|
کۆبوونه‌وه‌ی ته‌شکیلاتی
!
به‌د بیاریی حیزبی دیموکرات له‌وه‌دایه که
ناکۆییه نێوخۆییه‌کانی ئه‌مجاره‌ی،هاوکاته
له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی ئینتێرنێت و بڵاوبوونه‌وه‌ی
خه‌به‌ره‌کان به شێوه‌یه‌کی به‌رین. له‌هه‌مان
کاتدا ئه‌م هه‌لومه‌رجه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی
ره‌خساندووه که هه‌رکه‌س بییه‌وۆێ (چه که‌سی
سه‌ر به ئه‌و حیزبه یا حیزبه‌کانی دیکه)
ده‌توانێ له ئاستێکی به‌ریندا قسه‌ی خۆی بکات.
هه‌ر ئه‌وه‌شه که شه‌ڕو هه‌ڵاو قسه
نێوخۆییه‌کان به گورجی ده‌گوێزرێنه‌وه سه‌ر
ئینتێرنێت.
ئه‌ڵبه‌ت هه‌ڵوێستی هیز و لایه‌نه‌کانیش
له‌به‌رابه‌ر ئه‌م کێشه‌دا، هه‌ر به‌گورجیی
ناکۆکییه‌کانی ئه‌م حیزبه دزه ده‌که‌نه
ده‌ره‌وه. بۆیه ده‌ڵیم دزه ده‌که‌نه
ده‌ره‌وه، چوونکه له‌م پێوه‌ندییه‌دا، هێزه
سیاسییه‌کان هه‌ڵوێست و خواستی ده‌روونیان
به‌ته‌واوی جیاوازه له‌گه‌ڵ قسه‌ی ده‌ره‌وه‌یان.
بۆ ڕاستیی ئه‌م قسه‌یه گوێڕاگرن له‌م ڕاپۆرته‌ی
دۆستی خۆتان:
له‌و
شوێنه‌ی من لێی ده‌ژیم ، شوێنێک هه‌یه که
تاڕاده‌یه‌ک وه‌ک چایخانه و چیت لای خۆمان ده‌چێ.
که‌سانی لای خۆمان زۆر هاتوچووی ده‌که‌ن. جارجاریش
کۆمیته‌ی هێندێک له حیزبه‌کان کۆبوونه‌وه‌ی خۆیان
هه‌ر لێره (به‌ده‌م قاوه خواردنه‌وه)
ده‌به‌ستن.
ئێواره‌یه‌ک سه‌ری ئه‌و شوێنه‌م دا. ئاخر من
کابرایه‌کم زۆر حه‌زم له ده‌نگ و باسانه.له‌وێش
گه‌ر زیره‌ک بی، ده‌نگ و باست گیر ده‌که‌وێ. که
چوومه ژووره‌وه له ده‌وری چه‌ند مێزێک یه‌ک دوو
که‌س یا زۆرتر دانیشتبوون و خه‌ریکی قسه و باس
بوون. هیندێک له که‌سه‌کانم ده‌ناسی . ئاخر به
زۆری بێکار و له‌سه‌ر "سوسیال"ن. باش که سه‌رنجم
دا دیتم له گۆشه‌یه‌که‌وه چه‌ند که‌س دوو مێزیان
پێکه‌وه لکاندووه و خه‌ریکی قسه و باسن. به
ئه‌سپایی چووم له نیزیکیانه‌وه مێزێکم هه‌ڵبژارد
و دانیشتم. هێشتا جێگه‌م خۆش نه‌کردبوو زانیم که
کۆڕی
چه‌ند ئه‌ندام و لایه‌نگرێکی هێزێکی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستانه. هێنده سه‌ریان گه‌رم بوو، هه‌ر
هه‌ستیان به بوونی من له ته‌نیشتی خۆیان
نه‌کرد. گوێم لێ بوو که یه‌کیان ده‌یگوت: هاوریان
هه‌ڵوێستی ئیمه دوولایه‌ن ده‌گرێته‌وه. ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه که له ده‌ره‌وه‌ی خۆمان ده‌بێ وا
نیشان بده‌ین که له‌و کێشه و ناکۆکیانه‌ی ناو
حیزبی دیموکرات خۆشحاڵ نین. به‌ڵام هه‌موومان
ده‌زانین که حیزبی دیموکرات به‌م کێشه‌یه هێندێک
له لووتبه‌رزی و خۆبه‌زڵ زانینی ده‌شکێ. بۆیه
ئێمه ده‌بێ ناڕاسته‌وخۆ هه‌وڵبده‌ین ئوپوزیسونی
ئه‌و حیزبه به‌هێز بکه‌ین،به‌ڵام نه‌ک ئه‌وه‌نده
که ببنه کۆسپ. دیاره هه‌ڵوێسته‌کانمان
ده‌بێ وابێ که به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک ده‌ست و ناوی ته‌شکیلاتی ئێمه‌ی تێنه‌گلێ.
ئیمه ده‌توانین
ئیمکانی ڕاگه‌یاندن و پڕوپاگه‌نده بۆ ئوپوزیسیون
فه‌راهه‌م بکه‌ین. گه‌ریش تووشێ لێپرسینه‌وه
هاتین، ده‌ڵێین ئێمه له ئازادیی بیروباوه‌ڕ
دیفاع ده‌که‌ین.
یه‌کێک له جه‌معه‌که‌دا پرسی، قازانجی ئێمه له‌م
کاره چییه. یه‌کێکی دیکه وه‌ڵامی دایه‌وه:
بۆ نازانی هه‌تا حیزبی دیموکرات زه‌عیفتر بێ
مه‌ودای گه‌شه‌ی ئێمه فره‌تره.
که گوێم له‌و قسانه بوو ،ئه‌فسووسێکم خوارد و
له دڵی خۆمه‌وه وتم ،توخودا ئێمه له کویین،
له باتی پێشبردنی کاری خۆمان و دارشتنی به‌رنامه
دژی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیی و له باتی ئه‌وه‌ی به
پێشکه‌شکردنی به‌رنامه و رێباز خۆمان به‌هێز
بکه‌ین، وه‌ک ڕاوچی چووینه‌ته پارێزه‌وه بزانین
که‌ی حیزبێکی تر تووشی کێشه ده‌بێ و هه‌لێک بۆ
سه‌رهه‌ڵدانی ئيمه ده‌ڕه‌خسێ؟!
هه‌روا به فیکر و
خه‌یاڵه‌وه که‌وتمه رێ.له‌پڕ فارسیه کیویله‌ی
چه‌ند که‌س سه‌رنجان ڕاکێشام. باش که تێفکریم
هه‌ستم کرد ئه‌وه کوردن و فارسی قسه ده‌که‌ن.
دیم له‌سه‌ر مێزێک چه‌ند که‌سێک دانیشتوون و
سه‌ریان بردووه‌ته ناو یه‌کتر و خه‌ریکی قسه و
باسن. له مێزێکی ته‌نیشتیانه‌وه دانیشتم.
مێزه‌که هێند نزیک بوو که ده‌کرا به‌ئاسانی له
قسه‌کانیان تێبگه‌یی. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وانیش وا
سه‌ریان قاڵ بوو و نوقمی خۆیان بوون و به‌ده‌نگی
به‌رز قسه‌یان ده‌کرد، که له دوو مێز
ئه‌ولاتریشه‌وه گوێت له قسه‌کانیان ده‌بوو.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا چاکم
هه‌ست پێ‌کردبوو. ئه‌وانه‌ی که فارسی قسه‌یان
ده‌کرد ، هه‌موو کورد بوون و سه‌ر به یه‌کێک له
حیزبه‌کومونیستییه کرێکارییه‌کان بوون. ئه‌وانیش
باسیان کێشه‌کانی نێوخۆی حیزبی دیموکرات بوو.
ده‌توانم بڵێم تا ڕاده‌یه‌ک هه‌روه‌ک ئه‌وانی
پێشتر قسه‌یان ده‌کرد، به‌ڵام جیاوازیشیان هه‌بوو.
بۆ نموونه یه‌کیان (که فارسیه‌که‌ی هێندێک باشتر
بوو، یا هه‌وڵی ده‌دا که‌متر "له‌هجه داشته
باشد" ) ده‌یگوت: این به‌م ریختگی صفوف بورژوازی
کورد حاصل سیاستهای ڕادیکاڵ تیظیم شده‌ما بر مبنای
تیوری های رفیق مه‌نسوراست. واین حتمیت تنها
آڵترناتیو بودن کومونیزم کارگری رابویژه در
"کوردستان" می رساند. لذا موضع ما تضعیف هردو جناح
حزب دمکرات است و برخلاف جریانهای قوم گرا نظر خود
را قاطعانه اعلام می کنیم.
چاوه‌ڕوانی قسه‌ی
ئه‌وانی دیکه نه‌مام و به‌جێیانم هێشت .چوونکه
له‌مێژه دروشم و شوعاری ئاڵترناتیڤ بونییانم
بیستبوو. له کارتی رۆیشتنمدا ته‌نیا یه‌ک چتم لێ
روون نه‌بوو. ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو که سه‌ره‌نجام بۆم
ده‌رنه‌که‌وت ئه‌وانه کام حیزبت کومونیستی
کرێکاری بوون. ئه‌ڵبه‌ت بۆم هیچ فه‌رقی نه‌ده‌کرد.
چه‌توون
ره‌زبه‌ری 2706
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
|