|
خاتوونه پارلێمانتاری کوردی پارلێمانی سوئێد بۆ
جاری دووه‌م له‌سه‌ر ره‌وشی زیندانیانی سیاسی له
ئێران نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌و وڵاته ده‌کات
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
به گوێره‌ی راپۆرتێک که ناوه‌ندی چاک، لقی سوئێد
بڵاوی کرده‌وه‌ته‌وه، خاتوو ئامینه‌ی
کاکه‌باوه، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوێد له‌سه‌ر
لیستی پارتی چه‌پ وهه‌روه‌ها ئه‌ندامی ناوه‌ندی
چاک بۆ جاری دووه‌م داوا له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
سوێد (کارل بیلد) ده‌کات، که به‌رانبه‌ر ڕه‌وشی
ناله‌باری کورد له ئێران هه‌ڵوێست وه‌ربگڕێت.
رێزدار کاکه‌باوه له نامه‌که‌یدا که ئاراسته‌ی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێدی کردووه ده‌ڵێت: ئه‌وه
بۆ چل ڕۆژ ده‌چێت که زیندانییه سیاسییه‌کانی
کورد مانیان له خواردنگرتووه و داوا ده‌کات که
دژی ره‌وشی ئێران به‌رانبه‌ر زیندانییه
سیاسییه‌کان و په‌ره‌دان به له سێداره‌دان
هه‌ڵوێست بگرێت. خاتوو کاکه‌باوه له درێژه‌ی
نامه‌که‌یدا باسی ئه‌وه ده‌کات که مه‌به‌ستی
حکوومه‌تی ئێران له‌و سیاسه‌تانه ئه‌وه‌یه تا
له‌و ڕێگایه‌وه ده‌نگی ناره‌زایه‌تی و
به‌رهه‌ڵستکارانه‌ی خه‌ڵک، بخنکێنێت و وه‌ک
به‌ڵگه ناوی چه‌ندین زیندانی سیاسی ده‌بات که
حوکمی له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه. وه‌کو
عه‌دنان حه‌سنپوور، هیوا بوتیمار، فه‌رزاد
که‌نگه‌ر، ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی، فه‌رهاد
وه‌کیلی، عه‌لی حه‌یده‌ریان، ئه‌رسه‌لان ئه‌لیایی
و حه‌بیبوڵڵا لوتفوڵاهی.
ئه‌م خاتوونه چالاکه‌ی مافی مرۆڤ هه‌روه‌ها باسی
ئه‌وه ده‌کات که ده‌یان زیندانی سیاسی کورد به
به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی که پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ پارته
کوردییه‌کان هه‌یه له زیندانه نهێنییه‌کانی
ئێران زیندانی کراون. زیندانییه سیاسییه‌کان
داوای ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌شکه‌نجه نه‌درێن و
به‌شێوه‌یه‌کی مرۆڤانه هه‌ڵسووکه‌وتیان له‌گه‌ڵ
بکرێت.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی پارلێمانی سوئیدله نامه‌که‌یدا
ده‌نووسێت: مانگرتنی زیندانییه‌کان شیاوی
ئه‌وه‌یه که ئێمه له دڵه‌وه پشتیوانی لێ
بکه‌ین. کارل بیلد و وه‌زیره‌کانی دیکه‌ی
ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا، باش ئاگادری ئه‌و
ڕه‌وشه‌ن، به‌ڵام مافه‌کانی مرۆڤ هه‌میشه
شاردراونه‌ته‌وه. پارتی چه‌پ په‌یتا په‌یتا له
په‌رله‌مانی سوێد له ڕێگای پرسیارکردنه‌وه،
تیشکی خستۆته سه‌ر ره‌وشی زیندانییه‌کان له
ئێران.
پارلێمانتار کاکه‌باوه له کۆتایی نامه‌که‌یدا
ده‌نووسێت: کاتی ئه‌وه هاتووه که به‌شێوه‌یه‌کی
یه‌کده‌ست خۆمان ڕێکبخه‌ین و فشار بخه‌ینه سه‌ر
ڕێژیمی ئێران تا ڕێز له مافه‌کانی مرۆڤ له‌و
وڵاته‌دا بگرێت و کاتی ئه‌وه هاتووه که هه‌موو
هێزه دیموکراته‌کان پشتیوانی ته‌واو له
زیندانییه سیاسییه‌کان بکه‌ن.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|