|
په‌راویزکردنی لیستی هێوا
پێشێلکردنی دیموکراتییه
ڕه‌خنه
ئاسۆ بیاره‌یی
assoyari@yahoo.com
ئه‌گه‌ر په‌که‌که یان هه‌ر هێزێکی تری
رزگاریخواز تیرۆریست بێت، ئه‌وه کۆلۆنیالسته‌کان،
نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌ستی وه‌ک عه‌ره‌ب له‌مێژه
تیرۆریست و مرۆڤ کوژن، لێ به زه‌بری شمشێر و
ئه‌نفال و کاولکردنی وڵاتی نه‌ته‌وه‌کانی تر
ده‌ستیان سووره، ئه‌وا تۆرانیه‌کان و
عه‌لیپه‌رسته‌کانی ئێران ده‌مێکه تیرۆریستن.
په‌که‌که و به‌چه‌ده‌که له سه‌ر وڵاتی خۆیان
خه‌بات ده‌که‌ن و ده‌ستدرێژیان نه‌کردووه‌ته سه‌ر
ئابڕوی نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر، کێوه‌کانی قه‌ندیلیان
نه‌کردووه‌ته زیندان و قه‌سابخانه بۆ منداڵانی
عه‌ره‌ب، فارس و تۆرانی، کچی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌یان
نه‌فرۆشته‌وه و بۆ کاری سۆزانی به‌کاریان
نه‌هێناون، زمانی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وانیان
قه‌ده‌غه نه‌کردوه.
په‌رواێزکردنی لیستی هیوا که هه‌لقوڵاوی نیشتمانی
کورده، بێجگه سووکایه‌تی به په‌رلمانی باشووری
کوردستان و سه‌روه‌ری گه‌لی کورد، هێچی تر نادات
به‌ده‌سته‌وه. ده‌بوو کاربه‌ده‌ستانی کۆمسیۆنی
باڵای هه‌ڵبژارده‌کان، ئه‌گه‌ر ده‌زانن دیموکراتی
و مافی کورد چیه، سه‌ربه‌ستانه بڕیاریان
وه‌رگرتایه و چاویان له بریاره‌کانی به‌غدای
داگیرکه‌ر نه‌بوایه. لێ زۆر ئاساییه که
حوسێنپه‌رسته‌کانی ناو په‌رله‌مانی عێراقی
عه‌ره‌بی دژی کورد بن و لیستێک قه‌ده‌غه‌بکه‌ن که
داوای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکات. ئه‌وان نوێنه‌ری
نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستن. ئه‌وه‌ی که جێگه‌ی داخه
لاوازی بریاری ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی پارتی و ینکه، که
مۆنۆپۆڵی ته‌واویان هه‌یه به‌سه‌ر په‌رله‌مانی
باشووری کوردستاندا. ئه‌وه‌ی که نا جۆر و سه‌یره
له په‌رواێزکردنی لیستی هێواو به تیرۆریست
ناساندنی په‌که‌که که نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی
باکوری کوردستانه، بێ ده‌نگیه به‌رامبه‌ر
پارتییه ئیسلامیه‌کان(بۆ نموونه یه‌کگرتووی
ئیسلامی ئیخوانزاده) که ڕاسته‌وخۆی نوێنه‌ری
داگیرکه‌رانی کوردستانن و به ئاشکراو و به
نهێنی خزمه‌تی عه‌ره‌ب و تورکه دڕنده‌کان
ده‌که‌ن.
په‌راوێزکردنی لیستی هێوا ئه‌وپه‌ڕی به‌که‌م
زانینی بارزانی و تاڵه‌بانییه که خۆیان به
نوێنه‌ری کوردی باشوور ده‌زانن، ئه‌وه
ده‌ستتێوه‌ردانه له سه‌ربه‌خۆیی و ژیانی کورد
له باشووری کوردستان، ده‌بوو به هێج شێوه‌یه‌ک
ئه‌و بڕیاره نه‌نگ و سووکه‌یان په‌سه‌ند
نه‌کردایه. لێ نه سلێمانی بۆ نموونه به‌شێکه
له ئومه عه‌ره‌بی و نه‌ک که‌رکوک که‌ربلایه.
ئه‌گه‌ر به‌چاوی بێگانه‌وه سه‌یری په‌که‌که و
په‌چه‌ده‌که بکرێت، ئه‌وا خودی هه‌ندێ ئیسلامی
کورد و عه‌ره‌ب، نه‌ک ته‌نیا دژی کوردن کار
ده‌که‌ن به‌ڵکو سیخوڕیش بۆ داگیرکه‌ران ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی ڕه‌وا به چاوی کۆمسیۆنی
هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه ڕابردووی پارتییه‌که‌ی لیستی
هیوا سه‌یر بکرێت، یان به‌راورد له‌گه‌ڵ هیزێکی
کوردی وه‌ک حسک و پارتی و ینک بکرێت، ئه‌وا لیستی
هیوا زۆر پاک و بێگه‌رده، چونکه ئه‌وه‌ندی
ئه‌وان ده‌ستی بیگانه‌و داگیرکه‌رانی کوردستانیان
ڕاکێشاوه بۆ ویران کردنی کوردستان، هێچ هێزێکی دی
ئه‌و کاره نه‌کردووه و هێشتا لیستی هیوا و
په‌که‌که کۆرپه‌ن و زۆر سه‌ربه‌خۆن.
ئه‌گه‌ر لیستی هیوا و هه‌ر هێزێکی کوردی دی،
بواری پێ نه‌درێت به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کان
بکات، ئه‌وا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه یاسایی نیه و
دووره له پرنسیپه‌کانی دیموکراتی و ڕێزگرتنی
ده‌نگی خه‌ڵک. لێره‌دا ده‌بێت پارتیه‌کانی تر
هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بایکۆت
بکه‌ن. چونکه مافێکی ڕه‌وای توێژێکی گه‌لی
کوردیان پێشێل کردووه. ئه‌ی دیموکراتی و
ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک واتای چیه ئه‌گه‌ر توێژێک
بێبه‌ری بکرێت له هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری خۆی؟
18/6/2009 سوێد
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|