|
هۆلۆکۆست(Holocaust)
، شۆوا ، ئه‌نفال، یان پاکتاوی ڕه‌گه‌زی
به‌شی یه‌که‌م
سدێق بابایی-
ئاڵمان
s.babaee@web.de
هۆلۆکۆست له ڕاستیدا به ئه‌و ده‌عبا دڕنده
ده‌وترێ که له سه‌رده‌مانی جیاوازی مێژوودا
هه‌ر جاره نه جارێ به بیانوێک، له ژێر ناو‌و
نیشان و پاساوێک کراوه به ڕێخۆشکه‌ری
سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆحی دڕنده‌یی له په‌یکه‌رو مێشکی
ئه‌ندامانی حاکمیه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵات یان
نه‌ته‌وه‌یێک بۆ فه‌وتاندن و بێبه‌ش کردنی
میله‌تێکی جیاواز له ژیان و ئاسوده‌یی. ئه‌م
وه‌زعه به درێژایی مێژووی دوور و نزیک تووشی زۆر
نه‌ته‌وه‌ی ژیاری سه‌ر زه‌وی هاتوه، که به‌شیک
له‌وان به‌جارێ فه‌وتێنراون؛ یان ئاسه‌وارێکی
ئه‌وتۆیان وه‌ک ڕابردوو لێ به جێ نه‌ماوه .
به‌شێکیتر به کوێره‌وه‌ری و به به‌جێ هێشتنی
ده‌ورانێکی سامناک خۆیان ڕزگار کردوه.هه‌ر چه‌ند
به باوه‌ڕی لاینگه‌لێک ئێستا ئه‌م ڕزگار بوانه -
ی دوێنێ خۆیان بون به چه‌وه‌سێنه‌ری ئه‌مڕۆ !
به‌ڵام له گێژاوی ئه‌م بگره‌و به‌رده‌یه دا
گه‌لی ئێمه‌ی کورد وه‌ک به‌شی سێهه‌م هێشتا به
شه‌ل و شه‌که‌تی ، پچڕ پچڕ په‌له قاژه-ی پرش‌و
بڵاو بۆ خۆ ده‌رباز کردن له دوا مه‌ترسیه‌کانی
سه‌ر خۆی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک
ته‌جروبه ده‌کات .
مه‌به‌ست له نووسینی ئه‌م به‌سه‌ر هاته
مێژووییه پڕکاره‌ساتانه؛ هه‌م ئاماژه به
ئه‌زموونێکی ڕزگار بوو له فه‌وتان و هه‌م
نیشاندانی هێندێ لاینی وه‌ک یه‌کی به
سه‌رهاته‌کانی پلانی پاکتاوی ڕه‌گه‌زیه؛ که له
درێژه دا ئاماژه‌یان پێده‌کرێ . پلانگه‌لێکی پڕ
له سام که مرۆڤی باوه‌ڕمه‌ند توانیویه‌تی
پووچه‌ڵیان کاته‌وه.
با سه‌رتا ئاوڕێک له ڕابردووی ئه‌م شێوه له
پاکتاوی ڕه‌گه‌زی، ناوه‌رۆک و مێژووی دوور‌و درێژی
بده‌ینه‌وه . پاشتر له درێژه‌ی باسه‌که‌دا چه‌ند
وێنه‌یێکی
ئه‌نفال و هاو شێوه‌کانی بیری هۆلۆکاست و هاو
ته‌رازی ئه‌م چه‌شنه ڕه‌وشت و ئاکارانه له
کوردستان - ی بنده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب،
فارس و تورکی
حاکم له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م و
سه‌ره‌تای قه‌ڕنی بیست‌و یه‌ک، ده‌خرێته پێش چاوی
وردبینی خوێنه‌ری به‌ڕێز .
Holocaust
هۆلۆکۆست
: به قه‌ڵاچۆی سیستماتیک و به‌رنامه بۆ
داڕێژراوی کوشتاری شه‌ش ملیۆن جووله‌که‌ی ئوروپایی
له سه‌رده‌می شه‌ڕی جێهانی دووهه‌م له لایه‌ن
نازیه‌کانی ئاڵمانه‌وه ده‌گوترێ ،( به
کوردی،قه‌ڵاچۆ(ئه‌نفال) کردنی جووله‌که‌کان) .
وشه‌ی هۆلۆکۆست له کۆتایی ساڵه‌کانی حه‌فتای
زایینیه‌وه له ئامریکا که‌وته سه‌ر زاران ،
هۆیه‌که‌ی زه‌نجیره فیلمێک بوو هه‌ر به ئه‌و
ناوه که ئه‌و کات له سه‌ر قه‌ڵاچۆکردنی
جووله‌که‌کان نیشان ده‌درا و سرنجێکی زۆری
ڕاکێشا. وشه‌ی هۆلۆکۆست له ڕاستیدا له وشه‌ی
یونانی
holokauston
وه‌رگیراوه که واتای قوربانی‌کردن بۆ خودایان
ده‌دات، هه‌ر بۆیه زوربه‌ی جووله‌که‌کان ئه‌و
وشه‌یه به شیاوی ئه‌و تاوانه گه‌وره نازانن و
پتر وشه‌ی "شۆوا" به کار دێنن که له زمانی
عێبریدا به واتای قه‌ڵاچۆکردن و له ناو بردنه .
کوشتاره‌کانی نازیه‌کان جگه له شه‌ش ملیون
جووله‌که ژماره‌ییکی زۆر خه‌ڵکی دیکه‌شی
گرته‌وه، له‌وانه : سه‌دان هه‌زار قه‌ره‌چیی
ئوروپایی ناسراو به (ڕۆما) ، سه‌دان هه‌زار
(سێرب) که به‌شیکی زۆریان به هاوکاری جاشه‌کانی
(کروات) له ناو چوون، نزیک به دووملیون مه‌سیحی
له‌هستانی ( وێڕای سێ ملیون جووله‌که‌ی ئه‌و
وڵاته) وه‌کوو له‌هستانی نه‌خوازراو ده‌ناسران،
دیله‌کانی شه‌ڕ و خه‌ڵکی ئاسایی (ڕووس) و
میلله‌ته‌کانی سلاڤی ڕۆژهه‌ڵات (ڕووسیا-ی سپی،
ڕووس، ئۆکرانی)، هۆمۆسێکسۆێله‌کان،خه‌ڵکی
په‌ککه‌وته[ئیفلیج] و نه‌خۆشی ڕه‌وانی،
کۆمۆنیسته‌کان و نه‌یارانی سیاسی، ڕووناکبیران و
ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تی کرێکاری، ئافریقایی، ئاسیایی
،فراماسیۆنه‌ره‌کان و پیاوه ئایینیه‌کانی سه‌ربه
کلیسای ئۆرتۆدۆکس و کاتۆلیک و پرۆتستانت و ئه‌و
مه‌سیحیانه‌ی که به ناوی شه‌هیدانی (یه‌هووڤا)
ده‌ناسرێن .
له لای ژماریه‌یک لێکۆڵه‌ر وشه‌ی هۆلۆکۆست هه‌موو
ئه‌و خه‌ڵکانه ده‌گرێته‌وه که له سه‌ره‌وه
باسکران له کاتێک دا له لاین هێندێکیتریان
ته‌نیا به کوشتاری جووله‌که و قه‌ره‌چ و
په‌ککه‌وته‌کان ده‌گوترێ ،هه‌ر بۆیه له سه‌ر
ژماره‌ی سه‌رجه‌می قوربانیه‌کانی هۆلۆکۆست له
نێوانیاندا کێشه هه‌یه. له کاتێکدا به‌شێکیان
ئه‌و ژماره‌یه به 9 تا11 ملیون داده‌نێن،
به‌شه‌که‌یتریان باسی 26 ملیون ده‌که‌ن .
دژایه‌تی له گه‌ڵ جووله‌که مێژوێکی دوور و درێژی
هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می بابلێکان
که له ساڵی 586ی به‌ر له زایین به هۆی (
نه‌بوو خه‌زنه‌سسه‌ر)- ده‌ستیان به سه‌ر
ئورشه‌لیم داگرت و قه‌ومی جووله‌که‌یان وه‌کوو
به‌رده و یه‌خسیر برده بابل و په‌رستگای
گه‌وره‌ی ئه‌وانیان خاپوور کرد .
دوای ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی بابل له لایه‌ن
پادشای هه‌خامه‌نشیه‌کان"کوروش"له 539ی به‌ر له
زایین جووله‌که ڕزگار کران و گه‌ڕانه‌ه‌وه زێدی
خۆیان و په‌رستگایێکی گه‌وره‌تریان ساز کرد و له
جه‌زای ئه‌و ڕزگاریه ناوی کورش له (ته‌ورات) دا
وه‌کوو ڕزگاریده‌رێک تۆمار کرا .
له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ڕومه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا و به هۆی پێداگرتنی جووله‌که‌کان له
سه‌ردین و ئایین و داب و نه‌ریتی خۆیان و
به‌ربه‌ره‌کانێ له به‌رانبه‌ر ڕومه‌کان له لایێک
و پێوه‌ندی دێرینی ئه‌وان له گه‌ڵ فارسه‌کان که
ڕقه‌به‌ری سه‌ره‌کی ڕومه‌کان له‌و ناوچه‌یه بوون،
ڕومه‌کان هه‌میشه به چاوی شک و گومانه‌وه
ڕوانیویانه‌ته ئه‌و خه‌ڵکه و لێیان دڵ پیس و
دڕدۆنگ بوون . له ساڵه‌کانی 70 و 135ی زایینی‌دا
له دوای زه‌نجیره‌یێک ڕاپه‌ڕینی جووله‌که‌کان به
دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕوم ،ڕومه‌کان زۆر به توندی
ئه‌و خه‌ڵکه‌یان سه‌رکوت کرد و په‌ره‌ستگاکه‌یان
بۆ جاری دووهه‌م سووتاند و ئورشه‌لیمیان له بوونی
جووله‌که پاک کرده‌وه و لێیان قه‌ده‌غه کردن
له زۆر شوێن نیشته جێ بن .
له‌و کاته‌وه کۆچی جووله‌که یان " دیاسپۆرا"
ده‌ستی پیکرد به‌شێکی به‌ره‌و بابل و ئێران و
ئه‌فغانستان و هێندوستان و قه‌وقازو به‌شێکی
به‌ره‌و باکووری ئافریقا و سپانیا و پورته‌قاڵ و
ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕوم کۆچیان کرد و
ژیانی ئاواره‌یی ده‌ستی پێ‌کرد .
له سه‌رتای گۆڕانی ئایینی مه‌سیح بۆ ئایینی
ڕه‌سمی ده‌سه‌ڵاتی ڕوم له به‌ره به‌ری سه‌ده‌ی
چواره‌می زایینی دا چه‌وساندنه‌وه‌ی جووله‌که
ڕه‌نگێکی مه‌زهه‌بی به‌خۆیه‌وه گرت و به بیانووی
ئه‌وه‌ی که خیانه‌تیان به مه‌سیحی پێغه‌مبه‌ر
کردوه ژیانیان لێ تاڵ کرا .
ده‌سه‌لاتی کلیسا به درێژایی ده‌یان ساڵ
جووله‌که‌ی چه‌وساندوه‌ته‌وه و به داسه‌پاندنی
یاسای توند‌و تیژ ئازادی ئه‌وانی به‌رته‌سک کردوه
و ژیانی لێ حه‌رام کردون و هه‌وڵی داوه که ده‌ست
له دیانه‌تی خۆیان هه‌ڵگرن و بێنه سه‌ر ئایینی
مه‌سیح .له سایه‌ی حکومه‌تی کلیساوه له
جووله‌که قه‌ده‌غه‌کرا که پیشه‌ی
سه‌نعه‌تکارییان هه‌بێ . مرۆڤی جووله‌که بۆی
نه‌بوو ببێته ئاسنگه‌ر، زێڕینگه‌ر،دارتاش یان
هه‌ر جۆره سنعه‌تکاریه‌کی تر.[ وه‌ک بێبه‌ش کردنی
کوردستان له سنعه‌تی بنه‌مایی گه‌شه‌و
سه‌رهه‌ڵدانی ئابووری] ،له به‌رانبه‌ر دا کلیسا
ڕێگه‌ی به جووه‌کان دا کاری بانک و سودخۆری و
له‌و بابه‌تانه بکه‌ن. چوونکه له لایێکه‌وه
ئه‌و کاره پێویست بوو و له لایێکی تره‌وه
ئه‌وه بانکداری جووله‌که بوو له ڕۆژی قیامه‌تدا
هه‌موو گوناحه‌کانی سوود خۆری وه‌به‌ر ده‌که‌وت و
ئه‌وه بۆ کلیسا ده‌بوو به حه‌جی دوو حه‌ج.
میلله‌تی جوو له ماوه‌ی ساڵانی زۆر دوور‌و درێژ
به شێوه‌ی جۆرواجۆر چه‌وسێندراوه‌ته‌وه، هه‌ر
تاو نا تاوێک لێره‌و له‌وێ قه‌تڵ عام کراوه .
قه‌تڵ عامی جووله‌کان یا به لاتین "پۆگرم"، به
به‌هانه‌ی ڕه‌نگاو ره‌نگ ڕوویان داوه : هه‌ر له
بیانووی مه‌زه‌ویه‌وه بگره [هاو شێوه‌ی کورد]،
تا کوو تاوانبار کردنیان به‌وه که ئه‌وان هۆی
نه‌خۆشی تاعوونن که هه‌ر جاره ژماره‌یێکی زۆر
به تووشبوونی ده‌مردن .[دیاره له کوردستان
تاوان و بیانووی سه‌رکوت زیاتره وه‌ک :
ته‌جزیه‌ته‌ڵه‌بی، پاڵدان وهاوکاری بێگانه،
تێکدانی هێمنایه‌تی و ئاسایشی ڕه‌گه‌زی باڵاده‌ست
و...له‌وان زیاد کراوه]
له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌ب له سپانیا که
له 711ی زایینی تا 1492 درێژه‌ی هه‌بوو
جووله‌که‌کان ژیانێکی ئارامیان له‌و ولاته
هه‌بوو . به‌ڵام به هاتنه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌کان
چه‌رمه‌سه‌ریه کانیان دیسان ده‌ستی پێ کرده‌وه و
هه‌مدیس ناچار کران ئاواره و پرش و بلاو ببنه‌وه
.
درێژه‌ی هه‌یه
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|