|
خۆهه‌ڵکێشان به چ قیمه‌تێک؟
چه‌توون
جه‌ژنه‌کانی نه‌ورۆز و هه‌ڵوێستی یه‌ک دوویه‌ک له
حیزبه‌کوردییه‌کانی رۆژهه‌ڵات بوون به‌بیانووی
نووسینی ئه‌م دێڕانه.
له هه‌لومه‌رجێکداین که هه‌موو هاتوونه‌ته سه‌ر
ئه‌و ڕایه که ده‌بێت به به‌رپرسایه‌تییه‌وه
له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه و رووداوه‌کان هه‌ڵسوکه‌وت
بکرێت، که‌چی ده‌بینن هێندێک له هێزه
سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵات به بۆنه‌نه‌کانی
نه‌ورۆزه‌وه، خه‌به‌ری وا بڵاو ده‌که‌نه‌وه که
له شان و بایه‌خی هێزێکی سیاسی‌دا نییه. ئه‌و
هێزانه که به‌هۆی پێشکه‌وتنه تێکنیکیه‌کانه‌وه
خاوه‌ن ئامرازی پێوه‌ندیی وه‌ک ماڵپه‌ڕ و ڕادیوی
ئینتێرنێتی و ته‌له‌فزیونی ساتێلایتین ،
به‌داخه‌وه ئه‌و مه‌سئوولیه‌ته که باسمکرد
له‌ئاست حه‌ره‌که‌ته جه‌ماوه‌رییه‌کانی نه‌ورۆزی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ڕه‌چاویان نه‌کرد.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا هه لایه‌نێک بۆ بانگه‌شه‌ی
حیزبه‌که‌ی خۆی بۆی هه‌یه هه‌رچی به‌که‌یفی بوو و
هه‌رچی ویستی ئه‌نجامی بدات؟ ئاخۆ تاکه‌ی
رؤڵه‌کانی خه‌ڵک ده‌بێ تاوانی ئه‌م شێوه
بانگه‌شه و رێبازه ناڕه‌وایه بده‌نه‌وه؟ بۆ
ده‌بێ رؤڵه‌ی خه‌ڵک به‌هۆی بانگه‌شه‌ی حیزبایه‌تی
و له‌به‌رچاونه‌گرتنی هه‌لومه‌رج له لایه‌ن ئه‌م
هێزانه‌وه، بخرێته ژێر گوشار و لێدان و
جه‌زره‌به‌وه؟
ببوورن ، با قسه‌که درێژه نه‌کێشێ، دێمه سه‌ر
ئه‌سڵی باسه‌که.
وه‌ک ده‌زانین ڕێ و ڕه‌سمه‌کانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ
له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستاندا به‌رینتر و
جه‌ماوه‌ری‌تر له هه‌رکاتێک به‌ڕێوه چوون و
ئێمه شاهێدی کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی وه‌ک ئامێد
و شاره‌کانی قامیشلی و سنه و مه‌ریوان و هه‌روه‌ها
رێوڕه‌سمه‌کانی باشووری کوردستان بووین.
له رۆژه‌کانی به‌ڕێوه چوونی ئاگری نه‌ورۆز و ڕێ
و ره‌سمه جه‌ماوه‌ره‌ییه‌کاندا له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان، به هۆی په‌لاماری حکوومه‌ت و
چه‌کداره‌کانی ده‌یان رؤڵه‌ی تێکۆشه‌ر و
نیشتمانپه‌روه‌ر و خاوه‌ن هه‌ست گیراون و
ره‌وانه‌ی سیاچاڵه‌کانی ئاخونده‌کان کراون.
پرسیاری من له‌م کاته‌دا ئه‌وه‌یه که هێزێکی
سیاسی ده‌بێ هه‌ڵوێستی چ بێت؟ ئاشکرایه که
ده‌بێت ئه‌و حه‌ره‌که‌تانه به خۆجۆش و
ناته‌شکیلاتی بناسێنێ. دیاره مه‌به‌ستیش
ئه‌وه‌یه که بیانوو و "مه‌دره‌ک" به حکوومه‌ت
نه‌درێت که گیراوه‌کان تووشی تاوان بن.
که‌چی به‌داخه‌وه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، یه‌ک دوو
پارتی رۆژهه‌ڵات ده‌بینین که خۆیان ده‌که‌نه
خاوه‌نی حه‌ره‌که‌ته خۆجۆشه‌کانی کوردستان به
بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه . له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه
که ڕاده‌گه‌یه‌نن که "ته‌شکیلاتی نه‌هێنیی
ئه‌وان ده‌ستیان بووه له ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی
نه‌ورۆز و نافه‌رمانییه‌کانی دیکه‌دا" ئه‌وه
له‌کاتێکدایه که گه‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌و ئیدیعایه‌ش
ڕاست بێت، ده‌بوا ئه‌و رێکخراوانه به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک هه‌ڵوێستی وایان نه‌گرتبای. چوونکه
به‌و شێوه‌یه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ئاواڵه
ده‌که‌نه‌وه که هه‌موو گیراوه‌کان به "زیدی
ئینقلاب"ه‌وه گرێ بده‌ن و تووشی گرفت و
چه‌رمه‌سه‌ریی زۆرتریان بکه‌ن. بۆ ئه‌و کاره‌شیان
ده‌ڵێن ئه‌وه‌ها فڵانه هێزی سیاسی ده‌ڵێت شانه
نهێنیه‌کانی ئه‌و حه‌ره‌که‌تانه‌ی وه‌ڕێ خستووه.
جا هه‌ر ئه‌وه ده‌بێته‌هۆی ئه‌شکه‌نجه و ئازاری
زۆرتری گیراوه‌کان.
بێگومان خۆ فش کردنه‌وه به حه‌ره‌که‌تی
خه‌ڵکه‌وه ،ئه‌ویش له کاتێکدا روون و ئاشکرایه
ئه‌و حه‌ره‌که‌تانه جه‌ماوه‌ری و خۆجۆشن،هیچ
ده‌ستکه‌وتێکی بۆ هێزه سیاسیه‌کان نابێ و ته‌نیا
به‌داخه‌وه ئه‌وه ده‌رده‌خات که ئه‌م هێزانه
بایه‌خێک بۆ گیانی خه‌ڵک و خه‌باتیان دانانێن و
هه‌موو چت له پێناو ناو و ناوبانگی خۆیاندا
ده‌بینن. ئه‌ڕێ به‌ڕاستی حیزبه‌کانی ئێمه تاکه‌ی
ده‌یانه‌وه‌ێ به‌م شێوه ژیان بکه‌ن؟؟ سه‌یر
ئه‌وه‌یه بۆ پێکه‌نین زه‌مانه دایمه‌و ده‌رهه‌م
باسی خۆ تازه‌کردنه‌وه و گۆڕان ده‌که‌ن؟؟!!
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|