|
چۆن كێشه‌ی نێو (ك.ش.ز.ك.ئێران) چاره‌سه‌ر ده‌كرێ؟
2007.04.15
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
[به‌شی
ده‌یه‌م] كاك عه‌بدوڵڵای موهته‌دی!
به‌ندییه‌سیاسیه‌كان
ئازاد كه!
10-
كورته‌و ئاكام
ڕێكخراوه سیاسییه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان، سه‌رۆكێكیان هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی پاره و
بڕیاردانی له‌ده‌ست‌دایه. ئه‌وسه‌رۆكه چه‌ند كه‌سی
له‌ده‌وروبه‌ری خۆی كۆكردووه‌ته‌وه (ده‌سته‌ی
ده‌سه‌ڵاتدار، ده‌سته‌ی وه‌زیران)، هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كردووه‌ته هێزی چه‌كداری
خوسوسی خۆی و له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی خۆی به‌توندوتژی
ده‌جوڵێته‌وه و وه‌ك زیندانی
سیاسی چاویان لێده‌كا. ئه‌وڕێكخراوانه
له‌كرده‌وه‌دا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ره‌ڕۆ
وان. نه‌هامه‌تییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان (ئێران) حه‌وت ده‌وڵه‌ت،
حه‌وت له‌شكر، حه‌وت به‌ندیخانه‌ی سیاسی و
ده‌زگای پاراستنی هه‌یه!
ئه‌و حه‌وته
ئه‌مانه‌ن: حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران،
حیزبی دیموكراتی كوردستان- ئێران،
كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی
ئێران(باڵی كاك عه‌بدوڵڵای موهته‌دی).
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران (كۆمه‌ڵه)[(باڵی كاك
برایمی عه‌لیزاده)]، پارتی ژیانی
ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك)، پارتی ئازادی
كوردستان (پاك) و سازمانی خه‌بات.
سه‌باره‌ت به پاك ده‌بێ بكوترێ ئه‌وڕێكخراوه
به‌فه‌رمی داوای ده‌وڵه‌ت وپارله‌مانی
كوردستان ده‌كا، به‌ڵام ئه‌و
ده‌وڵه‌ته‌ی كه ده‌یهه‌وێ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ره‌ڕۆیه:
كه‌موكوڕی له‌به‌رنامه‌ی ئه‌وحیزبه‌م له گۆڤاری
دیمانه‌دا باسكردووه.
كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران) ده‌بێ هه‌م بۆ
ئازادی
زیندانییه‌سیاسییه‌كانی خۆی له به‌ندیخانه‌كانی
ڕژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران خه‌بات
بكا؛ هه‌م بۆ ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی ناو ڕێكخراوه
سیاسییه كوردییه‌كان.
هه‌م ده‌بێ
بۆ گۆڕینی قانونی بنه‌ڕه‌تی ئێران و به فه‌رمی
ناسینی مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد خه‌بات
بكا و هه‌م بۆ سازكردنی پارله‌مان و له‌شكری
یه‌كگرتووی كوردستان كه له‌ژێر
چاوه‌دێری پارله‌مانی كوردستان دابێ.
10-1-
پێشه‌كی
به‌شه‌كانی پێشووی ئه‌م زه‌نجیره وتاره له
دیمانه‌ی
2007.02.16،
2007.02.24
،
2007.03.02،
2007.03.09
،
2007.03.16
و2007.03.23 دا
بڵاوبوونه‌وه.
به‌شی حه‌وته‌م، هه‌شته‌م و نۆیه‌م له هه‌ڵوێست،
2007.04.01،
2007.04.04
و2007.04.09
دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
10-2-
ناساندنی زیندانییه‌كی سیاسی دیكه‌ی
ك.ش.ز.ك.(ئێران)
ناسری حیسامی له‌وتارێكدا چه‌ند ڕه‌خنه‌ی گرتووه
له
كه‌موكوڕییه‌كان و له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا بڵاوی
كردووه‌ته‌وه. به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و
نووسراوه به‌نرخه له‌ده‌ره‌وه بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه.
ده‌زگای سانسۆر وپاراستنی كاك
عه‌بدوڵڵای موهته‌دی نه‌یانهێشتووه نووسراوه‌كه
تیشكی ڕۆژ ببنینێ.
ئه‌وڕۆ
له هه‌ڵوێست دا بۆ یه‌كه‌م‌جار ئه‌و وتاره
بڵاو
ده‌كه‌ینه‌وه. خوێنه‌ره خۆی ده‌كرێ نووسراوه‌كه
بخوێننه‌وه و یه‌كێك له
ئه‌ندامانی كه‌مایه‌تی ك.ش.ز.ك.(ئێران) كه
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
ئه‌وڕێكخراوه‌یه بناسێ.
10-2-1
لیسته‌ی زیندانییه‌سیاسییه‌كانی ك.ش.ز.ك.(ئێران)
تائێستا
ماڵپه‌ڕه‌كان تائێستا ناوی حه‌وت كه‌س له
زیندانیانی سیاسی
ئه‌وڕێكخراوه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه:
اa)
ماڵپه‌ڕی ئاشتی
www.ashti.nu
بۆ یه‌كه‌م جار له
2007.04.04
ناوی چوار زیندانی بڵاوكرده‌وه:
1.
هێرش عه‌لیزاده،2. سه‌عید سه‌رهه‌نگی،3. حوسێن
په‌ناهی و 4.
سه‌لاحی ڕه‌حیمی
b)
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست بۆ یه‌كه‌م جار ناوی دوو
زیندانی پێشووی
ئه‌وڕێكخراوه‌ی بڵاوكرده‌وه
5-
یۆنس بلوری
6- حوسێن شه‌به‌ق
c)
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست ئه‌وڕۆ 2007.04.11
ناوی
زیندانی سیاسی
حه‌وته‌م بڵاوده‌كاته‌وه:
7.
ناسر حیسامی.
10-2-3-
له‌سه‌رتاشین و شاربه‌ده‌ركردن تا زیندانی سیاسی
ناوگومكراو
له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كۆنی كورده‌واری ئه‌گه‌ر ژنێك به
پێی یاسای
پیاوه‌كان نه‌جوڵاباوه، سه‌ریان ده‌تاشی یان
لوتیان ده‌بڕی و شاربه‌ده‌ریان ده‌كرد.
ئه‌وڕه‌سمه دڕندانه‌یه بۆ
ماوه‌یه‌ك هه‌ڵگیراو له‌سه‌ر ده‌می ده‌سه‌ڵاتداری
به‌پارێزانه‌ی پارتی و یه‌كیه‌تی دیسان سه‌ری
هه‌ڵداوه.
ڕێكخراوه‌سیاسییه‌كان به شێوه‌یه‌كی "تازه"
له‌و دابوڕه‌سمه
كه‌لك وه‌رده‌گرن بۆ سه‌ركوتی ئۆپۆزیسیۆنی
ناوخۆیان.
ده‌سته‌ی كاك برایمی عه‌لیزاده ماوه‌ی چه‌ند ساڵ
باڵی كاك ساعیدی
وه‌ته‌ندۆستی سه‌ركوت‌كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س
ئاگای لێبێت. دوایه
له‌ژێر زه‌ختی
ماڵپه‌ره سه‌ربه‌خۆكان و خه‌باتی ئه‌و باڵه،
كاك برایم پاشه‌كشه‌ی كرد و
بیروبۆچۆنی ئۆپۆزیسیۆن بۆ یه‌كه‌م جار له
دیمانه‌دا بڵاوكراوه.
ده‌سته‌ی كاك‌عه‌بدوڵڵای موهته‌دی كه له‌پێشدا
فراكسیۆنی
كۆمۆنیزمی كرێكاری مه‌نسوری حیكمه‌تی دژی كورد
بووه و ئێستا نوێنه‌ری بیروڕای
كۆمۆنیزمی شۆڤه‌نیستانه‌ی فارسی توندوتیژه له
كۆمه‌ڵه‌دا، ئاڵوگۆڕێكی تازه‌ی له
كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری سازكردووه وشێوه‌ی
سه‌رتاشین و شاربه‌ده‌ركردنی گۆڕیوه و
له‌جیاتی ئه‌و دیارده دژی ژن و دژی ئینسانیه،
له‌شێوه‌ی به‌دنێوكردن و وه‌ده‌رنانی
ئۆپۆزیسیۆن به‌نهێنی و ئه‌شكه‌نجه و
له‌توكوت‌كردنی ده‌روونی و وه‌ده‌رنان له
ڕێكخراوه وفڕێدانی مه‌یتی وان وه‌ك زیندانی
نه‌ناسراوه كه‌لك وه‌رده‌گرێ.
كاك عه‌بدوڵڵا خۆی به‌وشێوانه ده‌ڵێ ڕێبازی ستالین
به‌ڵام
دیاره ئه‌و پێی‌وایه هه‌ر له پژاك و پ.ك..ك.
شێوه‌ی وا به‌كار دێنن و "له‌بیری
ده‌چێته‌وه" كه خۆی مامۆستای ئه‌و ڕێبازه‌یه.
له ماڵپه‌ری ڕێنێسانس‌نیوز
http://www.renesans.ifo
به‌شێك له وتووێژی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی له‌گه‌ڵ
ڕۆژنامه‌وانێكی ڕۆژئاوایی
به‌ناوی مایكڵ تۆتن بڵاو بووه‌ته‌وه،2007.03.31.
كاك عه‌بدوڵا
له‌و وتوێژه‌دا
كوتویه "ئایدیالۆژی پ.ک.ک، تێکه‌ڵێکه له
ستالینیسم، عه‌شیره‌گه‌رایی کوردی و
باوکسالاری(پاتریارشالیسم(."
10-2-4-
له زیندانی گومكراو تا كه‌مایه‌تی و
ئۆپۆزیسیۆن
ئۆپۆزیسیۆنی ڕێكخراوه‌كوردییه‌كان ئه‌وه‌نده
سه‌ركوتكراوه كه بۆ خۆناساندنی خۆیان پێویستیان به
یارمه‌تییه‌كی زۆره. یه‌كێك له
ئه‌ركه گه‌وره‌كانی خوێنده‌وار وماڵپه‌ڕه
سه‌ربه‌خۆكان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و
جیاواز بیرانه بناسێنن و بیروڕاكانیان
بڵاوكه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به پله‌ی یه‌كه‌م، واتا بڵاوكردنه‌وه‌ی
ناوی
ئه‌وزیندانیانه، ماڵپه‌ڕی ئاشتی و هه‌ڵوێست
هه‌نگاوی یه‌كه‌میان هه‌ڵێناوه. ئێستا
ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵڵای موهته‌دی ئیتر ناتوانێ
حاشا له بوونی ئه‌و خه‌باتكارانه
بكا.
هه‌نگاوی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه كه‌مایه‌تی ناو
ك.ش.ز.ك.(ئێران) بێته
سه‌ر تیشكی ماڵپه‌ڕه‌كان و به‌شادییه‌وه باسی
خه‌باتی
خۆی بكا و ئه‌وه‌ی كه
له‌وه‌و به‌دوا به‌ئاشكرا درێژه‌ده‌دا به
تێكۆشانی بیروڕا بۆ به‌هێزكردنی كۆمه‌ڵه
، سۆسیالیزم، فێمینیزم و جوڵانه‌وه‌ی
ناسیۆنالیستانه‌ی دیموكراتانه‌ی
كورد.
ئه‌وكاره زۆر قازانجی هه‌یه.
چه‌ند قازانجی ئه‌وانه‌ن: ئه‌وان
جوانتر گه‌شه ده‌كه‌ن و باوه‌ڕ به‌خۆیان زیاتر
ده‌بێ، جه‌ماوه‌ر ده‌یان‌ناسێ و
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كیان كرد پێیان ده‌ڵێن.
10-3-
ئه‌ندامانی حه‌وت ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی حیزبه‌كان
ده‌توانین بڵێین له كۆمه‌ڵه‌ی كاك برایمی
عه‌لیزاده‌دا، كاك
برایم سه‌ره‌ك‌كۆماره و سه‌لاحی مازوجی
سه‌رۆك‌وه‌زیر، سه‌رۆكی پاراستن و یانه‌ی
بێ ئایدیۆلۆژی‌كردنی كرێكاران و خه‌باتكارانی
ئازادی كوردستان.
سه‌باره‌ت به ك.ش.ز.ك.(ئێران) ده‌كرێ بڵێن
كاك‌عه‌بدوڵڵای
موهته‌دی
سه‌رۆك‌كۆماره، كاك عه‌بوبه‌كری موده‌رسی
سه‌رۆك‌وه‌زیر و كاك جه‌عفه‌ری
ئیلخانی زاده سه‌رۆكی پاراستن و به‌همه‌ن
عه‌لیار دامه‌زراوی
پاراستن له
سوید.
حیزبه‌کانی
دیکه‌ش هه‌روا ...
كاك مسته‌فای هیجری سه‌رۆك‌كۆمار، كاك عه‌بدوڵڵای
حه‌سه‌نزاده
سه‌رۆك‌كۆمار و...
10-4-
ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵڵای موهته‌دی و ئازادی ژنان
باسكارێك به‌ناوی ئازاد سنه‌یی ڕه‌خنه‌گرتن له
بوونی ناهید
به‌همه‌نی، هاوسه‌ری كاك عه‌بدوڵڵای موهته‌دی له
ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه به‌كارێكی
باش نازانێ. ئازاد
سنه‌یی باسه‌كه‌ی "ون‌ده‌كا" : ئه‌وه‌ی
كه ژن ده‌بێ له كاری
ڕابه‌ری رێكخراوه‌كاندا ببن شكی تێدانییه. به‌ڵام
ئه‌وه‌ی كه خزم و كه‌س كۆكه‌یه‌وه
شێوه‌یه‌كی دژی دیموكراتانه‌یه.
پیاومه‌زنه‌كان زۆر زیره‌كه‌ن. ده‌سته‌ی كاك
عه‌بدوڵڵای
موهته‌دی كۆمۆنیستی به‌پارێزن. كۆمۆنیزم،
ناسیۆنالیزم و سۆسیالیزم پیاومه‌زانه‌ن
جاوه‌ره به‌پارێزیش بی. كاك عه‌بدوڵڵای موهته‌دی
بۆ پاراستنی مه‌قامی خۆی و بۆ
ڕازاندنه‌وه، ژنه‌كه‌ی
هێناوه‌ته ناو ده‌فته‌ری سیاسی‌یه‌وه. ئه‌و
ده‌فته‌ره حه‌وت
ئه‌ندامی بوو كه یه‌كیان ده‌ستی هه‌ڵگرت له
ئه‌ندامه‌تی و ئێستا بوونه شه‌ش واتا
بێجگه له هاوڕێ ناهید
و
كاك عه‌بدوڵڵا، كاك عه‌بوبه‌كری موده‌رسی، كاك فاروقی
بابامیری وكاك حه‌مه‌ی شافعی(ئه‌وچواره‌ی ئاخری
فراكسیۆنی كۆمۆنیستی كرێكاری بوون)
و یه‌ك كه‌سی دیكه.
ئه‌وچواركه‌سه به‌رپرسی تێكدانی مه‌ڵبه‌ندی نوروێژ
و سه‌ركوتی
دڕندانه‌ی كه‌مایه‌تی ناو كۆمه‌ڵه‌ن. كاك
عه‌بدوڵڵا، هاوڕێ ناهید به‌هه‌منی
هێناوه‌ته ناو ئه‌و تێكۆشه‌رانه! ئه‌وكاره‌جوانه له
ئازاد سنه‌یی
پیرۆزبێ!
هه‌ڵبه‌ت هه‌ربا‌شه! دوای ئه‌و هه‌مووه
ڕه‌خنه‌گرتنه
ژن ها‌تنه ناو ده‌فته‌ری سیاسی، جا چییه بۆ
ڕازاندنه‌وه و قه‌ڵغانی پیاومه‌زنه‌كان
بێ!
خودا پیاومه‌زنه‌كان ڕاوه‌ستاو كا!
من پێموایه كاتێك ناهید بزانێ له چ
داوێك كه‌وتووه، ده‌ست‌هه‌ڵده‌گرێ له ئه‌ندامه‌تی
ئه‌و كۆمیته‌یه.
ده‌قی
به‌شێك له وتاره‌كه‌ی ئازاد سنه‌یی،
"(باسێك
له‌سه‌ر ته‌نزه‌كه‌ی ڕێبوار ڕه‌شید"،ماڵپه‌ڕی
هه‌لوێست، ئاڤریلی
2007):
" 3.هه
وڵ دانی (ک ش) بۆ بشدار کردنی ژنان له شۆرش دا
پشتیوانی
کردنی له مافی ژنان، یه کێک له تایبه ت مه ندیه
کانی کومه ڵه بووه. کاتیک که سه یری
سیاستمدارانی دنیا ده که ین ده بینین که پیاوه کان
هه م‌و کاتیک له ژنانیان وه کو
پشتیوان و یارمه تیده ری خۆیان ناو ده بن و ژنه
کانیشیان له زۆر بوواردا چالاکیان
هه یه. به ڵام هه لبژاردنی هاوسه ری عبدولای
موهتدی بۆ ده فته ری سیاسی
لای ریبوار
ره شید
زۆرگرانه له ته نزکه ی باسی ده کات، ئه ڵبت هۆوه
که ی ئه بێت له به ریزیان
بپرسن. خانم ناهید به‌منی هه لسوراویکی سیاسی
دێرینه یه که پێش مه رگه بووه و له
زۆه بواری تر دا چالاکی هه یه که پێویستی به
ریکلام کردن نییه هه رچند که من به
وردی ڵی ئه رکه کانی ئاگاداریم نییه به ڵام وه ک
ژنییکی تیکوشه ر ریزم بۆی هه یه.
تروری شخسیه تی ئینسانه کان به شتیکی نادروست ده
زانم و به کار هێنانی متودی ریبوار
ره شید که عبدولای مهتدی تاوانبار ده کات که ژنه
که ی بۆ پشتیوانی خۆی کردوه به ئه
ندامی ده فته ری سیاسی. لای من ئه مه هه ولێکه
بۆ ترساندنی ژنان و به رگری کردنیان
له ها‌تنه ناو ریزی ریکخاوه سیاسیه کانه وه، و هه
روه ها سوکایه تییه به ئه ندامانی
کو مه له که گۆایه ئه و ریکخراوه که سی تێدا نییه
که بیر و هۆشی مستقلی هه بێت و هه
م‌و ئه ندامان چاویان ها به ده م عبدولای موهتدی وه
و هه ر باسێک ئه و بیکات لای ئه
وان بێ هیچ قسه و باسێک وه ری دگرن.
4.
ریبوار ره شید له ولامی خۆی به بریاره که ی (ک ش)
هه ر ماوه پنا
بۆ شورای ئه منیتی سازمانی ملل ببات بۆ غدریک ڵی
کراوه هه ره شه ده کات و سکالا له
ئه ندامانی (ک ش) ده‌کات به هاوارییه وه بین. ئه‌م
رفتاره بۆ نوسه ریکی روشنبیر لای
من جیگای پرسیاره، بۆ مه گه ر ئازادی ته نیا مافی
جنابته، ریبوار ره شید ئه و مافه
بۆ خۆی دا‌نێت
که هه رچی پێ خوشه بیلێت به ڵام ریکخراوه یک بۆی
نییه که دیاری بکات
که چه که سانیک بێنه نا کوڕ و کومه له کانیان وه.
پیشنیاری من به ریبوار ره شید ئه
ویه که تۆ چه پێویستیه کت هه یه که (ک ش) ده عوه
تت لێبکات، وه‌ک نوسه ر (قسه ی خۆت
بکه و یژدانی خۆت راحه‌ت بکه
("
10-5-
خوێنده‌وارانی سه‌ر به ده‌سته‌ی
ده‌سه‌ڵاتدار
ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری حیزبه‌كان خوێنده‌وار و
باسكاری خۆیان
هه‌یه
كه ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ
قازانجی ئه‌وده‌ستانه ده‌پارێزن و
به‌شانازییه‌وه به‌دژی ئازادی بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولای
سیاسی ڕاده‌وه‌ستن و به حیزبه‌كان
هه‌ڵده‌ڵێن و عه‌یبه‌كانیان
ده‌شارنه‌وه. یه‌كێك له‌و خوێنده‌وارانه ئازاد
سنه‌ییه كه
له‌سه‌ره‌وه باسم كرد. ئازاد سنه‌یی زۆری
پێ‌سه‌یره نووسه‌رێكی وه‌ك
ڕێبوار ڕه‌شید داوا له بیروڕای گشتی ده‌كا بۆ
پارێزگاری له ئازادی بیروڕا. كاك
ڕێبوار سه‌رۆك‌كۆمارنییه، ده‌سته‌ی
چه‌كداری خوسوسی نییه، پاراستنی نییه، زیندانی
خوسوسی نییه، ته‌به‌عه‌یه‌كی
ئاسایی كوردستان و سویده، ئه‌دی ئه‌گه‌ر داوای
پشتیوانی له بیروڕای گشتی نه‌كا چ بكا؟
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|