دیالۆگی مه‌ده‌نی
چه‌توون
دڵم ته‌نگه ده‌مه‌وێ بگه‌رێمه‌وه.
- بۆ کوێ؟
- بۆ وڵات.
- که‌چی، خۆت به کوشتن بده‌ی.
- کوڕه له‌وه باشتر لێره خۆم بخۆمه‌وه
و تووشی ده‌مه جه‌قه‌ی ئه‌م و ئه‌و بم.
- ئه‌وه چ ده‌ڵه‌ی تۆ ناوێکت هه‌یه و
ناسراوی.
- ئه‌رێ ناوێکی گه‌وره و...
- نه، وا مه‌ڵێ.
تۆ لای زۆر که‌س رێز و حورمه‌تت هه
- توخوا به‌سی بکه. رێزت هه‌یه
،حورمه‌تت هه‌یه. کامه رێز و کامه
حورمه‌ت.
- چییه بۆ وا له‌گه‌ڵ عه‌رش و قورش
به‌شه‌ر دێیت.
- من له‌گه‌ڵ که‌س به‌شه‌ر نه‌هاتووم.
- ئه‌ی چییه.
- ئه‌و خه‌لکه‌ن له‌کۆڵم نابنه‌وه.
- لێت تێناگه‌م، ده‌م به گلله دیاریت.
- ئه‌رێوه‌ڵا له زه‌مین و زه‌مان بێزارم.
- ئاخر بۆچی؟
- بۆ ئه‌وه ئه‌م خه‌ڵکه تۆیان ته‌نیا
کاتێک ده‌وێ که یا له زینداندا بیت، یا
ئه‌شکه‌نجه بکڕی یا کوژرابیت . ئه‌و
کاته‌یه که هه‌موو هه‌وڵده‌ده‌ن
به‌شێوه‌یه‌ک مه‌دحت بکه‌ن.
- لێت تێناگه‌م.
- بۆ چۆن لێم تێناگه‌ی. بۆچی نازانی تا
ئه‌وکاته که له‌زیندان بوم و گێره‌و
کێشه‌ی دادگاکردنم بوو، لای هه‌موو که‌س
خۆشه‌ویست و جێگه‌ی رێز و جێگه‌ی باس
بووم. رۆژی ده‌یان و سه‌دان بابه‌تیان
له‌سه‌ر ئازایه‌تیم ده‌نووسی و شێعریان
به به‌ژن و باڵامدا هه‌ڵده‌گوت و
هه‌رکه‌سه به وه‌سفی خۆی باسی ده‌کردم و
ده‌یویست خۆی له‌من نێزیک نیشان بدا.
- ده‌ی باشه بۆ ئێسته وا نییه؟
- توخودا له خۆتی مه‌گۆڕه، چۆن وانییه.
له‌و کاته‌وه که به‌هه‌زار ناری عه‌لی
،پشتم له هه‌موو ژیانی تایبه‌تی خۆم
کردووه و بۆ مافخوازی و هه‌قێقه‌ت به
قه‌بووڵ کردنی مه‌شه‌قه‌ت و تانه و
لۆمه‌ی ئه‌م و ئه‌و خۆم گه‌یانده ئێره،
نه‌ک هه‌ر وه‌ک سه‌رده‌می زیندان و
چه‌رمه‌سه‌رییه‌کانی باس ناکرێم ،
ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه بمکه‌نه جاسووسی
حکوومه‌تیش.
- جاسووووس !!
- کوره چی بڵێم. یه‌ک ده‌ڵی به‌درۆ
گیراوه، ئه‌ویتر ده‌ڵێ خۆی به‌گرتداوه
بۆوه‌ی ناو ده‌ربکات و یه‌کی دیکه ده‌ڵی
هه‌مووی بۆ هاتنه‌ده‌ر بووه.
- کوڕه له خۆت گه‌ڕێ خۆ هه‌موو وا بیر
ناکه‌نه‌وه.
- ڕاسته هه‌موو وا بیر ناکه‌نه‌وه.
به‌ڵام من به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتووم
که له نێو ئێمه‌دا ،هه‌موو چت شوعاره.
کابرا تا گیراوه و به‌ربه‌ره‌کانێ ده‌کات
، قاره‌مانه و مه‌دحی ده‌که‌ین. هه‌ر که
له زیندان هاته ده‌ر ، قوربی نامێنێ.
ئیتر بیر له‌وه‌ناکه‌نه‌وه بزانن ئه‌م
ئینسانه چ تاوانێکی داوه. ئه‌و خه‌ڵکه
ته‌نیا به‌مه‌رگی ئێمه رازی و خوشحاڵن.
چوونکه سوژه‌یه‌کیان هه‌یه بۆ نووسین و
خۆ به سیاسی زانین. ئیتر گیانی ئیمه
مانان به‌توون. توخوا ئه‌مه چی ناو
بنێین باشه؟
- ناوی بنێ دیالۆگی مه‌ده‌نی !!
پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قه گوێ بگره
له گۆرانیی ده‌چمه سه‌ر ناڵه شکێنه‌ی
حه‌سه‌ن زیره‌ک، با ناڵه‌ی من یش هێندێک
سووکایی بێت.
ڕه‌زبه‌ری2706