|
بۆچی
سایتی هه‌ڵوێست ؟
پاش سه‌رهه‌ڵدان وگشتیی بوونی ئینتێرنێت که
به‌ڕاستی شوڕشێکی گه‌وره‌ی له په‌یوه‌ندیی
کۆمه‌ڵگای جیهانی و وشیاریی جه‌ماوه‌ریی دا
پێک‌هێناوه، چاوه‌رووان ده‌کرا ئێمه‌ی کوردی بێ
ده‌وڵه‌تیش له‌م دیارده‌یه به قازانج و پێشخستنی
خه‌باتی رزگاریی- نیشتمانیی خۆمان که‌ڵک وه‌رگرین
. که تا ڕاده‌یه‌ک واش بووه .
وه‌ک ده‌بینین هه‌موو فیکر و ڕا و بیروباوه‌ڕێک
(ڕاست ، چه‌پ ، لیبراڵ، به‌مانای ئازادی خوازی؛
فاناتیک ، بناژۆ ، کۆن‌خواز ، نوێ‌خواز و…)
به‌کردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕێک یا چه‌ند ماڵپه‌ڕ خه‌ریکی
پڕوپاگه‌نده و بانگه‌شه بۆ فیکره و ئامانجه‌کانی
خۆیانن. شان‌به‌شانی حیزب و لایه‌نه سیاسی‌یه‌كان
، زۆر ماڵپه‌ڕیش له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی دیکه‌وه (وه‌ک
تاک) سه‌ریان هه‌ڵداوه و تا دێت زیادیش ده‌کات .
هێندێک له‌و سایتانه به‌ڕاست خزمه‌تی باشیان
کردووه و جێگه‌ی ئه‌رێنی و ئیجابی‌یان دیاره.
له‌به‌رانبه‌ردا زۆر سایتی دیکه‌ش هه‌ن که
به‌ڕواڵه‌ت خاو‌نیان تاکه‌که‌سه، به‌ڵام
له‌ڕاستیدا کار بۆحیزب و تاقمێکی سیاسی ده‌که‌ن و
هێندێكیان هێشتا نوقمی فیکره‌ی توتالیتارین.
له
ناو ماڵپه‌ڕه تاکه‌که‌سیه به‌ڕاستی
سه‌ربه‌خۆه‌کاندا تێکۆشه‌رانی کوردستانی باشوور (
به‌بێ نرخاندن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوه‌رۆکی
کاره‌کانیان) له‌هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه‌ی
کوردستان چالاکترن. به‌شێوه‌یه‌ک که هه‌ر ئێستا
چه‌ند ماڵپه‌ڕی سه‌رکه‌وتوویان له‌سه‌ر تۆڕی
ئینتێرنێت دا هه‌یه. به‌ڵام به‌شه‌کانی دیکه‌ی
کوردستان له‌م باره‌وه که‌متر چالاک بوون . بۆ
نموونه له ناو ماڵپه‌ڕه تاکه‌که‌سییه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ، بێجگه له چه‌ند
دانه‌یه‌کیان که به قامک ده‌ژمێردرێن، ئه‌وانی
دیکه گه‌رچی به‌ڕوواڵه‌ت خۆیان به سه‌ربه‌خۆ
ده‌ناسێنن به‌ڵام به‌داخه‌وه له ناوه‌رۆک دا
زمانی حاڵی پارتێکی سیاسین و له هه‌ڵبژاردنی
بابه‌ته‌کان و ناوه‌رۆکی ماڵپه‌ڕه‌که‌یاندا
ئیدئۆلۆژیک
هه‌ڵس‌وکه‌وت ده‌که‌ن و ده‌سکه‌نه‌کردنی ڕه‌خنه‌گر
و جیابیران‌یان هه‌ر له‌بیرماوه و ڕه‌چاوی ده‌که‌ن
!
له‌ناو ئه‌و هه‌موو ماڵپه‌ڕانه‌دا وه‌ک باسکرا
هه‌موو شێوه بیر و باوه‌ڕ (ته‌نانه‌ت بێ باوه‌ریش)
ده‌س ده‌که‌وێ. به‌ڵام ماڵپه‌ڕێک
نه‌هاتبوو که به‌شێوه‌یه‌کی کونکرێت
ته‌رخانی
بڵاوکردنه‌وه‌ی فیکر و بۆچوونه‌کانی
چه‌پی سه‌ربه‌خۆی کورد
بێت. بۆیه له‌مباره‌وه که‌لێن و بۆشاییه‌ک له سه‌ر
تۆڕی ئینتێرنێت هه‌ستی پێده‌کرا.
ئه‌و بۆشاییه ،واتا نه‌بوونی سه‌کۆیه‌کی سه‌ربه‌خۆ
که به‌شێوه‌ی تایبه‌ت بیروڕا و بۆچوونه‌کانی چه‌پی
سه‌ربه‌خۆ بڵاوبکاته‌وه تا که‌سانی هه‌ڵگری ئه‌م
باوه‌ڕه بتوانن به‌بێ خۆسانسۆرکردن و به‌ناسنامه‌ی
دیاری خۆیانه‌وه ده‌رکه‌ون،
له‌مێژ
بوو هه‌ستی پێده‌کرا. ئێمه له دیدار و
پێوه‌ندیه‌کانماندا له‌گه‌ل هاوبیران و دۆستان و
تێکۆشه‌ران(سه‌ربه‌خۆ)دا ؛ ئه‌و بۆشاییه‌مان
باسده‌کرد و بوونی چه‌ند یا لانی که‌م سایتێکی
ئینتێرنێتیی تایبه‌ت به "ته‌یف"ی فیکریی چه‌پی
سه‌ربه‌خۆی کوردمان به پێویستییه‌کی هه‌نووکه‌ی
ده‌زانی. ئه‌وه‌بوو سه‌ره‌نجام ئێمه ئه‌و
هه‌نگاوه‌مان به قه‌بووڵکردنی ئه‌رک و
به‌رپرسایه‌تییه‌کانییه‌وه هه‌ڵگرت.
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ
هه‌ڵگرتنی ئه‌رکێکی واقورس هه‌روا ساده نه‌بوو.
چوونکه ئه‌وه کاری یه‌ک و دوو و نه‌فه‌ر نییه.
ئه‌ویش که‌سانێک که هیچ له کاروباری ماڵپه‌ڕ
وسازکردنی نازانن. بێجگه له‌وه‌ش زۆر گیروگرفتی
دیکه له‌مپه‌ری سه‌ر ڕێگا بوون . چوونکه
ده‌مانزانی "ماڵپه‌ڕداری"
کارێکی ساده نییه و ده‌بێ وه‌ک ڕؤژنامه‌گه‌ریی
(مودێڕن)چاوی لێبکرێ و دیاره به‌رپرسایه‌تیی
قورسه.
بۆیه حه‌زمان نه‌ده‌کرد ماڵپه‌ڕێک وه‌ڕێ بخرێ که
پاش ماوه‌یه‌ک یا له "وزه" بکه‌ۆی یا وای لێ‌بێ
که ئاواتی نه‌بوونی بخوازرێت و
مه‌سه‌له‌ی " سواری و دابه‌زین و
عه‌یبه‌که‌ی " ڕوو بدات.
ئه‌م ته‌گه‌رانه و چه‌ند
گیر و گرفتی دیکه‌ی ژیانی تایبه‌تی پێشیان به‌وه
ده‌گرت که بۆ ساز کردن و وه‌ڕێ‌خستنی ماڵپه‌ڕێک
هه‌نگاو پێش بنێن. به‌ڵام ئێمه‌ش وه‌ک زۆر که‌سی
دیکه له " ته‌یف "ی چه‌پی سه‌ربه‌خۆ ،جار جار
بابه‌ت و وتارمان ده‌نووسی و ده‌مان ناردن بۆ ئه‌و
سایتانه‌ی که هین تاکه‌که‌س بوون. که بێجگه له
یه‌ک دوو سایت نه‌بێ ، زۆربه‌ی سایته‌کان که
به‌ناویش سه‌ربه‌خۆ بوون و هێندێکیان خۆشیان به
"چه‌پ" (ئه‌ڵبه‌ت ئیدئولوژیك و ناسه‌ربه‌خۆ)
ده‌زانی ، له به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌دحی حیزبه‌که‌ی
خۆیان له نووسراوه‌کاندا نه‌بوو ، له هه‌موو
گرینگتر چوونکه بابه‌ته‌کان ڕه‌خنه گرانه بوون ،
ده‌ستیان ڕاده‌گرت و نووسراوه‌کانیان ده‌خسته پشت
گوێ. یا هێندێکیان به بێ نرخاندنی بابه‌ت و
ناوه‌رۆکی نووسراوه(ی هه‌ر نووسه‌رێک) ته‌نیا بۆ
پڕکردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ره‌که‌یان بڵاویان ده‌کرده‌وه
.
سه‌رجه‌می ئه‌م مه‌سه‌لانه و پاڵه‌په‌ستو و
هاندانی دۆستان و هاوبیران هانیان داین که له‌مه
زیاتر ڕاوه‌ستان و ده‌س له‌سه‌ر ده‌س دانان، ده‌رچوونه له ژێر باری کارکردن و له ڕاستیدا
که‌مته‌رخه‌مییه. بۆیه سه‌رنجام هاتینه سه‌ر
ئه‌وه‌ی که به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هاوكاریی
دۆستان ئه‌م‌ماڵپه‌ڕه دامه‌رزێنین.
ئه‌وه بوو که فیکره‌ی پێک هێنانی "هه‌ڵوێست"
هاته کایه‌وه.
"هه‌ڵوێست"
زۆر که‌م‌وکووڕی هه‌یه، به‌تایبه‌ت له باری
تێكنیكی‌یه‌وه . گه‌رچی هه‌وڵی چاککردنی ئه‌و
بواره‌مان له‌بیر نه‌کردووه، به‌ڵام ناوه‌رۆک
هه‌میشه لامان گرینگتره.
هه‌ڵوێست ڕێگه‌یه‌کی دژواری له پێشدایه .
به‌تایبه‌ت له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا که
هه‌ڵگرانی باوه‌ڕی چه‌پی سه‌ر به‌خۆ پرش‌وبڵاو و
په‌راکه‌نده‌تر له هه‌رکاتێکن. بێگومان به‌بێ
هاوکاریی و یارمه‌تیی فیکریی و تێکنیکیی
ئێوه‌ی
تێکۆشه‌ر
هه‌ڵوێست سه‌رکه‌وتوو نابێت.
له‌کۆتایی‌دا ئاماژه به‌وه‌ش به پێویست ده‌زانین
که هه‌ڵوێست کاری ڕۆشنگه‌رییه و ده‌ورێکی
ڕێکخه‌رانه بۆ خۆی نابینێ. واتا ته‌نیا سه‌کۆیه‌که
بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بێ سانسۆری هه‌ڵوێست و
بۆجوونه‌کانی چه‌پی سه‌ربه‌خۆی کورد. هه‌ر له‌و
کاته‌شدا ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست چه‌پی سه‌ربه‌خۆی کورد
وه‌ك
هێڵێ‌کی سیاسیی یه‌کده‌ست و یه‌کگرتووی
ئیدئۆلوژیکی چاو لێ‌ناکا ؛ به‌ڵکه ئه‌م ڕه‌وته
به"ته‌یف"ێکی به‌رینی فیکری پێناسه ده‌کات که له
لایه‌ن و بۆچوون و فیکری فره‌چه‌شن پێک‌هاتووه، که
له هێندێک بنه‌ما و ڕا و هه‌ڵوێست دا خاڵی
هاوبه‌ش‌یان هه‌یه . هه‌ر ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه‌یه
که ئه‌م " ته‌یف "ه‌ی له ڕیزی چه‌پی سه‌ربه‌خۆێ
کورد دا گونجاندووه.که‌وابوو هه‌ڵوێست ته‌نیا
فیکری خۆی (وه‌ک به‌شێک له ته‌یفی چه‌پی
سه‌ربه‌خۆ)نۆێنه‌رایه‌تی ده‌کات. به بێ ئه‌وه‌ی له
به‌ڕێوه بردنی ئه‌رکه‌کانی‌دا بخزێته ناو
هه‌ڵس‌وکه‌وتی ئیدئۆلۆژیکی و پاوان‌خوازانه‌وه.
بۆیه له وه‌شان و بڵاوکردنه‌وه‌ی
هه‌ڵوێست
و بۆچوونه‌کانی هه‌موو لق و پۆه‌کانی ئه‌م
'ته‌یف"ه‌دا
هیچ جیاوازی و هه‌ڵاواردنێک ڕه‌چاو ناکات.
خاڵی دووایی ئه‌وه‌یه که هه‌ڵوێست له ڕه‌چاوکردنی
چه‌مکی ره‌خنه و ڕه‌خنه گرتندا ، وه‌ك مێحوه‌رێكی
تێكۆشانی خۆی ،
سه‌ر‌ه‌ڕای نه‌گلان به بێحورمه‌تی و درۆ و خوو و
خه‌ده‌ی باوی" ته‌ریقه‌ته ئیدئۆلۆژیکییه‌کان"
،
بۆ گشتی کردنی ئه‌م بابه‌ت گرنگ و پێویسته
هه‌وڵ
ده‌دات . چوونکه "ڕه‌خنه‌ی داهێنه‌ر
به‌ڕێوه‌به‌ری سایت
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
|