1- كورته‌و ئاكام
سۆسیالیزمی لیبڕاڵیی دوێنی و به‌پارێزی ئه‌وڕۆ‌ی ك.ش.ز.ك.
(ئێران) كه كورد وه‌ك پله‌دوو داده‌نێ "نه‌یتوانیوه" و "ناتوانێ"
ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی له‌نێو ڕێكخراوه‌كه‌یدا ساز بكا. بیركردنه‌وه‌ی
باڵی سۆسیالیستی به‌پارێز ئایدیالیستانه‌یه و میكانیكی و پرسی گۆڕینی
پێڕه‌و و به‌رنامه جیا ده‌كاته‌وه له ئاڵوگۆڕ له ته‌شكیلات. ئه‌و
باڵه باسی ئاڵوگۆڕ له پێڕه‌و و پڕۆگرام "ون" و "فه‌رامۆش" ده‌كا.
بۆچوونی دینامیك و دیاله‌كتیكی ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵه پێویستی به
ئاڵوگۆڕی "هه‌مه‌لایه‌نه"یه و "ده‌بێ" باسی گۆڕینی پێڕه‌و و پڕۆگرام
بخرێته نێو به‌رنامه‌ی خۆئاماده‌كردن بۆ كۆنگره. ئه‌و خه‌باته
"ده‌بێ" به ئاشكرا بێ نه‌ك به نهێنی.1- 1- پێشه‌كی
پڕۆژه‌ی چاكسازی چه‌ند پله‌ی هه‌یه. له باسه‌كانمدا مۆدێله‌كه‌ی دیلانی و مۆرێللیم به هێندێك ئاڵوگۆڕه‌وه هه‌ڵبژاردووه. له پله‌ی یه‌كه‌مدا بابه‌ته‌كان دیاری ده‌كرێن. من ئه‌و كاره‌م له به‌شی یه‌كه‌می زنجیره‌وتارێكدا كردووه كه له دیمانه‌ی 2007.02.09دا و له‌ژێر سه‌ردێڕی گشتی "خۆڕاگری له‌به‌رامبه‌ر كۆده‌تای نێوخۆ له (ك.ش.ز.ك. ئێران)" و سه‌ردێڕی چكۆڵه‌ی "به‌یانی ژماره‌یه‌كی كۆده‌تاچییه‌كان: ئینسانه‌كان هه‌موو به‌رامبه‌رن به‌ڵام هێندێكیان به‌رامبه‌رترن!"دا بڵاوبووه‌ته‌وه. به پێویستم نه‌زانی درێژه بده‌م به زنجیره وتاره‌كه.
سه‌ردێڕی زنجیره‌كه‌ی پێشوو‌م بۆ ورووژاندن هه‌ڵبژارد‌بوو. هه‌روه‌ك له به‌شی بۆچوونه‌كانی زنجیره‌ی پێشوودا نووسیومه، چاكسازی له چه‌ند پله‌دا ده‌كرێ. پله‌ی یه‌كه‌م خۆئاماده‌كردنه و له‌و پله‌دا باسه‌كان "ده‌كرێ" بۆ ورووژاندن بن (slightly provocative) بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێش بن (بڕوانه: Dilani & Morelli,2005، ل. 35).
هه‌رواش بوو و وتاره‌كه بوو به‌هۆی وه‌ڕێكه‌وتنی قسه‌وباس له‌نێو ڕیزه‌كانی ك.ش.ز.ك. (ئێران). جا بۆیه ئێستا پله‌ی دووه‌م ده‌ستپێده‌كه‌م كه بریتییه له ڕه‌خنه‌گرتن. له‌و پله‌دا كارمان ئه‌وه ده‌بێ كه هه‌رچی كراوه باس بكرێ و به ئازادی بگوترێ چ شتێك كۆمه‌ڵه‌ی وه‌پاش ده‌داوه و وه‌پاشی ده‌دا. قسه‌وباسێك كه به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی زنجیره‌ی پێشوو وه‌ڕێكه‌وتووه جێی شادییه و ته‌له‌فۆنكردنه‌كان و بۆچوونه‌كان جێی پێ‌زانین.
1- 2- ئاڵوگۆڕ له به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵه "فه‌رامۆش" ده‌كرێ
هه‌روه‌ك باسم كرد، له به‌ڵگه‌كانی پێش و دوای كۆنگره‌ی یازده‌ی ك.ش.ز.ك. (ئێران) ئاماژه‌كراوه به چاكسازی.
به‌شێك له "ڕاگه‌یاندنی كۆتایی..."
"4. له باسی چالاكیی حیزبی‌دا، كۆنگره‌ی یازده‌یه‌می كۆمه‌ڵه له باسه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی پلۆنۆم بوو. له‌م باسه‌دا له‌سه‌ر پێویستیی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره‌یه‌كی سیاسی كه گرینگ ترین بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به بزووتنه‌وه لێكبداته‌وه و هاوكات یه‌كڕیزی و پته‌و تربوون و چاكسازیی ته‌شكیلاتیی پێویستی لێ بكه‌وێته‌وه، پێداگری كرا. دیاریكردنی كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی یازده‌یه‌م و هه‌ڵبژاردنی كۆمیسیۆنێك بۆ كاری چڕ‌وپڕ له‌سه‌ر ئاماده‌كاریی سیاسی و به‌كرده‌وه بۆ كۆنگره، له ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م به‌شه له پلۆنۆم بوو."
له ڕاگه‌یاندنه‌كهدا باسی گرتنی" كۆنگره‌ی سیاسی" كراوه كه " گرینگ ترین بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به بزووتنه‌وه لێكبداته‌وه"؛ به مه‌به‌ستی "یه‌كڕیزی و پته‌و تربوون و چاكسازیی ته‌شكیلاتیی پێویست".
من له زنجیره‌كه‌ی پێشوودا باسی "یه‌كڕیزی و پته‌و تربوونی ته‌شكیلات"-م كرد و گوتم كه ئه‌وه مانای بێده‌نگكردنی جیاوازبیره‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌یه. له‌و ڕۆژانه‌دا چه‌ند وتووێژێكم هه‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵسووڕاوانی ك.ش.ز.ك. (ئێران) و بۆم وه‌دیاركه‌وت كه به‌ڕێوه‌به‌رانی ك.ش.ز.ك. (ئێران) "به‌شێك" له‌به‌ر داماوی ئه‌و كاره‌یان كردووه و ده‌یانه‌وێ له گۆپاڵی ته‌شكیلات كه‌ڵك وه‌رگرن. ئێستا ئه‌و ڕێكخراوه‌یه به‌هۆی نه‌بوونی پێڕه‌و و به‌رنامه‌یه‌كی ڕوون، وای لێهاتووه كه به‌ڕێوه‌بردنه‌كه‌ی زۆر چه‌توون بووه. به‌ڵام ئه‌و شێوه ته‌نیا یه‌ك مانای هه‌یه: به‌ده‌ستی خۆ قه‌بری خۆ و ئه‌ندامانی ڕێكخراوه هه‌ڵقه‌ندن.
لێره‌دا باسی "چاكسازیی ته‌شكیلات" ده‌كه‌م. له‌ژێر ڕاگه‌یاندنه‌كه نووسراوه "كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ك.ش.ز.ك. (ئێران)، 3ی سێپتامبری 2006. به‌پێی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی چاكسازییه‌ك كه پێویسته، چاكسازیی ته‌شكیلاتییه. "باسی گۆڕانی به‌رنامه نه‌كراوه."
با بزانین كۆمیته‌ی ناوه‌ندی چۆن ڕاستییه‌كان ده‌شارێته‌وه.
1-3- ماڵپه‌ڕه سه‌ربه‌خۆكان له به‌رامبه‌ر كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه ڕاده‌وه‌ستن
لێره‌دا باسی ماڵپه‌ڕی دیمانه و كوردستان‌پڕێس ده‌كه‌م كه نووسیویانه گرفتاری ك.ش.ز.ك. (ئێران) هه‌ر چاكسازیی ته‌شكیلاتی نییه به‌ڵكو چاكسازی پێڕه‌و و پڕۆگرامیشه.
ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگام لێیه دیمانه پێش كوردستان‌پڕێس باسه‌كان دێنێته‌گۆڕێ. ماڵپه‌ره‌كانی دیكه‌ش بۆوێنه ئاسۆ ئه‌و باسانه‌یان پێشكه‌ش كردووه. كه‌مكه‌م به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژ و ساڵ سه‌رچاوه‌كان ده‌ناسێنم؛ بۆئه‌وه‌ی وه‌دیاركه‌وێ یه‌كه‌م جار له كوێ باسه‌كه كراوه و چۆن باسكراوه و كه‌موكووڕیی پێشنیاره‌كان چ بوون.
A- دیمانه و B- كوردستان‌پرێس
A - دیمانه: جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور له دیمانه‌ی 2006.05.03 باسی ڕه‌خنه له پێڕه‌و و پرۆگرامی ك.ش.ز.ك. (ئێران) دێنێته‌گۆڕێ. (ده‌قی نووسراه‌كه به‌بێ گۆڕین):
[من له ماوه‌ی مانگی مه‌یی پاره‌كه تا ئێستا بۆچوونه‌كانم زۆر ڕوونتر كردوونه‌ته‌وه و له دیمانه‌دا بڵاومكردوونه‌وه].
"1-4-1-1- باسێك له‌سه‌ر پێڕه‌وی نێوخۆی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ
a) به‌شی یه‌كه‌می به‌رنامه‌كه: بیروڕای كۆمه‌ڵه
ئـ) باسی سۆسیالیزم ده‌بێ ڕوونتر بكرێته‌وه. جیاوازیی سۆسیالیزمی دیموكراتانه له‌گه‌ڵ سۆسیالیزمی شۆڤێنیستانه ده‌بێ ڕوونكرێته‌وه. بۆ ئه‌و كاره‌یش كۆمه‌ڵه ده‌بێ ده‌ستبكا به ڕه‌خنه له ڕۆژی پێكهاتنییه‌وه، واتا 1969. له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوایی، ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه قسه‌وباس له‌سه‌ر شۆڤێنیزمی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران (كۆمه‌ڵه) و حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێرانیان ده‌ستپێكردووه و چه‌ند وتاریان نووسیوه. به‌ڵام خه‌باتێكی ئایدۆلۆژی زۆر به‌هێز‌تر پێویسته.
- كۆمه‌ڵه ده‌ڵێ "حیزبی سۆسیالیستی كرێكاران له كوردستان"ـه. دیاره ئه‌وه هه‌نگاوێكه بۆ كوردستانیبوون. به‌ڵام زۆر زوو ده‌بینین كه ئێستا كۆمه‌ڵه له ئێرانچییه‌تی ڕزگاری نه‌بووه.
- كۆمه‌ڵه دوایه باسی "یه‌كگرتوویی و هاوپشتیی سیاسیی و عه‌مه‌لیی چینی كرێكاری ئێران" ده‌كا. پێشنیاره‌كانی من بۆ قسه‌وباس و ئاڵوگۆڕ ئه‌وانه‌ن:
- كۆمه‌ڵه حه‌ولده‌دا پێوه‌ندی كرێكارانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ كرێكاره‌كانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان (سه‌روو، خواروو، ڕۆژئاوا) زیادتر كا.
- كۆمه‌ڵه كرێكارانی ئێران هۆشیار ده‌كاته‌وه كه داكۆكی له ڕێفراندۆم له كوردستان و پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت و پارله‌مانی كوردستان بكه‌ن. به‌و شێوه‌یه كۆمه‌ڵه یارمه‌تی كرێكارانی ئێران ده‌دا كه ڕێژیمی شۆڤێنیستی ئێران باشتر بناسن.
- كۆمه‌ڵه پشتیوانی كرێكارانی ئێران و شوێنه‌كانی دیكه‌ی دنیایه.
ب) تیۆریی سۆسیالیزم، تیۆرییه‌كی پیاومه‌زنانه‌یه.
- كۆمه‌ڵه ده‌بێ له به‌رنامه‌كه‌یدا باسی فێمینیزم بكا. بۆوێنه حیزبی چه‌پی سوید ئه‌و كاره‌ی كردووه.
- كۆمه‌ڵه ده‌توانێ بنووسێ كه بۆ لێحاڵیبوون له چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان له فێمینیزم كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ.
پ) كۆمه‌ڵه ده‌بێ باس بكا كه بۆ باشكردنی ژینگه له زانستی ژینگه كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ.
b) به‌شی دووه‌می به‌رنامه‌كه: سیاسه‌ت سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
- سۆسیالیزم بیروڕایه‌كه بۆ ڕزگاریی چینی كرێكار. سۆسیالیسته‌كان یان گوێیان نه‌داوه‌ته "نه‌ته‌وه‌سازكردن" یان دژی بوون. جار‌ی وایش بووه تا ڕاده‌یه‌ك پشتیوانیان لێكردووه.
- كۆمه‌ڵه ده‌بێ له تیۆرییه‌كانی ناسیۆنالیزم بۆ ناسینی نه‌ته‌وه كه‌ڵكوه‌رگرێ.
- كاری كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوه‌كانی كورد سازكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد و ده‌وڵه‌ت و پارله‌مان و له‌شكره‌كه‌یه‌تی. ئه‌وه كاری ڕۆژانه‌ی هه‌ر كوردێكیشه.
- به‌ڵام هه‌ر كاتێك كه ڕێژیمه داگیر‌كه‌ره‌كانی كوردستان پاشه‌كشه بكه‌ن و باسی
خودموختاری یان فیدرالیزم یان زۆر مافی كه‌متر له‌وانه بكه‌ن، ئێمه ده‌بێ بڵێین باشه. به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست له دروستكردن و داخوازیی ده‌وڵه‌تی كوردستان هه‌ڵگرین. ئێمه ده‌بێ له‌و پاشه‌كشانه بۆ به‌هێزكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان كه‌ڵكوه‌رگرین.
- ناسیۆنالیزم وه‌ك هه‌موو ئایدۆلۆژییه‌كان لایه‌نی نێگاتیفی هه‌یه.
- كاتی وایه ناسیۆنالیزم له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زپه‌رستی تێكه‌ڵ ده‌بێ. ناسیۆنالیست و سۆسیالیسته دیموكراته‌كان له‌سه‌ریانه ئه‌و لایه‌نه كۆنسه‌رڤاتیڤه ڕوون بكه‌نه‌وه.
ت) سانترالیزمی دیموكراتانه.
- ئه‌و باسه له پێڕه‌وی نێوخۆی كۆمه‌ڵه‌دا هاتووه‌ته پێش.
- سانترالیزمی دیموكراتانه یاسا و ڕێسایه‌كی لێنینانه‌یه. له حیزبه سۆسیالیست و كۆمۆنیسته‌كانی پێش لێنین‌دا نه‌بووه.
- حیزبی لێنین‌ی نه‌یتوانیوه دیموكراتانه‌بوونی پێوه‌ندیی به‌ینی ئه‌ندامان دابین بكا. دێنیس توریش (Dennis Tourish) لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كردووه و ڕێكخراوی لێنین‌ی له‌لای سێكته‌كان داناوه و ده‌ڵێ له زۆر ڕووه‌وه ئه‌و دوو ده‌سته وه‌یه‌كتر ده‌چن.
- له وڵاته دیموكراته‌كان ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه گشتییه سه‌ربه‌خۆكان، زانكۆ سه‌ربه‌خۆكان، یه‌كێتییه كرێكارییه‌كان ... توانیویانه تا ڕاده‌یه‌ك پێش سه‌ره‌ڕۆیی حیزبه‌كان بگرن.
- پێشنیاری من ئه‌وه‌یه كه باس له‌سه‌ر سانترالیزمی دیموكراتانه وهڕێكهوێ و ئه‌و به‌نده له به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵه هه‌ڵگیرێ.
1-5- باسێكی گشتی سه‌باره‌ت به له‌شكر و پۆلیسی كوردستان
- له پێڕه‌وی نێوخۆی كۆمه‌ڵه‌دا باسی هێزی پێشمه‌گه‌ی تێدایه.
- قسه‌وباس له‌سه‌ر ستراتیژیی نیزامی شۆڕشی كورد پێویسته. ورده‌ورده ده‌بێ بنه‌مای زانستگه‌ی نیزامی كوردستان دانێین.
- ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له‌شكری خۆی پێویسته.
- ده‌بێ باس بكرێ ئه‌و له‌شكره چۆن دروست كه‌ین.
- ده‌بێ له پێشنووسی یاسای بنچینه‌یی كوردستاندا بنووسرێ كه له‌شكری كوردستان بۆی نییه كه خۆ تێوه‌ردا له كاروباری مه‌ده‌نی و خه‌باتی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی كورد.
- له‌شكری كوردستان كاتی چوونه‌ده‌ری كۆماری ئیسلامی له شاره‌كانی كوردستان، بنكه‌كانی خۆی داده‌نێ. یان ئه‌گه‌ر ڕێژیم به‌هۆی دیكه (بۆوێنه ڕووخان) له كوردستان نه‌ما، پێگه‌كانی خۆی داده‌مه‌زرێنێ."
B- كوردستان‌پرێس: قه‌ره‌نی قادری له چوار وتاردا، له ڕۆژه‌كانی 09.09.2006 و 11.09.2006 و 14.09.2006 و 17.09.2006دا باسێكی له‌ژێر سه‌ردێڕی "كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له‌نێوان ئێران و كوردستاندا" بڵاوكرده‌وه.
له به‌شێك له وتاره‌كه‌دا باسی ئه‌وه ده‌كرێ كه به‌ندی یه‌كی پێڕه‌و و پڕۆگرامی ك.ش.ز.ك. (ئێران) پێویستی به گۆڕینه:
ڕۆژ: 11.09.2006، (به‌شی 2)، قه‌ره‌نی قادری:
"له مادده‌ی یه‌که‌می پێڕه‌وی نێوخۆی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌دا هاتووه: "کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، حیزبی سۆسیالیستیی کرێکاران له کوردستانه، که وه‌ک هه‌ر ڕه‌وتێکی سۆسیالیستیی کرێکاری له جیهاندا، بۆ شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگای عادلانه‌ی سۆسیالیسی خه‌بات ده‌کا."
"ئه‌م پێناسه کتێبی ـ ئیدئۆلۆژیکییه، جیا له‌وه که به ڕوونی ک. ش. ز. ک. ئێران به حیزبێکی سۆسیالیستیی کرێکارانی کوردستان ده‌ناسێنێت، به‌ڵام له بواری دژایه‌تی له‌ته‌ک سه‌رمایه‌داری "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌م"ـه و "دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سۆسیالیستی"دا، گه‌لێک ناڕوون و گشتییه. له‌م پێناسه‌یه‌دا دیاری نه‌کراوه، که له کوێ سه‌رمایه‌داری هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه و له کوێدا سۆسیالیسم داده‌مه‌زرێنن! به‌ڵام هاوکات له بواری ستراتیژیدا بۆ: "یه‌کگرتوویی و هاوپشتیی سیاسی و عه‌مه‌لیی چینی کرێکاری ئێران له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌باتی چینی کرێکاره، له‌پێناو سۆسیالیزمدا و کۆمه‌ڵه له‌پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی یه‌کێتیی و هاوپشتیی چینی کرێکاری ئێران و له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌کانی خه‌باتدا تێده‌کۆشێ."
"ئه‌م تێڕوانینه ئیدئۆلۆژیکییه، هاوکات که دیفاع له "چینی کرێکاری کورستان" ده‌کات، هه‌روه‌ها "خه‌بات بۆ دیاریکردنی مافی چاره‌نووسی خه‌ڵكی کوردستان ڕێبه‌ری ده‌کات"، به‌ڵام لایه‌نگری له یه‌کگرتوویی چینی کرێکاری ئێرانیش ده‌کات. به‌پێی ئه‌م بۆچوونه، کرێکاری کوردستانیش به‌شێک ده‌بێت له چینی کرێکاری ئێران، که ئه‌رکی "هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه" هه‌وڵدان بۆ یه‌کگرتوویی چینی کرێکاری ئێران و پاراستنی "ته‌واویه‌تی خاکی" ئێران ده‌بێت. ئه‌م پێناسه ئاڵۆزه کۆمۆنیستی و قیران خوڵقێنه، لێره‌دایه که به لای کێشه‌ی ئێران‌دا ده‌شکێته‌وه و کوردستانی بوونی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ی خستۆته په‌راوێزه‌وه. ئاکامی ئه‌م چه‌شنه پێناسه ناته‌بایه ده‌بێت ئه‌وه بێت، که ئه‌م ڕێکخراوه "کوردستان"ییه، له ئێران‌دا سیسته‌می سه‌رمایه‌داری هه‌ڵوه‌شێنێته و کۆمه‌ڵگه‌ی عادلانه‌ی سۆسیالیستیش دابمه‌زرێنێت! "
پێڕه‌وپڕۆگرامی ك.ش.ز.ك. (ئێران):
" فه‌سڵی یه‌که‌م: ناو و ئامانج
مادده‌ی یه‌که‌م ـ کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، حیزبی سۆسیالیستی کرێکارانه له کوردستان، که وه‌ک هه‌ر ڕه‌وتێکی سۆسیالیستی له جهاندا، بۆ شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگای عادلانه‌ی سۆسیالستی خه‌بات ده‌کات. كۆمه‌ڵه هه‌موو مه‌یدانه‌کانی خه‌باتی کرێکارانی کوردستان، له خه‌بات بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌و داخوازه هه‌نووکه‌یی‌یانه که له خزمه‌ت باشبوونی ژیان دا هه‌تا خه‌باتی سیاسی و ستراتێژیی کرێکاران، ڕێک ده‌خا و ڕێبه‌رایه‌تیی ده‌کات بۆ به ده‌سه‌ڵات گه‌یاندنی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان له کۆمه‌ڵ دا تێده‌کۆشێ. ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ین که یه‌کگرتوویی و هاوپشتیی سیاسی و عه‌مه‌لیی چینی کرێکاری ئێران له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌باتی چینی کرێکاره له پێناو سۆسیالیزم دا و، کۆمه‌ڵه له پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی یه‌کێتی و هاوپشتی چینی کرێکاری ئێران له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌کانی خه‌باتدا تێده‌کۆشێ."
