|
دوو کورته شێعر له : مانا ئا‌قایی
وه‌رگێڕان به کوردی: بابه‌ک سه‌حرانه‌وه‌رد
شه‌ر
من و ئاوێنه
ئه مه گناسترین دژمنی یه‌کین
ئێستاش پاش ئه‌م هه‌موو ساڵه
به‌رانبه‌ری یه‌کتر وێستاوین
هه‌روه‌ک شه‌ڕگه‌کانی ڕاستی به دژی ناڕاستی.
ئه ویندارانه
ئه گه ر نزیک به من ئه بی
پیاوه که !
جه سته ت فڕێ به
من
لاواندنه وه کانی گیانتم ئه وێ
تا تیشک
له ناو مه مکه کانم
و ده نگی
ژێر پێلاوه کانم هه ست بکه م .
پیاوه که !
من زمانم
له چاکلاکان هه لۆاسیوه
ئێستا دڵم له قه ڵه مدانه که ده ره کێشم
تا وشه کانم
به پێ ی تۆدا ئه ویندارانه بڕێژم.
پیاوه که !
به بڕوای من خودا
مرۆڤی
له بۆ خوونچه کردنی لێوه کانی داهێناوه
و باکانیش له به ر هه ڵدانه وه ی داوێنه کان
پیاوه که !
من تێناگه م ئه م ڕاستییه باسی ئه کرێت چییه
به ڵام ئه زانم
هه ر کات ناوی تۆ به زمانما ئێنم
دانێک له پشکوژه کانم ئه که وێت
پیاوه که !
من ئه ڕۆم به ڕێگا
ئه نووسم
ڕووت ئه بم
و له ئاوێنه هه ناسه کانی قووڵ ئه کێشم
ته نا نه ت ئیتر ئه سکه مله یش
من به دانیشتن عۆده دار ناکات.
20 ی ئابانی 1388
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|