی سوور به‌سه‌ر ڕێبوار ڕه‌شید بكێشن و ئیتر ناوبراو له ڕیزی پێشه‌وه‌ی "دیوه‌خان" و لای ده‌ستی "ڕێزداران" داینه‌نیشێنین. زۆری پێ نه‌چوو نووسراوه‌كه‌ی "قه‌ره‌نی قادری"ش بڵاوبۆوه، بڵاوبوونه‌وه‌ی نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی "ڕه‌هبه‌ر" بۆ كۆمه‌ڵێك له كادره دێرینه‌كانی كۆمه‌ڵه، كای وشكی كادێنی دیوه‌خانی ئاگر تێبه‌ردا. "به‌هانه" درایه ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌تا ئێستا "صبوری" خۆیان پاراستبوو و به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه "لام تا كام" قسه‌یان نه‌كردبوو. نامه‌یه‌كی نێوخۆیی بۆ ئه‌ندامان به‌ڕێكرا، ناوی كه‌سی به‌سه‌ره‌وه نه‌بوو (من پێموایه به قه‌ڵه‌می كاك عه‌بدوڵڵا نووسرابوو)، نووسه‌ر له‌م نامه هه‌وڵیدابوو تاوانی ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی قه‌یران و ئاكامه‌كانی كۆنگره‌ی ده و نیو بخاته ئه‌ستۆی "هه‌جوو"نامه‌ی ڕێبوار ڕه‌شید و پاشان پێوه‌نددانی كه‌سانی دیكه‌ش وه‌ك صـ . برومند، ڕه‌فیق ساوانی، كاروان عه‌لیمرادی و... به‌م "پیلانه‌داڕێژراوه." به‌مه ده‌ڵێن ته‌حلیلی هه‌رزان و لێكدانه‌وه‌ی بێ بایه‌خ، من پێم وا بوو ده‌ورانی تۆمار و هه‌ڕه‌شه و ... له مێشكی ئه‌مانه سڕاوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت كه‌س (هیچ كامیان) نه‌هاتن لانیكه‌م به شێوه‌یه‌كی جوان، سیاسی و ئۆبژێكتیڤ ئه‌م نووسراوانه بده‌نه‌به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه و ئانالیزی هه‌مه‌لایه‌نه. من پێم وا نه‌بوو هه‌موویان به قامچیه‌ك داركاری ده‌كه‌ن و دیسان "شانتاژ"ه‌كانی ده‌ورانی پێشووی خۆیان دووپات ده‌كه‌نه‌وه. كار له‌مانه ترازابوو، ئێقداماتی په‌له‌پڕووزانه‌ی وه‌ك وه‌ڕێخستنی ئه‌كسیۆنی تۆمار كۆكردنه‌وه هه‌وڵدانێكی "ڕیش‌سپی‌یانه" بوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی "توپ‌جمع‌كن" و شه‌رعیه‌ت به‌خشین به تیرۆری شه‌خسیه‌تی كه‌سایه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه و بێده‌نگكردنی ڕخنه‌گرانی نێوخۆیی. به‌داخه‌وه له‌م لیسته ناوی كه‌سانێكی تێدا بوو كه هه‌ر پێم وا نه‌بوو گه‌ڕابنه‌وه بۆ نێو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه، له‌جیاتی به‌خێرهێنانه‌وه‌ی ڕێزدارانه‌ی ئه‌م كه‌سانه و فه‌راهه‌مكردنی ئیمكانی خۆ‌جێ‌خستنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سانه، هه‌وڵ درا ئه‌مانه له به‌رامبه‌ر "عمل انجام شده" قه‌رار بده‌ن و دوای 17 ساڵ دووركه‌وتنیان له كۆمه‌ڵه، دیسان بیانكێشنه‌وه بۆ نێو كێشه‌ی دووبه‌ره‌كایه‌تی و دووژمنایه‌تی كه‌سانی دیكه. هه‌تا دیسان وه‌خۆیان بخه‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی تۆمار و ڕاوودونانی نه‌یارانی خۆیان. كاك عه‌بدوڵڵا "معذرت" خوازیه‌ك به‌مانه قه‌رزداره.
له‌بیرمه چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كاتێك كۆمه‌ڵێك له كادره‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو كۆمه‌ڵه. كاك عه‌بدوڵڵا وتارێكی دوورودێژ و "غرایی" وه‌ك "پیش‌درامد"ی به‌خێرهێنانیان نووسی، به‌ڵام بۆ ئه‌مانه چی؟ لایقی شتێك زیاتر له‌مه نه‌بوون؟ پێم سه‌یر بوو، ئه‌مانه بۆچی شتی وا قه‌بووڵ ده‌كه‌ن؟
ئایا هه‌نووكه سیاسه‌تی حه‌زف و ده‌ركردن له‌ده‌رشانی كه‌سانێك وه‌ك بهمن علیار قوورسایی ناكا؟ ئایا هه‌نووكه داستانی وه‌لانانی بێ‌ڕووحمانه‌ی كاك عه‌بدوڵڵا له كۆنگره‌ی 8ی حیزبی كۆمۆنیست و پاشان ده‌ركرانی له كۆنگره‌ی 9ی كۆمه‌ڵه به‌س نی‌یه بۆ ده‌رس وه‌رگرتن له سێبه‌ری ڕه‌شی "ستالینیزم"؟ یان مێژوو دیسان دووپات ده‌بێته‌وه؟ ده‌بوایه زۆر كه‌س ته‌شویق و ده‌ستخۆشانه‌ی له كه‌سێك وه‌ك ڕێبوار ڕه‌شید كردبایه (موسته‌عیله‌ن ده‌بوایه ڕخنه‌شی لێ گرتبایه، به‌ڵام ڕخنه‌ی ئه‌ده‌بی، نه‌ك به داپڵۆسین و ئیمزا كۆكردنه‌وه و چاوترسێن كردن)، كوا له‌نێو ئێمه‌ی كورد كه‌سێك وه‌ك عه‌زیز نه‌سین، هادی خورسه‌ندی یان ئیبراهیمی نه‌به‌وی توانیویه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له زمانی توانج و ته‌نز به‌شێك له كێشه‌كانی كۆمه‌ڵی كورده‌واری بخاته ڕوو؟" بۆ كه‌س نی‌یه بۆ جارێكیش بووه مێژووی ته‌نز بداته‌به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی. یه‌كێ له وته به‌نرخه‌كانی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د به‌كارهێنانی وشه‌ی "گێله‌پیاو"ی عه‌زیز نه‌سین بوو. فه‌رهه‌نگی به"گێله‌پیاو"زانینی خه‌ڵك هه‌نووكه له‌نێو ئێمه‌ش به‌هێزه كه ده‌توانێ ئاوا خه‌ڵك بۆ ده‌ورهه‌ڵگرتن له نووسه‌رێك ڕێك‌بخات. بۆچی ئه‌م نامه و لیستی ئیمزاكه‌رانی ئه‌م نامه‌یه به ئاشكرا ڕوو به ده‌ره‌وه بڵاو نابێته‌وه، هه‌تا بیروڕای گشتیش لێی ئاگادار بێت و ئه‌وان قه‌زاوه‌تی له‌سه‌ر بكه‌ن؟ به‌داخه‌وه كه‌سانێك هه‌ن دوای 30-40 ساڵ له ته‌مه‌نی ژیانی سیاسی‌یان هه‌نووكه له سایكۆلۆژی كۆمه‌ڵگه‌ی خێڵه‌كی و به‌ردێندا ده‌ژین. ئه‌مانه له‌خۆبایی بوون بۆیه ئێستا خۆیان به سواری خۆشه‌ویستی و عیشق به كۆمه‌ڵی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌زانن و به كۆكردنه‌وه‌ی "تۆمار" خه‌ریكی بووژانه‌وه‌ی كه‌لتورێكی دواكه‌وتوو و قیزه‌ونی خێڵه‌كین بۆ سڕینه‌وه و له‌به‌ینبردنی كه‌سانێك وه‌ك "ڕێبوار ڕه‌شید" و هه‌نگاوهه‌ڵێنان له‌پێناو دابینكردنی دواڕۆژی ده‌سه‌ڵاتی خه‌یاڵاوی خۆیان. ئه‌مانه به خۆیان ده‌ڵێن "كۆمه‌ڵه" و به كه‌سانی دیكه وه‌ك ڕێبوار ڕه‌شید، قه‌ره‌نی قادری و مامۆستا جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپوور ده‌ڵێن "نه‌یاران و ناحه‌زانی كۆمه‌ڵه".
من پێموایه ئه‌گه‌ر ڕێبوار ڕه‌شید ئه‌م نووسراوه‌ی ساڵی 1982-83 هه‌تاوی نووسیبایه، كاك عه‌بدوڵڵا به شێوه‌یه‌كی زۆر "صادقانه تر و صمیمانه تر" و له ڕوانگا‌یه‌كی سیاسی تر (پرۆلتێری)تر وڵامی ئه‌دایه‌وه. من پێم سه‌یره كه‌سێك وه‌ك عه‌بدوڵڵا دوای ئه‌م هه‌موو ساڵانه، به‌تایبه‌ت وه‌ك "معمار"ی سه‌ره‌كی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیست (حیزبی پێشڕه‌وی چینی كرێكاران بۆ دابینكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد و به‌دوور له درۆ و فێڵ و قه‌مچی) و نزیكه‌ی بیست ساڵان لێدری حیزبی پرۆلێتاریا، هه‌نووكه خۆی وه‌ك ئاغازاده‌یه‌ك پێناسه ده‌كا و گومان له نووسراوه‌كه‌ی ڕێبوار ڕه‌شید ده‌كا كه مه‌به‌ستی ئه‌و بێت. پێم سه‌یره عه‌بدوڵڵا دوای سی و چه‌ند ساڵ قه‌رارگرتن له پۆستی ده‌بیركوللی كۆمه‌ڵه، حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، فراكسیۆنی كۆمۆنیزمی كرێكاری، دیسان حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه، تازه به‌م ئاكامه بگا كه ڕێبوار ڕه‌شید مه‌به‌ستی ئه‌م ڕێزداره‌یه و ئه‌ویش له هه‌موو خراپتر دڵی به ئیمزا و پشتگیری چه‌ند كه‌سێك خۆش بكا.
# # #
له نامه‌ی دوایی هه‌وڵ ئه‌ده‌م بیر و بۆچوونی كه‌سانێك وه‌ك ئه‌بوبه‌كر موده‌ره‌سی و چه‌ند كه‌س له هاوبیرانی وه‌ك سه‌ید خاڵید سیاده‌ت و حاجی تاوانی لاینگرانی له ستۆكهۆڵم و یۆتێبۆری و پاشان كۆنفرانسی 6ی كۆمه‌ڵه له هوله‌ند و كۆنفرانسی یه‌كه‌می كۆمیته‌ی سكاندیناوی و هه‌میسان ته‌ركی به‌كۆمه‌ڵی ساڵۆنی كۆنگره‌ی 10ی كۆمه‌ڵه‌ی لاینگرانی ئه‌بوبه‌كر موده‌رسی و ده‌ركران و پشت خاڵیكردنی ناوبراو له هه‌ر چه‌شنه یارمه‌تیدانیان و... بدمه‌به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه. هه‌روه‌ها له نامه‌كانی دواییشدا ده‌چمه‌سه‌ر دیدار و سه‌ردانی كاك عه‌بدوڵڵا و هه‌وڵدانی ناوبراو بۆ پاراستنی "رفاقت مشترك" و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی دڵی كاك ئه‌بوو و داڕشتنی كار و پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ناوبراو (سه‌فه‌ری هاوبه‌ش بۆ ئه‌مریكا و ئاشتببونه‌وه‌ی كاك ئه‌بوو له‌گه‌ڵ كۆنه‌زلهێزی ئیمپریالیست و ته‌ئسیر وه‌رگرتنی له "مشی جدید ایالات متحده"). له‌بیرمه له كاتی توندوتیژ بوونه‌وه‌ی هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر سه‌دام، كاك ئه‌بوو چاوی پڕ له فرمێسك بوو و دڵی كه‌یلی خه‌م و په‌ژاره‌ی هێرشی "امپریالیستی" بۆسه‌ر "تعرض به كشورهای متمدن" بوو. هاتنی كاك عه‌بدوڵڵا بۆ ستۆكهۆڵم دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئه‌مریكا (پێش و دوای كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی) و پاشان دیداری هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ كاك جه‌عفه‌ری ئیلخانیزاده، سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی قۆناخێكی نوێ له وه‌رچه‌رخانی كاك عه‌بدوڵڵا و گۆڕینی "معادله" سیاسییه‌كان بوو. به‌داخه‌وه كاك عه‌بدوڵڵا دوای سه‌ردانی كاك جه‌عفه‌ر ده‌ربه‌ست قسه‌كانی ئه‌وان قه‌بوڵ ده‌كا و بۆیه كه‌م جار به ئاشكرا ده‌بێت به لایه‌كی قه‌زیه و ئه‌وانیش (كاك جه‌عفه‌ر و كاك ئه‌بو) زۆر زیره‌كانه ده‌یكه‌ن به "سردمداری" بۆچوونێكی چه‌وت كه چه‌ند ساڵ بوو كۆمه‌ڵه‌ی كلۆر كردبوو و وه‌ك حیزبه‌كه‌ی "حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود" سه‌یریان ده‌كرد. كاك جه‌عفه‌ر توانی له‌م وه‌رچه‌رخانه ده‌ورێكی گه‌وره له‌نێو "اجماع" دا بگێڕێ و ڕێگای گه‌ڕانه‌وه و بیركردنه‌وه له هه‌موو لایه‌ك به‌ربه‌ست بكا، هه‌ر ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ سووككردن و قه‌راردانی ناوبراو له دژی هاوڕێیانی پێشووی خۆی و كۆكردنه‌وه‌ی یارانی نوێ بۆ "سیاستمداری" كۆنه‌كار و ئاماده‌سازییه‌كانی دوایی و هه‌نگاوهه‌ڵگرتن بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان."
لێره‌دا به‌شی یه‌كه‌م ته‌واو ده‌بێ.
درێژه‌ی هه‌یه...
