3- كورته و ئاكام
ئێستا باڵی عه‌بدوڵڵا موهته‌دی، كه پێش ئاڵوگۆڕ
له به‌رنامه‌ی گرتووه، به‌رهه‌ڵستی سه‌ره‌كییه له گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه و
خه‌ریكه ئه‌و ڕێكخراوه "تێكده‌دا". باسی كه‌مایه‌تی و زۆرایه‌تی له
ڕێكخراوه‌یه‌كی لێنین‌یانه باسێكی درۆ و هیچوپووچه. كاتێك باسی ئاڵوگۆڕ
له به‌رنامه به‌ئاشكرا ناكرێ ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ر لێیان حاڵی نابن كه
جیاوازییه‌كان چین؛ كاتێك كه ناسیۆنالیزم و فێمینیزم به باسی بێبایه‌خ
و كه‌مبایه‌خ داده‌نرێن ته‌نیا یه‌ك بیروڕا ده‌بێته "بیروڕای
زۆرایه‌تی"، ئه‌و بیروڕایه‌ی كه لایه‌نی عه‌بدوڵڵا موهته‌دی باسی
ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه كۆنگره‌ی یازده پووچه‌ڵه و ده‌بێ
كۆنگره‌ی نائاسایی بگیرێ.3- پێشه‌كی
به‌شه‌كانی پێشوو له دیمانه‌ی 2007.02.16 و 2007.02.24دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
3-1- بێده‌نگكردنی ئه‌ندامان له‌جیات باس و لێكوڵینه‌وه له‌سه‌ر پێڕه‌و و پڕۆگرام
لایه‌نی عه‌بدوڵڵا موهته‌دی بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندامه‌كان فریو بده‌ن، پێش كۆنگره‌ی یازده، كه له 2006دا گیرا، نه‌یانهێشت قسه‌وباس له‌سه‌ر گۆڕینی پێڕه‌و و پڕۆگرام به ئاشكرا وه‌ڕێكه‌وێ و به نهێنی كۆنگره‌یان گرت. به‌ڵام ئۆپۆزیسیۆنی نێو كۆمه‌ڵه‌یان بۆ بێده‌نگ نه‌كرا و ناچار بوون قبوڵی بكه‌ن كه كۆنگره‌یه‌كی نائاسایی له 2007 دا بگیرێ.
ئێستاش ئه‌و لایه‌نه ده‌یه‌وێ به‌دزی "زۆرایه‌تی" دروست بكا و له‌و كۆنفرانس بۆ ئه‌و كۆنفرانس ده‌چن و داوا ده‌كه‌ن كه ئه‌ندامان بێده‌نگ بن. به‌ڵام ته‌نانه‌ت له به‌یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا دیاره كه ئه‌ندامان گوێناده‌نه ناوه‌ندی و باوه‌ڕیان به‌وان نییه. بۆوێنه له به‌یانێكی دوولاپه‌ڕه‌ییدا سێ جار دووپات ده‌كرێته‌وه كه یه‌كبگرن و باوه‌ڕتان به ڕابه‌ره‌كانتان هه‌بێ. جاری پێشوو باڵی سۆسیالیسته به‌پارێزه‌كان توانیان به‌دزی كۆنگره بگرن به‌ڵام ئێستا ئه‌و كاره‌یان پێ ناكرێ و ئه‌ندامان هۆشیار بوونه‌وه و قسه‌ی ئاڵوگۆڕ له‌سه‌ر به‌رنامه و پێڕه‌و هه‌موو ڕۆژێ به‌هێزتر ده‌بێ.
3-1-1- كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی
له "ڕاگه‌یاندنی كۆنفرانسی دووی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه له مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی" كه له 2007.01.24دا بڵاوبووه‌ته‌وه (komala.org) نووسراوه كه ئه‌و كۆنفرانسه له چوارده‌ی ژانڤیه دوایی هاتووه.
له‌و كۆنفرانسه‌دا دوو كه‌س باسی"ئینسجامی ته‌شكیلات" ده‌كه‌ن: عه‌بوبه‌كر موده‌رسی و عه‌بدوڵڵا موهته‌دی. موهته‌دی ده‌ڵێ یه‌كگرتوویی ته‌شكیلات بنه‌مایه‌كی گرینگه بۆ به‌هێزكردنی ته‌شكیلات. به‌ڵام "له‌بیری ده‌چێته‌وه" باسی ئه‌وه بكا بۆچی یه‌كگرتوویی له كۆمه‌ڵه‌دا نییه. ئه‌وان له‌جیات دیتنه‌وه‌ی هۆیه‌كانی ئه‌و گرفتارییه خه‌ریكن ناحه‌ز و نه‌یاری ده‌ره‌وه داتاشن. به‌پێی بۆچوونی ئه‌وان ماڵپه‌ڕه سه‌ربه‌خۆكان نه‌یار و دوژمنن.
ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه: بۆخۆیان ناحه‌ز و نه‌یاری كۆمه‌ڵه‌ن به‌ڵام به درۆ نووسه‌ره سه‌ربه‌خۆكان تاوانبار ده‌كه‌ن.
ئه‌وان له تیۆریی پیلانگێڕان (conspiracy theory) كه‌ڵك وه‌رده‌گرن، واتا دوژمنێكی ده‌ره‌وه‌یه كه خه‌ڵك هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ. به‌كارهێنانی ئه‌و شێوه " قازانجی" زۆره. یه‌كێك له قازانجه‌كانی ئه‌وه‌یه كه جه‌ماعه‌ت له‌بیری بچێته‌وه هۆی گرفتارییه‌كان بدۆزێته‌وه و چاره‌سه‌ریان بكا. قازانجه‌كانی دیكه ئه‌وانه‌ن: ئه‌ندامان باوه‌ڕیان به ڕابه‌ران له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و هه‌ر گوێڕایه‌ڵ بمێننه‌وه. دوو به‌ش له به‌یانه‌كه:
1] "له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنفرانسدا به‌رپرسی پێشووی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه، هاوڕێ عه‌بوبه‌كر موده‌ره‌سی، له قسه و باسێكی كورتدا جه‌ختی كرده‌سه‌ر گرینگی ده‌ور و نه‌خشی كۆمیته‌كان له یه‌كده‌ستی و ئینسجامی ته‌شكیلاتیدا و بۆچوونه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به كاری كۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی كۆنفرانسی یه‌ك ده‌ربڕی."
2] "هاوڕێ عبدالله موهته‌دی، سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه، به‌شداری ڕۆژی دووه‌می كۆنفرانس بوو كه قسه و باسێكی له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی كوردستان و مه‌نته‌قه، هه‌روه‌ها ده‌ور و نه‌قشی كۆمه‌ڵه له[و] ئاڵوگۆڕه‌كاندا پێشكه‌ش كرد و له‌سه‌ر گرنگیی یه‌كڕیزی و ئینسجامی ته‌شكیلاتی وه‌ك بنه‌ما و فاكتۆرێكی گرنگ و به‌هێز بۆ هه‌رچی باشتر به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌ركه‌كان و گه‌وره‌بوونه‌وه و هه‌رچی زیاتری جه‌ماوه‌ریی كردنی كۆمه‌ڵه ته‌كیدی دوباره‌ی كرده‌وه."
3-1-2- كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی ئه‌مریكای باكوور
له "ئاگاداری كۆتایی كۆنفرانسی 3ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران مه‌ڵبه‌ندی ئه‌مریكای باكوور"دا نووسراوه كه ئه‌و كۆنفرانسه له ڕێكه‌وتی 18ی مانگی فێورییه‌ی 2007 كۆتایی هاتووه.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه دوو لاپه‌ڕه‌یه. لاپه‌ڕه‌ی سێیه‌م له وێنه‌كان پێكهاتووه. له‌و به‌ڵگه‌دا جه‌عفه‌ر ئیلخانیزاده و عه‌بدوڵڵا موهته‌دی باسی" ئینسجامی ته‌شكیلات" ده‌كه‌ن. عه‌بدوڵڵا موهته‌دی ده‌ڵێ . "...دوای ئاماژه‌كردن به هه‌لومه‌رجی كوردستان و ناوچه‌كه ده‌ور و نه‌قشی كۆمه‌ڵه‌ی له‌به‌رچاو و سه‌ره‌كی زانی و وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی یه‌كگرتوویی و ئینسجامی ته‌شكیلات بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركه..." موهته‌دی زۆر بێ فایده ده‌یه‌وێ لایه‌نه‌كه‌ی خۆی له تۆفانی تووڕه‌یی ئه‌ندامان ڕزگار بكا. ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌ندامان بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه به‌هێز بێ ڕابه‌ری ئێستایان ناوێ كه هیچی له‌باراندا نییه. به‌ڵام لێره‌شدا سكرتێری كۆمه‌ڵه باسه‌كه به‌راوه‌ژوو ده‌كا بۆوه‌ی خۆی و دۆسته‌كانی ڕزگار بكا له‌و زه‌له‌ی تێی چه‌قیوه و خۆی دروستی كردووه. سێ به‌ش له ڕاگه‌یاندنه‌كه:
1] "به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ركه دیاریكراوه‌كان، كۆنفرانس سه‌عات 9ی به‌یانی ده‌ستی به كاری خۆی كرد. هاوڕێ جه‌عفه‌ر ئیلخانیزاده قسه‌وباسێكی له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای ئێران و كوردستان هه‌روه‌ها ناوچه‌كه پێشكه‌ش كرد، گرینگی هێزی ئێستای ئێران و كوردستان هه‌روه‌ها ناوچه‌كه پێشكه‌ش كرد، گرینگی هێزی كۆمه‌ڵه و ڕێبه‌ری دروست له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا ته‌وه‌ره‌ی دیكه‌ی باسه‌كه‌ی بوو. پاشان له‌سه‌ر وه‌زعیه‌تی ته‌شكیلات له نێو و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به تێروته‌سه‌لی دوا. هاوڕێ جه‌عفه‌ر له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا یه‌كگرتوویی و ئینسجامی زیاتری ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه و به‌رهه‌ڵستگرتن به‌رامبه‌ر به ناحه‌زانی كۆمه‌ڵه‌ی به ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی زانی و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی چاكسازیی حیزبی ده‌بێ هاوڕێیه‌تی و یه‌كڕیزی بپارێزرێ."
2] "له‌درێژه‌ی كۆنفرانسدا چه‌ن بڕیارنامه له چوارچێوه‌ی كاری كۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ند له‌لایه‌ن ئه‌ندامان په‌سه‌ند كرا كه دوای ڕێكوپێككردن ده‌خرێته ده‌ستوری كاری كۆمیته‌ی هه‌ڵبژێردراو. هه‌ر له‌و به‌شه‌شدا هه‌موو ئه‌ندامان جارێكی دیكه سوور بوون له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی، یه‌كڕیزی و ئینسجام ته‌ئكید كرایه‌وه."
3] "هاوڕێ عه‌بدوڵڵا موهته‌دی، سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه، له كۆتاییدا له‌ڕێگه‌ی هێڵی ته‌له‌فۆنه‌وه به‌شداری كۆنفراسه‌كه‌ی كرد و وێڕای پیرۆزبایی له ئه‌ندامان، خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ركه‌وتوو‌بوونی كۆنفرانس ده‌ربڕی؛ دوای ئاماژه‌كردن به هه‌لومه‌رجی كوردستان و ناوچه‌كه ده‌ور و نه‌قشی كۆمه‌ڵه‌ی له‌به‌رچاو و سه‌ره‌كی زانی و وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی یه‌كگرتوویی و ئینسجامی ته‌شكیلات بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركه، داوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ند خواست."
