|
به‌شی یه‌که‌م
هۆلۆکۆست(Holocaust)
، شۆوا ، ئه‌نفال، یان پاکتاوی ڕه‌گه‌زی
به‌شی دووه‌م
سدێق بابایی-
ئاڵمان
s.babaee@web.de
سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست له زۆر شوێنی ئوروپادا
جووله‌که ناچار کران له ده‌وره‌ی یه‌ک و له‌و
گه‌ڕه‌کانه که‌له پێشدا بۆیان دیاری کرابوو بژین
و ئازادی ژیان و تێکه‌ڵ بوون له گه‌ڵ خه‌ڵکی
دیکه‌یان لێ وه‌رگیرا . ئه‌و شوێنانه به ناوی
"گێتۆ" ناسران. مێژووی یه‌که‌مین گێتۆ
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1179ی زایینی،ئه‌وکاته کلیسا
ئه‌و یاسایه‌ی داسه‌پاند.
سه‌رچاوه‌ی وشه‌ی"گێتۆ" گه‌ڕه‌کێکی شاری ڤێنیزی
ئیتالیایه که له ساڵی 1516ی زایینی دا 5000 جوو
ناچار کران له‌و گه‌ڕه‌که‌دا که ته‌نێ دوو هێکتار
به‌رفراوان بوو بژین .
له ساڵی 717 تا 1586ی زایینی جووله‌که ناچار
کران ئه‌گه‌ر هاتوو چوونه نیو خه‌ڵکی دیکه
(واته ئوروپاییه‌کان) نیشانه‌ییک به خۆیانه‌وه
هه‌ڵاوه‌سن که نیشان بدات ئه‌وان جووله‌که‌ن.
ئه‌و نیشانه‌یه‌ش کلاوێکی قیت بوو که پێیان
ده‌گوت "کلاوی جووله‌کان"، هه‌ر وه‌ها
ئه‌ستێره‌یێک که ده‌بوو له سێنگیان بده‌ن .
پاشتر ئه‌وه بوو به ئه‌زموونێکی باش بۆ ئاڵمانی
نازی له سه‌ده‌ی بیسته‌م دا .
[هه‌ر وه‌ک ئێستا له کۆماری ئێسلامیدا
ناسنامه‌ییکی جیاواز له خه‌لکانی تر، بۆ
خه‌باتکارانی کورد،واتا ئه‌و که‌سانه سه‌رده‌مێک
له ڕیزی خه‌باتی ئازادی خوازانه دابون یان
تاوانبار کراون به پێوه‌ندی له گه‌ڵ ڕێکخراوه
سیاسیه‌کانی کورد پێناسی جیاواز له خه‌ڵکی
ئاسایی به ناوی "کارتی ته‌واب" ساز کراوه تا
هه‌ڵگره‌که‌ی له هه‌موو دا‌مو ده‌زگایێک
بناسرێته‌وه . دیاره ئه‌م که‌سانه چه‌ند قاتی
خه‌ڵکی تر له مافی شارۆمه‌ندی وه‌ک کار له
داموده‌زگای حکومه‌تی و مافه‌کانی دیکه بێبه‌ش و
ڕۆژانه یان مانگانه ده‌بێ خۆیان به شوێنه
دیاری کراوه‌کان بناسێنن.
جیاله‌وه،به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م ئه‌زموونه
کۆماری ێسلامی بۆ ئه‌و خوێندکارانه که مل که‌چی
ویست و ئاره‌زووی ناڕه‌وای ده‌سه‌ڵات نه‌بوون و
ناڕه‌زایه‌تییان له بواره جیا جیاکاندا ده‌ر
بڕیوه، به هه‌مان شێوه‌ی نازیه‌کان ئه‌ستێره‌یان
بۆ ڕه‌چاو کردون که له به‌ڵگه‌نامه‌کانی
فێرگه‌کان و ... له سه‌ریان تۆمار کراوه .
ئه‌وه به واتای بێ به‌ش کران له خوێندن و
مافه‌کانیتری مرۆڤیه. شێوه‌یێکیتری ئه‌م
سیاسه‌ته له ولاتی سوریه به‌رانبه‌ر کورد
دابه‌زیوه که:ئه‌ویش بێبه‌ش بون له ناسنامه‌ی
هاو ولاتییه، به واته‌یێکیتر بێ به‌ش کردنی
زیاتر له دوو سه‌ت هه‌زار مرۆڤ له مافی مرۆڤی !!
شێوه‌ی زه‌قتری ئه‌م ڕچه نامرۆڤانه‌یه ته‌نانه‌ت
جیا کردنه‌وه‌ی قه‌برستانی کوژراوانی کوردی
خه‌باتکاره له شوێنی ناشتنی خه‌ڵکی ئاسایی که
به نێوی "له‌عنه‌ت ئاباد" ناساندوویانه،(( بۆ
وێنه له‌عنه‌ت ئابادی سنه و کرماشان )) جیا له
بێ ڕیزی پاش کوشتن و سووکایه‌تی له ڕاده به‌ده‌ر
!].
کێشه‌ی جووله‌که تا سه‌ده‌ی نۆزده‌ی زایینی
ڕه‌نگێکی مه‌زه‌وی و ئایینی هه‌بوو، له‌و
سه‌ده‌وه ڕوخساری کێشه‌یێکی سیاسی به خۆیه‌وه
گرت . جووله‌که بوونه بزنی قه‌زاوبه‌ڵا
گێڕه‌وه‌ی ئوروپای له‌حاڵی ئاڵوگۆڕدا. یه‌کێک‌له
به‌رچاوترین ڕووداوه‌کانی پێوه‌ندیدار به
جووله‌که له کۆتاییه‌کانی ئه‌و سه‌ده‌یه - که
ئێستاش پاشماوه‌ی کارتێکردنه‌کانی ماوه - بڵاو
بوونه‌وه‌ی کتێبێکه به ناوی"پرۆتۆکۆلی پیاوه
زاناکان – ڕدێن سپیه‌کان-ی زایۆن". ئه‌و کتێبه چ
بوو؟
پارێزه‌رێکی فه‌رانسه‌وی به ناوی"مۆریس ژۆلی"که
له حه‌یفی سیاسه‌ته‌کانی ناپلیۆنی سێیه‌م ڕێگه‌ی
هه‌نده‌رانی وه‌به‌ر گرتبوو و له برۆکسلی
پێته‌ختی بلژیک دا نیشته‌جێ بوو، له ساڵی 1864 ی
زایینی کتێبێکی بڵاو کردبوووه به نێوی "وتووێژی
مۆنتسکیۆ،ناپلیۆنی سێیه‌م و ماکیاڤێلی له
جه‌هه‌ننه‌م دا" که تێیدا باسی ده‌سه‌ڵاتخوازی
ناپلیۆنی سێیه‌م و دژی خه‌ڵکی بوونی سیاسه‌ته‌کانی
کردبوو.
دیپڵۆماتێکی ڕووسیه‌ی تێزاری ئه‌و کتێبه‌ی ده‌ست
ده‌که‌وێ و ده‌ی نێری بۆ "ئۆکرانیا" که ده‌زگای
پاراستنی ئه‌وکاتی ڕووسیه‌ی تزاری ڵێبوو.له‌وێدا
زۆر زیره‌کانه پتر له نیوه‌ی کتێبه‌که کوپی
ده‌کرێت و له هه‌ر شوێنێک وشه‌ی ناپلیۆن پێش دێت
ده‌کرێت به "جووله‌که" و وشه‌ی فه‌رانسه ده‌کرێ
به "دنیا" و هێندێ شتی تریشی پێوه‌ده‌نرێ و
وه‌کوو پاساوێک به کار ده‌هێنرێ بۆ بارودۆخی
خراپی ئه‌وکاتی ڕووسیه‌ی تزاری و تاوانه‌که
ده‌خرێته پاڵ پلانێکی جووله‌که‌کان که به
هه‌ڵکه‌وت هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا خه‌ریکی
ڕێکخستنی خۆیان بوون به ڕێبه‌ری "تێۆدۆرهێرتزل".
ئه‌و کتێبه ساخته‌یه وه‌ها جیگای خۆی له نێو
نه‌یارانی جووله‌که کرده‌وه که دواتر
نازیه‌کانی ئاڵمان و نه‌یارانی تری جوو له
ئوروپای ڕۆژهه‌ڵات و ڕووسیه و ئامریکا، هه‌روه‌ها
عه‌ره‌ب و موسڵمانی دژ به جووله‌که به‌رده‌وام
که‌ڵکیان لێوه‌رگرت و ئاماژه‌ی پێکراوه .
ئه‌مین ئه‌لحوسه‌ینی،موفتی ئه‌عزه‌می مسلمانانی
ئورشه‌لیم،له هاوکارانی ئاڵمانی نازی بۆ قه‌ڵاچۆ
کردنی جووله‌کان،زۆر جاران ئاماژه‌ی به ئه‌و
کتیبه کردوه،وه‌کوو سه‌رچاوه‌ییک بۆ نیشاندانی
مه‌ترسی جووله‌که.
ڕێکخراوی حه‌ماس و دامه‌زرێنه‌ره‌که‌ی شێخ یاسین،
زۆرجار ئه‌و کتێبه‌یان وه‌ک سه‌رچاوه‌ییکی باوه‌ڕ
پێکراو ناو بردوه .
له ساڵه‌کانی به‌رله شه‌ڕی جه‌هانی دووه‌م و له
گه‌ڵ په‌ره‌گرتنی ورده ورده‌ی ده‌سه‌ڵاتی
نازیه‌کان له ئاڵمان‌دا – که وه‌لانان و له نێو
بردنی جووله‌که له ڕۆژه‌ڤی به‌رنامه‌ی
حێزبه‌که‌یاندا بوو–یاسای یه‌ک له دوای یه‌کی دژ
به جووله‌که ده‌رچوون. له‌وانه:
- یاسای وه‌لانانی هه‌موو کارمه‌ندانی جووله‌که
له کاره‌کانی ده‌وله‌تی (1933) به بیانووی
نه‌بونی کارامه‌یی و جێ باوه‌ڕ نه‌بوون .
- یاسای به‌ر ته‌سک کردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوتابیانی
جووله‌که له قوتابخانه‌کانی ئاڵمان دا،
وه‌لانانیان له خوێندنی پزشکی (1933) .
[ لێره دا بۆ وه بیر هێنانه‌وه‌ی خۆێنه‌ری
به‌ڕێز شیاوه بوترێ له سیاسه‌تێکی هاوشێوه‌ی
نازیه‌کاندا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران نه‌ک هه‌ر
ڕێگایان به کورد نه‌داوه پۆستی به‌رچاوی ئێداریی
هه‌بێ،به‌ڵکوو له چه‌ند ساڵی ڕابردوو دا به‌شێکی
به‌رچاو له مامۆستایانی زانکۆ که کورد بوون له
سنه و شوێنه‌کانی تر ماڵ نشین و له کار
وه‌لانران، هه‌روه‌ها له ڕیزی لاوانی کورد وێنه‌ی
زۆر به ده‌سته‌وه‌یه که وێرای سه‌رکه‌وتن له
ئه‌زموونه سه‌رتاییه‌کانی خوێندن و تاقیکاری بۆ
کار له دایره‌کانی حکومه‌تی به تاوانی کورد بوون
ڕێگه‌یان لێ به‌ربه‌ست کراوه] .
- ده‌رکردنی ئه‌و یاسایانه که به ناوی"
یاساکانی نورنبێرگ " ده‌ناسران له ساڵی 1935دا.
به پێی ئه‌و یاساگه‌له هه‌ر چه‌شنه پێوه‌ندی ژن
و پیاو له نێوان جووله‌که و ئاڵمانی و نژادی
ئاریایی قه‌ده‌غه کرا. ئه‌و یاسایه کاری به
ئه‌وه نه‌بو که داخوا که‌سه‌که خۆی به جوو
ده‌زانێ یان نا،ئه‌گه‌ر یه‌کێک له باپیره
گه‌وره‌کانی جووله‌که‌با خۆشی به جووله‌که
داده‌نرا ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی که ببوونه
مه‌سیحی- ش، هه‌رله به‌ر ئه‌وه‌ی که یه‌کێک له
باپیره گه‌وره‌کانیان جووله‌که بوو به جوو له
قه‌له‌م ده‌دران .
[ئه‌و شیوه هه‌ڵسوکه‌وته من(کۆکه‌ره‌وه‌ی ئه‌م
نووسراوه) وه بیری به‌سه‌رهاتی که‌سێک له
باشووری کوردستان ده‌خاته‌وه که هاوسه‌نگه‌رێک
به هۆی ئه‌رکی حێزبی له گه‌ڵ ده‌زگای مخابراتی
عێراقی( به‌عس) بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاری هاتو چۆ له
پێوه‌ندیدابوو،بۆمی گێراوه‌ته‌وه که: کارگێڕێکی
به‌عس که ناوی" ئه‌بوو سه‌لاح"و له که‌رکوک
ساڵه‌کانی1990-1989وه‌زیفه‌دار ده‌بێ،ڕؤژێک ده‌ست
ده‌کا به گله‌و بناشت له سه‌ر وه‌زعی خۆی
که،"له به‌ر ئه‌وه ڕه‌چه‌ڵه‌کی دووری گۆیا
ده‌بێ کورد بووبن، به‌عسیه‌کان ڕێگای هه‌ڵکشانی
له دا‌مو ده‌زگای خۆیان پێناده‌ن هه‌ر چه‌ند به
ساڵانێکه بنه‌ماڵه‌که‌ی بوون به‌عه‌ره‌ب و
به‌عسی ".]
- له ساڵه‌کانی 1937و 1938 جووله‌که‌ی ئاڵمان
ناچار کران هه‌موو کارخانه‌و دوکان و کارگای خۆیان
به نرخێکی هه‌رزان به ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که
ڕه‌گه‌زی ئاریاییان هه‌بوو بفرۆشن. به ئه‌وه
ده‌گوترا به ئاریایی کردنی کارگه‌کان . کرێکاری
جووله‌که ده‌رکران و دوکتۆری جووله‌که مافی
ئه‌وه‌ی لێوه‌رگیراوه که نه‌خۆشی جگه له
جووله‌کان ده‌رمان بکا .
- دانانی پیتێکی گه‌وره‌ی"J"
به ڕه‌نگی سووور به واتای جوو له سه‌ر کارتی
پێناسی جووله‌که‌کان .
- له نۆڤامبری 1938 و پاش ئه‌و ڕووداوه‌ی که به
شه‌وی "کریستاڵه‌کان" ناسرا و تێیدا به سه‌دان
که‌نیسه‌ی جووله‌که‌کان سووتیندران و 7500
دووکانیان تاڵان کران و گۆڕستانه‌کانیان بی
حورمه‌تیان پێ کرا و پتر له نه‌وه‌د جووله‌که‌ی
تیدا کوژرا، ئیتر جووله‌که له هه‌موو بواره‌کانی
ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌لانران.هه‌موو قوتابیه‌کان
ده‌رکران و مافی خوێندنیان لێ ستێندرایه‌وه.
چوونی جووله‌که بۆ سینه‌ما و تێئاتر و
وه‌رزشگاکان یاساغ کرا، له هێندی شار دا چوونی
جووه‌کان بۆ هێندی به‌شی شار که وه‌ک ناوچه‌ی
ئاریایی دیاری کرابوون قه‌ده‌غه‌کرا.
- ساڵی 1939 ئه‌و که‌سانه ناوی ئاڵمانی یان
هه‌بوو و به ناوه‌کانیان ڕا نه‌ده‌کرا بزانرێ که
ئه‌وانه جووله‌که‌ن ناچار کران ناوی تازه‌یان
هه‌بی. به ناوی پیاوه‌کان"ئێسرائیل " و به ناوی
ژنه‌کانیان"سارا" یێک زیاد کرا. به دابه‌زاندنی
ئه‌و یاسایانه ده‌ستی جووله‌که له هه‌موو
بواره‌کانی ژیانی ئاسایی کورت کرایه‌وه .
به گشتی به‌شی زۆری جووله‌که‌کانی ئوروپا-ی به‌ر
له شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م که له به‌شی
ڕۆژهه‌لات ده‌ژیان، له حاڵێک دا که‌س بڕوای
نه‌ده‌کرد له کورت خاین دا دوو له سێی نفووسی
هه‌موویان له ئوروپا له ناوچوو .
له 10.09.1939 ئاڵمان هێرشی کرده سه‌ر له‌هستان
و به‌و شێوه شه‌ڕی جيهانی دووه‌م ده‌ستی پێ‌کرد .
دوای داگیرکردنی له‌هستان پرۆسه‌ی قه‌ڵاچۆکردنی
جووله‌که و هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که له لاین
نازیه‌کانه‌وه وه‌کوو نه خوازراو ده‌ناسران
توند‌و تیژتر کرا . گێتۆ- کان و ئوردوگاکانی مه‌رگ
دامه‌زران .
درێژه‌ی هه‌یه
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|