مام
جه‌لال و تاجه گوڵه‌که‌ی له سه‌ر قه‌بری
خومه‌ینی
ته‌نزی
سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی:
سه‌فه‌ری مام
جه‌لال بۆ ئێران و خه‌ونه‌که‌ی من
چه‌توون
له خه‌به‌ره‌کاندا هاتبوو مام جه‌لال دیسان به
ته‌مای سه‌فه‌ر بۆ ئێرانه. من ئه‌م دێڕانه پێش
ئه‌و سه‌فه‌ره ده‌نووسم، بۆیه سه‌د بریا
هه‌ڵوێست پێش ئه‌و سه‌فه‌ره بڵاوی بکردایه‌وه.
***
بیستنی ئه‌و خه‌به‌ره زۆر به‌خویه‌وه مه‌شغووڵی
کردم. ئاخر سه‌فه‌ره پێشووه‌کانی مامه بۆ ئێران
زۆر قسه‌یان له‌سه‌ره. بۆیه له‌به‌ر خۆمه‌وه
ده‌مگوت: تۆبڵیی ئه‌و هه‌موو ره‌خنه و گازنده‌ی
کوردانی رۆژهه‌ڵات له مامه تاسیری کردبێ و ئه‌م
جاره به‌ڕاستی وه‌ک سه‌رۆککۆمارێک سه‌فه‌ر بکات؟
لێتان ناشارمه‌وه ئه‌و ئێواره‌یه هه‌ر بیرم له
مام جه‌لال و سه‌فه‌ر بۆ ئێران و چوون بۆ سه‌ر
قه‌بری خومه‌ینی و به شان و باڵای کۆماری
ئیسلامی‌دا هه‌ڵگوتن و به دۆست زانینی
ده‌کرده‌وه. به‌و فکر خه‌یاڵه‌وه چوومه ناو
جێگه‌وه. خه‌یاڵه‌که هێنده له مێشکمدا به‌هیز
بوو که مام جه‌لال هاته خه‌وم.
له خه‌وه‌که‌مدا مامه قسه‌ی بۆ جه‌ماعه‌تێک
ڕۆشنبیری رۆژهه‌ڵاتی ده‌کرد و بۆ سه‌فه‌ره‌که‌ی
ڕاوێژی له‌گه‌ڵ ده‌کردن!!
مامه رووی له جه‌ماعه‌ت کرد و گوتی: براینه،
ئیمڕۆ بۆئه‌وه لێردا کۆبووینه‌ته‌وه که
پێکه‌وه ڕاوێژ بکه‌ین. من زۆر خۆم به قه‌رزاری
خوشک و برا هاونیشتمانییه‌کانی رۆژهه‌ڵات ده‌زانم.
بۆیه پێم خۆش نییه به بێ هاو فێکری و راوێژ
له‌گه‌ڵ ئه‌وان سه‌فه‌ری ئێران بکه‌م.
مامه له کاتێکدا "ته‌سبێح"ه‌که‌ی ده‌ستی با
ده‌دا درێژه‌ی به قسه‌کانی دا و وتی: سه‌ره‌تا
ئه‌وه‌تان پێ بڵێم که من هیچ منه‌تم به
حکوومه‌تی ئێران و ده‌سه‌ڵاتدارانی نییه. بۆیه
گه‌ر بچمه تاران ئه‌وه‌ڵ قسه‌م ئه‌وه ده‌بێ که
حکوومه‌ت ده‌بێ ده‌سبه‌جێ مافی براکورده‌کانمان
له ئێران بسه‌لمێنێ، ئه‌گینا به‌حه‌یاتم ئیتر هیچ
چه‌پکه گوڵێک له سه‌ر قه‌بری ئیمام خومه‌ینی
دانانێم.
رۆشنبیرانی رۆژهه‌ڵاتی له‌و قسانه‌ی مامه
ده‌گه‌شانه‌وه و به چه‌پڵه پێشوازییان لێده‌کرد.
مامه له درێژه‌دا گوتی دڵنیاتان ده‌که‌م یه‌خه‌ی
کاربه‌ده‌ستانی تاران ده‌گرم و پێان ده‌ڵێم که
ده‌بێ بۆ تێڕۆر و کوشتنی زیاتر له 300 تێکۆشه‌ری
رۆژهه‌ڵاتی له کوردستانی ئێراق ده‌بێ خۆیان
ئاماده‌ی دادگا بکه‌ن. دیاره پێش ئه‌وه
سه‌فه‌ره‌که‌م بکه‌م من و کاک مه‌سعوود بڕیارمان داوه ئه‌وه‌ی پیاوی
حکوومه‌تی ئێرانه له سه‌رکار لای‌به‌رین و
بیانده‌ین به دادگا. به‌تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی
که‌له کوشتنی ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌دا ده‌ستیان
هه‌بووه. جا بۆ ئێمه فه‌رق ناکات ئه‌و سیخۆر و
جاسووسانه له ناو کام رێكخراوه‌دا بن. له‌وه‌ش
گرینگتر گه‌ر کاربه‌ده‌ستانی ئێران وه‌ک
سه‌رۆککۆمارێک پێشوازیم لێ نه‌که‌ن و ئه‌مجاره‌ش
وه‌ک معارض ێکی عیراقی هه‌ڵسوکه‌وتم له‌گه‌ڵ
بکه‌ن، ئه‌وا دڵنیاتان ده‌که‌م ئه‌وه ئاخرین
سه‌فه‌ری من بۆ ئێران ده‌بێت. مام جه‌لال هه‌ر
خه‌ریکی قسه‌کردن بوو که له پڕ وه‌خۆ هاتمه‌وه
دیتم زانای کوڕم رامده‌ژه‌نێ: بابه بابه ئێمڕۆ
ناچیته کار.
: بۆچینا کوڕم . هه‌ستام و خۆم کۆکرده‌وه. و به‌و
خه‌ونه‌ی که دیتبووم پێده‌که‌نیم. زانا رووی
تێ‌کردم وتی : بابه ئیمرۆ چیته؟ دره‌نگ
وه‌خه‌به‌ر دێت و ده‌مت به پێکه‌نینه؟
وتم: هیچ نییه کوڕم ئه‌مشه‌و خه‌ونێکم دیوه .
وتێ: خێره؟
وتم: لێی گه‌ڕێ کوڕم ئه‌و شتانه مه‌گه‌ر هه‌ر له
خه‌ودا ببینین.
2 ی
سه‌رماوه‌زی 2706
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
|