|
"
کورته باسێک
له سه‌ر چه‌مکی "چه‌پی
سه‌ربه‌خۆی کورد"
له‌م ماوه‌دا كه هه‌ڵوێست وه‌شانی خۆی
ده‌سپێكردووه، ژماره‌ێه‌ك له دۆستان وخوێنه‌رانی
ماڵپه‌ڕه‌که‌مان و هه‌روه‌ها كه‌سانی دیكه
له‌رێگه‌ی پێوه‌ندیه‌كانیانه‌وه پرسیاری ئه‌وه‌یان
كردووه كاتێك هه‌ڵوێست
بۆ وه‌شانی
ڕاو ده‌نگی چه‌پی سه‌ربه‌خۆ(ی‌كورد) ته‌رخانه
کراوه، ده‌بوا باسێكیشمان له‌و چه‌په
سه‌ربه‌خۆه بكردبای . واته به‌شێوه‌ی دیار باسی"
چه‌مك"ی "چه‌پی‌سه‌ربه‌خۆی كورد"مان
بكردایه.
گه‌رچی
له به‌شێك له‌و نووسراوانه‌ی كه‌تا ئێستا
هه‌ڵوێست بڵاوی کردووه‌ته‌وه به‌شێوه‌ی گشتی ئه‌و
باسه كراوه ، به‌ڵام ۆی ده‌چێ به‌و
ڕاده‌یه شه‌فاف و ڕوون نه‌بون كه جێی پرسیار
نه‌مابێته‌وه. بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین له‌م ده‌قه‌دا
کورت و پوخت باسێکی چه‌پی سه‌ربه‌خۆی کورد له
رووانگه‌ی خۆمانه‌وه بکه‌ین.
بۆ شی
کردنه‌وه‌ی ئه‌م باسی پێویسته باسی دوو چه‌مک
بکرێت. واتا چه‌مکی "چه‌پ" و
چه‌مکی "سه‌ربه‌خۆ" . له باسی یه‌که‌مه‌وه واتا
" چه‌پ" ده‌سپێده‌که‌ین
.
به‌گشتی زاراوه‌ی "چه‌پ"
خاوه‌نی مێژوویه‌کی
کۆن و دوور ودرێژه . هێندێک له‌و بڕوایه‌دان که
له یونانی
کۆنه‌وه ئه‌م زاواوه بووه‌ته باو . هێندێکی
دیکه سه‌رده‌می دیکه‌ی وه‌ک بنه‌ما
بۆ دیاری ده‌که‌ن. به‌ڵام ڕای گشتی‌تر
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌رانسه.
به‌م
شێوه‌یه ئه‌وانه‌ی که له پارلیماندا
لایه‌نگری گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشایه‌تی بوون
له‌لای ڕاستی پارلمانه‌وه داده‌نیشتن . ئه‌وانه‌ش
که خوازیاری کۆمار و هه‌ڵبژاردن
بوون لای چه‌پی پارلیمانه‌وه داده‌نیشتن. بۆیه
کۆن‌پارێزه‌کان واتا لایه‌نگرانی
پاشایه‌تیی به ڕاست و نوێ خوازه‌کان واتا
لایه‌نگرانی کۆمار و ئازادیی به چه‌پ
ناودێر کران. ئه‌مه باسه مێژووییه‌که‌ی بوو .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به
شیوه‌یه‌کی ئێمڕۆژی باسی فیکره‌ی چه‌پ بکه‌ین
ئه‌وا
هه‌ر که‌سه و هه‌ر
فیکره‌یه‌ک خوێندنه‌وه‌ی خۆی هه‌یه.
گه‌رچی به‌شیوه‌گه‌لی جۆر به‌جۆر و جیاواز باسی
چه‌پ ده‌کرێت و هه‌رفیکر و
که‌سه ڕای تایبه‌تی خۆی ده‌ده‌بڕێ ، به‌ڵام ئێمه
لێره‌دا به‌گشتیی چه‌پ
به‌م شێوه‌یه پێناسه ده‌که‌ین
:
ئه‌وکه‌س یا ڕه‌وته‌ی که
"
سوننه‌ت شکێنه" و له ئاست گۆڕانکاری و بۆ
پێشه‌وه چوون ناوه‌ستێ و له هه‌موو گرینگتر
خۆی له چوارچێوه‌ی داب و نه‌ریته کۆنه‌کاندا
زیندانی ناکات. به‌شێوه‌ی گشتی‌تر،
که‌س یا ڕه‌وتی فیکرییه‌ک که ڕه‌خنه‌گری " نه‌زم
" و
ده‌سه‌ڵاتی"مه‌وجوود"ه
و هه‌وڵ و
تێکۆشانی بۆ ده‌سته‌به‌ره کردن (یا ئه‌گه‌ر
هه‌بێت
به‌ره‌فراوانتر کردنی) هه‌موو
بواره‌کانی ئازادی ( بیر و باوه‌ڕ ،
بڵاوکردنه‌وه، ده‌ربڕین، هه‌ڵبژاردن ،
نیشته‌جێ‌بوون و...) و دێموکراسی
و به‌شیوه‌ی دیار له‌مه‌ڕ کورد و کێشه‌که‌ی ،
بانگه‌شه و تێکۆشان بۆ ده‌سته‌به‌ره‌ر کردنی
مافی دیاری کردنی چاره‌نووس ، به بێ
هه‌ر‌چه‌شنه پێشگر و پاشگر و "ئه‌مما و
ئه‌گه‌رێک" .
شان به‌شانی ئه‌و ئه‌رکه
دیموکراتیانه ، چه‌پ‌ێکی ئیمڕۆژی ، داکۆکی کردن و
هه‌وڵدان بۆ یه‌کسانیی و
به‌تایبه‌ت به‌رابه‌ریی ژن و پیاو و دابین کردنی
لانی که‌می ژیانێکی
ئابڕوومه‌ندانه بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ و
به‌تایبه‌ت چین و توێژی ده‌سکورت و
چه‌وساوه به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێ
.
به
پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که له نێو به‌شێک له
ئێمه‌ی کورددا باوه ، چه‌پ بوون
حه‌تمه‌ن
به مانای کومونیست بوون نییه . واتا هه‌رکه خۆی
به چه‌پ زانی ،
وه‌نه‌بێ به شێوه‌ی " ئوتوماتیک" ببێته
کومونیست . به پێچه‌وانه‌شه‌وه ،
هه‌رکه‌س خۆی به کومونیست ناساند خۆ به خۆ
نابێته "چه‌پ".چوونکه ئه‌م چه‌مکه
کۆمه‌ڵایه‌تییه نه‌ک چینایه‌تی.
بۆ روونتر باسکردنی ده‌کرێ ئیشاره به‌وه بکه‌ین
که بۆ نموونه حیزبی تووده و هاوبیرانی
.سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له قسه و ئیوریدا خۆیان به
لایه‌نگری کرێکار و زه‌حمه‌تکێس ده‌ناساند و ناوی
کومونیستیان له‌سه‌ر خۆیان دانابوو، به‌ڵام له
کرده‌وه‌دا پێچه‌وانه‌که‌یان نیشانده‌دا. بۆیه
ئه‌م فیکر به هیچ پێوه‌رێک ناچێته بواری
چه‌په‌وه. به پێچه‌وانه، مه‌لا یا قه‌شه‌یه‌ک
که وێڕای ئه‌وه باوه‌ڕی به دین و ئایینه‌که‌ی
هه‌یه ، بۆ یه‌کسانی و ئازادیی(له ڕوانگه‌ی
خۆیه‌وه) هه‌وڵده‌دات و دژی ده‌سه‌ڵات و حکوومه‌ت
ده‌وه‌ستێته‌وه و له‌سه‌ر باوه‌ڕه‌که‌ی ده‌چێته
زیندان تا ته‌نانه‌ت گیانی له‌ده‌ست ده‌دات،
به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌کانییه‌وه به چه‌پ ده‌زانرێت.
که نموونه‌ی له کورده‌واری خۆماندا مامۆستا شیخ
عیزه‌دینه. که به‌هۆی هه‌ڵوێسته ئینسانی و
ئازادیخوازانه‌کانییه‌وه، به کافر و کومونیستیش
ناو ده‌برا؟
ئیمڕوکه به
هۆی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگ و
نزیکبوونه‌وه‌ی که‌ڵتووره‌کان ، ڕیزبه‌ستی
فیکر و باوه‌ڕه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌دا تێکچڕاوتر و
هه‌ر له‌وکاته‌شدا
دیار‌تره.
کاتێک باسی چه‌پ ده‌کرێت ، ئیتر به‌رزکردنه‌وه‌ی
هێندێک
دروشمی زه‌رق و به‌رقدار قه‌ناعه‌ت به‌که‌س ناهێنێ
. به‌ڵکه به‌کردوه گه‌یاندنی
قسه‌کانه که جێگه و پێگه‌ی ره‌وتی فیکریی ( تاک
یا کۆ ) دیاریی ده‌کات. ئێستا
ئیتر ناتوانین وه‌ک چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو به
شێوه‌یه‌کی "ئیدئولوژیک" چاو له
چه‌مکی چه‌پ بکه‌ین. چه‌پ له هه‌ر
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا، له ته‌یفێکی به‌رینی
پێشڕه‌وان و ڕووناکبیرانی چین و توێژه
جۆربه‌جۆره‌کان پێک دێت . که دوو به‌شی
تاک و کۆ
ده‌گرێته خۆی
.
که به‌زۆری تاکه‌کانی ئه‌م ته‌یفه فیکرییه به
چه‌پی
سه‌ربه‌خۆ پێناسه ده‌کرین
.
هۆیه‌که‌شی دیاره . چوونکه مه‌به‌ست له
چه‌پی ناسه‌ربه‌خۆ ، ئه‌و ڕێکخراو و
چوارچێوانه‌یه که
ژماره‌یه‌ک خه‌ڵک
له ده‌وری
پڕوگرامێکدا کۆده‌بنه‌وه،
و هه‌موو پێکه‌وه به‌کرده‌وه هه‌وڵ بۆ گه‌یشتن
به
ئامانجه ده‌س‌نیشانکراوه‌کانی پروگرامی پارت یا
ناوه‌نده‌که‌یان ده‌ده‌ن. و
هه‌موو "مولته‌زم" به ڕه‌چاوکر‌دنی "پێ‌ره‌و" و
"پروگرام"ێکی دیارکراون . به‌ڵام
تاکه‌کان به پێچه‌وانه‌وه ناچار به خۆ
به‌ستنه‌وه به هیچ پروگرام و به
تایبه‌ت "پێڕه‌و" ێکی ڕێکخراوه‌یی نین و "سه‌ر
به‌خۆ" له پارت وده‌سه‌ڵات و هه‌ر
"پێره‌وێک"،
ته‌نیا به پێی فیکر و تێگه‌یشتین و سه‌لێقه‌ی
فه‌ردیی خۆیان وه‌ک تاک ده‌جووڵێنه‌وه.و
هه‌ڵوێست ده‌گرن.
بێگومان
هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک جیا له لایه‌نه
تایبه‌تمه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانی("تایبه‌تمه‌ندیی
گلوباڵ") له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌کانی دیکه
،خاوه‌نی هێندێک لایه‌نی تایبت به خۆیه که به
"تایبه‌تمه‌ندیی لۆکاڵ" پێناسه ده‌کرێ که
ده‌بێت وه‌ک خۆی چاوی لێبکرێ . واتا
ئه‌گه‌ر به پێوه‌ری گشتیی چاو له دیارده‌یه‌کی
دیاریکراو بکه‌ین و لایه‌نی خۆجێی
و تایبه‌ت به خۆی له‌به‌رچاو نه‌گرین ، هه‌م
تووشی هه‌ڵه ده‌بین و هه‌م
ناتوانین وه‌ک خۆی بنیاسێنین. ئه‌مه " چه‌پی
سه‌ربه‌خۆی کورد" یش ده‌گرێته‌وه.
ده‌س‌نیشانکردنی چه‌مکی " چه‌پی سه‌ربه‌خۆی
که‌رد" به دوو مه‌به‌سته . یه‌که‌م وه‌ک له
وڵات و کۆمه‌ڵگه‌کانی دیکه‌دا باوه،
ناساندن و هێنانه گؤڕی چه‌پی تاک و
جیاکردنه‌وه‌یان له حیزب و ڕێکخراوه
چه‌په‌کان و هه‌ر له‌وکاته‌دا ده‌س‌نیشان کردنی
جێگه و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیان و
جیا کردنه‌وه‌یان له فیکر و ڕێبازه‌کانی دیکه‌ی
ناو کۆمه‌ڵگه
. دووه‌م
ده‌س‌نیشانکردنی سه‌ربه‌خۆ و کوردستانی بوونی ئه‌م
تاکانه‌یه . که به‌هۆی
دوواکه‌وتوو ڕاگرتنی وه‌ڵاته‌که‌مان و په‌لاماری
کۆنه‌په‌رستان و وێرانکاریی فیکریی
هێندێک "چه‌پ" ی ناسه‌ربه‌خۆی خۆوڵاتی و "چه‌پ"ی
نه‌ته‌وه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار ،
تائیستا نه‌یتوانیوه به مۆرکی سه‌ربه‌خۆی
خۆیه‌وه بێته مه‌یدانه‌وه. له‌کاتێکدا
ئه‌م چه‌په سه‌ربه‌خۆیه خاوه‌نی مێژوویه‌کی پڕ
له
فیداکاری و تێکۆشانه.
ئاوڕێک له ڕابردوو و ئێستای
حیزبه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردستان
ئه‌م ڕاستی‌یه ده‌سه‌لمێنێت. مه‌به‌ست
له
حیزبه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئه‌و حیزبانه‌یه که به
شێوه‌ی نائیدئولوژیک و
له‌ڕاستیدا وه‌ک به‌ره‌یه‌کی پێک‌هاتوو له چین و
توێژه‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌واری
به‌شداری خه‌باتی ڕزگاری نیشتمانیی کوردستان بوون
و هه‌ن . گه‌رچی له‌م حیزبانه‌دا که‌م نه‌بوون
که‌سانێک
ته‌نیا به‌هۆی فیکر‌و ڕێبازی چه‌پ‌یان ، یا به‌زۆر
کراون به " تووده‌یی و شیوعی" و
یا ناو ناتۆره‌ی دیکه‌یان به‌سه‌ردا بڕاوه.
به‌ڵام هه‌رچی بووه تاوانێکی گه‌وره‌یان داوه و
بوونه‌ته سه‌ربازانی بێناوی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری
نیشتمانیی نه‌ته‌وه‌که‌مان.
بێگومان کۆمه‌ڵگه‌ی
کورده‌واری (گه‌رچی خاوه‌نی کیانی خۆی نییه )
وه‌ک به‌شێک له جیهانیی ئه‌مڕۆ،
خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
دیکه‌یه . واتا له کوردستانیش
وه‌ک هه‌موو شوینێکی دیکه بیر و بۆچوونی جیاواز و
فیکری جۆر به جۆر هه‌یه . له
ڕاستی ڕاسته‌وه ، تا چه‌پی چه‌پ . ڕاسته له‌حاڵی
حازردا سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی
به‌ته‌واوی په‌لی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵدا کێشاوه ،
به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش جیاوازیی
چۆنییه‌تیی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م سته‌مه‌ش دیاره.
بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌ری خۆمان
نه‌که‌ینه ژێر به‌فره‌وه، بوونی فیکر و ڕێبازی
ڕه‌نگامه له کۆمه‌ڵگه‌ی
کورده‌واریدا حاشاهه‌ڵنه‌گره
.
هه‌ر
ئێستا له‌ناو ئێمه‌ی کورد دا وه‌ک هه‌ر
نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه ، به‌شێک له پێشره‌وان و
ڕووناکبیران‌مان چ له ناخۆی کوردستان و چ
له گه‌ل هێزه سیاسییه‌کان و چ له‌ده‌ره‌وه‌ی
کوردستان، به بیر و باوه‌ڕ و
کرده‌وه به‌شێکن له چه‌پی سه‌ربه‌خۆی کورد.
به‌ڵام
به داخه‌وه
هێشتا به
ناو و مۆرکی خۆیانه‌وه ده‌رناکه‌ون . هه‌ر
ئه‌وه‌شه که چه‌شنێک ته‌م و مژ له لێک
جیاکردنه‌وه‌ی فیکر ولایه‌ن و ته‌یاره‌کاندا
ده‌بینرێن.
بۆ نموونه چه‌شنه
بشێوه‌یه‌ک له ڕاگه‌یه‌نه‌ری کوردی‌دا به‌دی
ده‌کرێت . مه‌سه‌له‌ن چاو له هێندێک
سایتی سه‌ربه‌خۆی
ئینتێرنێتی بکه‌ین ، نه جێگه و پێگه‌ی
نووسه‌ره‌کانی دیاره و
نه هی سایته‌که . به‌شێوه‌یه‌ک
که نووسراوه‌ی هه‌موو بیر و بۆچوونه‌کان (ڕاست
، چه‌پ ، به‌بیر و باوه‌ڕ ، بێ‌بیرو باوه‌ڕ
، هه‌ڕه‌مه نووس ،
ئه‌مه‌گناس و به
گشتی زانا و نه‌زان ) له یه‌ک سایت و له‌یه‌ک
لاپه‌ڕه‌دا ، پێکه‌وه ده‌رده‌که‌ون.
ڕه‌نگه هێندێک ئه‌مه به دیموکراسی و "هه‌موو
پێکه‌وه" دانێن . به‌ڵام
ئه‌مه
شێوه‌یه‌ک له بڕه‌و دانی بشێوه (ئیلتقات)ی
فیکرییه
و بێگومان له قازانجی
فێرکردن و په‌روه‌رده‌کردن و سه‌رده‌م کردنی
بزاڤی ڕزگاری- نیشتمانیی گه‌لی کورددا
نییه
.
وه‌ک
ده‌زانین هه‌ر ئێستا به‌شێک له تێکۆشه‌رانی ئێمه
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌زۆری
له "دێموکراسی"یه رۆژئاواییه‌کاندا ژیانی
ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌یی ده‌به‌نه
سه‌ر . گه‌رچی ئه‌مه ژیانێکی دژواره ،به‌ڵام
ئه‌و قازانجه‌ی هه‌یه که
به‌کرده‌وه تێکه‌ڵی باشی و خراپیی ئه‌م
کۆمه‌ڵگایانه ده‌بن و ئه‌زموونی لێ وه‌رده‌گرن.
یه‌کێک
له‌و ئه‌زموونه گه‌ورانه ئه‌وه‌یه که له‌م
کۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا هه‌ر که‌س
یا ره‌وتێکی فیکری پێی له‌سه‌ر عه‌رزه و ده‌زانێ
خۆی کێیه و چی ده‌وێ و به ئاڵا
و مۆرکی خۆیه‌وه ده‌رده‌که‌وێ. بۆ نموونه
"ته‌یفی چه‌پ " به گشتیی نه‌ک هه‌ر دژی
په‌نابه‌ر و بیانی نییه به‌ڵکه ته‌نیا ره‌وتی
داکۆکی که‌ری ئه‌م بواره‌یه . له
به‌رانبه‌ردا "ته‌یفی ڕاست " و ته‌نانه‌ت
"دێموکراته نێوه‌نجییه‌کان" به‌ڕاشکاوی
دژی بیانی و " سه‌ر ڕه‌ش" و په‌ناخوازن. بێگومان
له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌شدا ،
ئه‌گه‌رچی وه‌ک ڕۆژئاوا جێ نه‌که‌وتووه، فیکر و
ته‌یاری
جیاواز هه‌یه و له
کرده‌وه‌شدا گاریگه‌ریان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵ و
پێشچوونی خه‌بات و
مافه‌کانی گه‌لی کورد
و مافی چاره‌نووس دیاره . ته‌نیا به‌و
جیاوازیه‌وه که چه‌پی سه‌ربه‌خۆی
ئێمه
هێشتا پێناسه‌یه‌کی کۆنکرێتی له خۆی نییه .
بۆیه تائێستا وه‌ک چه‌پی سه‌ربه‌خۆی
کۆمه‌ڵگه‌کانی دیکه ( به ناو و مۆرکی خۆیه‌وه)
نه‌هاتووه‌ته مه‌یدان . دیاره
ئه‌وه‌ش کاتی ده‌وێ و به دڵنیاییه‌وه له
داهاتوویه‌کی نه فره دووردا ، چه‌پی
سه‌ره‌به‌خۆی کورد هێزێکی کاریگه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ی
کورده‌واری ده‌بێت.
زۆرجار
پرسیاری ئه‌وه‌یان لێمان کردووه بۆ چی چه‌پی
سه‌ر به‌خۆ ؟ مه‌گه‌ر چه‌پی ناسه‌ربه‌خۆش
هه‌یه؟ ره‌نگه ئه‌وه‌ی تائێستا له‌م ده‌قه‌دا
باسکرا ، تاڕاده‌یه‌ک وه‌ڵامی ئه‌و
پرسیاره‌ی دابێته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وردتر چاو
له مه‌سه‌له‌که و به‌تایبه‌ت
مێژووی چه‌پی کورد بکه‌ین . ده‌بینین چه‌پی
ناسه‌ربه‌خۆ نه‌ک هه‌ر بووه ، به‌ڵکه
به‌داخه‌وه پشتی چه‌پی سه‌ربه‌خۆشی شکاندووه.
چه‌پی ناسه‌ربه‌خۆ
له
بزووتنه‌وه‌ی کورددا ئه‌و که‌سانه‌ن که کوردن،
به‌ڵام به فیکری چه‌پی نه‌ته‌وه‌ی
سه‌رده‌ست سیاسه‌ت ده‌که‌ن( یا به ڕیکخراوی
تایبه‌تی خۆیانه‌وه ، یا به چوونه
ناو ڕێکخراوێکی سه‌راسه‌رییه‌وه) و هه‌ر به‌و
فیکره‌ش به‌شداری بزووتنه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازیی گه‌لی کورد ده‌بن. بۆیه
لێکدانه‌وه‌کانیان به‌زۆری نه له
به‌رژه‌وه‌ندیی بزاڤی رزگاریی_ نیشتمانیی گه‌لی
کورد ، به‌ڵکه به پێچه‌وانه‌وه له زیانی ئه‌م
بزاڤه دایه و هێندێکیان به‌ناوی پاراستنی
یه‌کێتی چینی کرێکاری وڵات، به‌کرده‌وه ده‌بن به
پارێزه‌ری "یه‌کێتی خاکی وڵات " واتا دژی
جووڵانه‌وه و مافی گه‌له‌که‌ی. گرینگر له هه‌موو
شت، ئه‌م چه‌په هێشتا پێناسه‌یه‌کی کونکرێتی له
بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری نیشتمانیی کوردستان نییه.
هه‌ر ئه‌وه‌شه که ئه‌م بزووتنه‌وه لای ئه‌م
چه‌په ناسه‌ربه‌خۆه، سه‌ر ده‌مێک "جنبش مقاومت
خلق کورد" ه
ده‌مێکی دیکه "حه‌ره‌که‌ی قه‌ومییه" و جاری وا
"بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌لی
کورده"، سه‌رده‌مێک‌یش بزووتنه‌وه‌ی میللی
دیموکراتیک و ته‌نانه‌ت جار جاریش
به "هه‌ڵماتی ده‌ستی کۆنه‌په‌رستی و
ئیمپریالیزم" ناوی ده‌بات(ڕێ ره‌وانی کونگره‌ی
چواری حیزبی دیموکرات به رێبه‌ریی غه‌نی بلووریان
و کورده‌کانی شوێن که‌وتووی ئه‌کسه‌رییه‌تی
رێکخراوی فیدایی و ته‌یفی فیکریی کومونیزمی
کرێکاری).
به‌کورتی پێناسه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد بۆ ئه‌م چه‌په نا
سه‌ربه‌خۆیه ، به‌ستراوه‌ته‌وه به لێکدانه‌وه
ئیدئولوژیکیه‌کانی ڕیبه‌ره فیکرییه‌کانیانه‌وه،
که به‌زۆری غه‌یره کورد و له ئه‌نجامدا
"پارێزه‌ره‌ی یه‌کێتی خاکی وڵات"بوون. چوونکه
ئه‌و تیوریسینانه به پێی لێکدانه‌وه‌کانی خۆیان
ناوه‌رۆکی ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه له گۆڕان داده‌بین، واتا گه‌ر
خۆیان له رێبه‌ریدا بن به شۆڕشگێرانه و گه‌ر
ده‌سه‌ڵاتێکیان تێدا نه‌بێ به کۆنه‌په‌رستانه‌ی
ده‌چوێنن. به‌ڵام له هه‌رحاڵه‌تێکدا به
بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕزگاریی-
نیشتمانی‌یان نه‌زانیوه.
مێژووی چه‌ند ده‌ساڵه‌ی ڕابردوو( به‌تیبه‌ت له
ڕۆژهه‌ڵات و
باشووری کوردستان) پڕه له‌و شێوه چه‌پانه و
ئه‌وه‌نده زه‌ق و دیارن که پێویست
به نموونه هێنانه‌وه ناکات.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
|