5- كورته و ئاكام
نه‌یاری ژماره یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی
كۆمه‌ڵه: قه‌ره‌نی قادری.نه‌یاری ژماره‌ی دووی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه: جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور.
جه‌عفه‌ری
حه‌سه‌نپور |
5-1- پێشه‌كی
به‌شه‌كانی پێشوو له دیمانه‌ی 2007.02.16، 2007.02.24 ، 2007.03.02 و 2007.03.09دا بڵاوبوونه‌وه. ئه‌و وتاره دوو پاشكۆی هه‌یه.
5-1- ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری كۆمه‌ڵه و هونه‌ری دروستكردنی نه‌یار
له ئاگاداری كۆنفڕانسی 3ی ئه‌ندامانی ك.ش.ز.ك. (ئێران) مه‌ڵبه‌ندی ئه‌مریكای باكوور، كه له 2007.02.18دا ئاوا باسی قسه‌كانی جه‌عفه‌ر ئیلخانیزاده كراوه: "...یه‌كگرتوویی و ئینسجامی زیاتری كۆمه‌ڵه و به‌رهه‌ڵستگرتن به‌رامبه‌ر به ناحه‌زانی كۆمه‌ڵه‌ی به ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی زانی و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی چاكسازیی حیزبی ده‌بێ هاوڕێیه‌تی و یه‌كڕیزی بپارێزرێ."
حامید ساعه‌تی له كورته‌وتارێك له‌ژێر سه‌ردێڕی "قه‌ره‌نی قادری چ ئه‌ركێكی بۆ خۆی داناوه"، (rojhelatpres.com/feb-07/27-23.htm) ڕۆژی 2007.02.26، ناڕه‌حه‌تی خۆی له‌وه ده‌ربڕیوه كه قه‌ره‌نی قادری چه‌ند به‌شێكی له به‌ڵگه‌كانی نێوخۆی ك.ش.ز.ك. (ئێران)ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و باسی سه‌ڕه‌ڕۆیی عه‌بدوڵڵای موهته‌دی كردووه.
ساعه‌تی پێیوایه كه قادری ده‌یه‌وێ تۆڵه له كۆمه‌ڵه بستێنێته‌وه بۆیه ئه‌و كاره‌ی كردووه، چونكه قادری له‌پێشدا له ڕێكخراوه‌ی ئه‌كسه‌ریه‌ت‌دا بووه و ئه‌و دوو ڕێكخراوه دژی یه‌كتر بوون. و دوایه‌ش ئامۆژگاری قادری ده‌كا كه كاری وا نه‌كا و ڕیشه‌كانی كێشه‌ی ئه‌كسه‌ریه‌ت و كۆمه‌ڵه ببینێته‌وه.
ساعه‌تی هه‌روه‌ها باسی له ژێرپێنانی دۆستایه‌تی ده‌كا و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر دۆستێك ئه‌و به‌ڵگانه‌ی داوه‌تێ، قادری نه‌ده‌بوو بڵاویان بكاته‌وه و هه‌ر بۆخۆی خوێندبایه‌و‌ه؛ بۆئه‌وه‌ی كاره‌كه نه‌بێ به بێپره‌نسیپی. دوایه باسی بوێرنه‌بوونی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كردووه كه ده‌بوو خۆی نامه‌كه‌ی بڵاوكردبایه‌وه.
ئه‌وه‌ی ساعه‌تی باسی ناكا ئه‌وانه‌ن: بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به سه‌ره‌ڕۆیی سكرتێری كۆمه‌ڵه چییه؛ هه‌روه‌ها كاتێك سكرتێر پێڕه‌و و پڕۆگرام له ژێرپێ ده‌نێ، ده‌بێ باس بكرێ یان نا؟ خۆی چی، ئه‌گه‌ر زانیاری وای پێگه‌یشت بڵاوی ده‌كاته‌وه؟ ئه‌دی مه‌به‌ستی ساعه‌تی چییه؟ من پێموایه مه‌به‌ست به‌دنێوكردنی قادری‌یه چونكه ڕه‌خنه‌ی له كۆمه‌ڵه گرتووه. به‌ڵگه: باسی كێشه‌ی ئه‌كسه‌ریه‌ت و كۆمه‌ڵه ده‌كا بۆ ونكردنی ڕاستییه‌كان و ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌ڕۆیی سكرتێر "له‌بیر بچێته‌وه."
5-1-1- نه‌یاری ژماره یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه: قادری
ساعه‌تی پێیوایه خوێنه‌ره‌وه‌كانی وتاره‌كه‌ی گێژن و ده‌كرێ فریویان بدا. له ساڵه‌كانی 1991-1992 قه‌ره‌نی قادری سێ وتار له گۆڤاری كۆماردا ده‌نووسێ و به‌وردی باسی ئه‌وه ده‌كا چۆن ده‌بێته هه‌ڵسووڕاوێكی ڕێكخراوه‌ی چریكه فیدایی‌یه‌كان و ئه‌كسه‌ریه‌ت و چۆن ڕزگاری ده‌بێ له‌و ڕێكخراوانه. ئه‌و باسی وانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ژیانی خۆی ده‌كا. داواده‌كه‌م له خوێنه‌ره‌وه‌كانی دیمانه بچن ئه‌و وتارانه بخوێنه‌وه. ئه‌و سێ وتاره له به‌شی ئه‌رشیفی كوردستان‌پرێس‌دایه September 1991، kurdistanpress.com.
ساعه‌تی باسی "باوه‌ڕی قووڵ" به وانه‌وه‌رگرتن له تاریخ ده‌كا به‌ڵام "له‌بیری ده‌چێته‌وه" كه ماڵپه‌ڕی كوردستان‌پڕێس له ئاپریلی 2003- وه هه‌یه و له‌مابه‌ینی 1991 و 2002- شدا هه‌رچی قادری نووسیویه دووباره له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا تۆمار كراون. ساعه‌تی دیسان "له‌بیری چووه" بۆ گه‌یشتن بۆ باوه‌ڕه قووڵه ده‌بوو چووبا چاوی له‌و وتارانه كردبا بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ قه‌ره‌نی قادری چه‌نده توانیویه خۆی له بیروڕای ئه‌كسه‌ریه‌ت دوور بكاته‌وه. به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كاری ساعه‌تی ئه‌وه نییه و هه‌ر ده‌یه‌وێ قادری به‌دنێو بكا و ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتدار ڕازی.
5-1-2- نه‌یاری ژماره‌ی دووی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه: جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
له به‌شی بۆچوونه‌كانی به‌شی چواره‌می ئه‌م زنجیره وتاره‌دا بۆچووننوسێكی سه‌ربه‌خۆی دۆستی باڵی ده‌سه‌ڵاتداری كۆمه‌ڵه به ناوی خوازراوه‌ی "هاوڕاز"، منی وه‌ك قه‌ره‌نی قادری ناساندووه: "...تا بۆتان بكرێت ڕێكخراوه كوردییه‌كان بنكۆڵ كه‌ن ساتێكیش له پڕوپاگه‌نده‌ی درۆیین و ته‌خریب هه‌دا نه‌ده‌ن." من هه‌ر له به‌شی بۆچوونه‌كاندا وڵامم داوه‌ته‌وه و لێره‌دا دووپاتی ناكه‌مه‌وه.
5-2- پاشكۆكان
A) پاشكۆی یه‌كه‌م: به‌شێك له نووسراه‌كه‌ی حامید ساعه‌تی:
ئـ) "له 10-2-2007دا له کوردستان پرس نووسراوێک له‌سه‌ر نامه‌ێکی نێوخۆیی کۆمه‌ڵه هاتووه که قه‌ره‌نی قادری سه‌رنووسه‌ری کوردستان پرێس نووسیه‌تی. ڕوواڵه‌تی نووسراوه‌که دیفاع له دیموکراسی و ڕای ئازاده و دڵسۆزی بۆ خه‌ڵکی کورد. به‌ڵام به باوه‌ڕی من شێوه‌ی نووسراوه‌که زۆرتر خۆشکردنی ئاگری جیاوازییه‌کان مه‌به‌سته بێ ئه‌وه‌ی ڕوونی بکاته‌وه که چ به‌رهه‌مێک له‌م کاره ئه‌بێت به‌ده‌ست بێت. چند وه‌شه و دێڕ له نووسراوه‌که‌ی قادری بۆ نموونه ئه‌خه‌مه‌به‌ر باس ..."
ب) "...له دێڕێکی تردا هاتووه:
ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و به‌رهه‌ڵستکاری به شێوازی جۆراوجۆر له‌وانه "نامه‌په‌راکه‌نی" ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ی ته‌نیوه‌ته‌وه..."
پ) "...قادری وا دیاره له کۆمه‌ڵه تووڕه‌یه چونکو له جێگایه‌کی تر ئه‌نووسێت:
ئه‌مه‌ش یه‌کێک له " شاکاره‌کانی" پڕۆژه‌ی ساخکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌یه. وا باش بوو سه‌رنووسه‌ری کوردستان پرێس ناوی چه‌ند شاکاری تری بهێنایه‌ت با خوینه‌ران له حاڵیبوونی ئه‌و له پڕۆژه‌ی ساخبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه تێبگه‌ن. ئه‌م تووڕه‌بوونه‌ی قادری له‌سه‌ر چییه؟ شایه‌د یه‌کێک له هۆیه‌کانی کێشه و ناکۆکییه سیاسییه‌کانی ڕابردووی کۆمه‌ڵه و چریکی ئه‌کسه‌ریه‌ت بێت. من بۆخۆم باوه‌ڕی قووڵم به ئه‌وه هه‌یه که ڕابووردوو وه‌کو ئه‌زمون چاوی لێ بکرێت ئینا کولانه‌وه‌ی ڕابوردوو و به خشکه و به نهینی تۆڵه‌کردنه‌وه و قین ڕشتن، نه‌ک به قانزانجی خه‌ڵک نییه به‌ڵکو زۆریش به زیانی ته‌واو ئه‌بێت..."
ت) "سه‌باره‌ت به‌وه‌ی نامه‌ی نهێنی کۆمه‌ڵه ده‌ست قه‌رنی قادری که‌وتووه، ده‌کرێت چه‌ند شێوه‌یک هاتبێته کایه‌وه. ڕنگه له دۆستێکی خۆی که ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌یه و بێ ئاگادارکرنه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌کانی هه‌ڵگرتبێت که ئه‌وه دوور له پرنسیپی دۆستایه‌تییه. یان نامه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌ندامێک به‌ده‌ست قادری گیشتبن، ئه‌بێت بڵێم ئه‌و ئه‌ندامه که‌سێکی بوێر نییه ئه‌گه‌رنا ده‌کرا به ڕاشکاوی ڕایبگه‌یه‌نێ که ئه‌و باوه‌ڕی به‌وه‌یه که باس و بیر و ڕاکان به ئاشکرا بن و شێوه‌یه‌کی وه‌ها به‌کاربهێنێت که له ئاساییکردنه‌وه‌ی دیالۆگ و ده‌ربڕینی کێشه‌کان کاریگه‌ری بوایه‌ت. به ترسه‌ترس کارکردن ناکرێت یارمه‌تی هێنانه‌سه‌ره‌وه‌ی پله‌ی سیاسیی خه‌ڵک و هاوڕێانمان بین، که‌س ناتوانێت حاشا له ده‌وری گرینگی ڕۆژنامه‌وانان و ڕووناکبیران له کێشه سیاسیه‌کاندا بکات به‌ڵام دڵسۆزی و هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیکردن یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی ئه‌و به‌شداریه‌یه ئه‌گه‌ر بۆ به‌خته‌وه‌ری خه‌ڵکی کورد بێت. هه‌روه‌ها نه حیزب موقه‌ده‌سه نه چینی کرێکار نه کۆردبوون، ڕۆژنامه‌وانیش ناتوانێت به‌س به ناوه‌که‌یه‌وه جێگای موقه‌ده‌س بۆ خۆی دیاری بکات. هیوادارم سه‌رنووسه‌ری کوردستان پرێس چالاکیی ڕێگای ڕوونکرنه‌وه و گه‌شه‌ی ته‌بایه‌کان بێت هه‌روه‌ها وام چاوه‌ڕوان کردووه."
B) پاشكۆی دووه‌م: به‌شێك له وتاره‌كانی قه‌ره‌نی قادری له‌سه‌ر ئه‌كسه‌ریه‌ت
ئـ): "...ئه‌و به‌شه كه جیا بووه، وه‌كو ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن ستراتیژی و تاكتیكی تایبه‌تی خۆی بوو كه له‌سه‌ر ئه‌ساسی ماركسیزم - لێنینیزم، به ناوی ڕێكخراوی چریكه فیداییه‌كانی گه‌لی ئێران (اقلـیت) بوونی خۆی ڕاگه‌یاند.
به‌شه‌كه‌ی تر كه زۆربه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی له‌گه‌ڵ بوو، به ناوی ڕێكخراوی چریكه فیدایه‌كانی گه‌لی ئێران (ئه‌كسه‌ریه‌ت) و پاشان به ناوی ڕێكخراوی فیدایانی گه‌لی ئێران (ئه‌كسه‌ریه‌ت) درێژه‌ی به چالاكیی خۆی دا. "
ب) "ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بێت، ئه‌وه‌یه كه له‌و ده‌مه‌ته‌قه فیكری و سیاسییه‌دا مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، واته مه‌سه‌له‌ی كورد، هیچ جێگایه‌كی نه‌بوو و هیچ ده‌ورێكیشی له لێكهه‌ڵبڕانی دوو باڵه‌كه‌دا نه‌گێڕا. چ (اقلـیت) و چ (ئه‌كسه‌ریه‌ت) جیا له جیاوازیی بۆچوونی سیاسی، له باری ڕوانینی گشتی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و بنچینه‌ی تیۆریكی ئه‌و بابه‌ته هاوبیر و ڕا بوون. واته هه‌ردووكیان مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیان پێ به‌شێكی بچووك و به‌ستراوه به مه‌سه‌له‌ی چینایه‌تی بوو و هه‌رتك لایه‌نیش له ڕوانگه‌ی شۆڤێنیزمی فارسه‌وه سه‌یری ناسیۆنالیزمی كوردیان ده‌كرد."
پ) "(ئه‌كسه‌ریه‌ت) هه‌ر له سه‌ره‌تای ئاشبه‌تاڵ له كوردستان، به‌ره‌و داكۆكی له ڕێژیمی ئیسلامی، چالاكیی خۆی درێژه پێدا و له باری سیاسی دژی جووڵانه‌وه‌ی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ستا. به‌دوای ئه‌وه‌دا به‌شێك له چه‌كه‌كانی كه كاتی خۆی پێشمه‌رگه فیداییه‌كان خه‌باتیان پێده‌كرد، ته‌سلـیمی ڕێژیمی ئیسلامی كرد. هه‌روه‌ك باسمان كرد، مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی هیچ ده‌ورێكی له‌نێو (ئه‌كسه‌ریه‌ت)دا نه‌بوو، به‌ڵام داكۆكی له ڕێژیمی ئیسلامی ده‌ورێكی گه‌وره‌ی بۆ (ئه‌كسه‌ریه‌ت) هه‌بوو، ئه‌ویش به ڕێگای ئاشبه‌تاڵ له كوردستان و ته‌بلـیغی سیاسه‌تی به‌چۆكداهێنانی جووڵانه‌وه‌ی كوردی و له‌لایه‌كی تریشه‌وه نزیكی له سوپای پاسداران ئه‌ویش به‌هۆی دروشمی (سوپای پاسداران به چه‌كی قورس چه‌كدار بكه‌ن)، بوو."
ت) "هه‌ر ئه‌و سوپایه‌ی كه به ئاگر و ئاسن به‌ره‌و كوردستان هات و تا ئه‌وڕۆكه‌ش درێژه به‌و سیاسه‌ته تاوانكارانه و دژی ئینسانیانه‌ی ده‌دات. ئه‌م سیاسه‌ته‌ی (ئه‌كسه‌ریه‌ت) ده ڕه‌وتی خۆیدا گه‌یشته ئه‌م جێگایه كه له ساڵی 1360دا له شاری ورمێ كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان ڕێكخراوی (ئه‌كسه‌ریه‌ت)، حیزبی توده‌ی ئێران، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ـ پێڕه‌وانی كۆنگره‌ی چوار و سوپای پاسداران پێكهات و وه‌كو دارده‌ستی ڕێژیمی ئیسلامی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی خوڵقاند.
سیاسه‌تی (ئه‌كسه‌ریه‌ت) له كوردستان تا سه‌ره‌تای ساڵی 1362 كه هێرش بۆسه‌ر حیزبی توده‌ی ئێران له‌لایه‌ن ڕێژیمی ئیسلامییه‌وه كرا، كۆتایی پێهات، سیاسه‌تێكی دژی دیموكراتیك و كۆنه‌په‌رستانه بوو."
ج) " ئه‌ساسی سیاسه‌تی (ئه‌كسه‌ریه‌ت) ئه‌مه بوو كه جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له باری سیاسییه‌وه به‌چۆكدا بێنێت و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌و جووڵانه‌وه بكاته‌وه و به‌ره‌و باره‌گای ڕێژیمی ئیسلامی‌یان ببات. ڕێژیمی ئیسلامیش تێده‌كۆشا به ئاگر و ئاسن ئه‌م جووڵانه‌وه له‌به‌ین به‌رێت. سیاسه‌تی (ئه‌كسه‌ریه‌ت) ته‌واوكه‌ری سیاسه‌تی ڕێژیمی ئیسلامی له كوردستان بوو كه له‌ڕێگه‌ی سیاسییه‌وه به‌هۆی كادیران و ئه‌ندامانی كوردی له كوردستان كه له خزمه‌تی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا بوون به‌ڕێوه‌ده‌چوو."
چ) "...به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه بێ بڕوایی ئه‌وان به‌و ناوه‌ڕۆكه ڕوون كه‌ینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه مافی دیاریكردنی چاره‌نووس ته‌نیا دروشمێكی سیاسیی نییه، به‌ڵكو بابه‌تێكی فیكری، پڕۆگرامی و ستراتێژیكه كه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به دیموكراسییه‌وه هه‌یه. به‌ڵام لای ئه‌كسه‌ریه‌ت ئه‌وه وه‌كو ئامرازێكه بۆ قۆستنه‌وه، به‌رزبوونه‌وه و هاتنه ناوه‌وه‌ی دووباره بۆ‌نێو جووڵانه‌وه‌كه‌یه. ڕه‌وتی قه‌یراناوی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی (ئه‌كسه‌ریه‌ت) به باشی ئه‌مه‌ی ده‌رخست و زۆربه‌ی كورده‌كانیش به جیابوونه‌وه و هه‌ڵبڕان، بێ باوه‌ڕیی خۆیان به‌و دروشمانه (كه ده‌وری دیكۆری ده‌بینی و بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن بوو) ڕاگه‌یاند و هه‌ندێكیش له‌وان وه‌كو پێداویستییه‌كی فیكری و سیاسی له بنیاتنانی گۆڤاری كۆماردا به‌شداری چالاكانه‌یان هه‌بوو."

نه‌یاری ژماره یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی
كۆمه‌ڵه: قه‌ره‌نی قادری.