|
|

فه‌رهه‌نگی کوردی سوئیدی له
ته‌نیشت ئالای کوردستان و
سوئێده‌وه

ڕێزداركرۆس
فری ویلدۆ
به‌رێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی
فه‌رهه‌نگه‌که

ژماره‌یه‌ک له
به‌شدارانپیرۆزبایی له به‌ڕێز
ره‌شید ده‌که‌ن

نمایه‌ک له به‌شدارانی کۆڕه‌که

به‌ڕێز فه‌ریبوز فه‌خاری به
ژه‌ندنی موسێقا و
هونه‌ره‌جوانه‌که‌ی کۆڕه‌که‌ی
ڕازانده‌وه
|
له وڵاتی سوئید به‌شیوه‌ی فه‌رمی پێشوازی له
بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی کوردی – سوئیدی
کرا
ئاماده‌کردنی نادر. ب
(ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست)
رۆژی
25 ی مانگی مای (4 ی جۆزه‌ردانی 2707 ک ) له شاری ستوکهولم له له سالونێکی سه‌ربه
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئه‌م وڵاته ، به بۆنه‌ی
چاپ و بڵاوبوونه‌وه‌ی یه‌که‌م فه‌رهه‌نگی کوردی
سوئیدی ئێوار کۆرێک
به‌ڕێوه چوو. ئه‌م فه‌رهه‌نگه به‌رهه‌می زیاتر
له دووساڵ کاری چر و پڕی رۆشنبیر و نووسه‌ر و
وه‌رگێڕی کورد ڕیبوار ره‌شیده.
له‌م کۆڕه‌دا نوێنه‌ری
ده‌وڵه‌تی سوئید، باڵوێزی ئێراق له سوئید
،نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و
ژماره‌یه‌ک له رۆشنبیران و نووسه‌رانی
هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان و هه‌روه‌ها ژمارێکی
دیکه له خه‌ڵکی
ئه‌م وڵاته به‌شدار بوون که ژماره‌یان زیاتر له
120 که‌س ده‌بوو.
مه‌راسمه‌که به پارچه‌یه‌ك
موزیك له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی موسیقاژه‌ن
فه‌ریبۆرز فه‌خاری‌یه‌وه به سه‌كسه‌فۆن كرایه‌وه و به
پارچه‌یه‌ك موزیك به كه‌مان (ڤیۆلۆن) له‌لایه‌ن
به‌رێز ئاراس عارف كۆتایی پێهات. له سه‌ره‌تادا
هیژا "كرۆس فری ویلدۆ" به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی
لێكسین له لێداونێکدا باسێکی گشتیی سیسته‌می
لیكسینی كرد و پاشان ڕێزدار ڕێبوار ڕه‌شید له‌سه‌ر
فه‌رهه‌نگه‌كه دوا. له میانه‌ی قسه‌کانیدا
به‌رێز رێبوار ره‌شید به گه‌رمی سوپاسی ئه‌و
به‌ڕێزانه‌ی کرد كه به ته‌نگ ته‌واوكردنی
فه‌رهه‌نگه‌كه‌وه بوون و به شێوه‌یه‌ك
هاریكاریان كردووه.
شایانی باسه هه‌ر یه‌ک له
به‌شدارانی ئێواره کۆڕه‌که یه‌ك به‌رگ
فه‌رهه‌نگی کوردی - سوئیدی پێشکه‌ش کرا.
ئه‌م
فه‌رهه‌نگه سوێدی كوردیه
(كوردی خواروو) به‌شێكه له زنجیره‌ی به‌رهه‌می
لێكسین كه ساڵی ١٩٧٣ پارله‌مانی سوێد بڕیاری
داوه به‌و زمانانه هه‌بێت كه له سوێد هه‌ن.
ئه‌مه به مه‌به‌ستی فێركردنی بیانیانه به زمانی
سوێدی. له‌م سالانه‌ی دوواییدا فه‌رهه‌نگی لێكسین
زۆر پێشخراوه، بۆ نموونه نوێترینیان ٢٨٥٠٠ یان
نێزیكه‌ی سی هه‌زار وشه‌ی سوێدیه و وشه
كوردیه‌كان زۆر زیاترن. فه‌رهه‌نگه‌كه تێكڕا
زیاتر له دوو ساڵی كات خایاندووه. دوو كوردی
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڕیزان بێهروز شوجاعی كه
ئێستا له باشووری
كوردستان نیشته‌جێیه و ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌نده‌ری
دانیشتووی سوێد، بژاركاری ڕه‌سمی فه‌رهه‌نگه‌كه
بوون. لایه‌نێكی
باشی فه‌رهه‌نگه‌كه ئه‌وه‌یه كه كاتێك ده‌چێته
سه‌ر نێت
نه هه‌ر وه‌ك سوئێدی كوردی، به‌ڵكو وه‌ك كوردی
سوئێدیش به دوای وشه‌دا بگه‌ڕدرێت. به‌داخه‌وه
له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێستا مایكرۆسۆفت سه‌پۆرتی
كوردی به‌رهه‌م نه‌هێناوه، ئه‌وا ده‌بێت به
تایبه‌تی به ئێچ تی ئێم ئێل(HTML
) كۆدی بۆ دروستبكرێت تا
وشه‌كان بتوانن به خه‌زێنه‌ی فه‌رهه‌نگه‌كه‌وه
له سیسته‌مه‌كه‌دا گرێ بدرێن. ئاماده‌کارانی
فه‌رهه‌نگه‌که و به‌تایبه‌ت به‌ڕێز رێبوار ره‌شید
پێش‌بینی ده‌که‌ن هه‌فته‌ی ئایه‌نده ئه‌مکاره
ئه‌نجام بدرێت. ئه‌و كاته سه‌رله‌نوێ ئه‌و لینكه
ڕاده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام لینكی ئێستای لێكسین
ئه‌مه‌یه:
http://lexin2.nada.kth.se/sve-eng.html
ئه‌م
سه‌رکه‌وتنه‌ی به‌ڕێز ڕێبوار ڕه‌شێد به هاوکاریی
چه‌ند هاونیشتمانیی دیکه ،سه‌لمێنه‌ری ئه‌و
هه‌قێقه‌ته‌یه گه‌رچی داگیرکه‌ران ئیجازه‌ی
گه‌شه پێگه‌یشتنمان پێناده‌ن و بلیمه‌ت و رۆشنبیر
و نووسه‌ری ئێمه له‌باتی خۆپه‌روه‌رده‌کردن و
خزمه‌ت به بواری چالاکیه‌کانی، ناچار ده‌بێ یا روو
له‌خه‌بات بکا و یا ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بێت.
به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین له هه‌نده‌رانیش له‌هه‌ر
رێگه‌یه‌که‌وه له‌خزمه‌ت کردن ڕاناوه‌ستن و
که‌سانی وه‌ک ڕێزدار رێبوار ڕه‌شێد و ده‌یانی
دیکه وه‌ک ئه‌و ،نه‌ک ته‌وه‌زل
له‌ماڵ دانانیشن ، به‌ڵکوو هه‌نگاو ده‌نێنه پێش و
له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌ی تێدا ده‌ژین خۆیان ده‌ق
ده‌ده‌ن و هاوکات گه‌ل و نیشتمانی خۆشیان له‌بیر
ناکه‌ن و له هه‌ر رێگه و ده‌ره‌تانێک بۆیان بلوێ
خزمه‌ت ده‌که‌ن.
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
ده‌رچوونی فه‌رهه‌نگی کوردی - سوئێدی به‌شێوه‌ی
فه‌رمی به هه‌نگاوێکی دیکه‌ی ناسینی کورد له
ئاستی جیهانی ده‌زانێ و وێرای پێزانینی ئه‌رک و
شه‌ونخوونیه‌کانی به‌ڕێز رێبوار ڕه‌شێد،له‌و
به‌رێزه و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی به‌چه‌شنێک
هاریکاریان کردووه پیرۆزبایی ده‌کات و هیوای
سه‌رکه‌وتنی زۆرتریان بۆ ده‌خوازێت.
|