|
ئه‌وانی "ئاکتیڤ"
و ئێمه‌ی
"پاسیڤ"
چه‌توون
ئێواره بوو له‌سه‌ر قه‌رار دیتم. دۆستێکی دێرینه
و ماویه‌که پێکه‌وه
هاوکاری و هاوفیکر‌ین.
هه‌ر له دووره‌وه هه‌ستم کرد داگیراوه.
ناوچاوانی گرژ و به‌پێچه‌وانه‌ی جاران که به
پێکه‌نیه‌وه ده‌هات به پیرمه‌وه، هێندێک سارد و
سڕ بوو. سه‌لامم لێکرد،
هێندێک به‌خۆیدا هاته‌وه‌وه و وه‌ڵامی
سه‌لامه‌که‌می دایه‌وه و داوای لێبووردنی کرد که
هه‌ستی به هاتنم نه‌کردووه.
پریسم: پێوویست به داوای لێبوردن ناکات، به‌س پێم
بڵێ بۆ داگیراو‌ی.
-
من داگیراوم؟
-
به‌ڵێ تۆ.
چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام نه‌ماومه‌وه و گوتم: پێویست
ناکات بۆمن ڕازداری بکه‌ی. من تۆ له‌خۆت چاکتر
ده‌ناسم. بڵێ بزانم چی روویداوه.
وتی: بڕوانه "چه‌توون" ئێمه ماوه‌یه‌کی زۆر هاو
سه‌نگه‌ر بووین و ئێسته‌ش ئه‌وه ماوه‌یه‌کی که‌م
نییه هاوکاری یه‌کین.
وتم : وایه ،مه‌گه‌ر چتێک روویداوه؟
-
نا . به‌ڵام ....
-
به‌ڵامی چێ.
-
هیچ . دوێنێ له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕییه باشه‌ت قسه‌م
ده‌کرد، که هه‌میشه باسی ده‌که‌ی .
-
کێ؟
-
خدر.
-
ئێ ، ده‌ی خۆشتان بێ.
-
کوڕه به زه‌هرمارم بێ.
-
بۆ چێ ،چی بووه ؟
-
جا چی نه‌بووه.
-
ده‌بڵێ دڵم تۆقی.
-
کاکه خدری تۆ، که ئه‌وه‌نده باسی ده‌که‌ی،
ئه‌وه نییه که چاوه‌روانم ده‌کرد.
-
باشه که‌ی من باسی مایه‌ی ئه‌وم کردووه. من هه‌ر
وتوومه که بوونی هه‌یه. باشه بڵێ بزانم
قسه‌تان له‌یه‌ک گیراوه؟
-
نه‌کوڕه. باسی چالاکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانم له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌گه‌ڵ ده‌کرد. که‌چی
له‌خۆیه‌وه هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه گوتی که ئه‌وانه
به‌زۆری "پاسیڤ"ن. زۆرم پێ‌ناخۆش بوو. و ناوی چه‌ند
که‌سم بۆ هێنا که چه‌ند چالاکن و زه‌حمه‌ت
ده‌کێشن و له خۆیان مایه داده‌نێن. وتم بابه
خۆ‌یا بێته‌وه و ته‌قه له تاریکی نه‌کات.
-
ئه‌ی وه‌ڵامی چێ بوو.
-
وه‌ڵامی چی. خۆشی نه‌یده‌زانێ چێ ده‌ڵێ. قسه‌کانی
شێواو و بێ مه‌نیتێق بوون.
-
جا ئه‌وه به‌تۆ یا من چی ، لێگه‌ڕی با له دونیای
خه‌یاڵی خۆیدا مه‌له بکات.
-
ئاخر هه‌روا ساده‌ش نییه . پێی وابوو هه‌رکه‌س
کردوه‌که‌ی ئه‌و و دۆستانی ئائید نه‌کات ،ئه‌وا
پاسیڤ و به‌زیوه.
-
کوره خۆت سه‌خڵه‌ت مه‌که. ئه‌وه عاده‌تێکی
دێرینه‌ی ئه‌و شێوه کۆنه‌سیاسی‌یانه‌یه.
-
که‌یفی خۆیانه به‌ڵام ده‌بێ هێندێک له‌و
لووتبه‌رزییه دابه‌زێن و دونیای واقعی ده‌ور و
به‌ریان ببینن.
-
باشه تۆش ده‌تتوانی پێی بڵێی" خدر گیان" ، له
باشوور دانیشتووی ده‌خۆی و ده‌خه‌وی و له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتی کوردیشه‌وه دابین ده‌کرێێ و بێ خه‌م
پاڵت لێداوه‌ته‌وه، بۆچ ده‌بێ فه‌خر به ئێمه
بفرۆشی. ئێمه ده‌بێ کار بکه‌ین و به‌پێ یاسا
جێکه‌وتووه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاو (که گنخاندنی
تێدانییه)بجووڵێنه‌وه و ماڵیات بده‌ین، پاشان
سیاسه‌تیش بکه‌ین و له هه‌موو حه‌ره‌که‌تێکی
ئیعترازییشدا به‌شداری بکه‌ین و پێش ئه‌م پارلیمان
و ئه‌و ناوه‌ند بگرین و هه‌موو هه‌زینه‌که‌شی
له‌سه‌ر خۆمان بێ. بۆچی ده‌بێ تۆ
ته‌نیابه‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوی چالاکی حیزب و رێکخراوت
له سه‌ره ئاکتیڤ بێت و ئێمه پاسیڤ ؟
ده‌رسێکی ئه‌خلاقی!
هه‌رکه‌س بۆ خۆی خه‌بات ده‌کات و بۆی نییه نه
منه‌ت به‌سه‌ر که‌سدا بکات و نه که‌سیتر به‌که‌م
بزانێ یا داوه‌ریی له‌سه‌ر بکات. داوه‌ریی له‌سه‌ر
لایه‌ن و که‌سه‌کان دانێین بۆ مێژوو. چوونکه
ئه‌وه‌ی ئیمرؤ ئه‌م باڵ و ئه‌و باڵی لایه‌نێک
که‌سێک ده‌یبوغزێنن و به‌که‌می ده‌زانن، کێ
ده‌زانێ رۆژێکی دیکه و له یارگیری و سیاسه‌تی
"جه‌زبی کۆنه هاوڕییاندا" نابێته‌وه به
دڵسۆزێکی ڕاسته‌قینه‌ی میلله‌ت و نیشتمانه‌که‌ی؟
فراون بیر بکه‌ینه‌وه و خۆ نه‌ترنجێنینه ناو
چوارچێوه قاڵب دراوه‌کانه‌وه باشتره، چوونکه
هه‌م به قازانجی خۆمانه و هه‌م به‌قازانجی
خه‌ڵکه‌که‌مان.
گه‌ڵاڕێزان
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
|