|
ئینشعاب و شه‌ڕی میرات و گرفتی ناسینی
لایه‌نه‌کان
چه‌توون
یه‌کێک له گرفتارییه‌کانی من ناسینه‌وه‌ی
لایه‌نه‌کان پاش ئینشعاب و جیابوونه‌وه‌ی
رێکخراوه"سیاسی"یه‌کانه. نازانم ئێوه‌ش ئه‌و
موشکله‌تان هه‌یه یانا؟ به‌ڕاستی سه‌خته.
سه‌ره‌تا ڕاگه‌یه‌ندراوی جیابوونه‌وه دێت،
هه‌ردوولا به‌یه‌ک ئه‌ده‌بیات ده‌نووسن و
هه‌ریه‌که خۆی به خاوه‌نی ئه‌سڵێی رێکخراوه‌که
ده‌زانێ و هه‌ردووکیان له ئارمێک(ئه‌گه‌ر
هه‌یانبێت) که‌ڵک وه‌رده‌گرن و هه‌ردووکیش یه‌ک
ناو و یه‌ک مێژوویان هه‌یه به رووداو و
"شه‌هید"ی هاوبه‌شه‌وه. مرۆڤ به‌ڕاستی سه‌ری
لێده‌شێوێ که کامه کامیانن. من نازانم ئه‌گه‌ر
ئه‌وه‌نده وه‌ک یه‌ک ده‌چن بۆچی ئینشعاب ده‌که‌ن؟
له‌وه‌ش خراپتر کاتێکه که له‌گه‌ڵ لایه‌نێکیان
رووبه‌ڕوو ده‌بێ و نازانی کام لایه‌نه. تۆ
له‌ڕووت هه‌ڵنایه ناو ناتووره‌کان که بۆ یه‌کیان
هه‌ڵبه‌ستووه به‌زبان بێنێ و هه‌ر ده‌پرسی :
ببوورن ئێوه کانیانن؟
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا هه‌مان ناوی پێش ئینشعاب دێنێ
ده‌ڵێ ئێمه ئه‌وه‌ین. هیشتا له‌تۆ هه‌ر روون
نییه کام لایه‌نه . به‌ڵام بۆ حیفزی حورمه‌ت هیچ
ناڵێت. ئه‌ویش پێوایه تۆ ئه‌وت وه‌ک ئه‌وه‌ی که
خۆی ناساندووه وه‌رگرتووه. ئه‌مجار دێت به
سه‌رو گوێلاکی لایه‌نی به‌رانبه‌ریدا و وای
ده‌شواته‌وه که پێستیشی پێوه نه‌مێنێ.
من له‌م بواره‌دا ئه‌زموونی باشـم هه‌یه. ئاخر
من خه‌لکی رۆژهه‌لاتی کوردستانم . ره‌نگه ئێوه‌ش
بیستبێتان که جیا بوونه‌وه و ئیمشعاب له حیزبه
ئێرانییه‌کانه‌وه به ئێمه‌ش میرات گه‌یشتووه.
ئه‌سڵه‌ن من پیموایه ئه‌و ته‌عه‌سوب و
ده‌مارگرژییه‌ی ناو حیزبه‌کانی ئێمه، به‌بێ
ئه‌وه خۆیان ئاگادار بن، له مه‌زهه‌ب و دینه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێ. بۆیه هێزه فارسه‌کان (به
چه‌پ و ڕاستیانه‌وه) چه‌شنێک فاناتیزمی
شیعه‌گه‌رییان تێدا به‌دی ده‌کرێ. وابزانم "کمال
هم‌نشین"یش له ئه‌وانه‌ی ئێمه "اثر"ی کردووه.
هه‌ر ئه‌وه‌شه حیزبه‌کانی ئێمه‌ش فیری ئینشعابی
تێکه‌ڵ به "ڕه‌گی مل ده‌رپه‌ڕاندن" بوون. ئه‌گینا
وه‌ک هه‌ر ئینسانێکی ئه‌م سه‌رده‌مه دوو فیکرله
یه‌ک جیا ده‌بنه‌وه و یه‌کیان به‌ته‌واوی
ده‌بێته ناوێک و ته‌یارێکی دیکه. ئه‌مه له نێو
حیزبه ئورووپاییه‌کاندا باوه و ئه‌وه‌ی جیا
ده‌بێته‌وه به‌ته‌واوی ده‌بێته چتێکی دیکه.
سه‌رده‌مانێک ئێمه پێکه‌نینمان به "چریک
فه‌دایی" ده‌هات. ئاخر ئه‌م رێکخراوه. ئه‌ڵبه‌ت
رێکخراو نه‌بوو، بزووتنه‌وه‌یه‌ک بوو که هه‌موو
چێن و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵی وه‌خۆ گرتبوو؛ له
ئینشعاب‌دا قووله‌ی ده‌کرد. به شێوه‌یه‌ک پێموایه
هێشتا 8 ،9 یه‌ک ڕێکخراوی فیدایی و نیوه
فیدایی‌مان هه‌یه.
ئێمه دوو هێزی گه‌وره‌و جه‌ماوه‌ریمان هه‌بوو ،
یه‌کیان جارێک چاوی له فیدایی بڕی و ئینشعابی
تاقی کرده‌وه. به‌ڵام شه‌قی زه‌مان یه‌کی
خسته‌وه. ئه‌وی تریشیان له‌خۆی نه‌گه‌ڕا و
ڕاستییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان له‌تی کرد.
ئێستا ئه‌وه‌ی یه‌که‌م دیسان کێچ که‌وتووه‌ته
که‌وڵی و ده‌یه‌وی مێژووی شکست خواردوو تاقی
بکاته‌وه.
هێشتا هیچ نه‌بووه لاوان ی هه‌ڵه‌شه‌ی
هه‌ردوولا جیابوونه‌وه‌یان ره‌سمی کردووه. پیر و
به‌ئه‌زموونه‌کانیش، ده‌میان به‌ستووه و له‌باتی
هه‌نگاو بۆ هێوه‌رکردنه‌وه و دامرکاندنه‌وه‌ی
وه‌زعه‌که هه‌ڵگرن، خۆیان له پشت توند و تیژیی
ئه‌و لاوانه‌وه حه‌شار داوه و شێر و تیر له‌یه‌ک
ده‌سوون. بۆیه هه‌موو دیارده‌کان ئه‌وه نیشان
ده‌ده‌ن که هه‌موو چت ته‌واو بووه و گه‌وره‌کان
ده‌یانه‌وێ دیسان "شه‌قی زه‌مان" دووپات
که‌نه‌وه.
ئه‌نجام:
ئێمه ده‌بێ سه‌ره‌تا جیایی دین و سیاسه‌ت فێری
حیزبه‌کانمان بکه‌ین تا به‌ڵکوو کاری سیاسی و
حیزبایه‌تیی ئیمه له ته‌عه‌سوب و ده‌مارگرژی
دووڕبکه‌وێته‌وه. پاشان سیاسی کاره‌کانمان فێری
ئه‌وه‌بن که پێویست ناکا تا مردن سیاسه‌ت بکه‌ن و
ڕێبه‌ر بن، بێ ئه‌وه‌ش خه‌ڵک ڕێزیان ده‌گرێ.
ئه‌جار ئیتر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پله و پایه
شاهێدی ئینشیعاب نابین.
خه‌لزه‌ڵوه‌ری 1385
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
|