ده‌سته‌ی
ده‌سه‌ڵاتداری كۆمه‌ڵه واتا لایه‌نی عه‌بدوڵڵای موهته‌دی، به
ته‌وای هێزی ده‌یه‌وێ ده‌سته‌ی دووه‌م تێكبشكێنێ، سووكایه‌تییان
پێ‌بكا و له گۆپاڵی ته‌شكیلاتی لێنینانه كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ
سه‌ركوتیان بكا...
جه‌عفه‌ری
حه‌سه‌نپور |
[به‌شی چواره‌م] ك.ش.ز.ك. ئێران: دوو ڕێكخراوه‌ی ته‌واو جیاواز له یه‌ك ڕێكخراوه‌دا
4- كورته و ئاكام
(a) ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ك.ش.ز.ك. (ئێران) وه‌ك
ڕێكخراوه‌یه‌ك وایه له‌نێو كۆمه‌ڵه‌دا و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ماڵی له
چنگدایه. ته‌نیا دوو، سێ كه‌س له‌وان ده‌زانن كه داهات و خه‌رجی
ڕێكخراوه‌كه چه‌نده; زۆربه‌ی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی نازانن كه
پاره‌ی كۆمه‌ڵه له كوێڕا دێ و چۆن خه‌رج ده‌كرێ. هیچ یه‌ك له
ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری كورد بایی پووشێك ئاگاردار نین كه داهات و
خه‌رجی ڕێكخراوه‌كه چه‌نده. ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتدار به درۆ، هه‌ڕه‌شه،
نسحه‌تكردن ، پاڕانه‌وه، نه‌یاری درۆینه و گۆپاڵبه‌ده‌ست سازكردن خۆ‌ی
ڕاگرتووه و له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بایی په‌ناباتێكی ده‌سه‌ڵات
نییه.(b) به پێچه‌وانه مه‌ڵبه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌سه‌رپێی خۆیان ڕاوه‌ستاون و له‌نێو خۆیاندا هه‌ڵبژاردن هه‌یه و ئازایانه ڕه‌خنه‌ده‌گرن له ده‌سه‌ڵادارێتی. بۆ تێكدان ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتدار به‌زۆر "نوێنه‌ر" واتا سیخوڕی خۆ‌ی له‌و مه‌ڵبه‌ندانه داناوه.
4-1- پێشه‌كی
به‌شه‌كانی پێشوو له دیمانه‌ی 2007.02.16، 2007.02.24 و 2007.03.02دا
بڵاوبوونه‌وه. ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵتدار (power elite) ده‌سته‌یه‌كی چكۆڵه‌ن كه مافی تایبه‌تیان هه‌یه و سامان و داراییه‌كی زۆریان له‌به‌رده‌ستدایه و له بڕیارداندا ده‌ستیان ئاواڵه‌یه (بڕوانه، Wikipedia، وه‌رگێڕانه‌كه ئازاد و سه‌ره‌تایی‌یه).
4-2- تراژێدیای سازبوونی ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری حیزبه كوردییه‌كان
ئـ: بۆ لێكدانه‌وه‌ی سازبوونی ئه‌و ده‌سته‌یه سه‌رچاوه و زانیاری زۆر پێویسته بۆیه باسه‌كانم سه‌ره‌تایین.
ب: له كۆتایی 1970دا له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات جووڵانه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری سازبوو كه به‌ناو جووڵانه‌وه‌ی خۆڕاگری به‌ناوبانگه. "ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه سه‌ره‌تای په‌یدابوونی سیسته‌می سیاسی دیموكراتانه له‌و به‌شه‌ی كوردستاندا بوو."
پ: تێكۆشه‌رانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كورد له 1979 تا ئه‌وڕۆ ده‌توانین بكه‌ینه دوو ده‌سته‌ی گه‌وره[1]. ده‌سته‌ی یه‌كه‌م ئه‌وانه‌ی له ڕابه‌رایه‌تی حیزبه سیاسییه‌كاندا بوون و ئێستاش هه‌ر ماون[2]. ده‌سته‌ی دووه‌م ده‌كرێ بكه‌ینه دوو بنده‌سته‌ی چكۆڵه‌تر: (a) ئه‌و كوردانه‌ی كه له كوردستان ماونه‌وه و له‌وێ ده‌ژین و خه‌باتی مه‌دنی ده‌كه‌ن و (b) ئه‌و كوردانه‌ی كه په‌ره‌وازه‌ی وڵاته ئه‌وروپایی و ئه‌مه‌ریكاییه‌كان بوون و له‌وێ ده‌ژین و تێكۆشانی سیاسی مه‌ده‌نییان هه‌یه.
ت: ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری حیزبه كوردییه‌كان زۆر وه‌یه‌كتر ده‌چن. ئه‌وانه به‌رپرسی ڕێكخراوه‌كانی خۆیان بوون كه له بنه‌ڕه‌تڕا لێنینانه‌ن كه له‌واندا ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست "پێشڕه‌وان" و تا شوانه‌كان، میره‌كان، وه‌لی فه‌قیهه‌كاندایه و جه‌ماوه‌ری ئه‌ندامان وه‌ك مه‌ڕ و موسته‌زعه‌ف و ڕه‌عیه‌ت چاویان لێكراوه.
ج: ده‌سته‌ی دووه‌م، واتا خه‌باتكارانی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین و كار ده‌كه‌ن و ئاشكران و حه‌ولیان داوه به شێوه‌یه‌كی دیموكراتانه كار بكه‌ن.
چ: شێوه‌ی ژیان، بۆچوونی سیاسی، كه‌لتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتدار له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی دووه‌م ته‌واو جیاوازه. له باری بژیوی و مووچه‌شدا ده‌سته‌ی دووه‌م بۆخۆی خۆ‌ی به‌ڕێوه‌ده‌با: ئه‌ندامه‌كانی یان ده‌خوێنن یان كار ده‌كه‌ن.
ح: له ئۆردوگاكانی كوردستان ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ستی زۆرتر ده‌ڕوا و جه‌ماوه‌ر "بێده‌نگ ترن". هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان بۆ به‌ڕێچوون حه‌وجه‌یان به پاره‌ی ڕێكخراوه‌یه كه ئه‌ویش له‌ده‌ست چه‌ند كه‌سێك له ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداردایه.
خ: ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری كۆمه‌ڵه واتا لایه‌نی عه‌بدوڵڵای موهته‌دی، به ته‌وای هێزی ده‌یه‌وێ ده‌سته‌ی دووه‌م تێكبشكێنێ، سووكایه‌تییان پێ‌بكا و له گۆپاڵی ته‌شكیلاتی لێنینانه كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ سه‌ركوتیان بكا. "هه‌ر بۆیه‌ش به‌توندی دژی پێكهاتنی ئاڵوگۆڕ له پێڕه‌و و پڕۆگرامه و ڕۆژبه‌ڕۆژ زیاتر ئابڕووی خۆ‌ی ده‌با و له‌لای ئه‌ندامان بێ‌نرخ تر ده‌بێ."
4-3- چیكردن؟
ئـ: ڕه‌وتی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری ده‌توانێ وڵامی پرسیاره‌كه‌مان بداته‌وه.
ب: جه‌ماوه‌ری كوردی ڕۆژهه‌ڵات بۆخۆیان خۆیان ڕزگار ده‌كه‌ن و له ناوه‌وه سه‌دان تێكۆشه‌ری مه‌دنی هه‌ن. جه‌ماوه‌ری كوردی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه زیاتر له یه‌ك میلیۆنن، له‌سه‌ر پێی خۆیان ڕاه‌ستاون و خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن.
پ: كه‌وابوو شێوه‌كاری كۆن، ڕابه‌ری كۆن و حیزبی كۆن ناچارن یان چاكسازی بكه‌ن یان به‌ته‌وای بگۆڕدرێن.
ت: "خه‌باتی ئه‌و حیزبانه ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی خه‌بات له كوردستان دانرێ". بۆوێنه كوردی ناوه‌وه ده‌توانێ بۆ گۆڕانی قانونی بنه‌ڕه‌تی ئێران و به‌فه‌رمیناسینی مافی نه‌ته‌وه‌كان خه‌بات بكا و ڕێكخراوه كوردییه‌كانیش ئه‌و خه‌باته "هاسانتر" بكه‌نه‌وه.
ج: بۆیه ڕێكخراوه كوردییه‌كان ده‌بێ ده‌ست له ڕووخانی ڕێژیم هه‌ڵگرن و ڕێكخراوه‌كان وه‌ك ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤ به ئاشكرا ساز بكرێ و داهات و خه‌رجی ڕێكخراوه‌كان به ئاشكرا باس و كۆنترۆڵ بكرێ و چاوه‌دێری له‌سه‌ر بێ.
چ: ڕێكخراوه كوردییه‌كان ده‌بێ پارله‌مان و ده‌وڵه‌تی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ساز بكه‌ن و له‌شكری كوردستان پێك‌بێنن.

ده‌سته‌ی
ده‌سه‌ڵاتداری كۆمه‌ڵه واتا لایه‌نی عه‌بدوڵڵای موهته‌دی، به
ته‌وای هێزی ده‌یه‌وێ ده‌سته‌ی دووه‌م تێكبشكێنێ، سووكایه‌تییان
پێ‌بكا و له گۆپاڵی ته‌شكیلاتی لێنینانه كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ
سه‌ركوتیان بكا...