|
پێناسه‌یه‌کی کورت سه‌باره‌ت به شاری سنه
باباشێخ ناسری
به‌شی پینجه‌م:
کۆتایی هاتنی ده‌سه‌لاتی خۆمالی (دوایین ئه‌میرانی
ئه‌رده‌ڵان)
پێش ئه‌وه بچمه نێوه‌روکی باسه‌که‌وه هه‌ندێ
بابه‌تم له‌شونه‌واره‌کانی سنه له‌بیرچوبو که
دوست و هاڕی به‌ڕێزم کاک جمال زار‌ع وه بیری
هێنامه‌وه‌و یارمه‌تی دام. که له‌گه‌ل ڕیز و
سپاسی ئه‌و به‌رێزه، منیش به‌پیویستی ئه‌زانم
بوهه‌رچی ده‌وله‌مندتر کردنی باسه‌که لیره دا بی
گونجێنم.که هیچ نه‌بی توزقالی له‌گه‌نجینه
نه‌کراوه‌ی مێژوی پڕله نه‌شیو و هه‌ۆرازی به‌شێک
له‌ولاته پانوبه‌رینه‌م خستبیته به‌ر ده‌ست
خوێنه‌ران و هۆگرانی میژوو و کۆلتووری
نه‌ته‌وه‌که‌مان. به‌هیوام نمونه ی کاک جه‌مالی
به‌ڕێزکه‌م نه‌بیت،
به‌فره‌چاله کان ،
به‌فره چال باخ باۆێ، به‌فره‌چال هانه‌گلان،
به‌فره‌چال بان تا، به‌فره‌چاڵ دۆڵ ئه‌سپان،
به‌فره‌چال ماماچکه،
ئاسیاوه‌کان (ئاشه‌کان )
ئاسیاوکه‌ریم
ئاشپه‌ز،ئاسیاوحه‌مه‌مراوکوژیاو،ئاسیا‌و کانی
شیخ‌هه‌تیم ،ئاسیا‌و حه‌مه ته‌مره، ئاسیا‌و حاجی
ئه‌وسه.
حمامه‌کان ،
حمام گه‌ۆره‌کان (زه‌ڕدوشتیه‌کان) حمام ئیسلامی،
حمام ئاغه‌زه‌مان، حمام چینی ،حمام ئاده‌ورێش،
حمام خه‌لیفه‌فه‌تاح ،وله‌و دوایانیه حه‌مام
فرشچی ،وحمام ئه‌مجد وحمام ڕه‌ئوف به‌حه‌مامه‌کان
شار زیادکرا .
کاریزه‌کان ،
کاریزه گه‌وره،کاریزموسایه‌کان (جوله‌که‌کان)
کارێز جه‌نگه‌لباخی،
مه‌یانه‌کان،(میدانه‌کان)
مه‌ێان حه‌یوان فروشه‌کان،مه‌ێان کۆپان
دؤزه‌کان،مه‌یان ڕه‌نگ ڕه‌زکان،مه‌یان
بارفرۆشه‌کان،مه‌یان ئاسن گه‌ره‌کان،مه‌یان
کۆنه‌فروشه‌کان،مه‌یان دارفرۆشه‌کان.
گوزه‌ره‌کان (بازاڕ)
گۆزه‌ر به‌راتیان،گۆزه‌ر سمساره‌کان،گۆزه‌ر زین
دۆزه‌کان،گۆزه رکه‌وش دۆزه‌کان،چاله شه‌یتان،
له‌به‌شی چواره‌م دا کورته‌ی له‌چونیه‌تی
ده‌سه‌لات وده‌ورانی حکمڕانی ئامانه‌لاخان وه‌ک
سه‌رده‌می گه‌شه و ئاوه‌دانی سنه‌و ده‌وروبه‌ری
خسته به‌رده‌ست خوێنه‌رانی به‌ڕیز،ئامانه‌لا خان
نزیک به‌سی (30)سال حکومه‌تی کرد ده‌ورانی
حاکمیه‌تی ناوبراو هه‌روه‌ک له‌پێشدا ئامژه‌م پی
کرد ده‌ورانی گه‌شه و سه‌رهه‌لدانی شاری سنه. بو
وده‌کری به دواین ده‌سه‌لاتی به هێزی ئه‌ماره‌تی
ئه‌رده‌لان وبه‌گشتی دواین ده‌سه‌لاتی به‌هێزی
کوردی به‌حساب بیت. چونکه هاوکات له‌گه‌ل هه‌ولی
به‌رده‌وامی حکومه‌تی ناوندی ئێران بۆ بێ هێزکردن
ده‌سه‌لاتی کوردی له‌موکریان (ئه‌ماره‌تی
بابامیریه‌کان)و ئه‌رده‌لان،له‌ولاوه‌یش هاوکات
هه‌وڵیکی به‌رده‌وام بوبی هێزکردن ده‌سه‌لاتی
بابانه‌کان له‌لایه‌ن عوسمانیه‌کانه‌وه به‌کار
ده‌برا. دیاره ناکۆکی ودوبه‌رکایه‌تی نیوان
بنه‌ماله گه‌وره‌و به‌ده‌سلاته‌کانی سنه وه‌ک
بنه‌ماله‌ی وکێله‌کان و بنه‌ماله وزیریه‌کان
که‌هه‌رکامه‌یان هه‌ولیان ئه‌دا ده‌سلاتی دوهه‌م
بن (پوستی وزیری له‌حکومه‌تی
ئارده‌لاندا)وده‌سلاتی ناوندی تارانیش
له‌لایکه‌وه له‌ڕێگای کچه‌کانیانه‌وه که
به‌بوکی ده‌هاتنه نێو بنه‌ماله
ئارده‌لانه‌وه(ئاساییه شازاده ده‌سلاتی تایبه‌ت
به‌خۆیان ده‌بی ،وده‌وروبه‌را نیشیان که
له‌گه‌لخویان ده‌یان هێنا ده‌وریکی باشیان
له‌سیخوڕی و په‌ره‌پێدانی ناکوکیه‌کان ده گێڕا )
(سه‌رجه‌م سێ شازاده به‌بووکی هاتونه‌ته نیو
بنه‌ماله‌ی ئارده‌لانه‌وه. یکمیان کلاوزه‌ر خانم
خوشکی شاعباسی سه‌فه‌وی که‌له‌مێژوی سیرالاکراد دا
به زرکلاو ناوبراوه و هه‌روه‌ک له به‌شی
دوهه‌می ئه‌م باسه‌دا ،له به‌سه‌رهاتی میری
ناوداری ئه‌رده‌لان هه‌لۆ خان و خان ئه‌حمه‌و خانی
کوڕی هه‌لۆ خان دا باسمان کرد که شاعه‌باسی
سه‌فه‌وی که به دوای چه‌ن هێرشی نیزامی
کوردستانی پێ نه‌گیرا په‌نای بۆ فرت و فێڵ برد و
هه‌ر به‌و بۆنه‌وه خوشکی خوێ (زه‌ڕکلاو خانم )ی
به‌خان ئه‌حمه‌و خان دا و کردی به‌زاوای خوی
وبه‌ره به‌ره جی پی خوی له کوردستان دا
کرده‌وه. دوهه‌میان "حوسن‌جیهان" خانم کچی
تاقانه‌ی فتحعلی شای قه‌جه‌ر که له سیرالاکراد
دا به‌حوسنجیهان بیگۆم ناو براوه و سێهه‌میان
تووبا خانم خوشکی محمد شای قه‌جه‌ر بوو)
له لایکه‌وه ئالوزی وململانه ده‌سه‌لات نیوان
ئه‌میرزاده‌کان له‌سه‌ر جی نشینی باوکیان
وله‌لایکی تروه ڕقه به‌ره‌ی و ململانه‌ی
بنه‌ماله‌کانی ده‌سه‌لاتدار هه‌ر وه‌ک له پێشدا
ئاماژه‌م پی کرد بۆ به‌ده‌سته‌وه گرتنی کورسی
وه‌زاره‌ت گه‌یشتبوه راده‌یک که له و دوایانه
دا میره کانی ئه‌رده‌لان له‌لایه‌ن شاکانی
قه‌جه‌ره‌وه ده‌سنیشان ده‌کران وبه‌ره به‌ره
ئه‌و جی به‌جی کردنانه هنده حوکمی حکومه‌تی
وده‌سه‌لاتی ناوه‌ندی به‌هێز کردبو که هه‌ندی جار
له‌ماوه‌یکی کورت و بو چه‌ن مانگه‌و هه‌ندی جار
له‌سال دا چه‌ن جار ئه‌میره کانی ئه‌رده‌لان
لاده‌بران. له‌ڕاستی دا ئیتروه‌ک به‌شێ له
حکومه‌تی ناوه‌ندیان لی هاتبو.
حه‌ز ئه‌که‌م باسی هه‌لێکی میژوی یتان بۆبکه‌م
که ڕه‌نگه یه‌که‌م جاریش نه بوبێت بۆکۆرد
هه‌لکه‌وت که به‌داخه‌وه که‌لکیان لێ وه‌رنه‌گرت
وه به‌تالانیان دا. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پاش مردنی
که‌ریم خانی زه‌ندی به‌ڕه‌چه‌له‌ک کورد (لوڕ) که
زوریش دژایتی ده‌سلاتی کوردی ده‌کرد سالی 1200 ک،
م،جعفرخانی برای نیشته جێی ناوبراو ده‌سبه‌جێ دو
لشکریکی ته‌یار و پۆشته نارده‌کوردستان به‌و
هیوایه سنه بگرن. میری ئه‌رده‌لان
به‌سه‌رحکمه‌وه خسرو خانی دوهه‌م کوڕی خان
ئه‌حمه‌وخان بو. که سواره ئه‌رده‌لانه‌وه
به‌پیریه‌وه چوو له به‌هاری هه‌مه‌دان پێشیان
به هێرش گرت سێ روش شه‌ری بی ئه‌نجام (به‌هۆی توپ
باران و زه‌نبوره‌ک) وه سواره‌ی ئه‌رده‌لان
هه‌رجاره‌و ده‌چونه پێشه‌وه ناچار به‌پاشه‌کشه
ده‌بون رۆژی چوارم بریاری خویان دا‌و له‌پێشدا
تۆپه‌کانیان له‌کار خست وئینجا به‌شیروخنجه‌ر
به‌ربونه لشکری حکومه‌ت که زیاتر له‌دوهه‌زار
جه‌زایرچی (پاسدار شیرازی)له‌گه‌ل بو و
ته‌فروتونایان کرد و جعفرخانی به‌شا بوگیش بوی
ده‌رچو،پاش ڕاونانی جعفرخان خسروخان حمه‌ڕشی به‌گی
وه‌کیلی که له گه‌ل جعفرخان که‌تبو ویارمه‌تی
داب‌و، به‌خشی وته‌نانه‌ت خه‌ڵاتیشی کرد و دوای
جعفرخان که‌وت وبروجرد،فه‌راهان
،که‌زاز،گلپایگان،وبه‌گشتی عراقی عه‌جه‌م تا
ئسفهانی گرت وله که‌ندمان ئوردوی به‌زی. دوای
چه‌ن ڕۆژ حه‌سانه‌وه پیاو ماقوله‌کانی ده‌گه‌ڵ
خسروخان له دانیشتنی کدا له‌وانه میرزائه‌حمه‌دی
وزیر به‌خانیان کوت ئه‌مرو له‌ئیراندا که‌س له‌تو
پیاو تر وبه‌ده‌سلات تر نیه‌وا پێ ته‌ختیش
له‌به‌رده‌ستدایه بو ئعلانی پاشایه‌تی ناکه‌ی
وخوتبه به‌ناوته‌وه نه‌خوێندری و پاشایه‌تی
ئیران هی توبیت وسکه به‌ناو تووه لی بدری.
خسروخان پاش تاوی سه‌رهه‌لدێنی له‌ولام دا ده‌لی
ئاشکرایه ئه‌مروکه‌س له‌من به‌ده‌سلات تر نیه
وکه‌سیش نیه دژایه‌تیم بکات، به‌لام ڕوژان روانی
به‌دواوه‌یه خواده‌سه‌ڵاتی کوردستانم پێ بێلی
به‌سه. نابێ پی له‌به‌ڕی خوم زیاتر رابکیشم
،نه‌وه‌ک ره‌نجی حه‌وت سه‌دساله‌ی باوباپیرانم
به‌فیرو ده‌م به‌دوای ئه‌وه‌دا نامه‌یکی بو
ئاغامحمدخان قه‌جه‌ر نارد که ئه‌و ولاتانه
که‌گرتویه کاربه‌ده‌ستی خوی له‌سه‌ریان دانی. (میێژوی
ئه‌رده‌لان نوسینی مستوره‌خانم ل 180 هه‌روها
سیرالاکراد ل54 )
بابزانین ئایه‌تولا مه‌ردوخ که‌خاوه‌نی
ده‌وله‌مه‌نترین سه‌رچاوه ی میژوئی کورد و
به‌تایبه‌ت له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل میژوی ئارده‌لان
له‌وباره‌وه چی ده‌ڵی. له‌په‌یوه‌ند ی له‌گه‌ل
خسروخانی دوهه‌م ئایه‌تولا مه‌ردوخیش عه‌ینی
ئه‌شتانه‌ی باسکردوه وسه‌رکه‌وتنه کانی خسروخانی
به‌باشی شی کردوته‌وه ده‌ڵێ له و کوبونه‌وه که
میرزا ئه‌حمه‌مه‌دی وزیر پێشنیاری به‌شا بونی
پێشکه‌شی خسروخان کرد، جعفربیگ ده‌لی ئاره‌زو و
هه‌واهه‌وسه‌کانی مرو بی پایانه و ئاسوده‌یشی
تیدانیه. ئه‌و دنیایه به‌بی ئاسوده‌ی هیچ ناهێنی
هه‌ربۆیه شه‌له‌م وبڕوێشی کوردستان ناگوڕمه‌وه
به‌شای ئێران و جیهان. خسروخان وته‌کانی جعفر بیگ
په‌سه‌ن ئه‌کات وهه‌موی دیل و ده‌سکوته‌کانی
شه‌ره‌کانی وئه‌و ناوچه‌گه‌له‌ی که‌گرتبوی
پێشکه‌شی ئاغه محمه‌دخان که‌له‌میژوی کوردا به
حه‌مه‌خانه ڕه‌ق به‌ناوبانگه، کرد وگه‌رایه‌وه
سنه پێته‌ختی ئه‌رده‌لان.
جا بابزانین پاداشی ئاغه محمدخان به‌خسروخان چی
بو. له پێشدا له خوشی ئه‌و هه‌مو به‌خشش و
که‌ره‌مه که له‌لایه‌ن خسروخانه‌وه پی کرابو،
ئه‌سپه‌که‌ی خوی به زینوبه‌رگی ڕازاوه و خنجه‌ر
و شمشیری تایبه‌تی‌یه‌وه به‌خه‌ڵات نارد بو
خسروخان ودوای ئه‌وه که ده‌سه‌لاتی خوی به‌سه‌ر
ئیران دا جی گیر کرد. له‌سه‌فه‌ریکدا که‌له سالی
1201 بوهه‌مه‌دانی کرد ، داوای له‌خسروخان کرد
بچێته دیتنی که‌خسروخان ناڕوا و لوتفالی خان کوڕی
سبحان ویردی خان که ئاموزگی بو به نوینه‌رایتی
نارده دیتنی. ودیسان دوای دو سال ئاغه‌محمدخان
خه‌لات وسه‌وقاتی کی زوری به‌هۆی لوتفالی خانه‌وه
نارد بو خسروخان و دعوه‌ت که‌ی خوی بو دیتنی
خسروخان دوپات کردوه.خسروخان به‌هۆی په‌یوه‌ندی
گه‌رمی که له‌گه‌ل محمد حسن خانی باوکی ئاغامحمد
له ڕابردو دا هه‌یبو باوڕی پیکرد و له‌مانگی
شه‌عبانی سالی 1204ک،م ئه‌حمه‌دخانی به
که‌فاله‌ت له جێ خوی دانا‌و حسنعلی خان کوری
مسه‌فاخان و میرزائه‌حمه‌دی وزیری له‌گه‌ل خوی برد
و چوبو تاران، دیاره له سه‌ره‌تاوه پێشوازیکی
گه‌رمیان لیکرد و تا یه‌ک فرسه‌ق ده‌ره‌وه‌ی تاران
هاتبونه پێشوازی و ماوه‌ی شه‌ش مانگ به گه‌رمی
له لایه‌ن ئاغا محمد خانه‌وه میوانداری کرا .
سه‌رنجام دوای شه ش مانگ شه‌وی له مه‌جلسی
خواردنه‌وه‌دا به‌فه‌رمانی ئاغامحمد خان
ده‌رمانیکیان کرده جامه‌که‌یه‌وه دوای
خواردنه‌وه‌ی توشی شیتی بو. خه‌به‌ری ئه‌و پلانه‌و
شیت بونه‌ی خسروخان که گه‌یشته‌وه ولات کوردستان
به یکجاری شله‌ژاو هه‌ستانه‌وه. (تاریخ
مردوخ به‌رگی دوم ل 145)
هه‌ر به‌وشیوه‌یه جگه‌له‌وه‌ی هه‌لیکی میژوی
که‌بو به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتنی کورد ڕه‌خسابو
له‌ده‌ست چوو. له‌ولاوه ژیر خانی حکومه‌تی
قه‌جه‌ریشی پته‌وکرده‌وه. حکومه‌تی که‌هه‌رواکه
دیتمان ژیرپی بنه‌ماله‌ی ئه‌رده‌لان وده‌سه‌لاتی
کوردی به‌تال کرد. هه‌ر له‌و بابه‌ته عبدالرحمان
پاشای بابانیش کاتێ که بغدادی گرت که‌سێکی به‌نیو
عبدوالله پاشا کرده حاکمی به‌غداو خوی
گه‌رایه‌وه سلیمانی و له‌ولامی عینی پێشنیاردا
ولامی دایه‌وه من نان ودۆی ولات ناگورمه‌وه
به‌حکومه‌تی بغدا
سیرالاکراد نوسینی عبدالقادررستم بابان ل 137
دیسان ره‌زاخان میرپه‌نج (ره‌زاشا) به‌پانزده
که‌سه‌وه به‌پی خوی هاته به‌ر ده‌س سمایل
ئاغا (سمکو شکاک )به‌داخه‌وه به‌ری دا نه‌ی کوشت
ودیتمان له‌دوای دا چون به پلانی کی دورله
هه‌رچه‌شنه داب و نه‌ریتی ئینسانی و به‌بیانوی
وتووێژ، سمکوی له شاری شنو شه‌هید کرد.ئه‌مه
ڕه‌نگه بگه‌رێته‌وه بوسایکولوژی رێبه‌رانی
کورد. تا وای لێهات که له‌و دوایانه دا به
ته‌واوی حکومه‌تی ئارده‌لان سه‌ربه‌خوی له ده‌ست
داب‌و و ببوبه به‌شێ له حکومه‌تی ناوندی ئێران و
حکومه‌تی ئێرانیش به‌مه‌یل وبریاری خوی کیان به‌دڵ
بوایه ده‌یان کرده حاکم و کیان په‌سه‌ن
نه‌کردایه وه‌لایان ده‌نا و هه‌رحاکمیکیان که بی
ده‌سه‌لات ده‌کرد ده‌یان برده تاران و ڕایان
ده‌گرت وپاش ماوه‌یک دیسانه‌وه ده‌یان کرده‌وه
به‌حاکم (اهرم فشار )و حاکمی لابراو ده‌بوه تاران
نشین (ڕزاقلی خان و ئامانولاخان کوڕانی خسروخان
خانی نا کام که له‌ماوه‌ی چه‌ن سال داچه‌ن جار جی
به‌جی کران که دوای باسی ده‌که‌م دیاره ئالوگۆر
وگوڕانکاریکانی نێو نه‌ته‌وه‌ی که پی ده‌نا
قوناخی کی تازه‌وه(پیک هینانی ناوندی کی به
هیزکه‌پاریزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی ولاتانی زل هیزبیت
له‌که‌نداودا ) ده‌وریکی خه‌یرای بو له بی هیز
کردن ده‌سه‌لاتی کوردی ،
خسروخانی سێ هه‌م (خانی ناکام )
پاش ئامانه‌ڵا خانی گه‌وره خسره‌و خانی کوڕی،
خسره‌و خان سێهه‌م (خانی ناکام )بوو به حاکم.
خسرو خان له سالی 1240 ک م نیشته جی باوکی
شبی دروادی فکرت فتاده زبهرمصرعی اندر تک
ودو
پی تاریخ سال فوت والی هم از به‌ر جلوس
والی ن‌و
خردگفتا که درملک ایالت امان الله شد و
بنشست خسرو
ئه‌و شعره به‌حسابی ئه‌بجه‌د ده‌بیته مێژوی
هاتنه سه‌ر حکم خسرو خان (تاریخ
مردوخ به‌رگی دوهه‌م ل 160 )که
له‌میژوکه‌ی مستوره‌خانم نیوی ئه‌و شاعره
له‌لایه‌ن ماجد روحانی وه به میرزا ڕه‌فێق
ناوبراوه مێژوی ئه‌رده‌لان ل 230 به‌پی
نوسراوه‌کان ئایه‌تولا مه‌ردوخ خسروخان لاویکی
خوینده‌وار خۆش‌نووس(خطخۆش) ،وخوش قسه،
وخوشگوزران ،ئازا وده‌ست باۆ بوگه ،هه‌روه‌ک
پیشداباسم کرد باوکی تاقانه کچی فه‌تالی شای
قاجاری بوی خوازمه‌نی کرد وله‌سالی 1240 له‌حوسن
جهان خانم کوڕی کی بو ناویان نا ئامانه‌لا
وفه‌تالی شای باپیری نازناوی غلامشاخانی لێنا ،
له‌ڕوداوه گرنگه‌کانی سه‌رده‌می حاکمی خسروخان
یه‌که‌م له‌سالی 1241 حیدرسلطان وحمه سلطان
له‌سانه‌کان هه‌رامان به‌مه‌به‌ستی جیاکردنه‌وه‌ی
هه‌ورامان، جولانه‌وه‌کیان ڕی خست و خسروخان
لشکریکی له‌سواره‌ی ئه‌رده‌ڵان به‌سه‌رکه‌رده‌ی
محمدخان سه‌رهه‌نگ که‌برای بو نارده شه‌ڕی
هه‌ورامان ، له‌شه‌ڕیکی خوێناوی دا که جافرخانی
ئه‌رده‌لان یه‌کی له‌فه‌رمانده‌ره‌کانی سواره‌ی
ئه‌رده‌لان بو،کوژرا ولشکری هه‌ورامی تیکشکان وله
کاتی هه‌ڵاتندا خویان له چومی سیروان هاویشت.
حیدرسلطان له‌ناو چه‌مه‌که که‌وته به‌ر ده‌سڕیژو
کوژرا و حه‌مه‌سلطان نیش له‌به‌ر هێرشی جافرسلطان
که له رێزی سواره ئه‌رده‌لاندا بو خوی پی
نه‌گیراو په‌نای برده شاره‌زور،تاریخ
مردوخ به‌رگی دوم ل160
ومیژوی ئه‌رده‌لان
(مستوره ئه‌رده‌لان )ورگیر ماموستا هه‌ژار ل231
له سیرالاکراد دا باسی خسروخان به‌و شێویه
ده‌کات: به دوای مردنی ئامانه‌الله‌خان خسروخان
نیشته جێ وی. ناوبراو تابڵێی خوش گوزران و دست
باو بو به‌شیوه یک له‌ماوه‌ی حکومه‌تی که‌زیاتر
له سی سال نه‌بو هه‌مو پاشه‌که‌وتی باوکی که
تاڕاده‌ی زیاتر له دوکرور (کرورێ ده‌بیته نیو
ملیون)به‌خه‌لکی کوردستان به‌خشی ،له‌قات وقڕی کدا
که له ده‌ورانی ئه‌ودا کوردستانی گرتبو زیاتر
له‌سی هه‌زار خه‌روار دانه‌ویله‌ی که له
هه‌ماردا هه‌بو به پی پسوله به‌شیوه‌ی سه‌رانه
له نیوان خه‌لکی کوردستان دا دا به‌ش کرد.
به‌وشیوه خه‌لکی له مردن رزگار کرد. دوای هه‌مو
پسوله‌کانیشی له سوبه هاویشت وسوتاندی.
به‌وشیوه هنده‌ی ترخه‌لکی خوشحال کرد ودوای مردنی
خه‌لک هه‌مو ڕه‌شپۆش بون
سیرالاکراد ل 73 و74
له روداوه‌کانی تری سه‌رده‌می خسروخان ناکوکی
ودوبه‌ره‌کی بنه‌ماله‌گه‌وره‌کانی سنه وه‌ک
کوره‌کانی فتالی به‌گ وکیل (محمد به‌گ و مصطفی
به‌گ ) که باوکیان (فتحعلی به‌گ وکیل
به‌فه‌رمانی ئامانه‌لله خانی گه‌وره کوژرابو و
کوڕه‌کانی له‌کوردستان دورخرابونه‌وه له‌هه‌ڵێ
که به‌هۆی هێرشی روسه‌کان بو بۆسه‌ر ئازه‌ربایجان
هه‌ڵکه‌تبوو، که‌لکیان وه‌ر گرتبو و
گه‌ڕابوونهوه کوردستان. دیاره له‌گه‌ل چه‌ن
که‌سکدا (یه‌ک له‌وانه ئه‌وله‌سه‌ن به‌گ باوکی
مستوره‌خانم) پیوه‌ندیان کردبو و دوایش له‌گه‌ل
حسینقلی خان برای خسروخان که‌به‌هوی خسروخانه‌وه
له‌حاکمی ئه‌سپه‌نئاوا لابرابوو،پیوه‌ندیان کردبو
به‌و هیوا که‌ئه‌ویش بکه‌نه هاوده‌ست خویان .
حسین قلی خان‌یش خسروخان له‌و که‌ین و به‌ینه
ئاگادار ئه‌کات. ته‌نانه ئاگاداریش ده‌کات که
شه‌وی دوای له‌مالی ئه‌کبه‌ر به‌گ له‌و
په‌یو‌ندیه دا کوده‌بنه‌وه ،خسروخانیش شه‌و
به جلوبه‌رگی تروه ئه‌رواته سه‌ربانی ئه‌و
ماله و به‌گوی خوی وت‌و وێژو پلانه‌کانیان گوێ‌بیس
ده‌بی ،ده‌ست به‌جی فه‌رمانی گرتنان ده‌دا ،کورانی
فتحعلی به‌گ وهه‌روها نه‌زه‌رعلی به‌گ ده‌کوژی و
ئه‌کبه‌ر بگ و ئه‌وله‌سه‌ن بگ وئیسمایل بگ جریمه
کران. دیاره پلانیان ئه‌وه بوه که بو بێ
ده‌سه‌لات کردن خسرو خان یارمه‌تی له هێزه‌کانی
روسی بگرن ،(لشکریکی
روسی به‌سه‌رکردایتی بگیویج هێرشی هینابوه ئازه‌ر
بایجانی به‌شی ئیران وسنوری به‌زاندبووو چه‌ن
شاریکیشیان گرتبو ،نوسه‌ر) ئه‌و باقی
بنه‌ماله‌ی وکیل که‌امانولله بگ کوره‌بچوکی
فتحعلی بگ وکیل له‌ترسان پنایان برده فتالی شای
قجر وسکاڵاین لای کرد،
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه خسروخان میرزافرج الله‌ی
وزیری به‌مه‌بستی پوچه‌ل کردنه‌وه‌ی سکالاکه نارد
بولای شا که بیسود بوو. له‌لایه‌ن شاوه
په‌نابه‌ران به شازاده سیف الده‌وله سپیردرا
به‌ره‌وشاری ئه‌سفهان به‌ڕێ کران . هه‌ر له‌و
سه‌ره‌وبه‌ره‌دا شا هات بو هه‌مه‌دان وخسروخان
چوبو دیتنی ،هاوکات علیمحمد بگ وئه‌کبه‌ر بگ
وئیسمایل بگ یش چونه همه‌دان بو شکات کردن
خسروخان به پێنج هه‌زارتمن به‌رتیل هه‌مو ئه‌و
شکات و پلانانه‌ی پوچه‌ل کرده‌وه و شا هه‌مو
ئه‌وکه‌سانه‌ی به‌خسروخان سپارد دیاره خسروخانیش
چه‌ن قاتی به‌رتیله‌که‌ی له ناوبراوان
وه‌رگرته‌وه وتۆله‌ی لیان کرده‌وه. دیاره دوای
خسروخان به‌خوازتنی مستوره‌خانم دلنه‌وای له
ئه‌وله‌سه‌ن بگ وخزمانی کرده‌وه،(له‌ڕابردودا
ناکوکی وئالوزی نیوان دوبنه ماله یان دوطایفه
...له‌ڕێگای خزمایتی وژنو ژن خوازیه‌وه چاره‌سه‌ر
ده‌کرا، نوسه‌ر )
تاریخ مردوخ ل 162 ومیژوی ئه‌رده‌لان (مستوره
خانم ) ل233
له‌تاریخ مردوخ دا باسی شه‌ری نیوان سواره‌ی
ئه‌رده‌لان و‌هێزی ڕزگاری خوازی کوردستان به
ڕێبه‌ری میری ڕه‌واندز ده‌کات. که گوایا به
فه‌رمانی فه‌تالی پاشای قه‌جه‌ر خسرو خان
له‌ناوچه‌ی سه‌ردشت و موکریان به‌ره‌نگاری
هێزه‌کانی میری ڕه‌واندوز بونه‌ته‌وه ئه‌وانیان
تاڕه‌واندوز ڕاوناوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت به
وه‌رگرتنی سیی 30 هزارتمه‌ن قه‌ره‌بووی شه‌ر ودانی
عفوی شاهانه به میر گه‌راونه‌ته‌وه سنه.
سالی 1264 ک م تاریخ
مردوخ به‌رگی دوهه‌م ل 163
دیاره سه‌رچاوه میژویه‌کانی کوردستان ومیژونوسه
کانی کورد که‌باسی میژوی ئه‌رده‌لانیان کردوه،
وه‌ک سمایلی ملامحمد ،قازی شه‌ریف ،خسروبگی
ئارده‌لان خاوه‌ن لب التواریخ،مستوره‌خان که
خێزانی خسروخانیش بوگه ،و ئه‌و میژو نوسانه
که‌به درێژای باسی جولانه‌وه‌ی رزگاری خوازی میری
ره‌واندۆز یان کردوه وه‌ک حوزنی موکریانی خاوه‌ن
میژوی سۆران ، شه‌رفنامه به‌کوردی وه‌رگێڕانی
ماموستا هه‌ژار، دکتور شه‌رفکه‌ندی له کورته
میژوی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی
کورد،هیچیان باسی شه‌ری خسرو خان و میری
ره‌واندوزیان نه‌کردوه وته‌نانه‌ت باسی گرتنی
سه‌رده‌شت و لاجان وسابلاغیان به‌ده‌ست هێزکانی
میری ره‌واندۆز نه‌کردوه. دیاره هیزه‌کانی میری
رواندوز ناچه‌ی قوتوور و سه‌لماسیان به‌ره‌و
ته‌ورێز رزگار کرد وته‌نانه‌ت وه‌ک له‌کورته
مێژوه‌که‌ی دکتور سعید (نازناوی شه‌هید
دکتورسادق شه‌ره‌فکندی) داهاتوه میری ره‌واندوز
ویستویه له‌گه‌ل فتالی شای قه‌جه‌ر په‌یمانی
دوستی ببستی وه‌عدی سه‌ر به‌ئیران بونی
کوردستانیشی پاشی رزگاری به فتالی شای قه‌جه‌ر
داوه. به‌لام ناوبراو ناکوکی نیوان عوسمانی
وئێرانی بچوکتر له پرسی کورد ده‌زانی و دستی
دوستی میری ره‌ت کرده‌وه. له‌لاکی تریشه‌وه
له‌وسه‌رده‌مه ناوچه‌ی موکریان له
ژیرده‌سه‌لاتی بابامیریه‌کان بوه وده‌بوا
هێزه‌کانی میر به‌شه‌ر یان به‌ئاشتی به‌سه‌ر
ئه‌واندا زال بوایه‌ن. به‌لام له‌هیچ کوی باسی
تیکهه‌لچون یان پێک هاتنیک نیوان هیزه‌کانی میری
ره‌واندز و بابامیریه‌کان نه‌کراوه. که‌وابو
تیکهه‌لچونی سواره‌ی ئه‌رده‌لان وهێزه‌کانی میری
ره‌واندوز دوور له راستیه.له‌لایکی تریشه‌وه
له‌تاریخ مردوخ دا نیوی میری ره‌واندوز به‌هه‌ڵه
شامرادبه‌گ نوسراوه که ئه‌ویش هه‌له‌یه ونیوی
میری ره‌واندوز میر محمه‌د کوڕی میرمستفا به‌گه.
هه‌ربۆیه ڕه‌نگه ئه‌و باسه هه‌ر ئه‌ساسی
نه‌بوبیت کورد وه‌ته‌نی مه‌لایش ئه‌جوڕی.
چاوه ڕوان بن ،
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|