هه‌ڵوێست
به‌مه‌به‌ستی رۆشنایی خستنه‌سه‌ر چه‌مکی سێکۆلاریزم ئه‌مده‌قه ده‌کاته کوردی و
پێشکه‌شی خوێنه‌رانی ده‌کات. هه‌موو سایتێک بۆی هه‌یه به هێنانه‌وه‌ی ناوی
سه‌رچاوه کوردیه‌که‌ی، ئه‌م ده‌قه بڵاو بکاته‌وه.
به‌شی
لێکۆڵینه‌وه و وه‌رگێڕانی هه‌ڵوێست
سێکولاريزم
به زبانێکی ساکار
نووسینی
ئاستين کلاين
ئه‌م
ده‌قه له‌وه‌رگێردراوی فارسییه‌وه کراوه به‌کوردی و له سایتی سکولاريزم بۆ
ئێران گیراوه
سکۆلاریزم
یه‌کێک له گرینگ‌ترین دیارده‌کانی رۆژئاوایه.ئه‌م دیارده‌یه نه‌ک هه‌ر رۆژئاوای
ئیمڕۆی له سه‌رده‌می سه‌ده‌کانی ناوین و ده‌ورانی کۆن جودا کردوه‌ته‌وه،به‌ڵکه
له ناوچه‌فه‌رهنگییه‌کانی دیکه‌شی جودا کردوه‌ته‌وه.واتائه‌وه سکۆلاریزمه که
رۆژئاوای گه‌یاندوه‌ته ئیمرۆ.هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه که هێندێک
مه‌دحی سکۆلاریزم بکه‌ن و هێندێکی دیکه زه‌م. واتا له ده‌ره‌وه‌ی ئوروپا هێندێک
بیانه‌وی ریبازی سکۆلاریزم بگرنه‌پێش و هیندێکی دیکه به دژی هه‌ڵوێست و هه‌نگاو
هه‌ڵگرن.
ئه‌رێ
سکۆلاریزم چییه و له‌کوێڕا هاتووه؟ بۆچی ئه‌م دیارده‌یه(سکۆلاریزم) له
رۆژئاواگه‌شه و په‌ره‌ی سه‌ندووه و له شوێنه‌کانی دیکه به پێچه‌وانه‌وه؟
ڕه‌نگه رۆشنایی خستنه سه‌ر مێژوو و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سکۆلاریزم یارمه‌تی
کۆمه‌ڵانی خه‌لک بدات که باشتر په‌ی به ده‌ور و شوێنی له سه‌ر کۆمه‌ڵگه
ببه‌ن.به‌بێ ناسینی سکۆلاریزم،نه داکۆکیکردنی که‌ڵکێک به کۆمه‌ڵگه ده‌گه‌یه‌نێ و
نه دژایه‌تی کردنی چاره‌سازه.
ناساندنی
سکۆلاریزم
(سه‌رجاوه‌ی
سکۆلاریزم له نووسینه‌کانی 'جورج یاکووب هالی ئه‌وک"دا)
سه‌ره‌ڕای
بایه‌خ و گرنگیی سکۆلاریزم،له‌سه‌ر مانای یه‌کده‌نگی به‌دی ناکرێت. ئه‌مه‌ش به‌شێکی
به‌هۆی ئه‌وه‌یه‌وه که چه‌مکی"سکۆلار"به مانای جیاواز به‌کار ده‌برێت.ئه‌و
مانایانه‌ش گه‌رچی هیێندێک نزیکایه‌تیان پێکه‌وه هه‌یه،به‌ڵام جیاوازییه‌کانیان
ئه‌وه‌نده هه‌ن که تێگه‌یشتن له "سکۆلاریزم"مان بۆ دژوار
بکه‌ن.
وشه‌ی
سکۆلار له زبانی لاتیندا به‌مانای "ئه‌م دونیایی"، "دنییایی"(له به‌رابه‌ر
دینیدا- و) "گیتی‌یانه" و له دژایه‌تیی "دینی" یا رۆحانی"دایه. کاتێک وه‌ک
"دوکترین باسی سکۆلاریزم ده‌کرێت،به‌گشتی مه‌به‌ست هه‌ر فه‌لسه‌فه‌یه‌که که
ئه‌خلاقی خۆی به‌بی به‌کارگردنی ده‌ستووره دنییه‌کان دارژاندبێت و به‌شوێن گه‌شه‌ی
زانست و هونه‌ری مرۆڤه‌وه بێت.
وشه‌ی سکۆلاریزم
له‌ساڵی 1846دا له لایه‌ن 'جورج یاکووب هالی
ئه‌وک"داهێنراوه. ناوبراو سکۆلاریزمی بۆ باسکردنی "مه‌رامێک که ته‌نیا له کیشه
و پرسیارگه‌لێک ده‌وێ که له مه‌ححه‌کی ئه‌زموون ئه‌م جیهانه درابێتن" به‌کار
هێنا(سکولاريزم
ئینگليزی، ل.60).هالی ئه‌وک
ریفورمخوازێکی سوسیالیست بوو و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو که ده‌وڵه‌ت ده‌بێ له
خزمه‌ت پێداویستییه‌کانی سه‌رده‌می ئیستای چینی کرێکار و خه‌ڵکی هه‌ژاردا بێت، نه‌ک
له خزمه‌ت پێداویستییه‌کانی ئه‌و دونیا ورۆحیانه‌تی خه‌ڵک.
ئه‌وه‌ی
له له‌و وتانه‌ی
"هالی ئه‌وک"
تێده‌گه‌ین،کارکردی وشه‌ی سکۆلاریزم،دژایه‌تیی راسته‌وخۆی دینی نه‌گرتووه‌ته خۆی؛
به‌ڵکوو ته‌نیا ئیشاره‌ی به‌وه ده‌کات که ده‌وڵه‌ت ده‌بێ له خزمه‌ت ژیانی ئێستای
خه‌ڵکدا بێت،نه‌ک مشووری ئه‌و دونیایان بخوات. ئاشکرایه ئه‌مه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی
سیسته‌مه د‌ین باوه‌ڕه‌کان،له‌وانه ده‌سه‌ڵاتی مه‌سێحیی سه‌رده‌می هالی ئه‌وک
دژایه‌تیی هه‌بوو. به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا به‌مانای ره‌تکردنه‌وه‌ی هه‌موو نیزامه
د‌ین باوه‌ڕه‌کان نه‌بوو.
پاشتر
هالی ئه‌وک
وشه‌که‌ی(سکۆلاریزم)ی روونترباسکرد:
ئامانج
له سکۆلاریزم پێشکه‌وتنی فیزیکی،
ئه‌خلاقی و فیکریی مرۆڤایه‌تی تا به‌رزترین پله‌ی مومکینه. ئه‌م پێشکه‌وتنه
ئه‌رکێکی ژیانه و تا به‌رزترین ئاستی
ئه‌خلاقی سروشت، جیا له ئاته‌ئیسم(بێ خودایی) ده‌گرێته‌وه. ته‌ئیسم(خودا باوه‌ڕی)
یا ئه‌نجیل(کتێبی پیررۆزی باوه‌ڕمه‌ندانی ئایینی مه‌سیحی)،بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆڤ
شیوه و ریگای ماددی هه‌ڵده‌بژێرێ،و هاوفیکرییه‌کان له‌م باره‌وه به بواری
پێکهێنانی یه‌کگرتن ده‌زانێ.یه‌کگرتنێک که ده‌ره‌تانێک دێنێته پێش که ژیان به
که‌ڵک‌وه‌رگرتن له ئه‌قڵ،سه‌ر و سامان بده‌ین.
من
له‌م ده‌بینم که هێشتا باسکه به
پێی سه‌رچاوه‌کانی مادیی و بوون( ئه‌م جیهانه)خۆی ده‌نوێنێ ،نه‌ک له‌سه‌ر جیهانی
غه‌یر مادی،رۆحانی یا ئه‌و دونیا.به‌م حاڵه‌شه‌وه لێره‌دا نیشانه‌یه‌ک له
ره‌تکردنه‌وه‌ی د‌ین له لایه‌ن سکۆلاریزمه‌وه نابینین. چه‌مکی سکۆلاریزم سه‌ره‌تا
وه‌ک فه‌لسه‌فه‌یه‌کی نادینی هاته ئاراوه که پێ له سه‌ر پرس و داخوازه‌کانی
ژیانی ئه‌م جیهانه (نه‌ک ئه‌و دونیا) داده‌گرت،نه‌ک نیاز و گرفته‌کانی چاره‌نووسی
نادیاری پاشمه‌رگ. سکۆلاریزم هه‌روه‌ها به فه‌لسه‌فه‌ی ماتریالیستی(ماده گه‌را)ش
گوتراوه.که هه‌م ئامرازه‌کانی باشکردنی ژیانی ئینسان و هه‌م سرشتی جیهان، به
مادی ده‌زانێ.
ئیمرۆکه
به‌زۆری فه‌لسه‌فه‌یه‌کی ئه‌وتۆ به ئومانیزم(ئینسان گه‌رایی) یا ئومانیزمی سکۆلار
ناو ده‌به‌ن و سکۆلاریزم، لانی که‌م له زانستی ئینسانی‌دا، مانایه‌کی به‌رته‌سکتری
به‌خۆوه گرتووه. سه‌ره‌کیترین تایبه‌تمه‌ندی وره‌نگه گرینگ‌ترین مانای ئیمرۆژه‌ی
"سکۆلار" به پێچه‌وانه‌ی "دینی"بوونه.به‌پێی ئه‌م کاربورده،ره‌وه‌ندێک ده‌توانرێ
به سکۆلار بزانرێت که له چوارچێوه‌ی ژیانی دینی ، مه‌ده‌نی و نادینیی ئینساندا
جێگه‌ی بکرێته‌وه.له مانای دوه‌مدا وشه‌ی "سکۆلار" ره‌وه‌نێکی سکۆلارن که
ناپه‌رستێن و به موقه‌ده‌س نازانرێن. واتا ده‌توانرێ ره‌خنه‌یان لێبگیرێ و
داوه‌رییان له‌سه‌ر بکرێت.
ریشه
دینی‌یه‌کانی سکۆلاریزم:
(سکۆلاریزم
وه‌ک ڕاهێنه‌رێکی روو له پێش و ئه‌زموونی مه‌سیحی)
له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی چه‌مکی سکۆلار له دژایه‌تیی د‌ین دا دێته ئاراوه،ره‌نگه زۆرکه‌س ئه‌وه
نه‌زانێ که سه‌ره‌تا ئه‌م چه‌مکه له بوارێکی دینی‌یه‌وه
سه‌ریهه‌ڵده‌اوه. ئه‌م
باسه ره‌نگه بۆ زۆر له بناژۆکان‌یش که دژی سکۆلاریزمن جێ باوه‌ڕ
نه‌بێت.
له ڕاستییدا ده‌کرێ
سه‌رچاوه‌ی جیاوازیی نێوان هه‌ردوو بواری ئه‌م‌دونیایی و ئه‌و‌دونیایی له ئینجیلی
سه‌رده‌می نوێ‌دا به ئاسانی ببینینه‌وه.له‌م کتێبه‌دا له زبانی عیساوه هاتوه
که ده‌بێ کاری سیزار به سیزار و کاری خودا به خودا بسپێردرێت. پاشتر، ئاگوستین
(لێکۆڵه‌رێکی مه‌سیحی) جیاوازییه‌کی ته‌کنیکیی له نێوان ئه‌م دوو ئه‌رکه‌دا پێک
هێنا. ئه‌و له نێوان دوو "شار"دا جیاوازیی داده‌نا: یه‌کێک شاری دونیا
(civitas terrenae)،و ئه‌ویتر شاری خودا (civitas dei).
گه‌رچی
ئاگوستین ئه‌م چه‌مکانه‌ی بۆ ده‌ربڕینی مه‌به‌ستی خودا له گه‌شه‌ی مێژوویی مرۆڤ
به‌کار هێنا،به‌ڵام که‌سانی دیکه له‌م چه‌مکانه بۆ ئامانج‌گه‌لی قووڵتر که‌ڵکیان
وه‌رگرت.هێندێک که به‌شوێن رێگایه‌کدا ده‌گه‌ڕان که ده‌سه‌ڵاتی پاپ و کلیسا پاساو
بکات،گوتیان ته‌شکیلاتی کلیسای کاتولیک سیمای ڕاسته‌قینه‌ی "شاری ئه‌م
دونیا"یه‌یه،و بۆیه ده‌بێ دوه‌ڵه‌ته مه‌ده‌نییه‌کان ملکه‌جی ده‌سه‌ڵاتی کلیسا
بن.به‌ڵام هێندێکی دیکه که به‌شوین سه‌ربه‌خۆ بوونی ده‌وڵه‌ته سکۆلاره‌کانه‌وه
بوون و به سه‌رنجه‌وه ده‌یانڕوانیه تێزه‌کانی ئاگوستین له‌سه‌ر شاری خودا و شاری
دونیا و بایه‌خ و گرینگی تایبه‌تیان به شاری دونیا ده‌دا.و سه‌ره‌نجام لایه‌نگرانی
شاری دونیابه مه‌به‌سته‌که‌یان گه‌یشتن و سه‌رکه‌وتن.
له
ئوروپای سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا، به‌گشتی وشه‌ی saecularis بۆ به‌یانی "سه‌رده‌می ئێستا" به‌کار ده‌هێنرا.به‌ڵام
له‌کرده‌وه‌دا هه‌ر پیاوێکی ئایینی که سوێندی "ره‌بانییه‌ت"(ته‌رکی خۆشییه‌کانی
دونیا)ی نه‌خواردبای ،سکۆلاریان پێده‌گوت. ئه‌م که‌سه ئایینی‌یانه که به‌جێگه‌ی
هه‌ڵبژاردنی گۆشه‌گیریی "راهب"انه،کار و باری دنیاییان هه‌ڵده‌بژارد به سکۆلار
ناو ده‌بران.
له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌م که‌سانه بایه‌خیان به "دونیا"ی حازردا ده‌دا،نه‌یانده‌توانی پله و
جێگه‌ی به‌رزی ئه‌خلاق و کرداری که‌سه ئایینییه‌کانی دیکه که "راهب"
و"ره‌بانییت"یان هه‌ڵبژاردبوو،به‌ده‌س بێنن.ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ش، ئه‌م که‌سانه‌ی
له پاکی و ئه‌و کرداره تایبه‌تانه که‌له پیاوه ئایینییه‌کان چاوه‌روان ده‌کرا
بێ‌به‌ش ده‌کرد.به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که سوێندی "ره‌بانییه‌ت"یان بخواردایه،ئه‌و
ئیستانداردانه‌یان پێده‌بڕا.هه‌ربه‌م بۆنه‌وه له سیسته‌می ده‌سته‌به‌ندی کردن له
کلیسادا، ئاسایی بوو که که‌سانی ئایینی saecularis له جێگه و پله‌یه‌کی خوارتر له‌وانی دیکه دابنرێن.
ده‌بینین
که‌له سه‌ره‌تاکانی ئایینی مه‌سیحیدا، له‌نیوان لایه‌نی دینیی بێ‌خه‌وش و
ئه‌وبه‌شه‌ی که که‌متر پێبه‌ندی ئایین بووه جیاوازی بووه.ئه‌جیاوازییه پاشتر
ده‌بێته هۆی جیاوازی دیکه. ئه‌وه‌بوو که که‌سانی ئایینی جیاوازیان نایه نێوان
ئیمان و مه‌عره‌فه‌تی دینی و دنیایی.
ئیمان و
وه‌حی له کۆنه‌وه له لایه‌ن کلیساوه بۆ
راهێنان و به‌رێوه‌بردن به‌کار گیراون. به‌ڵام به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی زه‌مان،هێندێک
له خوداپه‌رستان باسی ئه‌وه‌یان کرد که مه‌ودایه‌کی جیاواز له مه‌عره‌فه‌ت
هه‌یه که پێوه‌ندی به ئه‌قڵی مرۆڤه‌وه هه‌یه.به‌م شێوه‌یه ئه‌وان فیکره‌ی
خوداپه‌رستیی سروشتیان هێنایه ئاراوه. له خوداپه‌رستیی سروشتی‌دا، ناسینی خودا
نه‌ک هه‌ر له رێگه‌ی "وه‌حی" و "ئیمان"ه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ،
به‌ڵکه هۆشی مرۆڤ‌یش ده‌توانێ به چاولێکردن و وردبوونه‌وه له سروشت به
مه‌عره‌فه‌ت(ناسین) ی خودا بگات.
له
کۆندا باوه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه بووه که ئه‌م دوو بواره‌ی مه‌عره‌فه‌ت به‌یه‌ک
ده‌گه‌نه‌وه و یه‌ک رێگا ده‌پێون. به‌ڵام ئه‌م یه‌کگرتنه زۆری
نه‌خایاند.به‌ره‌به‌ره بڕێک له خودا ناسان، که به‌ناوبانگترینیان " دێنووس
ئێسکوتوس" و "ويليام ئوکامی" بوون،ڕایان گه‌یاند که پایه‌ی ئیمانی مه‌سیحی له‌سه‌ر
وه‌حییه،و بۆیه به‌ناچاری هێندێک "زید و نه‌قیز" ده‌گرێته خۆی که بۆ هۆش و
مه‌عره‌فه‌تی مرۆڤ گرفت دێنێته پێش.
ئه‌نجامی
ئه‌م ئیدیعایانه بوه هۆی ئه‌وه که هیندێک خوداناسان ڕابگه‌یه‌نن که ئه‌قلی
مرۆڤ و ئیمانی دینی پێکه‌وه سازگارییان نییه.ئه‌قڵی مرۆڤ ده‌بێ له‌مه‌یدانی
ئه‌زموون و ته‌جروبه‌دا به ناسین و مه‌عره‌فه‌ت بگات. هاوکات باسی ئه‌وه‌شیان
ده‌کرد که ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه ئه‌قڵ له ئه‌زموونی خۆیدا به هه‌مان ئه‌نجام
بگات که ئیمانی دینی و وه‌حی پێده‌گه‌ن. دیاره ئه‌وه‌شیان زیاد ده‌کرد که نابێ
ئه‌م دووه وه‌ک یه‌ک بزانرێ.چوونکه ئیمان ناتوانێ ئه‌قڵ ئاگا بکاته‌وه و
ئه‌قل‌یش ناتوانی بنه‌مای ئیمان بێت.
هه‌نگاوی
گرنگ به‌ره‌و سکۆلاریزمی گشتگر له لایه‌ن سکۆلاره‌کانی دژ به مه‌سیحییه‌ته‌وه
نه‌بوو؛ به‌ڵکوو کاری ئه‌و مه‌سیحییه به‌ئیمان و باوه‌ڕانه بوو که ماڵوێرانی و
کوشتاره‌کانی شه‌ڕه مه‌زهه‌بییه‌کان به‌ته‌واوی ناهومێد و سه‌رگه‌ردانی کردبوون.
شه‌ڕگه‌لێک که هۆی به‌رپا بووبوونیان سه‌لمماندنی ره‌وا بوونی مه‌زهه‌ب و
سه‌پاندنی باوه‌ڕی لایه‌نه جیا بیره‌کان بوو. چوونکه هه‌رکام له‌و لایه‌نانه خۆی
به ره‌وا و لایه‌نی دیکه‌ی به ناره‌وا له‌قه‌ڵه‌م ده‌د.له‌م
سه‌ده‌مه‌دا،ده‌ورانێکی چاکسازی سه‌رتاسه‌ری ئورووپای گرتبووه‌وه. له‌و وڵاتانه‌ی
مه‌زهه‌بی پروتستان به‌ده‌سه‌ڵات بوو،ئه‌م دیارده‌یه(چاکسازی=و)سه‌ره‌تا هه‌ولێک
بوو ناساندنی بنه‌ماکۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی مه‌زهه‌ب به زنانێکی ساکار بۆ جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵک.به‌ڵام به‌هۆی ناکۆکیی نێوان مه‌زهه‌به جیاوازه‌کانی ئایینی مه‌سیحی،
کاره‌که په‌کی که‌وت. ئه‌وه‌بوو که خه‌ڵکه‌که که‌وتنه هه‌وڵدان بۆ دیتنه‌وه‌ی
رێگایه‌ک که پێش به شه‌ڕه نێوخۆییه‌کان بگرێ. ئه‌نجامی ئه‌م هه‌وڵ و کۆششه
ئه‌وه بوو که په‌نابردنی زه‌ق و ئاشکرا بۆ ده‌ستووره تایبه‌ته‌کانی ئایین که‌م
بکرێته‌وه و ته‌نیا ئه‌و لایه‌نانه له د‌ین باسبکرێن که گشتگر و ئه‌قڵانی ترن.
له‌لای خه‌ڵکانی "کاتۆلیک" ئه‌م ره‌وه‌نده هێندێک جیاواز بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
کلیسا داوای له باوه‌ڕمه‌ندانی ئایین ده‌کرد که به ده‌ستووڕه دینییه‌کانه‌وه
بچه‌سپێن و گوێ به نه‌یارانی د‌ین نه‌ده‌ن. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش
کاتۆلیکه‌کانیش تاڕاده‌یه‌ک ئازادییان چێژ کرد.
ئه‌م
حه‌ره‌که‌ته له درێژه و پروسه‌دا به‌ره‌به‌ره بووه هۆی هه‌رچی زۆرتر ته‌ریک
خستنه‌وه‌ی کلیسا له کار و باری سیاسی‌دا.کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک زانیان که ده‌توانن دوور
له ئایین و کلیسا ، مه‌ودایه‌کیان بۆ بیرکردنه‌وه هه‌بێ.ئه‌م رێگایه واتا دوور
خستنه‌وه و جوداکردنه‌وه‌ی ئایین له سیاسه‌ت له درێژه‌ی خوی‌دا گه‌یشته
جوداکردنه‌وه‌ی هه‌رچی زۆرتری ئایین و کلیسا له ده‌وڵه‌ت. به‌شێوه‌یه‌ک که‌ئه‌م
لێک جودا بوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و کلیسا سنووره‌کانی پروتستانیشی تێپه‌ڕاند و تا
ناوچه‌کانی مه‌ز‌هه‌به‌کانی دیکه‌ی ئایینی مه‌سیحی په‌لی کوتا. نموونه هه‌ره
زه‌قی ئه‌م جودایی ئایین و ده‌سه‌ڵاته ، جیایی ته‌واوی مه‌ودای د‌ین و ده‌سه‌ڵات و
په‌سه‌ندکردنی یاسای لائیسیته‌ی فه‌رانسه بوو له ساڵی 1905 دا.
هه‌وڵدان
بۆ لێک جیاکردنه‌وه‌ی ئیمان و ئه‌قڵ، وه‌ک دوو شێوه جیاوازی مه‌عره‌فه‌ت ،نه‌ک
وه‌کو دیارده‌یه‌کی وه‌ک یه‌ک ،
به‌کیفی قه‌شه‌کانی کلیسا نه‌بوو. جیا له‌وه‌ش هه‌ر ئه‌و قه‌شه‌گه‌له له‌گه‌شه‌ی
ئه‌ندێشه‌ی تێگه‌یشتوانه له فه‌لسه‌فه و دینداری به‌په‌رۆش بوون. بۆیه له‌باتی
سه‌لماندنی جیایی د‌ین و سیاسه‌ت ،به‌و هیوایه که ده‌سه‌ڵات و پیرۆزیی ئیمان
ڕابگرن، هه‌وڵیاندا پێش به ره‌وه‌ندی رووله گه‌شه‌ی جیایی د‌ین و سیاسه‌ت بگرن.
به‌ڵام وه‌ک پاشتریش ده‌یبینین نه‌یانتوانی پێش به‌و به‌ره‌وته و به‌تایبه‌ت
گه‌شه‌ی سکۆلاریزم بگرن.
سکۆلاریزم
وه‌کو فه‌لسه‌فه‌یه‌ک
(سکۆلاريزم ته‌نیا جیایی له دين
نيیه.)
گه‌رچی
ده‌توانین بلێین سکۆلاریزم جیاکردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌سه‌ڵاته ،به‌ڵام به‌زۆری
به سیسته‌مێکی فه‌لسه‌فیی ده‌زانن که خاوه‌نی بنه‌مای سیاسی،کۆمه‌ڵایه‌تی،
فه‌رهه‌نگی و که‌سی‌یه. ئه‌ڵبه‌ت ده‌بێ جیاوازی و فه‌رق له نێوان سکۆلاریزم وه‌ک
فه‌سه‌فه و سکۆلاریزم وه‌ک باوه‌ڕ،دابنێن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه ئاخۆ سکۆلاریزم چ
فه‌سه‌فه‌یه‌که؟
فه‌سه‌فه‌ی
سکۆلاریزم به‌شێوه‌ی جۆربه‌جۆر باسکراوه، که هه‌موویان خاوه‌نی لایه‌نی هاوبه‌ش
و وه‌ک یه‌کن. "جورج
ياکوب هالی ئه‌وک"،داهێنه‌ری وشه‌ی سکۆلاریزم، له کتێبی "سکۆلاریزمی
ئینگلیزی" دا به‌م شێوه‌یه باسیکردوه:
سکۆلاریزم
سیسته‌مێکه بۆ به‌جێگه گه‌یاندنی ئه‌رکی ژیان له ئه‌م دونیایه‌دا.سیسته‌مێک
که‌له‌سه‌ر بنه‌مای ئینسانی دامه‌رزاوه،و به‌گشتی که‌سانێک ئه‌م باوه‌ڕه
هه‌ڵده‌بژێرن که ئیلاهيات به ناروون،ناته‌واو و جێ‌گومان ده‌زانن.بنه‌ما
سه‌ره‌کییه‌کانی به‌م شێوه‌یه:
باشکردنی
ژیانی ئه‌م دونیایه به ئامرازی ماددی.
ئه‌وه‌ی
که موعجزه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه زانسته که هه‌یه و
ده‌بینرێت.
ئه‌وه‌ی
که چاکه‌کردن باشه،جا پاداشی (له‌و دونیا یا دونیایه‌کی دیکه)هه‌بێ یا نه‌بێ
گرینگ نییه و چاکه‌کردن له دونیای حازر، و ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکانی ئه‌م سه‌رده‌مه
خێره.
ڕابێرت
گرین ئینگرسۆڵ بلیمه‌ت و ئازاد ئه‌ندێشی خه‌ڵکی ئامر‌یکا به‌م شێوه سکۆلاریزم
ده‌ناسێنێ:
سکۆلاریزم
ئاینی مرۆڤایه‌تییه. باسی ئه‌م جیهانه ده‌کات؛هه‌رشتێک ببێته هۆی به‌خته‌وه‌ریی
و رێفاه و خۆشی سێکۆلاریزم ده‌یهه‌وێ. سه‌رنجمان بۆ لای ئه‌ستێره‌یه‌ک ڕاده‌کێشی
که ژیانی تێدا گه‌شه ده‌کات . به‌و مانایه که هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵ بایه‌خی خۆی
هه‌یه.سکۆلاریزم بانگه‌وازی سه‌ربه‌خۆیی فیکریی ده‌کات. باوه‌ڕی به‌وه‌یه که
ئه‌وانه‌ی ره‌نجده‌کێشن ده‌بێ ره‌نجی ده‌ستی خۆیان دروێنه‌بکه‌ن و ئه‌وانه‌ی ته‌نیا
ڕاهاتوون گیرفان پڕکه‌ن ده‌بێ پێشیان پێ بگێردرێت.سکۆلاریزم ئیعترازێکه دژی
سه‌ره‌رۆیی کلیسا دژی کۆیله یا ڕایه‌تی ئاغا بوون و ده‌سه‌ڵاتدارانی کلیسایه .
ئیعترازێکه دژی له‌نێوبردنی ژیانێک که ده‌بێ فیدای ژیانێکی نادیار بکرێ که
هیچمان لێ نه‌دیوه و هیچی لێ نازانین. ئامانجی ئه‌وه‌یه که "خودا"کان به‌ئاگا
بکاته‌وه که ئاگاداری کرداری خۆیان بن. تا ئێمه بتوانین بۆ خۆمان بژین؛بۆ ئێسته
، نه‌ک بۆ ڕابردوو. بۆ ئه‌م دونیایه نه‌ک دونیایه‌کی دیکه. وه سه‌ره‌نجام
سکۆلاریزم هه‌وڵده‌دات ئێمه له دواکه‌وتوویی، هه‌ژاری و نه‌داری و نه‌خۆشی ڕزگار
بکات.
ويرژيليوس
فێرم له کتێبی "ئینسکلوپێدیای د‌ین"، له باسی سێکۆلاریزمدا ده‌نووسێ:
.....بوارێکه له سیستمه‌کانی ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵایه‌تیی قازانج‌گه‌را،که هه‌وڵ
ده‌دات هه‌لومه‌رجی ژیانی مرۆڤ به‌بێ په‌نا بردن به د‌ین و ته‌نیا به که‌ڵک
وه‌رگرتن له تێگه‌یشتنی ئینسان به‌ره‌و زانست و ڕیکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رێت. پێک
هێنانی نیزامێکی سێکۆلاریستی وه‌ک داهاتوویه‌کی رووله‌گه‌شه،که‌مه‌به‌ستی به‌رێوه
بردنی هه‌موو چالاکی و دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵه دوور له ئایین و بۆ خێر و
به‌خته‌وه‌ریی ژیانی دنیایی.
له‌م
دوایانه‌دا بێرنارد لوئيس چه‌مکی سێکۆلاریزم به‌م شێوه
ده‌ناسێنێ:
وشه‌ی
"سێکۆلاریزم" یه‌که‌مجار له نیوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا هاته نێو زبانی
ئینگلیزیه‌وه‌و به‌گشتی بواری ئیدئولوژیکی ده‌گرته‌وه. له سه‌ره‌تاکاندا ئه‌م
ده‌سته واژه‌یه ئه‌وباسه‌ی ده‌گرته‌وه که به‌پێی ده‌بوا خوو و خه‌ده‌ی ده‌روونی
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌قڵ و به‌خته‌وه‌ریی دنیایی دامه‌رزێت و تێبینیه‌کانی
پێوه‌ندیدار به خودا و ژیانی ئه‌و دونیا ده‌بێ وه‌لاوه بنرێت. پاشتر،ئه‌م وشه‌یه
به‌مایه‌کی گشتی‌تر به‌کار هێنرا که دامه‌رزاوه گشتییه‌کان، به‌تایبه‌ت فێرکردنی
گشتی،ده‌بێ سێکۆلار بن نه‌ک دینی. له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا،ئه‌م وشه‌یه مانایه‌کی
به‌رینتری گرته خۆی، که له ماناکانی کۆن و نوێ هه‌ڵێنجرابوو. که به‌زۆری بۆ
جیاکردنه‌وه‌ی(ناوه‌نده‌کانی دینی له ده‌وڵه‌ت)به‌کار ده‌هات.ئه‌م مانایه
هاوته‌رازی واژه‌ی فه‌رانسه‌یی laicisme (
لائیسیته)
که‌له زبانه‌کانی دیکه‌دا به‌کار ده‌هێنرێت،به‌ڵام هێشتا نه‌هاتووه‌ته نێو زبانی
ئینگلیزیه‌وه.