|
ته‌نزی سیاسی- کۆمه‌ڵایه‌تی
ئینشعابه کرێکارییه‌کان و ماڵپه‌ڕه
ئینتێرنتیه‌کان !!
چه‌توون
نازانم ئێوه‌ش وه‌ک من وان؟ هه‌رکات که
داده‌نیشنه پشت کامپیوتێره‌که‌تان، له سه‌ره‌وه
ده‌ست پێده‌که‌ن و له خواره‌وه داده‌به‌زن؟ من
زۆر سه‌ری ماڵپه‌ران ده‌ده‌م ، به‌تایبه‌ت هی
هێزه سیاسی‌یه‌کان. جا فه‌رق ناکات ئه‌و هێزانه
به‌ڕاستی هێزی سیاسی بن یا هه‌ر ناوه‌که‌یان هێزی
سیاسی بێت. یه‌کێک له‌و هێزانه‌ی که من ئه‌وه
چه‌ند ساڵه سه‌ری ماڵپه‌ڕه‌که‌یان ده‌ده‌م ،
دووربێ له ئێسته‌ی ، حیزبی کومونیستی کرێکاریه.
ئه‌وه چوار پێنج ساڵ ده‌بێ به‌رده‌وام لانی که‌م
حه‌وتوویه‌ک جارێک سه‌ری ماڵپه‌ڕه‌که‌یانم داوه.
ئه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئه‌و کاره‌ی خۆم ناو بنێم
"خودئازاری". له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رجاره‌ی سه‌ری
ماڵپه‌ریانم داوه، ئه‌وه‌نده قسه و
ئیدیعاکانیان له زه‌وقی ده‌دام که بێزم له زۆر
واژه و ئیدیعا ده‌هاته‌وه، به‌ڵام وه‌ک
نه‌خۆشێکی سادیستی دیسان سه‌رم لێان داوه‌ته‌وه و
دیسان تووڕه‌بوون و...
تا ئه‌وکات حیکمه‌ت زیندوو
بوو، باش بوو شێخێکیان هه‌بوو و هه‌موویان(له پیر
و گه‌نجه‌وه تاخه‌لیفه‌ی خاوه‌ن خانه‌قا و
ده‌روێشی ساده) له ده‌وری زیکریان ده‌کرد و که‌س
حورمه‌تی که‌سی دیکه‌ی نه‌ده‌شکاند، چوون تا شێخ
هه‌بوو هیچ که‌س خۆی به هیچ نه‌ده‌زانی و هه‌ر
شێخ هه‌قی ... بوو.
له به‌ختی ره‌شی پرولێتاریای
جیهانی و حیزبه تۆتالیتاره‌که‌یان ، شیخ تووشی
نه‌خۆشی کوتووپڕ هات و ته‌نانه‌ت که‌رامه‌تی خۆشی
فریای نه‌که‌وت و عومری درێژی بۆ خه‌ڵیفه و
ده‌روێشه‌کانی به‌جێ هێشت. پاش مردنی شێخ باوه‌ڕ
بکه‌ن هێشتا کفنه‌که‌ی زه‌رد نه‌ببوو، سه‌ره‌تا
خه‌ڵیفه‌کان وه‌خۆ که‌وتن و هه‌رکامه‌یان "ئه‌مری
پێ موشتبه" بوو که جێگاری شێخی گه‌وریه. به‌ڵام
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵیفه یه‌ک و دوو نه‌بوون،
هه‌ر دوو سێ یان یه‌کیان دژی ئه‌وانی دیکه گرت.
تا وایلێهات دوو خه‌ڵیفه به ناوه‌کانی دێوانه
کۆرووش و ده‌روێش حه‌مید قوت بوونه‌وه و
خه‌لیفه چکۆله‌کان و ده‌روێشه‌کان بوون به
دووده‌سته و سه‌رنجام ته‌ریقه‌رتی حیکمه‌تی له‌ت
بوو و دوو ته‌ریقه‌ت که هه‌رکامه‌یان خۆی به
ته‌ریقه‌تی حیکمه‌تیی ڕاسته‌قنه ده‌زانی سه‌ریان
هه‌ڵدا. ئه‌ڵبه‌ت پێتان وا نه‌بێ هه‌روا له‌خۆڕا
ئه‌و دوو خه‌ڵیفه‌یه به‌و روتبه‌یه له ناو ئه‌و
ته‌ریقه‌تدا گه‌یشتن. وه‌ک ده‌ڵین "مارێکی زۆریان
خوارد تا بوونه حه‌فی(ئه‌فعی)".
تا پێش ئه‌و رووداوه ، من
زه‌حمه‌تم زۆر نه‌بوو هه‌موو ته‌ریقه‌ته‌که یه‌ک
دوو ماڵپه‌ڕیان بوو حه‌وتوویه‌ک جارێک سه‌رم ده‌دا
و به دیتنی نووسینه ئاسمانییه‌کانیان یا تۆزێک
پێده‌که‌نیم ، یا هێندێک تووڕه ده‌بووم و به‌جێم
ده‌هێشتن. به‌ڵام له‌وه به‌دواوه هه‌رکامه‌یان
ده‌پانزه ماڵپه‌ڕه‌یان دانا. وایلێهات ئیتر من
نه‌مده‌په‌ره‌ژا سه‌ری ماڵپه‌ره‌کانی دیکه که
شتێکیان لێ فێر ده‌بووم یا هه‌واڵ و خه‌به‌رێکیان
بڵاو ده‌کرده‌وه بده‌م.
جار جار له‌به‌ر خۆمه‌وه
بۆڵه‌م ده‌ها که حه‌یف بۆ ئه‌و ته‌رێقه‌ته وا
له‌ت بوو و کاری منیشی زیادکرد. من به‌و له‌ت
بوونه ناشوکور بووم، به‌ڵام زۆری پێنه‌چوو له
هه‌رلایه‌ک یه‌ک یه‌ک و دوو دوو و چه‌ند که‌سی،
شه‌و ده‌خه‌وتن و ، به‌ره‌حمه‌ت بێ ، شیخی گه‌وره
ده‌هاته خه‌ویان و میفه‌رکی به‌هه‌شتی کومونیستیی
بۆ ده‌هێنان و دیپلومی شیخایه‌تیی بۆ ئیمزا
ده‌کردن ، ئه‌وه بوو سالێکی پێنه‌چوو
له‌هه‌رلایه‌که‌وه ده‌ت دیت، فلانه خه‌لیفه له
حیزبی کومونیستی کاریگه‌ری یاخی بووه و له کێوی
داوه و به دانانی یه‌ک دوو ماڵپه‌ڕ ، بۆخۆی
ئیدیعای شێخایه‌تیی کردووه و ده‌سته و
دایره‌ی(یه‌ک یا دوو که‌سیی) خۆی پێکه‌وه ناوه.
وایلێهات که ئیتر من هه‌موو رۆژێک سێ چواریانم
سه‌رده‌دا به‌ڵان به یه‌ک حه‌وتوو
نه‌ده‌گه‌یشتمه‌وه رێزه‌که‌ی پێشه‌وه. له‌وه‌ش
سه‌یرتر ئه‌وه بوو هه‌تا زۆرتر ئینشعابیان ده‌کرد
و چکۆله‌تر ده‌بوونه‌وه،ئیدیعاکانیان زلتر ده‌بوو
و خۆیان گه‌وره‌تر نیشان ده‌دا.
ئه‌وزموون وای لێکردبووم به‌و
په‌رش و بڵاویشه ڕازی بووم و خودا خودام بوو چیتر
ئینشعاب نه‌که‌وێته نێوانیانه‌وه. چوون به‌ڕاستی
ئیتر هیچیان بۆ ئینشیعاب پێوه نه‌مابوو. هه دوو
و سێ که‌س ببوونه حیزبێک.
له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌مگوت بابا
ئه‌وه‌نده‌ش بێ عه‌قڵ نین و خۆیان ده‌زانن که سێ
چوار که‌س ئیتر ئینشعابی ناوێت؟ به‌ڵام هه‌رچی
سه‌رمدێنا و ده‌برد ،ده‌مزانی له‌و بێ باوکی‌یه‌دا
و له‌به‌ر ئه‌وه ده‌روێشه‌کان چاک تۆبه
دانه‌دراون، تا هه‌ر یه‌که‌یان بۆ خۆی نه‌بێته
شیخ و حیزبی خۆی ڕانه‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ره‌وه‌نده‌ی
ئینشیعاب کۆتایی نایه‌ت.
سه‌رتان نه‌یشێنم،
پێشبینی‌یه‌که‌ی من وه‌ڕاست گه‌ڕا و ئێسته ئیتر
هه‌ر خه‌ڵیفه و ده‌روێشێک بۆخۆی سه‌ربه‌خۆ بووه.
سه‌یر ئه‌وه‌شه هه‌رکامیان ماڵپه‌ڕ یا وێبلاگێکی
داناوه و که‌سی وایان هه‌یه له‌باتی یه‌ک ،دوو
ماڵپه‌ڕی داناوه و خۆی بووه‌ته سکرتێر و
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری سیاسی و ئه‌ندام و
هه‌وادار و لایه‌نگری حیزبه‌که‌ی خۆی و له
حیکمه‌تییه‌کانی دیکه هیچیانی پێ هه‌و نییه.
له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه هه‌ر لایه‌ن و که‌سیان
له‌و ماڵپه‌ڕ یا وێبلاگانه‌وه رۆحیانه‌تی شیخی
گه‌وره چووته قاڵبیانه‌وه و خۆیان به ناوه‌ندی
ڕزگاریی پڕولیتاریای جیهان ده‌زانن و وا
قسه‌ده‌که‌ن که هاکا حکوومه‌تی کومونیستی
کرێکارییان له جیهاندا دامه‌رزاند. به‌لام کاتێک
چاو له ڕاده‌ی بینه‌رانی نووسینه‌کانیان ده‌که‌ی
دڵنیا ده‌بی له خۆیان زیاتر خوێنه‌ریان نییه،
مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێکی بێ‌کاری وه‌ک من به‌شوێن
سووژه‌دا بگه‌ڕێ و به هه‌ڵکه‌وت تووشێ ماڵپه‌ر یا
وێبلاگه‌که‌یان که‌وێت. سه‌ره‌ڕای هه‌موو
ئه‌مانه‌ش من دیسان هه‌ر به‌داخم بۆ ئه‌و ده‌روێش
و خه‌لیفانه که وایان لێهات و به‌خه‌سار چوون.
تێبینیی چه‌توون:
سووژه‌ی ئه‌م ده‌قه
کاتی چاولێکردنی وێبلاگی ده‌روێشێکی "سه‌ربه‌خۆ"
ی حیکمه‌تی به زێهنم گه‌یشت. ئه‌و ده‌روێشه
ئێسته یاخی بووه و بۆخۆی ئیدیعای شێخایه‌تی
ده‌کات و له‌باتی یه‌ک، دوو ماڵپه‌ڕی داناوه و
به‌ته‌نی به‌ته‌مای سه‌رخستنی شۆڕشی پڕولیتارییه.
ئه‌ڵبه‌ت له چه‌شنی تۆتالیتاری.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|