|
شۆڕش به
درۆ ناکرێ
عه‌لی جهاندوست
له ڕۆژانی ڕابڕدوو دا له ده‌یان ماڵپه‌ڕی کوردی
و فارسی، به تایبه‌ت له ماڵپه‌ڕه‌کانی
حیزبه‌کانی به ناو دێمۆکرات و چه‌ند لایه‌نی
دیکه دا هه‌واڵی داخستنی ده‌رگه‌ی دوکان و
بازاره‌کانی زۆرینه‌ی شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستانم بینی که گۆیا بۆ پشتیوانی له
چالاکیه‌کانی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری له تاران
به‌ڕێوه‌چووه. به‌ڵام کاتێک پێوه‌ندی به
شاره‌کان ده‌که‌م، ده‌بینم که ته‌نیا له شاری
سه‌قز، زۆرینه‌ی خه‌ڵک ده‌رگه‌ی دوکان و بازاری
گرێ داوه و له شاره‌کانی دیکه شتێکی ئه‌وتۆ
نه‌بووه.
سه‌رنج ڕاکێش ئه‌وه‌یه که ماڵپه‌ڕه‌کانی نزیک
له‌و حیزبانه، که ئیدیعای ئه‌وه ده‌که‌ن
ئاگایان له سه‌ری مار و مێرووی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان هه‌یه، باسیان له مه‌هاباد کردبوو،
به‌ڵام من که خۆم مه‌هابادیم و به ده‌یان دۆست و
خزم و که‌س و کارم هه‌یه، بۆ هه‌ر که‌سێک که
ته‌له‌فۆنم ده‌کرد ده‌یانگووت: هیچ مانگرتنێک له
بازاری مه‌هاباد نه‌کراوه و ته‌نیا چه‌ند دوکانی
بازارچه‌ی قه‌راغ شار، دوکانیان داخستووه.
له نه‌غه‌ده‌ش ته‌نیا به‌شێکی که‌م له
دوکانداران له کاتی ئێواره دا ده‌رگه‌یان
داخستبوو. که‌وابوو کاری مانگرتنی مه‌هاباد و
نه‌غه‌ده هێنده لاواز بووه که بۆ باس کردنیش
نابێت و ئیتر له هیچ یه‌ک له شاره‌کانی دیکه (
جیا له سه‌قز )، شتێکی ئه‌وتۆ نه‌کرابوو.
به‌ڵام ماڵپه‌ڕه‌کان له کای کێویان ساز کردبوو و
ته‌نانه‌ت باسیان له‌وه ده‌کرد که زۆرینه‌ی
شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و گه‌وره شاری
کرماشانیش له ناو دا، ده‌رگه‌ی دوکان و بازاریان
گرێ داوه !
ئه‌و درۆیه من وه‌بیر ساڵی ڕابڕدوو ده‌خاته‌وه
که له شاری سنه بووم. ڕاگه‌یاندنی هه‌ردوو
حیزبی دیمۆکرات له ساڵڕۆژی تێرۆری قاسملوو دا
ده‌یانگووت: خه‌ڵکی شارکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
به تێکڕایی ده‌رگه‌ی دوکانیان بۆ ڕێز گرتن له
قاسمڵوو گرێ داوه و ناوی سنه و کامیاران و پاوه
و کوێ و کوێشیان ده‌خوێنده‌وه. به‌ڵام من که خۆم
له سنه بووم، به راستی شتێکم نه‌دیت و شتێکی وا
نه‌بوو. دوو ڕۆژ دواتر چوومه کامیاران و پاوه‌ش،
به‌ڵام دۆستانی من له‌وێش گوتیان هیچ شتێکی وا
ڕووی نه‌داوه و پڕۆپاگه‌نده‌یه‌که که حیزبه‌کان
کردوویانه. ته‌نیا مه‌هاباد و سه‌قز و به‌شێکیش
له بۆکان و شنۆ، دوکانه‌کانیان داخستبوو و به
گشتی ده‌کرێ بڵێین که دوو شار به زۆرینه و دوو
شاریش به نیوه‌چڵی له موکریان ده‌رگه‌ی دوکانیان
( ئه‌ویش به‌شێکی زۆر، نه‌ک بۆ وه‌ڵامی ئه‌و
حیزبانه به‌ڵکوو بۆ ڕێز گرتن له کاریزمای
قاسملوو و له ڕه‌قی ڕژیم ) داخستبوو و له هیچ
شارێکی دیکه شتێکی ئه‌وتۆ نه‌کرابوو.
که‌چی رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌و دوو حیزبه،
ده‌یان شاریان پێوه نابوو !
من له خۆم ده‌پرسی که ئایا ئه‌وانه ڕاپۆڕتی
درۆیان بۆ ده‌چێت، یان له خۆیانه‌وه ده‌یڕێسن و
ده‌یپێچن. ئایا بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه که کاتێک
ده‌ڵێ له سنه دوکان داخراوه، کابرای سنه‌یی که
گوێ له‌و خه‌به‌ره رادگرێ و خۆی دوکانداره،
ده‌بێ چیان پێ بڵێ ؟! ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و
دوکانداره هه‌وادارێکی خۆشیان بوو بێت ؟!
من ئه‌و جۆره هه‌واڵانه به
ڕێکخستنه‌که‌شیانه‌وه، وه‌کوو پزدانێک ده‌بینم
که بای کردووه و ده‌یهه‌وێ بڵێ گه‌وره‌م، به‌ڵام
به ده‌رزیه‌ک ده‌ته‌قێ و به ئاسانیش
ده‌پووچێته‌وه !
لێره دا من له دژی ئه‌وه نیم که مانگرتن
نه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه ، زۆرم پێ خۆشه که
له جیاتی ڕێپێوان ، له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،
ئێستا زۆرتر مانگرتن به‌ڕێوه بچێت. چوونکه ڕژیم
له به‌هانه به‌نده و ڕێپێوانه‌کان به خاک و
خوێن ده‌کێشێ. شتێک که وا دیاره ئاغای
موهته‌دیش داواکاریه‌تی و له کاتێک دا که جێگای
گه‌رم و نه‌رمی له زڕگوێز پاراستووه، داوا له
جه‌وانانی کورد ده‌کات به به‌هانه‌ی مووسه‌وی
بڕژێننه سه‌ر کۆڵانه‌کان ( ئه‌وه له کاتێک دا
که ئاغای مووهته‌دی خۆی داوای له خه‌ڵک کردبوو
که ده‌نگ به که‌س نه‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵک
بێنه شه‌قام ڕه‌نگه وا بیر بکرێته‌وه که بۆ
وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانیان هاتوون، که ئه‌و
کات به‌و واتایه دێت که ده‌نگێکی زۆر دراوه و
وڵامی موهته‌دیش له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه هه‌ر له
ده‌ستپێکه‌وه نه‌دراوه‌ته‌وه تا ئێستا
بدرێته‌وه ).بێگومان ده‌وڵه‌تی ئێرانیش خوازیاری
ئه‌وه‌یه که له کوردستان ئاگر داگیرسێ و
به‌ڵایه‌ک که به سه‌ر جه‌وانی تارانی دا هێنا،
سه‌د به‌رابه‌ر خراپتر و به قین و نه‌فره‌تی
زۆرتر به سه‌ر لاوانی مه‌هاباد و سنه‌ی دا بێنێ.
که‌وابوو بۆ چی ده‌بێت به‌هانه‌یه‌کی وا له‌و هه‌ل
و مه‌رجه دا به دوژمن بده‌ین؟ من ئه‌وانه بۆیه
باسده‌که‌م ،چوونکه پێموایه حکوومه‌ت دژی رۆڵه‌ی
کورد ده‌س ناپارێزی. ئه‌گه‌ر ئێسته له تاران
تۆسقاڵێک حه‌وسه‌له نیشانده‌دات و به باتۆم و
گازی فرمێسک رووبه‌ڕووی لاوانی تاران ده‌بێطه‌وه،
به دڵنیاییه‌وه یه‌که‌م هه‌نگاوی دژی خۆپیشاندان
له کوردستان ده‌سرێژی ڕه‌گباری تفگه‌کانیانه.
بۆیه ده‌ڵێم ئێسته و تا خۆپیشاندان هه‌موو
شوێنێک نه‌گرته‌و و حکوومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی
نه‌که‌وێته له‌رزه، هه‌زینه‌ی بۆ ئێمه زۆر
ه‌بێ. بۆیه مانگرتن له‌م کاته‌دا که‌مهه‌زینه‌یه
و هاوکات ده‌توانین سۆزی خۆشمان بۆ لاوانی
ڕاپه‌ڕیو نیشان بده‌ین.
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و پێش له ڕێپێوانێک بۆ پشتگیری
کردن له ناره‌زایه‌تیه‌کان له دژی ڕژیمی ئێران
له شاری ستۆکهۆلم به‌شداریم کرد و له‌وێ ژنێکی
کۆمۆنیست کاتێک که زانی کوردم هاته لام و پێی
گوتم:
بۆ له کوردستان هیج خه‌به‌ر نییه ؟!
له وڵام دا گوتم:
ئه‌دی ئه‌و کات که له کوردستان خه‌ڵک ده‌درانه
به‌ر گولله و که‌سانی وه‌ک شوانه‌ی سه‌ید قادر
ده‌کوژران، بۆ له تاران هیچ خه‌به‌ر نه‌بوو ؟!
ئه‌و کات که زیندانیانی سیاسی کورد 47 ڕۆژ مانیان
له خواردن گرت ئێوه چیتان ده‌کرد و چیتان
ده‌گووت ؟! ئه‌و کات ئێمه‌تان پێ ته‌جزیه ته‌له‌ب
بوو، خوێنی کچان و کوڕانی ئێمه‌تان له
شه‌قامه‌کان وه‌به‌ر چاو نه‌هات و ده‌نگی
ئازادیخوازانه‌ی ئێمه‌تان به داخوازی ئاژاوه‌گێڕی
ده‌بیست. به‌ڵام ئێستا که چه‌ند که‌س له تاران
ده‌کوژرێن، ئێمه‌ش ده‌بینه هاووڵاتی و ده‌بێ
پشتیوانی‌تان لێ بکه‌ین.
پیره ژنی کۆمۆنیست ( که ڕه‌گی پان ئێرانیش له
ناخی دا شاراوه بوو و جار و باره‌ش وه‌ده‌ر
ده‌که‌وت ) گوتی:
ئایا تۆ پێت وایه که کورد نابێ پشتیوانی له
خه‌ڵکی تاران و شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران بکه‌ن.
له وڵام دا گوتم: ئه‌دی ئێمه کورد نین که
هاتووینه ڕێپێوانی ئێوه ؟! ئایا هه‌ر ده‌بێ
ته‌رمی خوێناویمان ببینن ؟! به‌ڵام ئه‌گه‌ر له
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش چالاکیه‌ک بکرێت، من لام
وایه له‌و قۆناغه دا ده‌بێ به شێوه‌ی داخستنی
دوکان و بازار بێت، نه وه‌ک خیابانی و ڕژانی
خوێن.
دیار بوو که وڵامی منی به دڵ نه‌بوو. ئاخر هه‌ر
چۆنێک بێت ئاڵاکه‌ی به خوێن بوو.
دوابه‌دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی خه‌به‌ری سه‌قزیش، که
ده‌یان شاری دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشیان
پێوه نا، له ماڵپه‌ڕه فارسیه‌کان وا تێگه‌یشتم
که زۆر حه‌ز ده‌که‌ن خه‌لکی کوردستان په‌لکێشی
ئه‌و گه‌مه‌یه‌ی مووسه‌وی و ڕه‌فسه‌نجانی له
لایه‌ک و ئه‌حمه‌دینه‌ژاد و خامه‌نه‌یی له
لایه‌کی دیکه بکه‌ن. ده‌ڵێی ئه‌و که‌سانه
قوربانیان ده‌وێت و کوردیش جارێکی دیکه ده‌بێت
ببێته قۆچی قوربانیان.
چه‌ندین ماڵپه‌ڕی کوردی سه‌ر به حیزبه
دێمۆکراته‌کانیش، به تایبه‌ت ماڵپه‌ڕی چوار
ڕۆژهه‌ڵات، بۆ بازارگه‌رمی خۆیان و بۆ ئه‌وه‌ی که
به ئیسڵاح‌ته‌ڵه‌به‌کان بڵێن که ئه‌وه کوردیش
بۆ خزمه‌ت ئاماده‌یه، سه‌قزیان به هه‌موو
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ته‌فسیر کرده‌وه و خه‌به‌ری
درۆ یان باشتر بڵێم درۆی گه‌وره‌یان کرده مانشێتی
سایته‌که‌یان.
ئه‌وه له کاتێک دایه که هه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ڕه و
چه‌ند ماڵپه‌ڕی دیکه له کاتی مانگرتنی ده‌یان
زیندانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد، له جیاتی
پشتیوانی له مانگرتووه‌کان، هه‌واڵی وایان بڵاو
ده‌کرده‌وه که خه‌ڵک گومان بخه‌نه سه‌ر ئه‌و
قاره‌مانانه‌ی ناو زیندانه‌کانی ڕژیم. کارێک که
ڕژیمی ئێران که‌یفی پێ ده‌کرد.
گه‌وره کردنه‌وه‌ی بابه‌تی مانگرتن له شاره‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ( جیا له سه‌قز )، به واتای
درۆیه‌کی گه‌وره کردنه و به‌س. ئه‌وه‌ش کارێکی
دژه مێژوویی و دژه ئه‌خلاقی و ناسیاسیه.
ئه‌وانه هێشتا جیاوازی نێوان درۆی گه‌وره و
شۆڕشی گه‌وره نازانن و پێیان وایه ئه‌گه‌ر درۆی
گه‌وره بکه‌ن، وه‌ک شۆڕشگه‌ری گه‌وره دیار
ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی که ئه‌وانه ده‌یکه‌ن هیچ فڕێکی
نه به کاری ڕاگه‌یانده‌وه هه‌یه و نه به
شۆڕش ، به‌ڵکوو ته‌نیا فریو دانی خه‌ڵک و
خه‌ڵه‌تانده. که بێگومان هیچ ده‌سته‌وتێکی بۆیان
نابێ.
26 .6. 2009
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|