|
ئیتر به‌سه (ته‌نزێکی
تاڵ)
چه‌توون
ئه‌وه ماوه‌یه‌که تۆڕی ئینتێرنێت له به‌شی
کوردی‌دا پڕ بووه له وێنه و فیلمی دوعا.
ئه‌رێ ئێمه چین. ئینسانین،
باوه‌ڕ ناکه‌م! ئاخر چۆن ئینسان ده‌توانێ ئه‌و
وێنه و فیلمانه چاو لێبکات؟
سه‌یر ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی وا
هه‌ن بۆ دڕنده نیشان دانی بکوژانی "دۆعا"
داده‌نیشن فیلمه‌که‌ی چاو لێده‌که‌ن و له‌سه‌ر
تۆڕی ئینتێرنێتی داده‌نێن.
من ئه‌م که‌سانه‌م هه‌ر وه‌ک
بکوژه‌کانی دوعا پێ تاوانباره. چۆن ئینسان دڵێ
به‌رایی ده‌دات چاو له کوشتنی کیژۆڵه‌یه‌کی 17
ساڵان بکات که وه‌ک ده‌ڵێن به به‌رد و بلووک و
خشت و ... ئای که ئێمه چه‌نده دڵڕه‌قین. من
ته‌نانه‌ت له بیرلێ کردنه‌وه‌که‌شی کزه‌م به دڵ
و مووچرکه‌م به‌له‌شدا دێت.
ئه‌ڵبه‌ت هه‌ن و که‌میش نین
خه‌ڵکی تێگه‌یشتوو و رۆشنبیر که چاویان له‌و
فیلمانه نه‌کردووه. کاک ناسری حیسامی له
په‌خشانه شێعره‌که‌یدا له‌سه‌ر دوعا باسی ئه‌وه
ده‌کات که چاوی له فیلمه‌کان نه‌کردووه.
خاوه‌نی بلاگی نه‌که‌رۆزیش به‌هه‌مان چه‌شن باسی
فیلمه‌کان ده‌کات که بۆ من جێگه‌ی رێزن.
منیش تا ئێسته تاقه فیلمێکی
کوشتنی دوعام چاو لێنه‌کردووه. ڕاسته‌که‌تان
دوێت، ناوێرم ، ڕه‌نگه ترسنۆک بم. هه‌رچی هه‌یه
ره‌نگه له‌چاوی خۆشمه‌وه ده‌ڕوانمه ئه‌م
دونیایه و پێم سه‌یره گه‌ر ئینسانێک ده‌رکه‌وێ و
بێ ترس و هه‌ست به تاوان له دروونی خۆیه‌وه،
بتوانێ چاو له‌و فیلمانه بکات.
ئێسته بڵاو کردنه‌وه‌ی وێنه
و فیلمی دوعا له ماڵپه‌ڕه‌کاندا بووته پێشبڕکی،
و کار گه‌یشتووه‌ته ئه‌و جێگه که ته‌نانه‌ت
وێنه‌ی رووتکراو و هه‌لا هه‌لای ئه‌و ئینسانه
بڵاو ده‌که‌نه‌وه. ماڵپه‌ری وا هه‌یه شه‌ش ،حه‌وت
جۆر فیلمی داناوه، ده‌ڵه‌ی پێشبڕکییه .
دیاره به‌شێکی ئه‌و کاره
نه‌بۆ دژایه‌تی کردنی تاوان ،به‌ڵکوو بۆ ئه‌وه‌یه
مشته‌ری بۆ ماڵپه‌ڕيکه‌یان زیاد بکه‌ن. بۆیه
ده‌ڵێم قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه که به
بانگه‌شه و بڵاوکردنه‌وه‌ی تاوان خۆی له‌گه‌ڵ
تێکنۆلۆژی ده‌ق ده‌دات.
زۆر چاوه‌ڕوان بووم که
میرخاسێك ، ژن چاکێک رابێ و هاوارێ به‌رز
بکاته‌وه که ڕاسته ده‌بێ هاواری بێ تاوانی دۆعا
بکه‌ین ، ڕاسته ده‌بێ دژی هه‌موو داب و نه‌ریته
مه‌زهه‌بی و کولتووریه‌کانی دژی ژن ڕاوه‌ستین،
به‌ڵام بڵاو کردنه‌وه‌ی وێنه و فیلم به‌سه ،
باوه‌ڕبکه‌ن هیچ یارمه‌تییه‌کی ئه بواره‌ی
خه‌باتیش نادات . ته‌نیا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که
ئێمه‌ش سه‌ره‌ڕای ئیدیعاکانمان، وه‌ک ئه‌و
وه‌حشیانه‌ی که دوعایان کوشت دڵڕه‌ق و بێ
به‌زه‌یین.
جۆزه‌ردانی 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|